Return to Video

هێزی شانەیی ئافڕۆ

  • 0:00 - 0:03
    هەرگیز سەیری فڵچەی ددان ناکەیت و بڵێی،
  • 0:03 - 0:04
    "من مەزنم"!
  • 0:04 - 0:07
    بەڵام کاتێک سەیری شانەی ئافڕۆ
    دەکەیت، کە ئامرازێکی
  • 0:07 - 0:09
    ئارایشی قژە، بیرت دەهێنێتەوە کە،
  • 0:09 - 0:12
    بەڕاستی هەست بە شانازی بکەیت،"ئەمە نایابە"
  • 0:12 - 0:13
    [شتی بچووک.]
  • 0:14 - 0:15
    [بیرۆکەی گەورە.]
  • 0:17 - 0:21
    شانەی ئافڕۆ ئامرازێکی سوود بەخشە،
  • 0:21 - 0:25
    کە بەکاردێت بۆ ڕێک خستنی
    شێوازی ستایلی ئافڕۆ.
  • 0:25 - 0:27
    پێموایە شانەی ئافڕۆ نەخشێندراوە
  • 0:27 - 0:30
    بۆ پێدانی ئەو بارودۆخە دەروونییەی
  • 0:30 - 0:32
    وا هەست بکەیت کە پەنجە
    بە ناو قژتدا دا بهێنرێت.
  • 0:33 - 0:36
    شێوەکەی، تەنانەت قووڵیەکەی کە
    بە ناویدا دەڕوا وەک دەست وایە.
  • 0:36 - 0:39
    ددانەکانی لە پلاستیک یان نایلۆنن،
  • 0:39 - 0:42
    یانیش ددانەکانی لە پۆڵایی بێ خەوش
    یان نیکڵ دروست کراون.
  • 0:42 - 0:45
    من هەمیشە ددانی کانزایی بە باش دەزانم
  • 0:45 - 0:46
    تەنها لەبەرئەوەی
    حەزم بە دەنگەکەیەتی
  • 0:46 - 0:50
    ئەو شتەی دەیزانم ئەو کۆڵە مستەی
    ڕەشە بەهێزەی بە دەسکەکەیەوەیە.
  • 0:50 - 0:52
    کاتێک بیر لە قژی ڕەش دەکەمەوە لە ئەمریکا،
  • 0:52 - 0:55
    ئەوەم بە مێشک دادێت کە جڵەو کراون.
  • 0:55 - 0:57
    لە پێشتردا وا پێشبینی دەکرا
    لە مرۆڤە ڕەشەکاندا
  • 0:57 - 0:59
    چارەسەری کیمیایی هەیە
    بۆ ڕەش کردنەوەی قژیان.
  • 0:59 - 1:03
    جگە لەوەش تەندروستی ئەوان
    لە پێشترین کار نییە.
  • 1:03 - 1:07
    لە ساڵانی ٥٠کان"روس "بیکۆفۆردی" سەماکەر
    لەگەڵ چەند گۆرانی بێژێکی جازدا
  • 1:07 - 1:08
    هەوڵیاندا قژیان ڕاست و ڕێک بکەنەوە،
  • 1:08 - 1:12
    گوتیان زۆر باشە، لێی دەگەڕێین کە
    بە سروشتی خۆی گەشە بکات
  • 1:12 - 1:15
    بە شێوەیەکی سروشتی گەشەی کرد و قژیان بڕی.
  • 1:15 - 1:18
    لە ساڵانی ٦٠کاندا ئەم شێوازە
    بڵاو بوویەوە و گەشەی سەند
  • 1:18 - 1:19
    لەگەڵ هاتنی شێوازی ئافڕۆ،
  • 1:19 - 1:22
    کە گوزارشتی لە قژێکی کورت و سرووشتی دەکرد
  • 1:22 - 1:25
    بۆئەوەی زیاتر شێوەی گۆیی بدات.
  • 1:25 - 1:30
    دەستەی سەرۆکی مافی هاوڵاتیان و چالاکوانان
    پشتیان بەم شێوازە ستایلەی قژە دەبەست
  • 1:30 - 1:33
    کە بە مانای سەرکێشی و
    شانازی کردن بە ڕەشەوە دێت.
  • 1:33 - 1:35
    دواتریش موزیک ژەنانی وەک
    جەیمس بڕاون هەبوون،
  • 1:35 - 1:38
    کە بە بەکارهێنانی ئەم ماددە کیمیایانە بۆ
    ڕێکخستنی قژی بەناوبانگ بوو،
  • 1:38 - 1:40
    واز بێنە لێ گەڕێ قژت
    بە سرووشتی گەشە بکات.
  • 1:40 - 1:42
    کە لەگەڵ موزیکی دەستاو
    دەست ڕۆیشتووە،
  • 1:42 - 1:45
    گۆرانیەکی هەیە دەڵێت"بە دەنگی بەرز
    بڵێ من ڕەشم و شانازی پێوە دەکەم."
  • 1:45 - 1:47
    دەستەی ڕەشپێستی
    جووڵانەوەیەکی جوانە
  • 1:47 - 1:49
    بیرۆکەی شەرم بە ڕەشبوون ڕەت دەکاتەوە
  • 1:49 - 1:53
    یان ئەگەر خاوەن پێستێکی
    ڕەش و قژێکی لوول بیت،
  • 1:53 - 1:55
    ئایا وای دەبینی شتێکە جێگەی شەرم بێت.
  • 1:55 - 1:57
    من وێنەیەکی دڵگیری دایکم
  • 1:57 - 1:59
    و دایە گەورەم هەیە،
