< Return to Video

٥ ھەنگاو بۆ پاککردنەوەی ھەوا لە ھیندستان

  • 0:01 - 0:05
    شاروخ خان: کێشەیەک ھەیە لەو ھەوایەی.
    کە پێمان وایە بێ کێشەیە
  • 0:05 - 0:07
    کەس ناتوانێت لە کاریگەرییە
    خراپەکانی ڕزگاری بێت،
  • 0:07 - 0:10
    دەوڵەمەند، ھەژار، خەڵکی شار و خەڵکی گوند.
  • 0:10 - 0:11
    ئەوانەی دوور لە دەریا.
    و سەر دەریاکان
  • 0:12 - 0:13
    ھیچ کەس بەخشراو نییە.
  • 0:13 - 0:17
    کەواتە لەم جیھانە چۆن چانسی گەشەکردن
    بە منداڵەکانمان بدەین
  • 0:17 - 0:19
    هەوا لە کوێ پاکە؟
  • 0:19 - 0:21
    قسەکەری دواترمان وەڵامی ئەم
    پرسیارە گرنگە دەداتەوە.
  • 0:21 - 0:24
    کەواتە بەشداربن لەگەڵم
    بۆ بەخێرھاتنێکی گەرمی
  • 0:24 - 0:27
    بۆ شارەزای سیاسەتی گشتی و نووسەر،
  • 0:27 - 0:31
    شارەزا لە چەند بوارێک د. ئەرونابھا گۆش.
  • 0:31 - 0:34
    (مۆسیقا)
  • 0:39 - 0:42
    ئەرونابھا گۆش: ڕێگە بدەن چیرۆکێکتان
    لە چینەوە بۆ بگێڕمەوە
  • 0:42 - 0:46
    لە ٢٠١٤، چین جەنگی دژی پیسبوون ڕاگەیاند.
  • 0:46 - 0:48
    لە تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا،
  • 0:48 - 0:50
    لووتکەیەکی جیهانی لەو وڵاتە بەسترا.
  • 0:50 - 0:53
    سەرۆک و سەرۆک وەزیرانەکان
    لە چەندین وڵاتەوە گەیشتن.
  • 0:53 - 0:56
    کەواتە پیشەسازییەکانی دەوروبەری
    بێیجینگ وەستێنران،
  • 0:56 - 0:58
    نیوەی ئۆتۆمبێلەکانی ڕێگەکان قەدەغەکران.
  • 0:58 - 1:03
    ئەو ھەفتەیە، وێنەیەکی ئاسمانە
    شینە نامۆیەکەی بێیجینگم چرکاند.
  • 1:03 - 1:06
    چەند ڕۆژێک دواتر، کاتێک
    چاوپێکەوتنەکە کۆتای ھات
  • 1:06 - 1:08
    کارگەکان دووبارە کەوتنەوە کار،
  • 1:08 - 1:11
    ئاسمان دووبارە گۆڕا بۆ خۆڵەمێشی،
  • 1:11 - 1:14
    ڕۆژنامەنووسەکان هانی حکمەتیان دا
  • 1:14 - 1:17
    بۆ درووستکردنی ئاسمانێکی ھەمیشە شین.
  • 1:17 - 1:22
    لە سەرەتایی ٢٠١٥، کەسێک فیلمێکی بەڵگەیی
    سەبارەت بە پیسبوونی ژینگە بەرهەم هێنا
  • 1:22 - 1:24
    بەناوی "لەژێر گومەزەکە."
  • 1:24 - 1:28
    تەنیا لەماوەی چوار ڕۆژدا، ٣٠٠
    ملیۆن جار سەیر کرا،
  • 1:28 - 1:31
    و ملیۆنێکی تر بەردەوام بوون لە
    مشتومڕکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
  • 1:31 - 1:33
    سەرەنجام، حکومەت کاری کرد،
  • 1:33 - 1:35
    و لە ٢٠١٨،
  • 1:35 - 1:37
    قەبارەی پیسبوونی هەوای چین
  • 1:37 - 1:40
    بەرەو کەمبوونەوە چوو
  • 1:40 - 1:43
    بەتێکڕای ٣٢ لە سەدا.
  • 1:43 - 1:46
    ئێمە کەی داوای ھەوای پاک
    لە ھیندستان دەکەین؟
  • 1:47 - 1:49
    من کچێکی شەش ساڵانم ھەیە.
  • 1:49 - 1:52
    ھەموو بەیانییەک، کە دەیگەیەنمە
    شوێنی وەستانی پاسی قوتابخانە،
  • 1:52 - 1:54
    پێویستە بیری بخەمەوە
    کە ڕوپۆشەکەی لانەبات.
