ئەمە زوحەلە
-
0:00 - 0:03لە هەژدە خولەکی دواتردا،
بە گەشتێک دەتانبەم. و -
0:03 - 0:08ئەوەش گەشتێکە کە منیش و ئێوەش
ئەوە چەند ساڵێکە دەستمان پێکردووە و -
0:08 - 0:14پەنجا ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، کاتێک
مرۆڤ بۆ یەکەمجار پێی نایە دەرەوەی زەوی. -
0:14 - 0:21لەو پەنجا ساڵەشدا، نەک هەر لەڕووی جەستەیی و
کردەییشەوە پێمان نایە سەر مانگ، -
0:21 - 0:28بەڵکو کەشتی ئاسمانی ڕۆبۆتیشمان ناردووە بۆ
هەموو هەسارەکان -- هەر هەشتیان -- و -
0:28 - 0:32لەسەر هەسارۆچکەکان نیشتوینەتەوە،
لەگەڵ ئەستێرە کلکدارەکان بەیەک گەشتوین، و -
0:32 - 0:37لەم ساتەدا، کەشتییەکی ئاسمانیمان هەیە
بەڕێوەیە بۆ پلوتۆ، -
0:37 - 0:40ئەوەی پێشتر بە هەسارە دانرابوو.
-
0:40 - 0:46هەموو ئەم نێردراوە ڕۆبۆتیانە بەشێکن
لە گەشتێکی مرۆیی گەورەتر: -
0:46 - 0:53گەشتێک بۆ تێگەشتن لە شتێک،
تێگەشتن لە گەردوون، -
0:53 - 0:58کەمێک تێگەشتن لە ڕەچەڵەکی خۆمان، و
چۆن هەسارەکەمان، زەوی، و -
0:58 - 1:00ژیانی سەری درووست بووە.
-
1:00 - 1:03یەکێک لە شوێنەکانی کۆمەڵەی خۆریش
کە پێویستە بچین بۆی و -
1:03 - 1:07بۆ وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە بگەڕێین،
-
1:07 - 1:10هەسارەی زوحەلە.
و پێشتر چووین بۆ زوحەل -- -
1:10 - 1:13لە سەرەتاکانی ١٩٨٠کاندا
سەردانی زوحەلمان کردووە -- -
1:13 - 1:18بەڵام لێکۆڵینەوەکانمان لە زوحەل گەشتۆتە
ئاستێکی تەواو جیاوازی وردەکاری -
1:18 - 1:22لەوکاتەوەی کەشتی کاسینی، گەشتی کردووە
بە بۆشایی ئاسماندا -
1:22 - 1:28بۆ ماوەی حەوت ساڵ، و هاوینی
ساڵی ٢٠٠٤ کەوتە خولگەکەی چواردەوری زوحەلەوە، و -
1:28 - 1:31لەو کاتەدا بوو بە دوورترین
ڕۆشتنی ڕۆبۆتی -
1:31 - 1:34کە مرۆڤ پێی گەشتبێت لە چواردەوری خۆردا.
-
1:34 - 1:39کۆمەڵەی زوحەل، کۆمەڵەیەکی
هەسارەیی دەوڵەمەندە، -
1:39 - 1:46شتی نەزانراو، تێگەشتنی زانستی و
مەزنییەکی لەڕادەبەدەر پێشکەش دەکات و -
1:46 - 1:50لێکۆڵینەوە لەم هەسارەیە تێگەشتنێکی
گەردوونی بێسنورمان دەداتێ. -
1:50 - 1:54ڕاستییەکەی، تەنیا بە لێکۆڵینەوە لە
ئەڵقەکان، زۆر شت فێردەبین -
1:54 - 1:59دەربارەی ئەڵقەکانی هەسارەکان و گازەکانی
پێیان دەڵێین کۆمەڵە ئەستێرە پێچاوپێچەکان. -
1:59 - 2:01ئەمەش وێنەیەکی کۆمەڵە ئەستێرەی نێبولایە،
-
2:01 - 2:05کە نزیکترینە لێمانەوە، گەورەترین کۆمەڵە ئەستێرەی
پێچاوپێچ لە خەتی کاکێشانی شیرییەوە. -
2:05 - 2:08ئەمەش وێنەیەکی جوانی کۆمەڵە ئەستێرەی گێژاوە،
-
2:08 - 2:10کە لەلایەن تەلەسکۆپی
هەبڵ سپەیسەوە گیراوە. -
2:10 - 2:16کەواتە گەشتی گەڕانەوە بۆ زوحەل
لە ڕاستیدا گەشتێکی دوولایەنە بوو -
2:16 - 2:18بۆ گەشتنی مرۆڤ بە دەرەوە و
-
2:18 - 2:22تێگەشتن لە پێکەوەگرێدراوی
هەموو ئەو شتانەی چواردەورمان، و -
2:22 - 2:25هەروەها مرۆڤەکان کوێی ئەو وێنەیە دەگرن.
