چەوری چییە؟ -جۆرج زەیدان
-
0:14 - 0:16لەسەدا سەدی زەیتی زەیتون چەورییە:
-
0:16 - 0:17هیچ شتێکی تری تێدا نییە.
-
0:17 - 0:19تێکەڵەی شلکێنە، لە لایەکی ترەوە،
-
0:19 - 0:20تەنیا لەسەدا ١١ی چەورییە.
-
0:20 - 0:23لەگەڵ ئەوەشدا، زەیتی زەیتوون
باشە بۆ لەشمان، و -
0:23 - 0:25تێکەڵەی شلکێنە باش نییە.
-
0:25 - 0:26ئەوە لەبەر چی؟
-
0:27 - 0:28وەک دەرکەوتووە،
-
0:28 - 0:29ئەو بڕە چەوریەی دەیخۆین
-
0:29 - 0:31کار ناکاتە سەر کێشی لەشمان
-
0:31 - 0:32یان کۆلیسترۆڵی خوێنمان
-
0:32 - 0:33یان مەترسییەکانمان بۆ نەخۆشی دڵ
-
0:33 - 0:36هێندەی ئەو جۆرە چەوریەی
کە دەیخۆین -
0:36 - 0:37بەڵام با پشتڕاستی بکەینەوە:
-
0:37 - 0:39چەوری چییە؟
-
0:39 - 0:41ئەگەر بێینە سەر سەلەمۆنێک،
-
0:41 - 0:42کە ماسییەکی چەورە،
-
0:42 - 0:43ئەندامەکان تێپەڕێنین،
-
0:43 - 0:44شانەکانیش تێپەڕێنین،
-
0:44 - 0:45بچینە ناو خانەکانەوە،
-
0:45 - 0:47دەبینین ئەو شتەی
پێی دەڵێین چەوری -
0:47 - 0:51لە چەند گەردێک پێکهاتوون
پێیان دەوترێ چەوری سیانی، و -
0:51 - 0:53هەموویان وەک یەک نین
-
0:53 - 0:54ئەمە نموونەیەکە.
-
0:54 - 0:56ئەو سێ کاربۆنەی لای ڕاست،
ئەوە گلیسیرۆڵن. -
0:56 - 0:57دەتوانیت ئەوە بە بڕبڕەی پشت دابنێیت
-
0:57 - 1:00کە گەردەکانی تر پێکەوە ڕادەگرێت.
-
1:00 - 1:01سێ زنجیرە درێژەکەی لای ڕاست
-
1:01 - 1:02پێیان دەوترێت ترشی چەوری، و
-
1:02 - 1:05گۆڕانکاری بچووکی پێکهاتەکانی
ئەم زنجیرانەیە -
1:05 - 1:07دیاری دەکات ئایا چەورییەک،
-
1:07 - 1:09با بڵێین، شل یان ڕەق:
-
1:09 - 1:11زوو تێک دەچێت یان نا:
-
1:11 - 1:15لە هەمووشی گرنگتر،
چەندێک باشە و چەندێک خراپە بۆت -
1:15 - 1:17بە سەیری هەندێک لەم جیاوازییانە بکەین.
-
1:17 - 1:18یەکێکیان درێژییە.
-
1:18 - 1:20ترشە چەورییەکان دەکرێت
کورت یان درێژ بن. -
1:20 - 1:21جیاوازییەکی تری گرنگ
-
1:21 - 1:24جۆری بەندەکەی نێوان گەردیلەکانی کاربۆنە.
-
1:24 - 1:27هەندێک ترشی چەوری تەنیا
یەک بەندی هەیە. -
1:27 - 1:30هەندێکی تریان یەک بەندی و
دوو بەندیشیان هەیە -
1:30 - 1:31ترشە چەورییەکانی یەک بەندیان هەیە
-
1:31 - 1:33پێیان دەوترێت تێرکراو یان پڕکراو، و
-
1:33 - 1:35ئەوانەشی بەندێک یان زیاتری
دووانیان هەیە -
1:35 - 1:37پێیان دەوترێت تێرنەکراو.
