Return to Video

بۆچی ئەم تابلۆیە سەرسامکەرە؟

  • 0:07 - 0:10
    لە ٢٦ ی نیساندا،١٩٣٧،
  • 0:10 - 0:16
    هێزە فاشیستەکان بۆمببارانی دانیشتوانی دێی
    گەرنیکا یان کرد لە باکوری ئیسپانیا.
  • 0:16 - 0:19
    ئەم کارە لە قێزەونترین کارەساتە
    ناوخۆییەکان بوو لە جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیا،
  • 0:19 - 0:25
    لە نێوان پارتە کۆمارییەکانی دژی جەنەڕاڵ
    فرانکۆ و فاشیستەکانی ئیسپانیا هەڵگیرسابوو.
  • 0:25 - 0:29
    بۆ پابلۆ پیکاسۆ، ئەم تراژیدیایە
    پرشنگی دەدا لە ئیشە هەڵچووەکانیدا.
  • 0:29 - 0:32
    کە وای لێ دەکات دیوێکی گەورەی
    دژە شەڕی بکێشێت.
  • 0:32 - 0:34
    ناوێکی گونجاوی لێنا "گێرنیکا.'
  • 0:34 - 0:38
    تابلۆکە جێدەستێکی گرنگی هەیە
    لە دۆکیومێنتە مێژوییەکان و
  • 0:38 - 0:41
    و ناڕەزاییە سیاسییەکاندا.
  • 0:41 - 0:44
    بەڵام لە کاتێکدا ئیلهامی
    هونەری پیکاسۆ ڕونە،
  • 0:44 - 0:49
    ڕێبازی تابلۆکە دەکرێت سەر لێ شێوێنەر
    و بێ سەروبەر بێت وەک خودی جەنگ.
  • 0:49 - 0:52
    چۆن بتوانین لەم تابلۆیە تێبگەین،
  • 0:52 - 0:57
    و چ شتێک وای لێدەکات
    شاکارێکی هونەریی دژە-شەڕ بێت؟
  • 0:57 - 1:02
    کانڤاسە نەمرەکەی تابلۆکە سەرەتا
    سەرلێتێکدەرە.
  • 1:02 - 1:07
    بە شێوازی دەرهەستی کیوبیست ڕێندەر
    کراوە کە پیکاسۆ پێشڕەوی بوو.
  • 1:07 - 1:11
    کیوبیزم هەمیشە هەوڵ دەدات دیمەنەکان
    بە دوو ڕەهەندی بخاتە ڕوو
  • 1:11 - 1:13
    بە تەختکردنی ئەو تەنانەی کە کێشراون.
  • 1:13 - 1:15
    ئەمە فرەبینەری دروست دەکات
  • 1:15 - 1:19
    و زۆرجار گۆشە نیگای مەحاڵی هەمان تەن؛
  • 1:19 - 1:24
    تەکنیکێکی سەرسامکەر تەنانەت
    لە دیمەنە گشتییەکانی پیکاسۆشدا.
  • 1:24 - 1:25
    بەڵام لەم چوارچێوەیەدا،
  • 1:25 - 1:28
    ڕێبازەکە زۆر بە وردی دیمەنیێی
    قوڵمان پیشان دەدات
  • 1:28 - 1:32
    لە تووندوتژی، وێرانکاری، قوربانییەکان.
  • 1:32 - 1:36
    گۆشەنیگای زۆر بۆ پیشاندانی ترسێکی ئاڵۆز-
  • 1:36 - 1:41
    ڕاکێشانی چاوەکان لەم چوارچێوەیەدا
    و بێهیوابوونیان لە دۆزینەوەی ئاشتی.
  • 1:41 - 1:46
    لە بەشە چەپە دوورەکەی، ژنێک منداڵە
    مردووەکەی هەڵگرتووە و زیڕەی دەگاتە ئاسمان:
  • 1:46 - 1:50
    چاوەکانی خزاونەتە خوارەوە
    لە شێوەی فرمێسکەکاندا
  • 1:50 - 1:55
    و سەریشی بە شێوەیەکی ناسرووشتی بەرەو
    پشتەوە لاربووەتەوە وەک منداڵەکەی.
  • 1:55 - 1:58