-
2:25 - 2:32بەداخەوەم ناتوانم هەموو ئەوەتان
پێبڵێم کە لەگەڵ کاسینی فێری بوین. -
2:32 - 2:35ناتوانم هەموو وێنە جوانەکانتان پیشانبەم
کە گرتوومانە لە -
2:35 - 2:38دوو ساڵ و نیوی پێشوودا، چونکە
کاتی پێویستم نییە. -
2:38 - 2:42بۆیە تیشک دەخەمە سەر دوو چیرۆکی سەرنجڕاکێش
-
2:42 - 2:46کە لەم گەشتی دۆزینەوە گەورەیە
بۆمان دەرکەوت کە -
2:46 - 2:48لە چواردەوری زوحەل ئەنجامماندا، و
-
2:48 - 2:51دوو ساڵ و نیوی پێشوو پێوەی خەریک بووین.
-
2:51 - 2:55زوحەل بە ژمارەیەکی زۆر مانگی گەورە و
هەمەچەشن چواردەور دراوە. -
2:55 - 3:00چەندین قەبارەیان هەیە لە چەند
کیلۆمەترێکەوە بۆ قەبارەی ئەمریکا. -
3:00 - 3:03زۆربەی وێنەکانی زوحەل کە گرتوومانە،
لە ڕاستیدا، -
3:03 - 3:08زوحەل لەگەڵ هەندێک لە مانگەکانیدا
نیشاندەدات. ئەمە زوحەل و دایۆنی، و -
3:08 - 3:11ئەمەش زوحەلە لەگەڵ ئەڵقەکانی چواردەوری،
-
3:11 - 3:15نیشانتان ئەیات کە لەڕووی ستونییەوە
چەندێک باریکرن، لەگەڵ مانگی ئینکیلادەس. -
3:15 - 3:20دووان لە ٤٧ مانگەکەی زوحەل
لە هەموویان دیارترن. -
3:20 - 3:25ئەوانیش تایتن و ئینسیلادەسن. تایتن
گەورەترین مانگی زوحەلە، و -
3:25 - 3:27تا ئەوکاتەی کاسینی گەشتە ئەوێ،
-
3:27 - 3:31گەورەترین شوێنی نەدۆزراوە بوو
-
3:31 - 3:35کە لە کۆمەڵەی خۆردا پێینەگەشتبێتین.
-
3:35 - 3:39تەنێکە کە بۆ ماوەیەکی زۆر سەرنجی
ئەوانەی ڕاکێشاوە کە سەیری هەسارەکانیان کردووە. -
3:39 - 3:43بارگەیەکی هەوایی زۆر گەورە و
ئەستووری هەیە، و -
3:43 - 3:47ڕاستییەکەی، وا بیردەکرێتەوە
ژینگەی سەر ڕووەکەی -
3:47 - 3:51زیاتر لەو ژینگەیە بچێت
کە لەسەر زەوی هەمانە، -
3:51 - 3:55یان هەر شوێنێکی تری کۆمەڵەی خۆر
کە لە ڕابردوودا وا سەیرکرابێت. -
3:55 - 4:00بارگەی هەواکەی بەزۆری گەردی نایترۆجینە،
وەک هەوای ئەم ژوورە، -
4:00 - 4:02جگە لەوەی کە بارگەی هەواکەشی
-
4:02 - 4:06چەند گازێکی تری ئەندامی وەک
میسان و ئیسان و پرۆپانی تێدایە. -
4:06 - 4:09ئەم گەردانەش پێکەوە کۆدەبنەوە لە
بارگەی هەوای مانگی تایتان -
4:09 - 4:14تێک دەشکێن، و بەرهەمەکانیان تێکەڵدەبن
بۆ درووستکردنی ئەو تەمومژە تەنۆلکانە. -
4:14 - 4:19ئەم تەمومژە لەوە دەچێت لە هەموو شوێنێک بێت.
