Return to Video

لە کاتی خۆیدا و ئاو

  • 0:01 - 0:03
    سڵاو، ناوم ئاندری سنەیرماگناسۆنە،
  • 0:03 - 0:05
    لە ئایسلەنداوە قسان دەکەم.
  • 0:08 - 0:10
    (خوڕەی ئاو)
  • 0:11 - 0:15
    لە ٢٠١٩دا، یەکەمین سەهۆڵبەنداو خۆمان
    لە دەست دا بە گۆڕانی کەش و هەوا:
  • 0:15 - 0:18
    ئۆکجۆکۆلەکە، سەهۆڵبەندە باشەکەیە،
  • 0:18 - 0:19
    ئەوە چیتر باش نابێت.
  • 0:20 - 0:22
    لە ٢٠٠ ساڵی داهاتوو،
  • 0:22 - 0:25
    پێشبینی دەکەین هەموو بەستەڵەکەکانمان
    بە هەمان ڕێڕەو ڕێ بکەن.
  • 0:28 - 0:30
    ئەو سەهۆڵبەندانی ئێرە یەکێکە لەوان:
  • 0:30 - 0:32
    سولهیماجوکول،
    لە کەنارەکانی باشوری ئایسلەندا.
  • 0:33 - 0:35
    (پەلە کردنی ئاو)
  • 0:38 - 0:41
    هۆنراوەم بۆ بەردێکی کانزایی
    نووسی چیاکە جێگیرکرابوو
  • 0:41 - 0:43
    کە ئۆکجوکول لەوێ وەستا بوو.
  • 0:43 - 0:45
    ئەوە نامەیەک بوو بۆ داهاتوو،
  • 0:45 - 0:46
    دەڵێت،
  • 0:46 - 0:50
    "ئەو مۆنیۆمێنتە بۆ زانیاریە کە
    دەزانین چی ڕوودەدات و
  • 0:50 - 0:51
    چی پێویستە ئەنجام بدرێت.
  • 0:51 - 0:53
    تەنیا تۆ دەیزانی ئەگەر ئەوە بکەین."
  • 1:04 - 1:07
    داپیرە و داپیرە، کاتی خۆی
    لیکۆڵەری بەستەڵەک بوون،
  • 1:07 - 1:09
    کاتێک سەهۆڵبەندانەکان
    بۆ هەمیشە دیار بوون.
  • 1:12 - 1:16
    ئەوان چوون بۆ مانگی هەنگوینی لە چیا
    بەفرینەکان لە ساڵی ١٩٥٦.
  • 1:17 - 1:21
    بۆ ماوەی سێ هەفتە، خەریکی نەخشە دانان و
    گەشتکردنی ڤاتناجۆکول بوون،
  • 1:21 - 1:23
    گەورەترین سەهۆڵبەنداوی ئەوروپا،
  • 1:23 - 1:26
    لەناو چادردا لە پلەیەکی گەرمی زۆردا
    دەخەوتن.
  • 1:26 - 1:28
    جارێک لێیانم پرسی، "سەرماتان نییە؟"
  • 1:28 - 1:30
    وتیان، "سەرما؟"
  • 1:30 - 1:31
    ئێمە هاوسەرگیریمان کردووە."
  • 1:37 - 1:39
    داپیرەشم بووە ٩٦ ساڵ،
  • 1:39 - 1:42
    ئێستاش ئيمە دەزانین کە زۆربەی
    سەهۆڵبەنداوەکان نەماون
  • 1:42 - 1:47
    لە ئەمڕۆوە کەسێک لە دایک ببی
    ئەوا لەگەڵ داپیرم هاوتەمەن دەبن.
  • 1:49 - 1:53
    پێویستە دەست بکەین بە پەیوەندی کردن بە
    داهاتوو ڕیگەیەکی بەهێزو خێرا.
  • 1:54 - 1:58
    داپیرەم، لە ساڵی ١٩٢٤ لە دایک بووە.
  • 1:58 - 2:00
    ئەگەر من نەوەم هەبێت،
  • 2:00 - 2:07
    ئەو خەڵکانەی کە زۆرم خۆشدەوێن لە ژیانم
    لە ٢٠٥١ هێشتا لە ژیان ماون.
  • 2:07 - 2:11
    چونکە کاتی ئێمە کاتی ئەو مرۆڤانەیە کە
    دەیانناسین و خۆشمان دەوێن،
  • 2:11 - 2:12