  • 1:54 - 1:56
    ئەوە ئەو جیھانەیە
    کە ئێمە تیایدا دەژین.
  • 1:56 - 1:59
    ڕۆژێک سەرنجی منی بۆ ڕێکلامێک ڕاکێشا،
  • 1:59 - 2:00
    بۆ دەم و چاو شۆردن بوو،
  • 2:00 - 2:04
    کە ڕایگەیاند پیسبوونی تەنۆلکەکان
    بە قوڵی لەسەر پێستمان نیشتووە
  • 2:04 - 2:07
    دەتوانرێ سەرنج ڕاکێشانە پاک بکرێنەوە.
  • 2:07 - 2:10
    بەڵام ئەی ئەو تەنۆلکانەی
    لە سییەکانماندا نیشتوون؟
  • 2:11 - 2:13
    لە کاتێکدا قورسە جیاوازی بکەین
  • 2:13 - 2:16
    لەنێوان سی جگەرەکێشێک
    و سی جگەرەنەکێشێک،
  • 2:16 - 2:18
    ئێمە کێشەیەکی
    ڕاستەقینەمان ھەیە،
  • 2:18 - 2:21
    چونکە من دەتوانم پاککەرەوەیەکی
    هەوا لە ماڵەوە بەکار بهێنم،
  • 2:21 - 2:23
    بەڵام دەتوانم کچەکەم لە ماڵەوە بەند بکەم؟
  • 2:24 - 2:26
    پیسبوونی ھەوا لە مەترسیدارترین ئاستیدایە
  • 2:27 - 2:28
    کار لە ھەموومان دەکات،
  • 2:28 - 2:30
    دەوڵەمەند و ھەژار،
  • 2:30 - 2:32
    دانیشتووی شار یان خەڵکی گوند،
  • 2:32 - 2:35
    ئەوانەی دوور لە دەریا
    و ئەوانەی لەسەر دەریاکان
  • 2:35 - 2:37
    و کار لە تەندروستیمان دەکات،
  • 2:37 - 2:40
    گەشەکردنی ئابوریمان، چۆنیەتی ژیانمان.
  • 2:40 - 2:45
    لە ٢٠١٧، زیاتر لە ١.٢ ملیۆن
    مردن لە ھیندستان
  • 2:45 - 2:47
    ھۆکارەکەی پیسبوونی ژینگە بووە.
  • 2:47 - 2:50
    زیاترە لەو مردنانەی کە بەھۆی
    ڤایرۆسی ئایدز ڕوویانداوە،
  • 2:50 - 2:52
    سیل، مەلاریا یان سکچون.
  • 2:52 - 2:56
    لە ئەنجومەنی وزە، ژینگە و ئاو،
  • 2:56 - 3:00
    ھاوکارەکانم ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە ئەمڕۆ،
    لە دوو ھیندی یەکیان ھەوای پیس ھەڵدەمژێت
  • 3:00 - 3:03
    و جۆری ھەوا لە ھیندستان
    ناگاتە ئاستی پێوانەی.
  • 3:03 - 3:06
    و زیاد بوونی کاریگەری قەیرانی تەندروستی
  • 3:06 - 3:10
    ھەموو ساڵێک زیاتر لە ٨٠ بیلیۆن دۆلارە.
  • 3:10 - 3:12
    ھاوکارەکانم لە ئەنجومەنی وزە،
    ژینگە و ئاو، پێیان وایە
  • 3:12 - 3:15
    کە ٨٠ لە سەدی ھیندییەکان دەتوانن
    ھەوای پاک ھەڵمژن
  • 3:15 - 3:18
    ئەگەر ئێمە چاودێری توند بخەینە
    سەر پیس بوونی ژینگە.
  • 3:19 - 3:22
    ئەمە ڕوانینی منە بۆ ھیندستان.
  • 3:23 - 3:24
    لە ٢٠٢٧،
  • 3:24 - 3:29
    کاتێک ئاھەنگی ٨٠ھەمین
    ساڵی سەربەخۆی دەگێرین،
  • 3:29 - 3:31
    دەتوانین دڵنیا بینەوە، تا ئەو کات،
  • 3:31 - 3:36
    ٨٠ شاری ھیندستان پیسبوونی ژینگەیان
    کەم کردووەتەوە بە ڕێژەی سەدا ٨٠؟
  • 3:36 - 3:40
    با ناوی ئەم ئەرکە بنێین ٨٠-٨٠-٨٠،
  • 3:40 - 3:41
    و ئەمە گونجاوە،
  • 3:41 - 3:44
    بەڵام ڕۆڵی دانیشتوانی
    ئەم شارانە زۆر گرنگە.