بە تەواوەتی هەسارەییە و تایتنی داپۆشیوە. -
4:19 - 4:22لەبەر ئەوە ناتوانین سەر ڕووی
مانگی تایتن ببینین -
4:22 - 4:24بە چاوی خۆمان لە بەشە
دیارەکەی شەبەنگدا. -
4:24 - 4:27بەڵام ئەم تەمومژی تەنۆلاکانە،
پێشوەخت بڕیاری لەسەر درابوو، -
4:27 - 4:31پێش ئەوەی بە کاسینی بگەینە ئەوێ،
بە درێژایی بلیۆنان ساڵ، -
4:31 - 4:35بە هێواشی چۆڕیوەتە خوارەوە و
سەر ڕووی مانگەکەی داپۆشیوە -
4:35 - 4:36بە خڵتەیەکی ئەندامی ئەستور.
-
4:36 - 4:43کەواتە نەمانزانی ئەمە هاوتای مانگی
تایتنە بۆ، قیر، یان نەوت یان هەر شتێک. -
4:43 - 4:45بەڵام گومانمان لەمە دەکرد. و
ئەم گەردانەش، -
4:45 - 4:54بەتایبەتی میسان و ئیسان، دەکرێت لە دۆخی
شلیدا هەبن لە پلەی گەرمی سەر ڕووی تایتندا. -
4:54 - 4:59دەریشکەوت کە میسان بۆ تایتن
وەک ئاو وایە بۆ زەوی. -
4:59 - 5:01لەناو بارگەی هەوادا خەست دەبێتەوە، و
-
5:01 - 5:06درک کردن بەم شتانە ژمارەیەکی زۆر
-
5:06 - 5:11ئەگەری سەیری هێنایە پێشەوە.
دەکرێت هەوری میسان هەبێت، بەڵێ، و -
5:11 - 5:14لە سەروو هەورەکەشەوە، سەدان کیلۆمەتر لە
تەم و مژی تەنۆلکەکان هەبێت، -
5:14 - 5:16کە ڕێگری بکات لە گەشتنی تیشکی خۆر
بە سەر ڕووەکەی. -
5:16 - 5:22پلەی گەرمای سەر ڕووەکەی نزیکەی
٣٥٠ پلە لەژێر سفری فەهرینهایتەوەیە. -
5:22 - 5:28بەڵام سەرەڕای ئەو سەرمایەش،
دەکرێت باران ببارێت لە سەر ڕووی تایتان. و -
5:28 - 5:31لەسەر تایتنیش باران هەمان ئەوەی سەر زەوی
دەکات: ڕووبار و تاڤگە -
5:31 - 5:38درووست دەکات؛ دەکرێت دۆڵی قوڵ دروستکات؛
دەکرێت لە چاڵایی گەورەدا کۆبێتەوە. -
5:38 - 5:41دەکرێت لیتاوەکان لە لوتکەی چیا و
گردەکان داشۆرێت، -
5:41 - 5:44بەرەو نزمە زەوییەکان. بۆیە کەمێک
بووەستە و بیربکەرەوە. -
5:44 - 5:48هەوڵبە بیهێنیتە بەر چاوی خۆت ئەبێ
سەر ڕووی تایتان چۆنبێت. -
5:48 - 5:53تاریکە. نیوەڕوانی تایتن هێندەی
تاریکترین شەوەکانی زەوی تاریکە. -
5:53 - 5:55ساردە، سامناکە، تەم و مژاوییە،
-
5:55 - 5:58لەوانەیە باران ببارێت، و تۆش لەسەر
-
5:58 - 6:02کەنارئاوی دەریاچەی میچیگان وەستابێتی و
هەموو گیان ڕەنگلێکەرەوە بێت. -
6:02 - 6:07ئەوە ئەو تێڕوانینە بوو کە پێشتر هەمانبوو
لە سەر ڕوی تایتن پێش گەشتنی کاسینی، و -
6:07 - 6:14دەتوانم پێتان بڵێم ئەوەی دۆزیمانەوە
لەسەر تایتن، هەرچەندە بە هەمان وردەکاری نییە، -
6:14 - 6:17هێندەی ئەو چیرۆکە سەرنجڕاکێشە.
-
6:17 - 6:19بۆ ئێمەش، کەسانی پەیوەندیدار
بە گەشتی کاسینی -- -
6:19 - 6:23وەک ئەوە وایە گەشتەکەی
جولس فێرنی هاتبێتە دی. -
6:23 - 6:25وەک وتم، بارگەیەکی هەوایی
ئەستور و بڵاوی هەیە. -
6:25 - 6:30ئەمە وێنەی تایتنە، پشتی بە خۆر ڕووناک
کراوەتەوە، ئەڵقەکان پشتێکی جوانە بۆ دیمەنەکە. -
6:30 - 6:32هێشتا مانگێکی تریش لەوێ --
-
6:32 - 6:35تەنانەت ناشزانم کامیانە.
