< Return to Video

وانەکان لە درێژترین توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ

  • 0:02 - 0:05
    ئەمڕۆ ئەمەوێ دان بە شتێکا بنێم بۆتان،
  • 0:05 - 0:08
    بەڵام پێش هەموو شتێک ئەمەوێت
    دوو پرسیارتان لێبکەم.
  • 0:08 - 0:10
    چەند کەس لێرە منداڵیان هەیە؟ و
  • 0:12 - 0:13
    چەندێک لە ئێوە متمانەی بەخۆیەتی
  • 0:13 - 0:15
    کە بزانێت چۆن مناڵەکەی بەخێوکات
  • 0:15 - 0:17
    بەشێوەیەکی ڕاست؟
  • 0:17 - 0:20
    (پێکەنین)
  • 0:20 - 0:23
    باشە، بۆ ئەوەی دووەمیان زۆر دەست
    نابینم بەرز بکرێتەوە، و
  • 0:23 - 0:25
    ئەوە دانپێدانانی منیشە.
  • 0:25 - 0:26
    سێ کوڕم هەیە؛
  • 0:26 - 0:28
    سێ، نۆ، و دوانزە ساڵن.
  • 0:28 - 0:30
    وەک ئێوەش، و وەک زۆر دایک و باوکیش،
  • 0:30 - 0:33
    ڕاستییەکە ئەوەیە کە منیش هیچ
    بیرۆکەیەکم نییە کە چی ئەکەم.
  • 0:34 - 0:36
    ئەمەوێ دڵخۆش و لەش ساغ بن لە ژیانیاندا،
  • 0:36 - 0:38
    بەڵام نازانم پێویستە چی بکەم
  • 0:38 - 0:40
    بۆ ئەوەی دڵنیابم لەوەی تەندروست و
    لەش ساغ ئەبن.
  • 0:40 - 0:43
    چەندین کتێب هەیە کە
    ئامۆژگاری دژ بەیەک پێشکەش ئەکەن،
  • 0:43 - 0:45
    ئەکرێت نوقمت کەن لەناو خۆیانا.
  • 0:45 - 0:48
    کەواتە بەدرێژایی ژیانیان
    بەپێی ئەوکاتە بەخێوم کردوون.
  • 0:49 - 0:52
    بەڵام، چەند ساڵێک لەمەوبەر
    شتێک گۆڕیمی،
  • 0:52 - 0:55
    کاتێک نهێنییەکی بچووکم بەرچاو کەوت
    کە هەمانە لە بەریتانیا.
  • 0:55 - 0:59
    یارمەتی یام زیاتر دڵنیابم لەسەر ئەوەی
    چۆن مناڵەکانی خۆم بەخێوکەم، و
  • 0:59 - 1:02
    زۆر شتی ئاشکرا کرد لەسەر ئەوەی
    چۆن وەک کۆمەڵگایەک یارمەتی هەموو منداڵان بەین.
  • 1:03 - 1:05
    ئەمەوێ ئەمڕۆ نهێنییەکەتان
    لەگەڵ هاوبەشکەم.
  • 1:06 - 1:08
    بۆ ٧٠ ساڵی ڕابردوو،
  • 1:08 - 1:13
    زانایانی بەریتانی لەگەڵ هەزاران
    منداڵدا ڕۆشتوون بەدرێژایی ژیانیان
  • 1:13 - 1:15
    وەک بەشێک لە توێژینەوەیەکی
    زانستی سەرسوڕهێنەر.
  • 1:15 - 1:18
    هیچ شتێکی تری هاوشێوە نییە
    لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا.
  • 1:19 - 1:21
    کۆکردنەوەی زانیاری
    لەسەر هەزاران منداڵ
  • 1:21 - 1:23
    بەڕاستی کارێکی بەهێزە کراوە،
  • 1:23 - 1:25
    چونکە واتای ئەوەیە ئەتوانین
    بەراورد بکەین بۆ ئەوانەی ئەڵێن
  • 1:25 - 1:28
    باشبە لە قوتابخانە یان تەندروستبە یان
    دڵخۆش یان دەوڵەمەند بە گەورەیی، و
  • 1:28 - 1:30
    ئەوانەش کە زۆر زیاتر ئەناڵێنن، و
  • 1:30 - 1:33
    ئینجا ئەتوانین بگەڕێین بەناو
    هەموو زانیارییەکانی کۆمانکردۆتەوە و
  • 1:33 - 1:36
    هەوڵبەین تێبگەین کە بۆچی
    ژیانیان ئاوای لێهاتووە.
