< Return to Video

ئەفسانەی ئۆسین و زەمینی هەمیشە گەنج. ئیزلوت گیلیسپی

  • 0:08 - 0:10
    لە چیرۆکێکی پاڵەوان ئاسایی ئاسایدا،
  • 0:10 - 0:12
    پاڵەوانەکە پلان بۆ گەشتێک دادەڕێژێت،
  • 0:12 - 0:13
    گۆڕانکاری گەورەی بەسەردادێت،
  • 0:13 - 0:16
    سەرکەوتووانە بۆ خاڵی
    دەست پێکی گەشتەکە دەگەڕێتەوە.
  • 0:16 - 0:18
    لە ئەفسانەکانی ئیرلەندا،
    ئەفسانەیەک هەیە بە ناوی یاچتری،
  • 0:18 - 0:23
    گەشت کردن بۆ جیهانەکەیتر
    بە نەگەڕانەوە کۆتایی دێت.
  • 0:23 - 0:26
    چەندێن جۆری ئەفسانەی جیهانەکەتر لە
    فسانەکانی ئیرلەندی هەیە،
  • 0:26 - 0:30
    بەناوبانگترینیان لە چیرۆکی ئۆسین ڕودەدات.
  • 0:30 - 0:33
    ئۆسین کوڕی فیۆنا ماک کەمهیڵە کە
    سەرکردەی کۆمەڵێک جەنگاوەری بتپەرستن
  • 0:33 - 0:35
    بە ناوی فیانا.
  • 0:35 - 0:37
    ڕۆژێک ئۆسین لەگەڵ هاوەڵەکانی ڕێ دەکات،
  • 0:37 - 0:41
    میرخاتوون نیمفی نەمر سەردانی دەکات.
  • 0:41 - 0:43
    هەردووکیان دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکتر
  • 0:43 - 0:45
    نیمف ئۆسین دەخاتە سەر ئەسپە سپیەکەی
  • 0:45 - 0:48
    تا لێواری ئاوەکانی ئێرلەندا دەڕۆن.
  • 0:48 - 0:52
    کاتێک زۆر دوور دەکەونەوە،
    خۆیان لە ناو تەمێکی زێڕین دەبیننەوە،
  • 0:52 - 0:56
    خۆیان لە لێواری شانشینێکی
    گەشاوە دەبیننەوە بە ناوی تیر نا نۆگ.
  • 0:56 - 1:00
    ئەم شانشینە ماڵی تاتوها دی دانان دەبێت،
    کە پێشوتر ئێرلەندایان زۆر پێش ئۆسین
  • 1:00 - 1:02
    بەڕێوەبردووە.
  • 1:02 - 1:06
    لە یەکەم چرکەساتی گەیشتنی ئۆسین،
    هەموو پێداویستییەکانی دابین دەکرێت.
  • 1:06 - 1:10
    هاوسەرگیری لەگەڵ نیمف
    لە ئاهەنگێکی مەزن دەکات.
  • 1:10 - 1:14
    کاتێک ئارەزوی مۆسیقای دەبێت،
    گوێ ڕاستەوخۆ لە مۆسیقا دەبێت.
  • 1:14 - 1:18
    کاتێک برسی دەبێت، ڕاستەوخۆ
    قاپی زێرینی پڕ خواردنی دێتە پێش.
  • 1:18 - 1:23
    جوانییەکی سەیری بەرچاو دەکەوت کە
    پێشتر هەرگیز بەرچاوی نەکەوتبوو.
  • 1:23 - 1:28
    هەموو شتەکانی دەروبەری،
    خاک و مرۆڤ بێهاوتا و نایاب بوون.
  • 1:28 - 1:32
    بەڵام ئۆسین نەیدەزانی کە خاکی
    تیر نا نۆگ خاکی گەنجێتییە هەمیشەییە،
  • 1:32 - 1:36
    کە کات وەستاوە و کەس پیر نابێت.
  • 1:36 - 1:40
    لە ماڵە نوێکەیدا، ئۆسین
    وەک پێشوو خەریکی ڕاو دەبێت.
  • 1:40 - 1:44
    بەڵام لەم شارە، توانای
    تێکنەشکاندی بێ هاوتا بەدەست دەهێنێت.
  • 1:44 - 1:46
    لە کۆتای هەموو ڕۆژێکی سەرکێشیدا،
  • 1:46 - 1:51
    برینەکانی ئۆسین لە کاتی خەوتنی لە
    ئامێزی نیمف جادویانە چاک دەبوونەوە.
  • 1:51 - 1:56
    سەرەڕایی ئەوەی سەرکەوتن و
    حۆشی بە ئاسانی لەم خاکەدا بەدەستدەهێنرا،
  • 1:56 - 2:00
    ئۆسین بیری فیۆنیا و
    سەرکێشییەکانی ئیرلەندای دەکرد.
  • 2:00 - 2:04