بارگەیەکی هەوایی زۆر بڵاوە. -
6:35 - 6:38ئامرازمان هەبوو لە سەر کاسینی
کە بتوانێت تا سەر ڕووەکە ببینێت -
6:38 - 6:42بەناو بارگە هەواکەیا، و
سیستمی کامێراکەشم یەکێکە لەوانە. -
6:42 - 6:44وێنەی ئاواهیشمان گرتووە. و
-
6:44 - 6:49ئەوەشی دەیبینن شوێنی ڕووناک و تاریکە، و
هێندەی ئەوە دوور ڕۆشتین. -
6:49 - 6:53زۆر سەرلێشێوێنەر بوو: لەوە تێنەدەگەشتین
کە ئەوە چییە لەسەر تایتن دەیبینین. -
6:53 - 6:58کاتێک لە نزیکترەوە سەیری ئەم
ناوچەیە دەکەیت، زۆر شت دەبینیت -
6:58 - 7:02وەک ڕاڕەوی پێچاوپێچ -- نەماندەزانی.
هەندێک شتی بازنەییت دەبینی. -
7:02 - 7:04ئەمە دواتر بۆمان دەرکەوت،
کە لە ڕاستیدا چاڵایی گڕکانە، -
7:04 - 7:07بەڵام چەند چاڵاییەکی کەمی گڕکان
هەیە لە سەر ڕووی تایتن، -
7:07 - 7:09واتە تازە درووست بووە
سەر ڕووی مانگەکە. -
7:09 - 7:11ئەم خەسڵەتانەش لە جوڵەی تەکتۆنی
زەوییەکە دەچن. -
7:11 - 7:13لەوە دەچن کە ڕاکێشرابێتن لەیەکتری.
-
7:13 - 7:15هەرکاتێک شتێکی ڕێک بینی
لە سەر هەسارەیەک، -
7:15 - 7:19واتە شکانێک ڕوویداوە، وەک قڵیشێکی زەمینی.
-
7:19 - 7:21کەواتە بە جموجۆڵی تەکتۆنی
زەوییەکە گۆڕدراوە. -
7:21 - 7:23بەڵام نەمانتوانی وێنەکانمان لێکبەینەوە،
-
7:23 - 7:27هەتا دوای شەش مانگ کە
گەشتینە خولگەکە، -
7:27 - 7:29ڕووداوێک بوو کە زۆر کەس وەک
-
7:29 - 7:32گرنگترینی لێکۆڵینەوەکەی کاسینی
لە سەر مانگی تایتن سەیریان دەکرد. -
7:32 - 7:35ئەویش دانانی ئامێری پشکنینی هایگنس بوو،
-
7:35 - 7:38ئامێری پشکنینەکەی لە ئەوروپا درووستکرابوو
کاسینی بۆ ماوەی -
7:38 - 7:42حەوت ساڵ بە کۆمەڵەی خۆردا هەڵیگرت.
لەناو بارگەی هەوای تایتندا داماندا، -
7:42 - 7:46دوو کاتژمێر و نیوی ویست و
لەسەر ڕووی مانگەکە نیشتەوە. و -
7:46 - 7:50ئەمەوێ تیشک بخەمە سەر ئەوەی
ئەم بۆنەیە چەند گرنگ بوو. -
7:50 - 7:53ئەمە ئامێرێکە مرۆڤ دروستیکردووە و
-
7:53 - 7:57بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤدا لە
دوورترین بەشی کۆمەڵەی خۆر نیشتەوە. -
7:57 - 8:01لە مێشکی مندا ئەوەندە شتێکی دیاربوو
-
8:01 - 8:03بۆنەیەک بوو کە پێویست بوو
ئاهەنگی بۆ بگێڕدرێت -
8:03 - 8:08لە تەواوی شارەکانی ئەمریکا و ئەوروپادا، و
-
8:08 - 8:10بەداخەوە ئەوە نەکرا.
-
8:10 - 8:12(پێکەنین)
-
8:12 - 8:15لەبەر هۆکارێکی تر گرنگ و دیار بوو.