    پەیکەری سەربازێک هەیە لە خواریانەوە،
  • 1:58 - 2:00
    کە نەیتوانیوە منداڵ و ژنەکە بپارێزێت.
  • 2:00 - 2:04
    لە جێی ئەوە، جەستە شکاوەکەی
    پارچە پارچە بووە،
  • 2:04 - 2:09
    پارچە شمشێرێک لە دەستیدا ماوە
    وەک نیشانەی شکست.
  • 2:09 - 2:14
    نوکی شمشێرەکەی داویەتی لە پێی خانمێک
    کە ویستویەتی لەو وێرانکارییە ڕابکات.
  • 2:14 - 2:17
    بەڵام پێیەکەی دیکەی وادەردەکەوێت
    ڕەگی داکوتابێ لە تاریکییەکدا،
  • 2:17 - 2:23
    لە سوچێکی کانڤاسەکەدا گیری خواردووە
    تەنانەت قاچی دەکشێنێت تا بیجوڵێنێت
  • 2:23 - 2:26
    قوربانییەکیتر دەردەکەوێت
    لە پشت ئەم کەسایەتییە هیلاکەوە
  • 2:26 - 2:30
    دەست کورتانە کەوتووە
    و بڵێسەکان لە چواردەوریین،
  • 2:30 - 2:34
    ئەویش گیری خواردووە
    لە دیمەنە نائومێدەکەیدا.
  • 2:34 - 2:38
    هەریەک لەم کەسایەتییانەی لە تابلۆکەدا هەن
    بە شێوەیەکی ترسناک گیریان خواردووە،
  • 2:38 - 2:42
    هەستێکی ترس و تۆق دەدەنە ئیشەکە.
  • 2:42 - 2:47
    و دەکرێت چاوەڕێی قەبارەیەکی گەورەی
    کانڤاس بکەیت تاکو ئەم هەستە بخاتەڕوو،
  • 2:47 - 2:53
    سکەیڵەکەی تیشک دەخاتە سەر
    خستنەڕوی دڕندەییەکانی ژیان
  • 2:53 - 2:55
    هەندێک یارمەتیدان دەشێت
    بەدیبکرێت لە فانۆسێکەوە
  • 2:55 - 2:59
    کە بە توندی گیراوە لەلایەن تارمایی
    خانمێکەوە کە لە پەنجەرەکەیەوە هاتۆتە دەر،
  • 2:59 - 3:03
    بەڵام ئایا ئەوە فانۆسە هیوا بەخشە
    دیمەنەکەی ڕۆشنکردووەتەوە؟
  • 3:03 - 3:05
    یاخود گلۆپە کارەباییە چوکڵەدارەکەیە
  • 3:05 - 3:08
    کە وا دەبینرێت تەکنەلۆژیای
    شەڕە هاوچەرخەکان بێت-
  • 3:08 - 3:11
    کە دیمەنە بێ سەروبەرەکەی
    خوارەوە بۆ خانمەکە ڕوناککردووەتەوە؟
  • 3:11 - 3:14
    لە پەنجەرە شێوە تابووت-ئاساکەیدا،
  • 3:14 - 3:17
    دەستی بینەر دەباتە شوێنێک،
  • 3:17 - 3:20
    کە ڕەنگە هێماکانی جێی زۆرترین مشتومڕ بن-
  • 3:20 - 3:24
    دوو ئاژەڵی تارمایی لە نێو
    وێرانکارییەکەدا گیریان خواردووە.
  • 3:24 - 3:29
    ئایا حیلەی ئەسپەکە هەڕەشەی هێزە
    نیشتیمانییەکەی فرانکۆ بەرجەستە دەکات؟
  • 3:29 - 3:34
    ئایا ئەو نوکە تیژەی چووە بە جەستەیدا
    نیشانەی قوربانیدان دەگەیەنێت؟
  • 3:34 - 3:37
    ئایا گا سپییەکە ئیسپانیا پیشان دەدات،
  • 3:37 - 3:41
    وڵاتی شەڕی گایی و باسێکی
    باو لە ئیشەکانی پیکاسۆدا-
  • 3:41 - 3:45
    یاخود بێبەزەیی جەنگمان پیشان دەدات؟