  • 3:44 - 3:46
    بۆ بەرنگار بوونەوەی پیس بوونی ھەوا،
  • 3:46 - 3:50
    ئێمە پێویستە داواکارییەکی
    سەردەمانە بنیات بنێین
  • 3:50 - 3:51
    بۆ پاککردنەوەی ھەوا،
  • 3:51 - 3:53
    دەتوانین ئەمە بھێنینە دی.
  • 3:53 - 3:57
    یەکەم، پێویستە خۆمان پەروەردە بکەین.
  • 3:57 - 4:01
    بەھۆی ھەستەوەرە کەم تێچووەکان، دەتوانین
    زانیاری تەواومان لەسەر ھەوا دەستبکەوێت،
  • 4:01 - 4:03
    بەڵام ھێشتا پێویستمان بە زانیارییە
  • 4:03 - 4:06
    دەربارەی ئەوەی چۆن
    لێکی بدەینەوە و چی بکەین.
  • 4:06 - 4:09
    ئێمە پێویستە زانیاری بکەینە ئامانج
    بۆ قوتابخانەکان و منداڵان،
  • 4:09 - 4:12
    بۆ بە یەکەوە بەستنی
    خۆشگوزەرانی دانیشتووان،
  • 4:12 - 4:14
    بۆ بە تەمەنەکان، کە زیاتر لە مەترسیدان.
  • 4:14 - 4:17
    دەزانن، کاتێک پلەی گەرمی ٣٠
    پلە بەرامبەر ٤٠ پلەیە،
  • 4:17 - 4:19
    دەزانین چۆن جل بپۆشین،
  • 4:19 - 4:21
    دەزانین چی بکەین، چی نەکەین.
  • 4:21 - 4:25
    پێویستمان بە زانیاری ھاوشێوەیە،
    تا بتوانین ئاگاداریی وەربگرین
  • 4:25 - 4:27
    کاتێک جۆری ھەوا لە دەرەوە خراپ بێت،
  • 4:27 - 4:29
    زۆر خراپ، توند یان پر مەترسییە.
  • 4:30 - 4:35
    دووەم، پێویستە ببین بە چاودێرێکێ چالاک.
  • 4:35 - 4:38
    ئەمڕۆ، زۆرینەی دانیشتووانی
    شار و گوندەکانی ھیندستان
  • 4:38 - 4:41
    ھیچ چاودێرێکی جۆری ھەوایان نییە.
  • 4:41 - 4:44
    کەواتە پێویستە داوای چاودێریکی
    جۆری ھەوایی ئاوا بکەین
  • 4:44 - 4:46
    بە سیستمێکی ڕێک دایان بمەزرێنین.
  • 4:46 - 4:49
    ئەمڕۆ، لە پەرلەمان کێ بۆ
    ئێمە دەجەنگێت؟
  • 4:49 - 4:51
    وەک جەنگاوەرێکی جۆری ھەوا؟
  • 4:51 - 4:55
    کاتێک بریکارە زۆرەملێکان
    گەیشتنە شوێنی پیس کردنەکە
  • 4:55 - 4:57
    یان شوێنی دروستکردنی تۆز پرژێنەکان،
  • 4:57 - 5:00
    ڕێگەی چەکوش لێدانەکانیان
    ھەموو کاتێک کار ناکات،
  • 5:00 - 5:03
    چونکە سەرنجیان خێرا بۆ شوێنێکی تر دەڕوات،
  • 5:03 - 5:05
    تاوانبارەکان گەڕانەوە بۆ
    کارەکانیان وەک جاران.
  • 5:05 - 5:09
    ئێمەی ھاوڵاتی پێویستە ببین
    بە زەنگی ئاگادارکردنەوە.
  • 5:09 - 5:12
    پێویستە داوای ژمارەی
    فریاگوزاری سەرەتایی بکەین
  • 5:12 - 5:15
    و ھێزی ئەرکی تایبەتمەند
  • 5:15 - 5:18
    کە دەتوانن وەڵامی شوێنی
    پیسکردنەکان بدەنەوە لە کاتی گونجاو.
  • 5:18 - 5:21
    کەواتە تەنها پێویستمان بە
    یاسا نییە بەڵکو ھێزی جێبەجێکاریش
  • 5:21 - 5:23
    بۆ ڕاگرتنی
    زیادەڕۆیەکان.