ئەمە نێردراوێکی نێودەوڵەتی بوو، و -
8:15 - 8:18ئەم بۆنەیە ئاهەنگی بۆ گێڕدرا لە
ئەوروپا، لە ئەڵمانیا، و -
8:18 - 8:22وتارەکەی پێشکەشکرا بە
زاراوەی ئینگلیزی بەریتانی و -
8:22 - 8:28ئەمریکی، و ئەڵمانی، و فەڕەنسی و
ئیتاڵی و هۆڵەندی پێشکەشکرا. -
8:28 - 8:32نیشاندانێکی هەستجوڵێنەری ئەوە بوو
کە ووشەکانی -
8:32 - 8:34"نەتەوە یەکگرتووەکان" چی دەگەیەنێت:
-
8:34 - 8:40یەکگرتنێکی ڕاستەقینەی نەتەوەکان
لە هەوڵێکدا پێکەوە بۆ مەبەستێکی باش. -
8:40 - 8:44لەمەشدا، کارێکی گەڕانی گەورەبوو
بە هەسارەیەکدا، و هەروەها -
8:44 - 8:47بۆ تێگەشتن لە سیستمی هەسارەکەی
-
8:47 - 8:51کە بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی
نەمانتوانیوە پێی بگەین، و -
8:51 - 8:53ئێستا مرۆڤەکان پێیگەشتوون.
-
8:53 - 8:57بۆیە ئەوە -- مەبەستم ئەوەیە، تەنیا بە
باسکردنی موچڕک بە لەشما یەت. -
8:57 - 8:59بۆنەیەک بوو زۆر هەستی جوڵاندم، و
-
8:59 - 9:04شتێک بوو کە خۆم قەت بیرم ناچێتەوە، و
ئێوەش نابێ بیرتان بچێتەوە. -
9:04 - 9:10(چەپڵەلێدان)
-
9:10 - 9:13بەڵام بەهەرحاڵ، ئامێرەکە پێوانەی
بارگەی هەوای کردووە لەگەڵ چونەخوار و -
9:13 - 9:15هەروەها وێنەی لەدوای یەکی گرتووە.
-
9:15 - 9:19ناشتوانم بۆتان باسکەم هەستێکی چۆنبوو
کە یەکەمین وێنەکانمان بینی -
9:19 - 9:23کە ئامێرەکە لەسەر تایتن گرتبوی. و
ئەمانە ئەو شتانە بوو کە بینیمان. -
9:23 - 9:26زۆر تاسێنەر بوو، چونکە
هەموو ئەوەبوو کە دەمانویست -
9:26 - 9:28ئەو وێنانەی تر لە خولگەکەوە بوون.
-
9:28 - 9:32شێوەیەک بوو زۆر نامۆ نەبوو،
شێوەیەکی جیۆلۆجی. -
9:32 - 9:37شێوەیەکی هەڵچۆڕانی لقوپۆپییە کە دەکرێت
بە ڕۆچوونی شلەمەنی درووستبووبێتن. -
9:37 - 9:39دەشتوانی شوێن ئەم ڕاڕەوانە بکەویت و
-
9:39 - 9:40دەبینن چۆن هەموویان یەکدەگرنەوە.
-
9:40 - 9:44لەم ڕاڕەوەدا یەک دەگرنەوە لێرەدا،
کە دەچۆڕێتە ناو ئەم ناوچەیەوە. -
9:44 - 9:46سەیری سنوری ڕووبارێک ئەکەن.
-
9:46 - 9:49ئەمە سنوری ڕووبارێکی شلەمەنی بووە؟
نەمانتوانی بزانین. -
9:49 - 9:51بەڵام ئەمە بەجۆرێک لە سنوری
ڕووبارێکی شلەمەنی دەچێت. -
9:51 - 9:53ئەم وانەیە لە دووری ١٦ کیلۆمەترەوە گیراوە.
-
9:53 - 9:57ئەم وێنەیە لە دووری هەشت کیلۆمەترەوە، باشە؟
دووبارە، سنوری ڕووبارێک. -
9:57 - 10:02باشە، ئێستا ١٦ کیلۆمەتر، هەشت کیلۆمەتر --
بە نزیکەیی بەرزی هێڵی ئاسمانییەکان. -
10:02 - 10:05ئەگەر گەشتێکی ئاسمانی بکەیت بە ئەمریکادا،
-
10:05 - 10:07بەم بەرزییە دەفڕیت.
-
10:07 - 10:11کەواتە ئەمە وێنەیەکە لە جامەکەوە دەیگری
کاتێک بە هێڵی ئاسمانی تایتان گەشت دەکەیت -
10:11 - 10:14کاتێک بەسەر ئاسمانی مانگی
تایتاندا دەفڕیت. -
10:14 - 10:18ئینجا دواجار، ئامێرەکە گەشتە سەر
ڕووی مانگەکە، و -
10:18 - 10:20ئێستا نیشانتان ئەیەم،
بەڕێزان و خانمان، -
10:20 - 10:24یەکەم وێنەی سەر ڕووی مانگێکی
بەشی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر. -
10:24 - 10:28ئەمەش ئاسۆیە، باشە؟
-
10:28 - 10:32ئەمانە کڵۆی سەهۆڵی ئاون، باشە؟
-
10:32 - 10:37(چەپڵەلێدان)
-
10:37 - 10:41ئاشکراشە لە یەکێک لە ناوچە
تەخت و تاریکەکان نیشتۆتەوە و -
10:41 - 10:46نوقم نەبۆتە شوێنێکەوە نەبینرێت.