    دوای سێ ساڵ مانەوە لە تیر نا نۆگ،
    ئۆسین زۆر بیری ماڵەوە دەکات.
  • 2:04 - 2:07
    پێش ئەوەی بکەوێتە ڕێگە،
    نیمف ئاگاداری دەکاتەوە
  • 2:07 - 2:11
    کە پێویستە لە ئەسپەکەی نەیەتە خوارەوە
    و قاچی بەر هیچ شتێکی زەوی نەکوێت.
  • 2:11 - 2:13
    کاتێک ئۆسین دەگاتە لێواری خاکی ئیرلەندا،
  • 2:13 - 2:17
    هەست دەکات تارماییەک بەسەر جیهان داهاتووە.
  • 2:17 - 2:22
    لە سەر ئەو گردەی باوکی کۆشکی لێ
    بنیان نابوو، تەنیا پوش و گیای دەدی.
  • 2:22 - 2:25
    بانگکردنی هاوڕێ و خێزانەکەی
    دەنگدانەوەی لە دیوارەکاندا دروست دەکرد.
  • 2:25 - 2:30
    پەشۆکاو بوو، بەردەوام بوو تا گەیشتە لای
    کێڵگەیەک کە جوتیارەکان ئیشیان تێدا دەکرد.
  • 2:30 - 2:33
    جوتیارەکان بە دەست لانەبردنی
    بەردێکەوە گیریان خواردبوو،
  • 2:33 - 2:35
    ئۆسین قسەکانی نیمفی لە یاد دەچێت،
  • 2:35 - 2:39
    ئۆسین لە ئەسپەکەی دێتە خوارێ،
    بەھێزە سەرسوڕهێنەرەکەی بەردەکە لادەبات.
  • 2:39 - 2:42
    دڵخۆشی جوتیارەکان
    زوو بۆ هاوار کردن دەگۆڕێت.
  • 2:42 - 2:46
    ئۆسنی گەنج، دەگۆڕێت بۆ پیاوێکی پیر
    کە ڕیشی زەوی دەتەنێت و
  • 2:46 - 2:48
    قاچی لە بێهێزیان دەکەوێتە ژێر خۆی.
  • 2:48 - 2:50
    ئەو هاواری بۆ فین و فیۆنا دەکات.
  • 2:50 - 2:56
    بەڵام خەڵک ئەم ناوانەیان
    ٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر بەکار دەهێنا.
  • 2:56 - 2:58
    کات ناپاکی لە ئۆسین دەکات
  • 2:58 - 3:03
    گەڕانەوە بۆ زەوی مرۆڤەکان، ئۆسین
    بە شێوازێک پیر دەکات کە گەڕانەوەی نییە.
  • 3:03 - 3:04
    لە فۆلکلۆری ئیرلەندیدا،
  • 3:04 - 3:08
    لە قوڵایی بیرەکان خاکی گەنجی
    دەبینرێت یان
  • 3:08 - 3:11
    لە کۆتایی بواری بینین،
  • 3:11 - 3:13
    یان لە تاریکی ئەشکەوتەکان دەبینرێت.
  • 3:13 - 3:17
    بەڵام ئەو کەسانەی شارەزایی
    چیرۆکی ئۆسنن، چیرۆکێکیتر باس دەکەن،
  • 3:17 - 3:23
    میرخاتوونێکی گەشاوە کە لە
    سەر ئەسپێکی سپی لە دوورەوە
  • 3:23 - 3:26
    هەروا چاوەڕێی گەڕانەوەی
    خۆشەویستە تێکشکاوەکەی دەکات.
Title:
ئەفسانەی ئۆسین و زەمینی هەمیشە گەنج. ئیزلوت گیلیسپی
Description:

Lesson by Iseult Gillespie, animation by Paper Panther.

لە چیرۆکێکی پاڵەوانئاسای ئاساییدا، پاڵەوانەکە پلان بۆ گەشتێک دادەڕێژێت، گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت، سەرکەوتووانە بۆ خاڵی دەستپێکی گەشتەکە دەگەڕێتەوە. لە ئەفسانەکانی ئیرلەندا، ئەفسانەیەک هەیە بە ناوی یاچتری، گەشتکردن بۆ جیهانەکەی دی بە نەگەڕانەوە کۆتایی دێت. ئیزلوت گیلیسپی باسی ئەفسانەی ئۆسین و زەوی هەمیشە گەنج دەخاتە ڕوو.

وانەکە لە لایەن ئیزلوت گیلیسپی پێشکەش دەکرێت و کاری دەرهێنانی لە لایەن پاپیر پارتنەرەوە بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:50

Kurdish subtitles

Revisions