  • 1:59 - 2:01
    و دایە گەورەم شانەیەکی
    بچووکی" ئافڕۆی" هەبوو،
  • 2:01 - 2:03
    کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێ ٦٠کان.
  • 2:03 - 2:07
    مێژووی شانە کردنی قژ لە ئەفریقا دەگەڕێتەوە
    بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش زاین.
  • 2:07 - 2:12
    کۆنترین شانەی ئەفریقی لە شارستانیەتی
    دێرینی مسڕ و سوودان دۆزراوەتەوە،
  • 2:12 - 2:14
    ئەوان هەڕەم و شانەکانیان دروست دەکرد.
  • 2:14 - 2:17
    ئەو ڕێگەیەی ئەفریقیە کۆنەکان بەکاریان
    دێنا بۆ جوان کردنی شانە
  • 2:17 - 2:21
    کە گوزارشتی لە بارودۆخەکان
    یان شوێنی هۆزەکان دەکرد.
  • 2:21 - 2:25
    کۆڵە مستە بەهێزەکان
    شانەی نوێی ئافڕۆ جوان دەر دەخەن
  • 2:25 - 2:28
    هەروەها ئاوازێکیان بۆ داناوە
  • 2:28 - 2:30
    کە ئارامت دەکاتەوە.
  • 2:30 - 2:32
    دواتر جووڵانەوەی ڕەش پێستەکان دەستی پێکرد.
  • 2:32 - 2:35
    زۆربەی جووڵانەوەکان پێوویستیان
    بە هێمایەک هەیە، وانییە؟
  • 2:35 - 2:37
    تۆ کۆڵە مستەت هەیە، خاوەنی شانەی ئەفڕۆیت.
  • 2:37 - 2:40
    ئەم شتانە لەگەڵ کۆمەڵەی پڵنگە
    ڕەش پێستە جوانەکاندا دەگونجێ،
  • 2:40 - 2:42
    و دەتوانی گرینگی پێدانی هۆزەکەت
    بۆ شانەی ئافڕۆ ببینی،
  • 2:42 - 2:45
    لەبەرئەوەی تۆ تەنها وەک کەرەستەیەکی
    جوانکاری هەڵی ناگریت.
  • 2:45 - 2:47
    بەڵکو دەیخەیتە گیرفانی دواوەت،
  • 2:47 - 2:49
    لەوانەیە هەر لە یەکەمین دەرچوونت
    ئەوە بکەیت.
  • 2:49 - 2:52
    هەروەها ئەم بایەخە لە قژ دەردەکەوێ
    بە داهێنانی بە شانەی ئافڕۆ.
  • 2:52 - 2:54
    کاتێک بیر لە هێمای
    ئافڕۆ دەکەمەوە،
  • 2:54 - 2:56
    ڕاستەوخۆ ئەنجلیلا دایڤسم
    بە مێشک دادێت.
  • 2:56 - 2:59
    بەکار هێنانی ئافڕۆ ڕێک پۆشی و
    کەشخەیی بەرجەستە دەکات،
  • 2:59 - 3:01
    ئازادیی خوازی، یاخیگەری.
  • 3:01 - 3:03
    بەیەکجار هەست بە هەموو
    ئەو هەستانە دەکەیت
  • 3:03 - 3:06
    کاتێک دەبینیت ئەنجلێنا دایڤس شەڕ لە پێناو
    ژیانی خۆی لە دادگای فیدڕاڵی دەکات.
  • 3:06 - 3:09
    لە ساڵانی ٨٠کانەوە شێوازی ئافڕۆ
    کەمتر باو بوو.
  • 3:09 - 3:12
    بەڵام شانەکانی ئافڕۆ هێشتا بەرهەم
    دەهێنرێن لە ڕۆژانی ئەمڕۆدا
  • 3:12 - 3:13
    لەگەڵ کۆڵە مستێکی بەهێز،
  • 3:13 - 3:15
    کەواتە ئەوە بەرهەمی
    جوڵانەوە کەیە کە
  • 3:15 - 3:17
    لە ئامانجی هەموو ڕۆژێکدا لەبیرمانە،
  • 3:17 - 3:20
    کاتێک بچووک بووم، ئافرۆشم تەنها وەک
    هەر کەرەستەیەکی تر دەبینی.
  • 3:20 - 3:21
    تەنها شانەیەک بوو.
  • 3:21 - 3:23
    بەڵام کاتێک زیاتر چاوم کرایەوە
  • 3:23 - 3:26
    باشتر لە پێکهاتە و ڕەگ و ڕیشەکەی تێگەیشتم
  • 3:26 - 3:28
    و مەبەست لە نەخشاندنی
  • 3:28 - 3:31
    و مەبەست لە کۆڵە مستە بەهێزەکەی
    و هەموو ئەو شتانەی تر...
  • 3:33 - 3:34
    بە ئاگا هاتمەوە.
Title:
هێزی شانەیی ئافڕۆ
Speaker:
جۆن گرایی
Description:

شانەیی ئافڕۆ زۆر زیاترە لە تەنها کەرەستەیەکی ئارایشتێکی جوانکردن.کەرەستەیەکی سەرەکییە لە مێژووی ڕەش پێستەکاندا، هونەرمەند" جۆن گرایی" شیدەکاتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
03:48

Kurdish (Central) subtitles

Revisions