کەواتە ئەوەی لەسەری نیشتینەوە شلە نەبوو. -
10:46 - 10:49ئەوەی ئامێرەکە لێی نیشتۆتەوە
بەشێوەیەکی بنچینەیی -
10:49 - 10:52وەک تەختاییەکی لیتەیی زەوی بووە.
-
10:52 - 10:57ئەمە زەوییەکی ڕەق نەکراوە کە
شلەی میسان نەرمیکردۆتەوە. و -
10:57 - 11:00لەوانەشە ئەم ماددەیە
-
11:00 - 11:04ناوچە بەرزاییەکانی تایتنی داشتبێت
-
11:04 - 11:05لەڕێگەی ئەم ڕاڕەوانەوە کە بینیمان، و
-
11:05 - 11:09بەدرێژایی ملیۆنان ساڵ چۆڕاوە بۆ
پڕکردنی حەوزەکانی نزماییەکان. -
11:09 - 11:12ئامێری پشکنینی هایگنیش
لەوەیا نیشتۆتەوە. -
11:12 - 11:16بەڵام هێشتا، هیچ نیشانەیەک
نییە لە وێنەکانماندا، -
11:16 - 11:21یان تەنانەت وێنەکانی هویجیندا،
هی شوێنی پڕ لە شلەمەنی گەورە. -
11:21 - 11:26ئەبێ لەکوێ بوبێتن؟ زیاتر ناڕوون بوو
کاتێک گردۆڵکە لمینەکانمان دۆزییەوە. -
11:26 - 11:29باشە، ئەمە گرتەی ڤیدیۆیی ناوچەی
کەمەریی تایتن بوو، -
11:29 - 11:32ئەم گردۆڵکە لمانە دەرەخات. ئەم گردۆڵکە
لمانە سەد مەتر بەرزن، -
11:32 - 11:35چەند کیلۆمەترێک مەودا لە نێوانیاندایە، و
-
11:35 - 11:38بۆ چەندین میل درێژە دەکێشن.
-
11:38 - 11:41سەدانی وا هەیە، هەتا ١٠٠٠ یان
٢٠٠٠ گردۆڵکەی لمین. -
11:41 - 11:44ئەمە بیابانی سەحارای مانگی تایتنە.
-
11:44 - 11:49ئەبێ شوێنێک بێت زۆر وشک بێت،
ئەگەرنا گردۆڵکەی لمین نەئەبوو. -
11:49 - 11:54کەواتە دووبارە، زیاتر ئەوە بوو بە مەتەڵ
کە هیچ کۆبوونەوەیەکی شلەمان نەدۆزییەوە، -
11:54 - 11:58هەتا لە کۆتاییدا، دەریاچەمان بینی
لە ناوچە جەمسەرییەکان. -
11:58 - 12:02ئەمەش دیمەنی دەریاچەیەکە لە
ناوچەی جەمسەری باشوری تایتان. -
12:02 - 12:04هێندەی قەبارەی دەریاچەی ئۆنتاریۆ دەبێت.
-
12:04 - 12:05ئینجا، هەفتە و نیوێک لەمەوبەر،
-
12:05 - 12:09بەرەو جەمسەری باکوری تایتن چووین و
-
12:09 - 12:14دووبارە شێوە دەریاچەیەکمان دۆزییەوە
هێندەی قەبارەی دەریای قەزوین. -
12:14 - 12:18کەواتە لەوە ئەچێت شلەکان، لەبەر
هەندێک هۆکار کە تێیناگەین، -
12:18 - 12:23یان لانی کەم لەم وەرزەدا،
لە جەمسەرەکانی مانگی تایتندان. و -
12:23 - 12:26دەزانم ئێوەش هاوڕان کە
دۆزینەوەی ئێمە بۆ تایتن -
12:26 - 12:33کارێکی بێوێنەیە، شوێنێکی ئەفسانەییە.