  • 1:36 - 1:39
    ئەم توێژینەوە بەریتانییە --
    بەڕاستی چیرۆکێکی شێتانەیە.
  • 1:39 - 1:42
    هەمووی ساڵی ١٩٤٦ دەستیپێکرد،
  • 1:42 - 1:44
    تەنیا چەند مانگێک
    دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی،
  • 1:44 - 1:45
    کاتێک زانایان ئەیانویست بزانن
  • 1:45 - 1:48
    چی ئەگەیەنێت بۆ ژنان
    لەو کاتەیا مناڵیان ببێت.
  • 1:49 - 1:51
    ئەم سەرژمێرییە گەورەیەیان کرد
    لەسەر دایکەکان و
  • 1:51 - 1:54
    دەرئەنجام لەدایکبوونی
    زۆربەی زۆری منداڵەکانیان تۆمارکرد
  • 1:54 - 1:57
    کە لە ئینگلتەرا، سکۆتلەندا و
    وەیڵس لەدایکبوون لە هەفتەیەکدا.
  • 1:57 - 2:00
    ئەوەش بەنزیکەیی ١٤ هەزار منداڵی ئەکرد.
  • 2:01 - 2:02
    پرسیارەکانی لەم ژنانەیان ئەکرد
  • 2:02 - 2:05
    زۆر جیاوازن لەو پرسیارانەی
    لەوانەیە ئەمڕۆ بیانکەین.
  • 2:05 - 2:07
    بەڕاستی ئێستا لە پرسیاری
    کۆنەباو ئەچن.
  • 2:07 - 2:08
    هەندێک شتی لەم جۆرەیان لێئەپرسین،
  • 2:08 - 2:09
    "لەکاتی دووگیانیدا،
  • 2:09 - 2:12
    ئازووقەی تەواوی یەک بتڵی شیری
    زیادەت پێئەدرا بۆ هەر ڕۆژێک؟"
  • 2:13 - 2:17
    "چەندێکت سەرف ئەکرد لە
    کۆرسێت و کراسی دووگیانی،
  • 2:17 - 2:20
    جلی شەو، و جلی ژێرەوە؟"
  • 2:21 - 2:22
    ئەمەشیان زۆر خۆشە بەلامەوە:
  • 2:22 - 2:26
    "کێ ئاگای لە مێردەکەت ئەبوو
    کاتێک لە جێگەیا بوویت لەگەڵ مناڵەکەتا؟"
  • 2:26 - 2:30
    (پێکەنین)
  • 2:30 - 2:34
    ئێستا، ئەم توێژینەوەیەی کاتی جەنگ
    ئەوەنە سەرکەوتوو بوو
  • 2:34 - 2:35
    کە زانایان دووبارەشیان کردۆتەوە.
  • 2:35 - 2:39
    لەدایکبوونی هەزاران منداڵیان
    تۆمارکردووە کە لە ١٩٥٨دا لەدایکبوون و
  • 2:39 - 2:41
    هەزارەهای تریش لە ١٩٧٠دا.
  • 2:41 - 2:43
    دووبارە لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ەکاندا
    کردوویانەتەوە، و
  • 2:43 - 2:45
    دووبارەش لە کۆتایی
    هەزارەی دووەمدا.
  • 2:45 - 2:49
    هەمووی پێکەوە، زیاتر لە ٧٠ هەزار منداڵ
    بەشێک بوون لەم توێژینەوانە
  • 2:49 - 2:51
    بەدرێژایی پێنج نەوە.
  • 2:51 - 2:53
    پێیان ئەوترێت کۆمەڵە لەدایکبوونی بەریتانی و
  • 2:53 - 2:56
    زانیان گەڕاونەتەوە و زانیاری
    زیاتریان تۆمارکردووە
  • 2:56 - 2:58
    لەو کاتەوە بۆ هەموو کەسێک
    هەموو چەند ساڵ جارێک.
  • 2:59 - 3:02
    بڕی زانیارییەکەی کە ئێستا
    کۆئەکرێتەوە لەسەر ئەم کەسانە
  • 3:02 - 3:04
    بەتەواوەتی سەرسوڕهێنەرە.
  • 3:04 - 3:06
    هەزاران کاغەزە
    لە پرسیارکردن و
  • 3:06 - 3:08
    دەیان تێرابایت زانیاری کۆمپیتەر.
  • 3:08 - 3:11
    زانایان بانقێکی گەورەی
    نموونەی شانەشیان بنیاتناوە،
  • 3:11 - 3:16
    کە تۆپەڵە قژ، نینۆک، ددانی منداڵ و
    دی ئێن ئەیشی لەخۆگرتووە.