-
1:37 - 1:39ئێستا، زۆربەی چەورییە
تێرنەکراوەکان باشن بۆت، -
1:39 - 1:42لەکاتێکدا چەورییە تێرکراوەکان
ئەگەر زۆربێت خراپە بۆت. -
1:42 - 1:45بۆ چەورییە تێرکراوەکان،
چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی دێت -
1:45 - 1:47بەڵام بۆ چەورییە تێرنەکراوەکان نا.
-
1:47 - 1:49بەندە دوانییەکانی ئەم گەردانە
-
1:49 - 1:51تایبەتمەندییەکی سەیریان هەیە:
-
1:51 - 1:52ڕەقن.
-
1:52 - 1:54کەواتە، ئەوە واتای ئەوەیە دوو ڕێگا هەیە
-
1:54 - 1:56بۆ ڕێکخستنی هەموو بەندێکی دووانی.
-
1:56 - 1:57یەکەمیان بەم شێوەیەیە،
-
1:57 - 1:59کە هەردوو هایدرۆجینەکە
لە سەر هەمان لان و -
1:59 - 2:01هەردوو کاربۆنەکە لە هەمان لان.
-
2:01 - 2:03ڕێگای دووەم بەم شێوەیەیە.
-
2:03 - 2:04ئێستا هایدرۆجینەکان و کاربۆنەکان
-
2:04 - 2:07لە دوو لای بەرامبەر بەندە دووانییەکەن.
-
2:07 - 2:08ئێستا، هەرچەندە ئەم گەردانە
-
2:08 - 2:11لە هەمان بەردی بناغە پێکهاتوون،
-
2:11 - 2:13دوو ماددەی تەواو جیاوازن لە یەکتری، و
-
2:13 - 2:16لە ناو لەشماندا بە شێوەی تەواو
جیا مامەڵە دەکەن -
2:16 - 2:19ڕێکخستنەکەی لای چەپ پێی دەوترێت سیس،
-
2:19 - 2:20کە لەوانەیە پێشتر قەت نەتبیستبێت.
-
2:20 - 2:22ئەوەی لای ڕاست پێی دەوترێت ترانس، و
-
2:22 - 2:25لەوانەیە پێشتر چەوری ترانس بیستبێت.
-
2:25 - 2:26ئەوانە تێک ناچن،
-
2:26 - 2:28لەکاتی سوورکردنەوەی
زۆردا جێگیرترن، و -
2:28 - 2:30دەتوانن پێکهاتنی خواردنەکان بگۆڕن
-
2:30 - 2:32بە چەند شێوەیەک چەورییەکانی
تر نەتوانن بیکەن. -
2:32 - 2:34هەروەها زۆر خراپیشن بۆ تەندروستیت،
-
2:34 - 2:36زۆر لە چەوریە تێرکراوەکان خراپتر
-
2:36 - 2:38هەرچەندە لەڕووی تەکنیکییەوە جۆرێکن
-
2:38 - 2:40لە چەوری تێرنەکراو
-
2:40 - 2:41ئێستا، ئەزانم ئەوە شێتانەیە،
-
2:41 - 2:43بەڵام لەشت گرنگ نییە بەلایەوە
-
2:43 - 2:45گەرد لەسەر کاغەزێک چۆنە.
-
2:45 - 2:47هەموو ئەوەی گرنگە
شێوە سێ ڕەهەندییەکەیەتی -
2:47 - 2:48ئەو گەردە کوێ دەگرێت،
-
2:48 - 2:48کوێ ناگرێت، و
-
2:48 - 2:51چۆن دەچێتە کارلێکەکانەوە.