تایبەتە و جیاوازە بەڵام لە زەوی دەچێت، و -
12:33 - 12:36پێکهاتەی جیۆلۆجی وەک زەوی هەیە و
-
12:36 - 12:40فرەچەشنییەکی جیۆلۆجی زۆری هەیە، و
-
12:40 - 12:44جیهانێکی سەرنجڕاکێشە کە تەنیا
ڕکابەری لە کۆمەڵەی خۆردا -
12:44 - 12:47لەڕوی ئاڵۆزی و دەوڵەمەندییەوە
زەوی خۆیەتی. و -
12:47 - 12:52ئێستاش دەچینە سەر ئێنسیلادەس.
ئێنسیلادەس مانگێکی بچووکە، -
12:52 - 12:56یەک لەسەر دەی قەبارەی تایتن. و
لێرەیا دەیبینیت لای ئینگلتەراوە، -
12:56 - 12:59بۆ نیشاندانی قەبارەکەی.
بە مەبەستی نیشاندانی مەترسی نییە. -
12:59 - 13:01(پێکەنین)
-
13:01 - 13:05ئینسیلادەسیش زۆر سپییە،
زۆر گەشە، و -
13:05 - 13:09سەر ڕووەکەشی دیارە کە
پڕە لە قڵیش. -
13:09 - 13:11لەڕووی جیۆلۆجییەوە تەنێکی زۆر چالاکە.
-
13:11 - 13:13بەڵام گرنگترین دۆزینەوەی سەر ئینکیلادەس
-
13:13 - 13:16دۆزینەوەی جەمسەری باشور بوو -- و
لێرەدا سەیری جەمسەری باشور دەکەین -- -
13:16 - 13:19کە لەوێ ئەم سیستمە قڵیشانەمان دۆزییەوە.
-
13:19 - 13:21ڕەنگی جیایان هەیە چونکە
لە پێکهاتەی جیادان. -
13:21 - 13:26داپۆشراون. ئەم قڵیشانە بە
ماددەی ئەندامی داپۆشراون. -
13:26 - 13:30لەوەش زیاتر، هەموو ئەم ناوچەیە،
ناوچەی جەمسەری باشورە، -
13:30 - 13:34پلەی گەرمی بەرزترە.
گەرمترین شوێنە لەسەر مانگەکە. -
13:34 - 13:39ئەوە هێندەی ئەوە سەیرە بڵێی بەستەڵەکی
باشوری زەوی لە ناوچە کەمەرەییەکان گەرمترە. -
13:39 - 13:42ئینجا کە وێنەی زیاترمان گرت،
ئەوەمان دۆزییەوە کە -
13:42 - 13:48کە ئەم قڵیشانە چەندین
تەنۆلکەی سەهۆڵی دەردەدەن -
13:48 - 13:50کە سەدان میل بۆناو بۆشایی دەڕۆن.
-
13:50 - 13:53ئینجا کە وێنەکان ڕەنگ دەکەین،
بۆ دەرخستنی ئاستەکانی ڕووناکییە کەمەکان، -
13:53 - 13:57دەبینین کە ئەم دەردانە زۆر دەڕوات
-
13:57 - 14:01کە ڕاستییەکەی لە وێنەکانی تردا
دەبینین هەزارەها میل دەڕۆن -
14:01 - 14:03بۆ بۆشایی سەروو ئێنسیلادەس.
-
14:03 - 14:06خۆم و تیمەکەم ئەم جۆرە
وێنانەمان پشکنی، و -
14:06 - 14:10لەم جۆرانەش، و هەروەها
بیرمان لە ئەنجامەکانی تری کاسینیش کردەوە. و -
14:10 - 14:14گەشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە
-
14:14 - 14:17ئەم دەردانانە لەوانەیە لە کۆبوونەوەی
-
14:17 - 14:21شلەی ئاو بێت لە سەر
ڕووی ئێنسیلادەس. -
14:21 - 14:26کەواتە لەوانەیە ئاوی شلەمان هەبێت،
ماددەی ئەندامی و گەرمی زۆریش. -
14:26 - 14:29بە واتایەکی تر، لەوانەیە گەشتبێتینە
-
14:29 - 14:33خاکی پیرۆزی گەڕانی
گەردوونی سەردەمی نوێ، -
14:33 - 14:37بە واتایەکی تر، ژینگەیەک کە دەکرێت
بەکەڵکی ژیانی بوونەوەری زیندوو بێت. و -
14:37 - 14:40پێموانییە پێویست بکات پێتان بڵێم
کە دۆزینەوەی ژیان -
14:40 - 14:42لە شوێنێکی تری کۆمەڵەی خۆر،
-
14:42 - 14:44ئەگەر لە ئێنسیلادەس بێت
یان شوێنێکی تر، -
14:44 - 14:47کاریگەرییەکی کلتوری و زانستی دەبێت.