  • 3:16 - 3:21
    ٩ هەزار وێڵاشی هەندێک
    لە لەدایکبوونەکانیشیان هەڵگرتۆتەوە،
  • 3:21 - 3:25
    کە ئێستا لە سەتڵی پلاستیکیدا هەڵگیراون
    لە گەنجینەیەکی تایبەتدا.
  • 3:27 - 3:28
    ئەم پرۆژەیە زۆر تایبەتە لەوەدا --
  • 3:28 - 3:32
    کە هیچ وڵاتێکی تری جیهان
    بەدوای نەوەکانی منداڵاندا ناچێت
  • 3:32 - 3:33
    بەم وردەکارییە زۆرە.
  • 3:34 - 3:37
    ئەمانە هەندێکن لەو کەسانەی بە باشترین شێوە
    توێژینەوەیان لەسەر کراوە، و
  • 3:37 - 3:40
    زانیارییەکەی دەریخستووە هەتا بڵێی
    بەنرخە بۆ زانایان،
  • 3:40 - 3:43
    زیاتر لە ٦ هەزار توێژینەوەی ئەکادیمی و
    کتێبی لەسەر دەرکراوە.
  • 3:45 - 3:48
    بەڵام ئەمڕۆ ئەمەوێ تیشک بخەمە
    سەر یەک دۆزینەوە --
  • 3:48 - 3:52
    لەوانەیە گرنگترین دۆزینەوە بێت
    کە لەم توێژینەوە بێهاوتایەوە هاتبێت.
  • 3:52 - 3:54
    هەروەها ئەوەشیانە کە زۆر بەتایبەتی
    گرنگە بۆ من،
  • 3:54 - 3:58
    چونکە دەربارەی ئەوەیە کە چۆن زانست
    بەکاربێنیت بۆ ئەنجامدانی باشترین بۆ منداڵەکانمان.
  • 3:59 - 4:01
    بۆیە با یەکەمجار هەواڵە خراپەکە
    لابەرین لەسەر ڕێگەکە.
  • 4:02 - 4:05
    لەوانەیە گەورەترین پەیام
    لەم توێژینەوە بێوێنەیە ئەمە بێت:
  • 4:06 - 4:09
    لەدایک مەبە بۆناو هەژاری
    یان دۆخێکی نالەبار،
  • 4:09 - 4:11
    چونکە ئەگەر وابیت،
  • 4:11 - 4:13
    ئەگەری زۆر زیاتر ئەبێت
    ڕێگایەکی قورسترت هەبێت لە ژیانا.
  • 4:14 - 4:17
    زۆر منداڵ لەم توێژینەوەیەیا
    لەدایکبوون بۆناو خێزانی هەژار
  • 4:17 - 4:21
    یان بۆناو خێزانی چینەکانی کرێکاران
    کە ماڵی بچووک یان کێشەی تریان هەبووە، و
  • 4:21 - 4:24
    ئێستا زۆر ڕوونە کە ئەو
    منداڵانەی لە دۆخی نالەباردان
  • 4:24 - 4:27
    ئەگەریان زیاتر بووە لە هەموو
    نمرەیەکدا زیاتر بناڵێنن.
  • 4:27 - 4:29
    ئەگەریان زیاتر بووە
    کە خراپتر بن لە قوتابخانە،
  • 4:29 - 4:32
    دەرئەنجام کاری خراپتریان دەستکەوێت و
    پارەیەکی کەمتریان دەستکەوێت.
  • 4:32 - 4:34
    ئێستاش، ئەوە لەوانەیە ئاشکرا بێت،
  • 4:34 - 4:37
    بەڵام هەندێک لە ئەنجامەکان
    بەڕاستی سەرسامکەرن،
  • 4:37 - 4:39
    بۆیە منداڵەکانی کە سەرەتایەکی
    قورسیان هەبووە لە ژیاندا
  • 4:39 - 4:41
    ئەگەریان زیاترە کە گەورەبوون
    کەمتر لەشیان ساغبێت.
  • 4:42 - 4:43
    ئەگەریان زیاترە کێشیان زۆربێت،
  • 4:44 - 4:45
    پەستانی خوێنیان بەرز بێت، و
  • 4:45 - 4:47
    ئینجا دوای چەندین دەیەش،
  • 4:47 - 4:51
    ئەگەریان زیاترە یادەوەرییان خراپ بێت،
    تەندروستیان تێکچێت، و تەنانەت زووتریش بمرن.