    ئەو کاتانەی ئێمەیان درووست کرد،
  • 2:13 - 2:16
    کاتی ئێمەش هەر کاتی ئەو کەسانە دەبێت کە
    خۆشمان دەوێن و دەیانناسین،
  • 2:16 - 2:18
    ئەو کاتەی کە ئێمە دروستی دەکەین.
  • 2:18 - 2:21
    دەتوانین بە ئاسانی 230 ساڵ درێژ بکەینەوە
  • 2:21 - 2:23
    تەوقەکردنی نەوەکان.
  • 2:26 - 2:31
    کاتێک زاناکان دەڵێن ٢١٠٠ ساڵ، ئێمە تەنیا
    شان هەڵدەتەکێنین؛ هەست بە پەیوەندی ناکەین.
  • 2:34 - 2:39
    بەڵام پرسیارم لە داپیرم کرد،
    "١٠٠ ساڵ کاتێکی درێژە یان کورت؟"
  • 2:41 - 2:43
    ئەو وتی، بۆ سەرسوڕمانی من،
  • 2:43 - 2:44
    "کاتێکی کورتە.
  • 2:45 - 2:48
    وا هەست دەکەم دوێنێ بوو کە گەشتم دەکرد
    بۆبەستەڵەکەکان."
  • 2:49 - 2:52
    (پەلە کردنی ئاو)
  • 2:54 - 2:57
    کەواتە ٢١٠٠ دااهاتوویەکی دوور نییە.
  • 2:57 - 2:59
    وا دابنێ بەیانییە،
  • 2:59 - 3:01
    چونکە لە هزری ئەو خەڵکانە،
  • 3:01 - 3:03
    ٢٠٢٠ دەبێتە دوێنێ.
  • 3:07 - 3:10
    من زۆر دڵنیام کە ئەوانمان دەوێت بۆ ئەوەی
    سەیری ساتی ئێمە بکەن
  • 3:10 - 3:12
    بە شانازی و سوپاسەوە،
  • 3:12 - 3:14
    چونکە ئێمە زانیمان کە چی ڕوویدەدا و
  • 3:14 - 3:16
    دەزانین چی پێویستە بکرێت،
  • 3:17 - 3:20
    لە ڕاستیدا، لە کۆتایدا،
    کارێکی ڕاست و دروستمان کرد.
  • 3:21 - 3:22
    سووپاس.
Title:
لە کاتی خۆیدا و ئاو
Speaker:
ئاندری سنێر ماگنەسۆن
Description:

دوای ٢٠٠ ساڵی دیکە، دەتوانین پێشبینی ونبوونی هەموو سە‌هۆڵبەنداوەکانی زەوی بکەین ئەگەروەکو ئێستا ڕەفتار نەکەین، نووسەر ئاندری سنێر ماگنەسۆن دەڵێت. گێڕانەوەی چیڕۆکی سەهۆڵبەنداو لە ئایسلەندا، یەکەمین ونبوونی سەهۆڵبەنداوە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا، ماگنەسۆن ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی پێویستە ئێمە پەیوەندی بە داهاتووەوە بکەین بەشێوەیەکی بەهێز و خێرا بۆ ئەوەی زەوی جێگیرتر بکەین بۆ نەوەکانی داهاتوو.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:31
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Haval Aso edited Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Daban Q Jaff declined Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Haval Aso edited Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Haval Aso edited Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Haval Aso edited Kurdish (Central) subtitles for On time and water
Show all

Kurdish (Central) subtitles

Revisions