  • 5:23 - 5:24
    سێهەم،
  • 5:24 - 5:27
    پێویستە ئامادە بین بۆ
    ئەوەی باجێک بدەین
  • 5:27 - 5:30
    بۆ بەکارھێنانی سوتەمەنی BS6 سەیارەکان
  • 5:30 - 5:33
    یان بۆ وزەی کارەبای گرانتر لە
    وێستگەکانی ھێزی پاککەرەوە.
  • 5:33 - 5:36
    ساڵی پار، بەر لە دیوالی،
  • 5:36 - 5:40
    پشکنینێکی لە ناکاوی ئەو پیشەسازییانەم کرد
  • 5:40 - 5:43
    لە ناوچەیەکی پیشەسازی
    ڕێگەپێنەدراوی دەرەوەی دێلھی،
  • 5:43 - 5:47
    بۆم دەرکەوت ئەو یارییە ئاگرینانەی
    ژینگە پیس دەکەن فرۆشراون.
  • 5:47 - 5:50
    دادگای باڵا فەرمانی دابوو تەنها
    یاری ئاگرینە سەوزەکان بفرۆشرێن،
  • 5:50 - 5:52
    بەڵام لە ھیچ شوێنێک
    نە دەدۆزرانەوە.
  • 5:52 - 5:54
    بەڵام ژینگە پیسکەرەکان بەردەست بوون.
  • 5:54 - 5:55
    بۆچی؟
  • 5:55 - 5:57
    چونکە ئێمە ئامادەبووین بیانکرین.
  • 5:58 - 6:03
    وەک ھاوڵاتییەک، پێویستە خواست بۆ ئەو
    بەرھەمە ژینگەپیسکەرانە کەم بکەینەوە
  • 6:03 - 6:06
    یان ئامادە بین بۆ پارەدان بە
    بەرھەمی پاککەرەوەی زیاتر.
  • 6:07 - 6:11
    ھەنگاوی چوارەم، با کەمێک سۆز
    بۆ ھاوڵاتیانی خۆمان پێک بھێنین
  • 6:12 - 6:15
    چەندی تێدەچێت تاوەکو پاسەوانێکی
    شەو گەرم بھێڵیەوە
  • 6:15 - 6:19
    لە جیاتی ئەوەی ناچاریان بکەی بە سوتاندنی
    خاشاک تا بە گەرمی بمێننەوە لە زستاندا؟
  • 6:19 - 6:20
    یان، با جوتیارەکان وەرگرین.
  • 6:20 - 6:23
    دەزانی، لۆمەکردنیان زۆر ئاسانە
    لەسەر سوتاندی پوش و پەڵاشی
  • 6:23 - 6:27
    چەڵتوکی برنج، زستانان
    کە دەبێتە ھۆی پیس بوونی ھەوا.
  • 6:27 - 6:29
    ئەوە قورس ترە بۆ تێگەشتن
  • 6:29 - 6:33
    کە ئەمە سیاسەتی کشتوکاڵی ئێمەیە
  • 6:33 - 6:34
    و قەیرانی ئاوی ژێر زەویمان
  • 6:34 - 6:38
    کە ھیچ ھەڵبژاردنێک بە جوتیارەکان
    نادات سوتاندنی پوش و پەڵاشەکە نەبێت.
  • 6:38 - 6:42
    بۆیە دەبێت کرێکارەکانی
    شار بۆ خۆمان ڕابکێشین
  • 6:42 - 6:43
    یان جوتیارە ھەژارەکانی گوند
  • 6:43 - 6:46
    بۆ یەک دەنگیمان بۆ ھەوای پاک.
  • 6:46 - 6:50
    جوتیارەکان پێمان دەڵێن دەیانەوێت
    ڕێگەیەکی کشتوکاڵی بگرنەبەر کە بەرگە بگرێت،
  • 6:50 - 6:52
    بەڵام پێویستیان
    بە ھاوکارییە.
  • 6:52 - 6:57
    و پێنجەم، پێویستە شێوازی ژیانمان بگۆرین.
  • 6:57 - 7:00
    بەڵێ، ھۆکاری گواستنەوەی
    گشتی زۆر جار بەردەست نییە،
  • 7:00 - 7:05
    بژاردەی کڕینی خاوێنکەرەوەیەک،
    ئۆتۆمبیلی دۆستی ژینگە بڕیاری ئێمەیە.
  • 7:05 - 7:09
    بژاردەی جیاکردنەوە و بەکارھێنانەوەی
    خاشاکی ماڵان لە دەست خۆمان دایە.