  • 3:45 - 3:50
    لەم دیمەنە شەڕ و هەڵایەدا، ئەم ئاژەڵانە
    پرسیار زیاتر دەخوڵقێنن وەک لە وەڵام.
  • 3:50 - 3:53
    و پێکهاتە زیادەکانی دیکە لەم
    چوارچێوەیەدا شاردراونەتەوە
  • 3:53 - 3:57
    نهێنی زیاتر دەخەنە ڕوو
    بۆ بینەرە وردبینەکان.
  • 3:57 - 4:02
    لە سەرەوەی کانڤاسەکە پریشکی باڵندەیەکی بێ-
    هیوا هەیە دەیەوێت ئازادببێت لە فەرتەنەکە.
  • 4:02 - 4:06
    پیشاندانی ئاژەڵی زۆر لە دیمەنەکەدا دەکرێت
    ئاماژە بە بەرواری بۆمبارانەکە بکات--
  • 4:06 - 4:08
    کە بازاڕیی تێدا دەکرا
    و شەقامەکان بە شەپۆلی
  • 4:08 - 4:13
    گوندنشینەکان، ئاژەڵەکان،
    و قوربانییە شاردراوەکانی دیکە تەنرابێت.
  • 4:13 - 4:16
    وەک بۆمبارانی گێرنیکا خۆی،
  • 4:16 - 4:19
    تابلۆکانی پیکاسۆ چڕ و پڕن لە وێرانکاری.
  • 4:19 - 4:24
    بەڵام لە بن دیمەنە سەرلێشێوێنەرەکانی،
    دیمەنی ورد و هێما گەلێک هەن،
  • 4:24 - 4:28
    کە لە چەند ڕویەکەوە هێرشی
    تابلۆکە پیشان دەدات بۆ سەر فاشیزم.
  • 4:28 - 4:30
    دەیان ساڵ دوای ئافراندنی،
  • 4:30 - 4:35
    'گێرنیکا' هێزی خۆی پاراست بۆ سەرسامکردنی
    بینەران و دەستپێکی گفتوگۆکردن لەسەری.
  • 4:35 - 4:39
    و زۆرجار ئاماژەی بۆ دەکرێت وەک
    کۆکراوە دژە جەنگەکان لە جیهاندا.
  • 4:39 - 4:45
    سەدان بینەر، تیكەڵی دیمەنە دڵ ڕەقەکانی
    و هێما وورد و خاشکەرەکانی دەبن،
  • 4:45 - 4:47
    و نامە ئاڵۆزە سیاسییەکانی.
  • 4:47 - 4:51
    بەڵام هێشتا بەبێ تێگەشتنێکی
    ڕون لە مانا ئاڵۆزەکەی،
  • 4:51 - 4:58
    کارەکەی پیکاسۆ وەک بیرەوەرییەکی داغبووی
    قوربانییە ڕاستەقینەکانی جەنگ دەمێنێتەوە.
Title:
بۆچی ئەم تابلۆیە سەرسامکەرە؟
Speaker:
ئایزایەڵت گلیسپی
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/why-is-this-painting-so-shocking-iseult-gillespie

لە ساڵی ١٩٣٧، لە دڕندەترین قوربانییەکانی جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیا، هێزە فاشیستەکان گوندی گێرنیکایان
بۆمباران کرد لە باکوری ئیسپانیا.
بۆ پابلۆ پیکاسۆ، ئەم تراژیدیایە پرشنگی دەدا لە ئیشە هەڵچووەکانیدا. واییلێکرد دیوێکی گەورەی
دژە شەڕی بکێشێت. ناوێکی گونجاوی لێنا "گێرنیکا.' چۆن بتوانین لەم تابلۆیە تێبگەین، و چ شتێک بە کتومتی وای لێدەکات ئەمە شاکارێکی هونەریی دژە-شەڕ بێت؟

ئامادەکردنی وانە: ئایزایەڵت گلیسپی
دەرهێنەر: ئەڤی ئۆفە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:04

Kurdish subtitles

Revisions