-
14:47 - 14:51چونکە ئەگەر نیشانی بەین
کە درووست بوونی بوونەوەر نەک -
14:51 - 14:55جارێک، بەڵکو دووجاریش بووە،
لە کۆمەڵەی خۆردا، -
14:55 - 14:59کەواتە واتای ئەوەیە، چەندین
جاری تر لە شوێنی تریش بووە -
14:59 - 15:04بەدرێژایی مێژووی ١٣.٧ ملیار
ساڵەی مێژووی گەردوون. -
15:04 - 15:08لە ئێستادا، زەوی تەنیا هەسارەیە
کە دەزانین ژیانی لەسەرە. -
15:08 - 15:11بەنرخە، تایبەتە،
-
15:11 - 15:14هەتا ئێستا، تەنیا خاکە زانیبێتمان.
-
15:14 - 15:21ئەگەر هۆشیار بن و ئاگادار بن
کە لە ١٩٦٠ەکاندا -- و -
15:21 - 15:23لێتان ئەبورین ئەگەر نەزانن، باشە --
-
15:23 - 15:25ئەم وێنە زۆر بەناوبانگەتان بیر دەبێت
-
15:25 - 15:29کە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن ئاسمانەوانەکانی
ئەپۆلۆ هەشتەوە گیرا. -
15:29 - 15:32یەکەم جار بوو زەوی
لە بۆشایی ئاسمانەوە وێنەبگیرێت، و -
15:32 - 15:35کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر تێگەشتنمان
لە شوێنەکەمان لە گەردووندا، و -
15:35 - 15:40تێگەشتنمان لە بەرپرسیارێتی
پاراسنتی هەسارەکەی خۆمان. -
15:40 - 15:44ئێمەش بە هەمان شێوە بە کاسینی،
-
15:44 - 15:48وێنەیەکمان گرتووە کە پێشتر
مرۆڤ بە چاو نەیبینیوە. -
15:48 - 15:52خۆرگیرانی تەواوەتییە، لە
لاکەی تری زووحەلەوە. -
15:52 - 15:56وێنەیەکی ئێجگار جوانە،
-
15:56 - 15:58دەبینن ئەڵقە سەرەکییەکان لە
پشتەوە بە خۆر ڕووناک دەکرێنەوە، -
15:58 - 16:01وێنەدراوەکانی خۆر دەبینن و
-
16:01 - 16:03ئەم ئەڵقەیە دەبینن کە درووستکراوە،
-
16:03 - 16:06بە هەوا دانەوەی ئینکیلادەس.
-
16:06 - 16:12بەڵام وەک ئەوەی ئەوە زۆر جوان نەبووبێت،
لەم وێنە جوانەدا، -
16:12 - 16:14هەسارەکەی خۆمان دەبینین،
-
16:14 - 16:18لەناو ئەڵقەکانی زوحەلەوە.
-
16:18 - 16:20ئێستا، شتێکی قوڵی جوڵێنەر هەیە
-
16:20 - 16:22لە بینینی خۆمان لە دوورەوە، و
-
16:22 - 16:25بینینی دیمەنی هەسارە بچووک و
شینەکەی خۆمان -
16:25 - 16:27لە ئاسمانی جیهانەکانی ترەوە. و
-
16:27 - 16:31ئەوە، و تێڕوانینێک بۆ مەزنی
هەسارەکەی خۆمان، -
16:31 - 16:35لەوانەیە لە کۆتاییدا، گەورەترین
دەستکەوتبێت بەدەستمان هێنابێت -
16:35 - 16:38لەم گەشتی دۆزینەوەیەمان کە
نیو سەدە لەمەوبەر دەستمان پێکرد. -
16:38 - 16:40زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
16:40 - 16:52(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ئەمە زوحەلە
- Speaker:
- کارۆلین پۆرکۆ
- Description:
-
زانای ئەستێرەناس کارۆلین پۆرکۆ وێنەکانی گەشتی ئاسمانی کاسینی پیشان دەدات بۆ زوحەل، کە تیایدا تیشک خراوەتە سەر گەورەترین مانگی، تایتن، و هەروەها ئێنسیلادەسی بەستوو، کە پێدەچێت پریشکی سەهۆڵ دەرباتە بۆشایی ئاسمانەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:52
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for This is Saturn | |
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for This is Saturn | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for This is Saturn | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for This is Saturn | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for This is Saturn | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for This is Saturn | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for This is Saturn |