  • 7:09 - 7:12
    دەزانی، لە سورات دوای تاعونی ١٩٩٤،
  • 7:12 - 7:15
    ھاوڵاتیان شانازی بە پاراستنی
    شارەکانیانەوە دەکەن
  • 7:15 - 7:17
    پاکترینیان لە وڵاتەکە.
  • 7:17 - 7:19
    خواروی باشوری مایسێرۆ،
  • 7:19 - 7:23
    ھاوبەشە گشتی و تایبەتەکان
  • 7:23 - 7:28
    یەکیان گرتووە، بۆ جیاکردنەوەی
    دووبارە بەکارھێنانەوەی خاشاک
  • 7:28 - 7:30
    ئەو خاشاکانە دەتوانرێت
    ھەمووی بە یەکەوە لاببردرێت.
  • 7:30 - 7:34
    من ناڵێم فەرمانبەرەکان ھیچ
    بەرپرسیاریەتییەکیان نییە،
  • 7:34 - 7:37
    بەڵام ئەوە کەمتەرخەمی ئێمەیە
  • 7:37 - 7:41
    فشار لەسەر ئەندام
    پەرلەمانەکانمان لادەبات،
  • 7:41 - 7:43
    بیرۆکراتەکان
  • 7:43 - 7:45
    یان دەزگا پەیوەندیدارەکانە.
  • 7:45 - 7:49
    ئەرکی ٨٠-٨٠-٨٠ تەنیا کاتێک دەبێت
  • 7:49 - 7:50
    کە ئێمە داوای بکەین.
  • 7:51 - 7:55
    پێویستە داواکارییەکی دیموکراتی
    دروست بکەین بۆ ھەوای پاک،
  • 7:55 - 7:59
    لەبەر ئەوەی ھاوڵاتیان، ئێوە و من،
  • 7:59 - 8:02
    دەتوانین بڕیار بدەین چ
    جۆرە ھەوایەک ھەڵدەمژین.
  • 8:03 - 8:04
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 8:04 - 8:06
    (چەپڵە)
  • 8:09 - 8:11
    س ر ک: زۆر سوپاس.
  • 8:11 - 8:13
    شتێکم پێ بڵێ: ھیندستان، وڵاتی ئێمە،
  • 8:13 - 8:15
    هیچمان لە دەست دێت؟
  • 8:15 - 8:18
    زوتر لەمە ئاگادار کراوینەوە
  • 8:18 - 8:20
    لەبەر بەرھەمەکانی کەسانی وەک تۆ؟
  • 8:20 - 8:22
    ئ گ: گەورەترین ھێزی ئێمە:
  • 8:23 - 8:27
    خەڵکی ئێمە و توانای ئێمە بۆ
    دروستکردنی گۆڕانکاری
  • 8:27 - 8:30
    بە بێ پشت بەستنی ھەمیشەی بە حکومەت.
  • 8:30 - 8:34
    و ئەوە ھێزی سڤیل و داواکاری سڤیلە
  • 8:34 - 8:37
    بۆ مەرجی ژیانێکی سڤیلی
  • 8:37 - 8:39
    گەورەترین سەرمایەی ئێمەیە.
  • 8:39 - 8:42
    دواتر، ھەموو ئەوە و زۆر زیاتر دێتە دی.
  • 8:42 - 8:43
    (چەپڵە)
  • 8:43 - 8:46
    س ر ک: سوپاس، دکتۆر گۆش، خۆشحاڵ
    بووین بە ئامادە بوونت لێرە.
  • 8:46 - 8:47
    گەشاینەوە.
  • 8:47 - 8:50
    زۆر سوپاس، بە ھیوای باشترین لەگەڵ ٨٠-٨٠-٨٠
  • 8:50 - 8:51
    دکتۆر گۆش، ھەمووان.
    ئ گ: سوپاس.
Title:
٥ ھەنگاو بۆ پاککردنەوەی ھەوا لە ھیندستان
Speaker:
ئەرونابھا گۆش
Description:

شارەکانی ھیندستان خراپترین جۆری ھەوایان ھەیە لە جیهاندا. چۆن دەتوانین ئەم کێشە گشتییە چارەسەر بکەین؟ ئەرونابھا گۆش بازرگانێکی کۆمەڵایەتییە، پلانێکی پێنج ھەنگاویمان دەخاتە بەر دەست، تا بزانین چۆن دەتوانین ھیندستان بخەینە سەر ڕێگەی چوون بەرەو ھەوایەکی پاکتر و تەندروستترتر. پێشانمان دەدات چۆن ھەر ھاوڵاتییەک دەتوانێت ڕۆڵێکی چالاک ببینێت بۆ گەیشتن بەو ڕێگەیە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:05

Kurdish subtitles

Revisions