  • 4:54 - 4:57
    ئێستا، باسی ئەوەم کرد
    دواتر چی ڕووئەیات،
  • 4:57 - 5:00
    بەڵام هەندێک لەم جیاوازییانە لە
    تەمەنێکی زۆر زوودا سەرهەڵئەیەن.
  • 5:00 - 5:02
    لە توێژینەوەیەکدا،
  • 5:02 - 5:04
    منداڵەکانی لە هەژاریدا گەورە ئەبوون
  • 5:04 - 5:07
    نزیکەی ساڵێک لەدوای منداڵە
    دەوڵەمەنترەکانەوە بوون لە تاقیکردنەوەکاندا، و
  • 5:08 - 5:09
    ئەوەش هەتا تەمەنی سێ ساڵی.
  • 5:10 - 5:14
    ئەم جۆرە جیاوازییانە دووبارە و دووبارە
    دۆزراوەتەوە بەدرێژایی نەوەکان.
  • 5:14 - 5:18
    واتای ئەوەیە کە بارودۆخە سەرەتاکانمان
    کاریگەری بەرچاوی هەیە
  • 5:18 - 5:20
    لەسەر ئەوەی بەشەکەی تری ژیانمان
    چۆن ئەبێت.
  • 5:20 - 5:22
    گەڕانیش بۆ هۆکاری ئەوە
  • 5:22 - 5:25
    یەکێکە لە قورسترین پرسیارەکانی
    کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئەبینەوە.
  • 5:26 - 5:27
    کەواتە بەردەستخراوە بۆمان.
  • 5:28 - 5:30
    یەکەم وانە بۆ ژیانی سەرکەوتوو،
    ئەمەیە:
  • 5:30 - 5:32
    زۆر بە وریاییەوە دایک و باوکت هەڵبژێرە.
  • 5:32 - 5:33
    (پێکەنین)
  • 5:33 - 5:36
    لەدایک مەبە بۆناو خێزانێکی هەژار
    یان خێزانێک کە ئەناڵێنێت.
  • 5:37 - 5:40
    ئێستا دڵنیام کە لێرەیا
    کێشە بچووکەکە ئەبینن.
  • 5:40 - 5:44
    ناتوانین دایک و باوکمان هەڵبژێرین
    یان هەڵیبژێرین چەندێک پەیا ئەکەن،
  • 5:44 - 5:47
    بەڵام ئەم توێژینەوە بەریتانییە
    گەشبینییەکیشی خستۆتە ئاراوە
  • 5:47 - 5:50
    بە نیشاندانی ئەوەی هەموو ئەوانەی
    دەستپێکێکی ناخۆشیان هەیە
  • 5:50 - 5:53
    کۆتاییەکەشیان بارودۆخێکی قورس نابێت.
  • 5:53 - 5:56
    وەک ئەزانن، زۆر کەس دەستپێکێکی
    قورسیان هەیە لە ژیاندا،
  • 5:56 - 5:59
    بەڵام هەرچۆنێک بێت لە هەندێک
    لایەندا زۆر باش ئەبن، و
  • 5:59 - 6:00
    ئەم توێژینەوە ڕوونی ئەکاتەوە
    چۆن ئەوە ئەبێـ.
  • 6:01 - 6:03
    وانەی دووەم ئەمەیە:
  • 6:03 - 6:05
    دایکان و باوکان بەڕاستی گرنگن.
  • 6:06 - 6:07
    لەم توێژینەوەیەیا،
  • 6:07 - 6:09
    منداڵانەی دایک و باوکیان
    بە بایەخ بوون،
  • 6:09 - 6:11
    ئەوانەی گرنگیان بە داهاتووی
    منداڵەکە یاوە،
  • 6:11 - 6:14
    ئەگەریان زیاتر بووە لەو دەستپێکە
    قورسە ڕزگاریان بێت.
  • 6:14 - 6:18
    لەوە ئەچێت دایکان و باوکان و
    ئەوەی ئەیکەن زۆر زۆر گرنگ بێت،
  • 6:18 - 6:20
    بەتایبەتی لە ساڵەکانی سەرەتای ژیاندا.
  • 6:21 - 6:23
    با نموونەیەکی ئەوەتان بەمێ.
  • 6:23 - 6:24
    لە توێژینەوەیەکدا،
  • 6:24 - 6:28
    زانایان سەیری نزیکەی ١٧ هەزار
    منداڵیان کردووە کە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبوون.