-
2:51 - 2:52کەواتە، چۆن بزانی ئەگەر
-
2:52 - 2:54خواردنێک چەوری ترانسی تێدابێت؟
-
2:54 - 2:55تەنیا ڕێگا دڵنیاییت باتێ
-
2:55 - 2:56ئەوەیە کە وشەکان ببینیت،
-
2:56 - 2:59"تا ڕادەیەک هایدرۆجین کراو"
لەسەر لیستی پێکهاتەکان. -
2:59 - 3:02ڕێگە مەیە نوسینەکانی پێکهاتەی خۆراکی
یان ریکلام هەڵتبخەڵەتێنێت -
3:02 - 3:04ئێف دی ئەی ڕێگەدەدات
درووستکەرەکان بڵێن -
3:04 - 3:06کە بەرهەمەکانیان
-
3:06 - 3:08"٠" گرام چەوری ترانسی تێدایە
-
3:08 - 3:13تەنانەت ئەگەر بۆ هەر ژەمێک
نزیکەی نیو گرامیشیان تێدابێت. -
3:13 - 3:14بەڵام هیچ یاسایەکی
پتەو و خێرا نییە -
3:14 - 3:16دەربارەی ئەوەی دەکرێت
بڕەکەی چەند بچووکبێ و -
3:16 - 3:19ئەوەش واتای ئەوەیە، پێویستە پشت ببەستی
بە بینینی ئەو وشە گرنگانە، -
3:19 - 3:20هایدرۆجینکراوی بەشی،
-
3:20 - 3:23چونکە چەورییەکانی ترانس
بەو شێوەیە درووست دەبن، -
3:23 - 3:26بە هایدرۆجین زیادکردن بۆ بەشێکی
چەورییە تێرنەکراوەکان. -
3:26 - 3:29کەواتە با بچینەوە سەر زەیتی زەیتوونەکە و
تێکەڵەی شلکێنەکەی باسمان کرد -
3:29 - 3:32زەیتی زەیتون لەسەدا سەدی چەورییە.
-
3:32 - 3:34تێکەڵەی شلکێنە تەنیا لەسەدا ١١ی چەورییە.
-
3:34 - 3:37بەڵام زەیتی زەیتون زۆربەی
چەوری تێرنەکراوە، و -
3:37 - 3:40هیچ چەورییەکی ترانسی تێدا نییە.
-
3:40 - 3:42لە لایەکی ترەوە، زیاتر لە
نیوەی چەورییەکەی -
3:42 - 3:45تێکەڵەی شلکێنە یان چەوری تێرکراو
یان چەوری ترانسە. -
3:45 - 3:47کەواتە هەرچەندە، زەیتی زەیتوون
١٠ هێندە چەوری تێدایە -
3:47 - 3:49وەک لە چەوری تێکەڵەی شلکێنە
-
3:49 - 3:51تەندروستە بۆت،
-
3:51 - 3:52لەکاتێکدا چەوری شلکێنە وانییە.
-
3:52 - 3:54ئێستا، من نامەوێت هەر بە
شلکێنەوە بیگرم. -
3:54 - 3:55چەندین خواردنی تر هەن
-
3:55 - 3:57کە چەورییەکەیان بەو شێوەیەیە.
-
3:57 - 3:58مەبەستەکە ئەوەیە:
-
3:58 - 4:00مەسەلە ئەوە نییە چەندێک
چەوری دەخۆیت، -
4:00 - 4:02بەڵکو چ جۆرە چەورییەکە.
-
4:02 - 4:05چی واش دەکات چەورییەکی دیاریکراو
تەندروست یان ناتەندروست بێت -
4:05 - 4:07شێوە کیمیاییەکەیەتی
- Title:
- چەوری چییە؟ -جۆرج زەیدان
- Speaker:
- George Zaidan
- Description:
-
وەک باس دەکرێت، چەوری خراپە. ڕاستییەکەی، کەمێک جیاوازی هەیە. ئەو جۆرە چەوریەی دەیخۆیت زیاتر کاریگەری هەیە لە سەر تەندروستیت وەک لەو بڕەی دەیخۆیت. جۆرج زەیدان چەوری سیانیمان بۆ ڕووندەکاتەوە، گەردە هەمەجۆرەکانی چەوری پێکدەهێنن، و هەروەها ناسینەوەی ئەوەی کام جۆرە چەوریەیە ئێمە دەیخۆین.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:22
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What is fat? | |
![]() |
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for What is fat? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What is fat? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What is fat? |