  • 6:29 - 6:32
    ئەو شاخە زانیارییەیان بێژاوەتەوە
    کە کۆیان کردۆتەوە
  • 6:32 - 6:33
    هەتا بزانن
  • 6:33 - 6:36
    چی ڕێگەی بەو منداڵانە یاوە
    کە سەرەتایەکی قورسیان هەبووە لە ژیانا
  • 6:36 - 6:38
    بتوانن سەرەڕای ئەوە بەردەوام بن
    لە قوتابخانە و باشیش بن.
  • 6:38 - 6:40
    بە واتایەکی تر، ئەوانەی
    ڕووبەڕوی ململانێکان بوونەتەوە.
  • 6:40 - 6:44
    زانیارییەکی نیشانی یاوە ئەوەی
    لە هەموو شتێک گرنگتر بووە دایک و باوک بووە.
  • 6:44 - 6:48
    هەبوونی دایک و باوکێک
    کە بایەخیان یاوە لە ساڵەکانی سەرەتای ژیاندا
  • 6:48 - 6:52
    پەیوەندییەکی بەهێزی هەبووە لەگەڵ
    باشبوونی منداڵەکە لە دواتردا لە قوتابخانە.
  • 6:52 - 6:55
    ڕاستییەکەی، زۆر شتی بچووک
    کە دایکان و باوکان ئەیکەن
  • 6:55 - 6:58
    بەستراونەتەوە بە ئەنجامی باش
    بۆ منداڵەکان.
  • 6:58 - 7:00
    قسەکردن و گوێگرتن بۆ منداڵ،
  • 7:00 - 7:02
    وەڵامدانەوەی گەرم بۆیان،
  • 7:02 - 7:04
    فێری پیتەکان و ژمارەکانیان بکەیت،
  • 7:04 - 7:06
    بیانبەیت بۆ سەردان و گەشتی کورت.
  • 7:06 - 7:09
    هەموو ڕۆژێک خوێندنەوە بۆ منداڵان
    لەوانەیە زۆر گرنگ بێت.
  • 7:10 - 7:11
    بۆیە لە توێژینەوەیەکدا،
  • 7:11 - 7:14
    منداڵەکانی دایک و باوکیان ڕۆژانە کتێبیان
    بۆ خوێندونەتەوە کاتێک پێنج ساڵ بوون و
  • 7:14 - 7:17
    ئینجا بایەخیان بە خوێندنەکەیان یاوە
    کاتێک ١٠ ساڵ بوون،
  • 7:17 - 7:21
    ئەگەریان زۆر کەمتر بووە کە
    لە ٣٠ ساڵیدا لە هەژارییا بن
  • 7:21 - 7:24
    وەک لەو دایکان و باوکانەی
    کە هیچیان نەکردووە.
  • 7:25 - 7:29
    ئێستا ململانێی زۆر هەیە لە وەرگێڕانی
    ئەم جۆرە زانستە.
  • 7:30 - 7:32
    ئەم توێژینەوانە نیشانی ئەیات
    هەندێک شتی دیاریکراو کە ئەیکەن
  • 7:32 - 7:35
    پەیوەندیدارە بە ئەنجامی باش
    بۆ منداڵەکانیان،
  • 7:35 - 7:38
    بەڵام نازانین ئەگەر ئەو هەڵسوکەوتانە
    ئەو ئەنجامانەی لێکەوتبێتەوە،
  • 7:38 - 7:41
    یان ئەگەر هۆکاری تر
    بێتە سەر ڕێگە.
  • 7:41 - 7:43
    بۆ نموونە، پێویستە بۆماوەییش
    لەبەرچاو بگرین، و
  • 7:43 - 7:45
    ئەوەش بابەتێکی تەواو جیاوازە.
  • 7:45 - 7:48
    بەڵام زانایانی لەگەڵ
    توێژینەوەی بەریتانی کارئەکەن
  • 7:48 - 7:50
    هەوڵێکی زۆر ئەیەن
    بگەنە سەر هۆکارەکان و
  • 7:50 - 7:52
    ئەمەش توێژینەوەیەکە بەدیاریکراوی
    زۆرم بەدڵە.
  • 7:52 - 7:53
    لەمەیاندا،
  • 7:53 - 7:56
    سەیری رۆتینی کاتی نوستنی نزیکەی
    دە هەزار منداڵ کراوە
  • 7:56 - 7:58
    کە لە سەرەتای ٢٠٠٠ەکاندا لەدایکبوون.
  • 7:58 - 8:00
    ئایا منداڵەکان شەوانە
    لە یەک کاتدا چوونەتە جێگەوە،
  • 8:00 - 8:03
    یان لە ماوەی هەفتەکەدا هەر شەوە و
    بە کاتێکی جیاواز؟
  • 8:03 - 8:07
    زانیارییەکە نیشانی یاوە ئەو منداڵانەی
    کە لە کاتی جیاجیایا چوونەتە جێگە
  • 8:07 - 8:09
    ئەگەریان زیاتر بووە
    کێشەی هەڵسوکەوتییان هەبووبێت، و
  • 8:09 - 8:12
    ئەوانەشی شەوانە لەکاتی خۆیدا
    چوونەتە جێگەوە
  • 8:12 - 8:14
    هەڵسوکەوتیان بەرەو باشتر چووە، و
  • 8:14 - 8:16
    ئەوەش بەڕاستی هەستیار بووە،
  • 8:16 - 8:18
    چونکە پێشنیاریکردووە کە
    رۆتینی کاتی نووستنە
  • 8:18 - 8:21
    کە بەڕاستی یارمەتی ئەیا شتەکان
    باشتربێت بۆ ئەو منداڵانە.
  • 8:21 - 8:23
    ئەمەش شتێکی ترە
    کە بیری لێبکەیتەوە.
  • 8:23 - 8:24
    لەمەیاندا،
  • 8:24 - 8:27
    زانایان سەیری منداڵەکانیان ئەکرد
    کە بۆ خۆشی ئەیانخوێندەوە.
  • 8:27 - 8:31
    ئەوەش واتای ئەوەیە کە گۆڤارێک،
    کتێبێکی وێنە، کتێبێکی چیرۆکیان هەڵگرتووە.
  • 8:32 - 8:35
    زانیارییەکە نیشانیداوە منداڵەکانی
    کە بۆ خۆشی خۆیان خوێندویانەتەوە
  • 8:35 - 8:37
    لە تەمەنی پێنج و دە ساڵیدا
  • 8:37 - 8:40
    ئەگەریان زیاتر بووە بە تێکڕا
    لە قوتابخانەدا باشتر بن،
  • 8:40 - 8:42
    دواتریش لە تاقیکردنەوەکاندا باشتر بن.
  • 8:42 - 8:44
    نەک تەنیا تاقیکردنەوەی خوێندنەوەش،
  • 8:44 - 8:46
    بەڵکو تاقیکردنەوەی سپێڵینگ و
    بیرکاریش.
  • 8:47 - 8:49
    ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە هەموو
    هۆکارە گرنگەکانیش لەبەرچاو بگرێت،
  • 8:49 - 8:52
    بۆیە سەیری منداڵەکانیشی کردووە
    کە وەک یەک زیرەک بوون و
  • 8:52 - 8:54
    لە هەمان ئاستی کۆمەڵایەتیدا بوون،
  • 8:54 - 8:57
    بۆیە لەوە ئەچوو کە خوێندنەوەکە بووبێت
    بەڕاستی یارمەتی ئەو منداڵانەی یابێت
  • 8:57 - 9:00
    بەردەوام بن و لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە
    لە ساتەکانی دواتری ژیانیاندا باشتر بن.
  • 9:02 - 9:03
    ئێستا لە دەستپێکەکەدا،
  • 9:03 - 9:05
    وتم کە یەکەم وانەی ئەم توێژینەوەیە
  • 9:05 - 9:07
    ئەوەیە لەدایک نەبیت بۆناو هەژاری
    یان نالەباری ژیان،
  • 9:07 - 9:11
    چونکە ئەو منداڵانە ئەکەونە سەر
    ڕێچکەی قورستر لە ژیانیاندا.
  • 9:11 - 9:13
    بەڵام ئینجا وتیشم
    بایەخدانی دایک و باوک گرنگە، و
  • 9:13 - 9:16
    دایکایەتیکردن و باوکایەتیکردنی باش،
    ئەگەر بتوانی وای ناو بنێیت
  • 9:16 - 9:17
    ئەتوانێت یارمەتی منداڵەکان بات و
  • 9:17 - 9:20
    بتوانن بەسەر ئەو بارودۆخە
    نالەبارانەیا زاڵبێت.
  • 9:20 - 9:21
    بۆیە بووەستن،
  • 9:21 - 9:25
    ئایا ئەوە بەڕاستی واتای ئەوەیە،
    کە هەژاری هیچ گرنگ نییە؟
  • 9:26 - 9:29
    ئەتوانی بڵێیت گرنگ نییە ئەگەر
    منداڵەکە بە هەژاری لەدایکبێت --
  • 9:29 - 9:33
    ئەگەر دایک و باوکی کەسانێکی باش بن،
    ئەوکاتە لە ژیاندا باش ئەبن.
  • 9:33 - 9:34
    لەو باوەڕەیا نیم ئەوە ڕاست بێت.
  • 9:34 - 9:37
    ئەم توێژینەوەیە نیشانی ئەیات
    هەژاری و باوانیکردن گرنگە. و
  • 9:37 - 9:39
    توێژینەوەیەک بەدیاریکراوی
    تیشکی خستە سەر ئەوەیان،
  • 9:39 - 9:42
    بۆیە سەیری منداڵەکانی کرد
    کە لە هەژاری بەردەوامدا گەورەبوون و
  • 9:42 - 9:44
    چەندێک باش بوون لە قوتابخانەیا.
  • 9:45 - 9:46
    زانیارییەکە نیشانی یاوە
  • 9:46 - 9:49
    تەنانەت کاتێکیش دایک و باوکیان
    هەموو شتێکیان بە ڕاستی کردووە --
  • 9:49 - 9:50
    لەکاتی خۆیا خستبێتیاننە جێگەوە و
  • 9:50 - 9:52
    هەموو ڕۆژێک بۆیان خوێندبێتنەوە و
    هەموو شتێکی تر --
  • 9:52 - 9:54
    کە ئەو منداڵانە وەریانگرتووە.
  • 9:55 - 9:58
    باوانیکردنی باش تەنیا ئەو بۆشایی
    خوێندنەی کەمکردۆتەوە
  • 9:58 - 10:01
    لەنێوان منداڵە دەوڵەمەند و هەژارەکان
    بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠.
  • 10:01 - 10:06
    ئەوە واتای ئەوەیە کە هەژاری
    برینێکی درێژخایەن ئەهێڵێتەوە، و
  • 10:06 - 10:09
    واتای ئەوەیە ئەگەر بەڕاستی بمانەوێت
    دڵنیابینەوە لە سەرکەوتن و سەلامەتی
  • 10:09 - 10:10
    نەوەی داهاتوو،
  • 10:11 - 10:14
    ئەوا نەهێشتنی هەژاری منداڵان
    کارێکی زۆر گرنگە کە بکرێت.
  • 10:16 - 10:18
    ئێستا هەموو ئەمە چی ئەگەیەنێت
    بۆ منیش و بۆ ئێوەش؟
  • 10:18 - 10:21
    هیچ وانە هەیە لێرەیا کە هەموومان
    بتوانین بیبەینە ماڵەوە و بەکاریبێنین؟
  • 10:21 - 10:22
    وەک زانایەک و ڕۆژنامەوانێک،
  • 10:22 - 10:25
    حەز ئەکەم هەندێک زانستم هەبێت
    بە شێوازی باوانیکردنی خۆمی بڵێم..
  • 10:26 - 10:29
    ئەتوانم پێتان بڵێم کاتێک هاوار ئەکەن
    بەسەر منداڵەکانتانا
  • 10:29 - 10:30
    بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیا بنوون،
  • 10:30 - 10:33
    بەڕاستی یارمەتیدەر ئەبێت بۆ ئەوەی
    وێژە زانستییەکەت لەبەرە بێت.
  • 10:33 - 10:34
    (پێکەنین)
  • 10:34 - 10:36
    ئینجا خۆشیش نابێت بیر بکەینەوە
  • 10:36 - 10:38
    هەموو ئەوەی لەسەرمانە بۆ ئەوەی
    منداڵی دڵخۆش و سەرکەوتوومان هەبێت
  • 10:38 - 10:41
    ئەوەیە قسەیان لەگەڵکەین،
    بایەخ بە داهاتوویان بەین،
  • 10:41 - 10:44
    لەکاتی خۆیا بیانبەینە جێگەوە، و
    کتێبێکیان بەینێ بیخوێننەوە؟
  • 10:44 - 10:45
    کارەکەمان تەواو ئەبێت.
  • 10:45 - 10:47
    ئێستا، وەک ئەتوانن بیهێننە بەرچاوتان
  • 10:47 - 10:50
    وەڵامەکان ئەوەنە سادە نین.
  • 10:50 - 10:52
    توێژینەوەکە سەیری ئەوە ئەکات
    کە ڕووئەیات بەسەر
  • 10:52 - 10:55
    هەزارەها منداڵ بە تێکڕا،
  • 10:55 - 10:58
    بەڵام مەرج نییە ئەمە بڵێت کە چ شتێک
    یارمەتی منداڵەکەم یان منداڵەکەت
  • 10:58 - 11:00
    یان هەر منداڵێکی تر ئەیات.
  • 11:00 - 11:03
    لە کۆتاییدا، هەر یەکێک لە منداڵەکانمان
    بە ڕێگەی خۆیا ئەڕوات، و
  • 11:03 - 11:06
    ئەوەش بەشێکی بەو جینانە
    پێناسە ئەکرێت کە بۆیان ئەمێنێتەوە و
  • 11:06 - 11:09
    بێگومان هەموو ئەزموونەکانیش کە ئەیانبێت
    بە درێژایی ژیانیان،
  • 11:09 - 11:11
    بە مامەڵەکردنیشیان لەگەڵ ئێمەی
    دایکان و باوکانیان.
  • 11:11 - 11:14
    پێتان ئەڵێم چیم کرد دوای ئەوەی
    هەموو ئەمانەم زانی.
  • 11:14 - 11:15
    کەمێک شەرمەزارکەرە.
  • 11:16 - 11:18
    درکم بەوە کرد کە زۆر سەرقاڵبووم
    بە کارکردنەوە، و
  • 11:18 - 11:20
    بەشێوەیەکی گاڵتەخوازانە،
  • 11:20 - 11:23
    لەکاتی فێربوون و نوسین لەسەر ئەم
    توێژینەوەیەی منداڵانی بەریتانیا،
  • 11:23 - 11:27
    ڕۆژی وا هەبووە زۆر کەم قسەم کردووە
    لەگەڵ منداڵە بەریتانییەکانی خۆم.
  • 11:27 - 11:30
    بۆیە لە ماڵەوە، کاتی قسەکردنمان دیاریکرد،
  • 11:30 - 11:32
    کە تەنیا ١٥ خولەکە
    لە کۆتایی ڕۆژەکەیا
  • 11:32 - 11:34
    کاتێک قسە لەگەڵ کوڕەکان ئەکەین و
    گوێیان لێئەگرین.
  • 11:35 - 11:38
    ئێستا باشتر هەوڵ ئەیەم
    لێیان بپرسم ئەمڕۆ چیان کردووە، و
  • 11:38 - 11:40
    نیشانیانبەم ئەوەم بەلاوە گرنگە
    کە لە قوتابخانە کردوویانە.
  • 11:41 - 11:44
    بێگومان، هەمووکات دڵنیا ئەبمەوە
    لەوەی کتێبێکیان هەبێت بیخوێننەوە.
  • 11:44 - 11:46
    پێیان ئەڵێم هیوای شتی
    زۆر باش ئەخوازم بۆ داهاتویان، و
  • 11:46 - 11:49
    پێموایە ئەتوانن دڵخۆش بن و
    کاری مەزنیش بکەن.
  • 11:50 - 11:53
    نازانم ئەگەر هیچ کام لەوە
    هیچ جیاوازییەک درووستکات،
  • 11:53 - 11:55
    بەڵام زۆر دڵنیام لەوەی
    هیچ زیانێکیان پێناگەیەنێت، و
  • 11:55 - 11:57
    لەوانەشە سوودێکی زۆری هەبێت بۆیان.
  • 11:58 - 12:01
    دەرئەنجام، ئەگەر منداڵی دڵخۆشمان بوێت،
  • 12:01 - 12:03
    هەموو ئەوەی پێمان ئەکرێت
    گوێگرتنە لە زانستەکە، و
  • 12:03 - 12:04
    بێگومان،
  • 12:04 - 12:06
    گوێگرتن لە منداڵەکانیشمان.
  • 12:06 - 12:07
    زۆر سوپاس
Title:
وانەکان لە درێژترین توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ
Speaker:
هێلێن پییرسن
Description:

لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا، زانایانی بەریتانیا توێژینەوەیان لەسەر هەزارەها منداڵ کردووە بەدرێژایی ژیانیان هەتا بزانن بۆچی دەرئەنجام هەندێکیان دڵخۆش و تەندروست دەرئەچن و ئەوانی تریش ئەناڵێنن. درێژخایەنترین توێژینەوەیە لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ لە جیهاندا، و هەندێک لە باشترین کەسەکانی سەر زەوی بەرهەمهێناوە کە توێژینەوەیان لەسەرکراوە و شێوەی ژیان و فێربوون و باوانیکردنی گۆڕیوین. بە پیاچوونەوە بەم توێژینەوە بێوێنەیە، ڕۆژنامەنووسی زانستی هێلێن پییرسن هەندێک دۆزینەوەی گرنگ و ڕاستی سادە ئەخاتە ڕوو دەربارەی ژیان و باوانیکردنی باش.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:12

Kurdish (Central) subtitles

Revisions