Return to Video

کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هەڵسوکەوتی مرۆڤ | سوڕیابالا شێنباگەمورسی | TEDxUpperWestSideWomen

  • 0:08 - 0:12
    بیرم لەم بابەتە کردەوە کاتێک بەم دوایە
    ڕووبەڕووی ڕوداوێکی بچووک بومەوە.
  • 0:13 - 0:15
    کاتژمێر ٣ ی بەیانی بوو،
  • 0:15 - 0:17
    ٢٠ تەقەڵم هەبوو،
  • 0:18 - 0:20
    من لە ژووری فریاکەوتنەوە هاتمە دەرەوە،
  • 0:20 - 0:24
    و ڕێک لەوێ، هاوڕێکەم
    چاوەڕێی دەکرد،
  • 0:24 - 0:26
    بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە لەسەر ڕوخساری،
  • 0:26 - 0:28
    هەروەها وتی،
  • 0:28 - 0:33
    "ئەمە زۆر خۆشە، بە تەواوی
    بۆ سەر سناپچاتەکەم."
  • 0:33 - 0:35
    (پێکەنین)
  • 0:36 - 0:41
    ئایا من دەمویست مستەکۆڵەیەکی لە
    ڕووخساری بدەم بەم دەستە بریندارەم؟
  • 0:42 - 0:44
    همم، بەسەرسامیەوە نەخێر.
  • 0:45 - 0:49
    لەبری ئەوە هەستم کرد کە کەسێکی بەناوبانگم،
  • 0:49 - 0:51
    شانازی بە تەقەڵەکانمەوە دەکەم،
  • 0:51 - 0:55
    هەروەها ڕێگەمدا بینێرێت بۆ ٣٠ هاوڕێی
  • 0:55 - 1:00
    کە هەرگیز لە ژیانم نە
    بینیومن و نە مەبەستم بووە.
  • 1:02 - 1:03
    ئەو کات بوو کە زانیم،
  • 1:04 - 1:08
    تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری
    گەورەیان لەسەر ژیانمان هەیە،
  • 1:08 - 1:12
    وادەرناکەوین کە وەک
    پێویست گرینگی پێ بدەین،
  • 1:13 - 1:16
    سەرەتا، هەستەکانمان.
  • 1:17 - 1:18
    لە ٢٠١٢دا،
  • 1:19 - 1:25
    فەیسبووک دەستکاری هەواڵی
    ٧٠٠ هەزار بەکارهێنەری کرد
  • 1:25 - 1:29
    بۆی دەرکەوت کە خەڵک زیاتر ئەرێنین.
  • 1:30 - 1:33
    لەگەڵ نوێکردنەوە ئەرێنیەکان لە هاوڕێیانەوە
  • 1:33 - 1:39
    بۆ نموونە، هەرچەندە من هیج نیازم نییە،
  • 1:39 - 1:41
    لە ئێستادا هاوسەرگیری بکەم،
  • 1:41 - 1:47
    هەندێک جار کاتێک لە فەیسبووک
    وێنەکانی هاوسەرگیری هاوڕێکانم دەبینم،
  • 1:47 - 1:52
    خۆزگە دەخوازم منیش بتوانم بە زووترین کات
    ئاهەنگی هاوسەرگیریم لە کاڕیبیان هەبێت.
  • 1:52 - 1:54
    (پێکەنین)
  • 1:54 - 1:57
    بە بێ گوێدانە ئەوەی زاوا کێیە.
  • 1:57 - 1:59
    (پێکەنین)
  • 1:59 - 2:02
    لەوانەیە باشترین ڕێگە نەبێت
    بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە ژیان.
  • 2:02 - 2:03
    (پێکەنین)
  • 2:03 - 2:06
    دووەم بڕیاری کڕین.
  • 2:06 - 2:10
    هەموو کات پۆستی ئینستەگرامەکەی ماسی دەبینم
  • 2:11 - 2:15
    بە سۆراوی تۆخ یان پوتی سەرنجڕاکێشی زستانە،
  • 2:16 - 2:19
    لە کۆتایی هەفتەکان
    لە فرۆشگەکان دەمبیننەوە.
  • 2:19 - 2:23
    و ژیانکردن لە تەنیشت ناوچەی
    هێراڵد یارمەتی دەر نییە.
  • 2:24 - 2:29
    وەک کڕیارەکان، ئێمە بەدوای
    داهێنان و ئیلهامدا دەگەڕێین،
  • 2:29 - 2:33
    هەروەها ڕاستەوخۆ دەچینە سەرهێڵ بۆ
    ئەوەی بەدوای ئەوەدا بگەڕێین کە مۆدەیە.
  • 2:34 - 2:40
    داتاکان دەڵێن لە ئەمریکا یەک لەسەر سێی خەڵک
    لە ژێر کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن.
  • 2:41 - 2:43

    ڕەنگە یەکێک بم لەوان.
  • 2:43 - 2:47
    سێیەم، بەرژەوەندیمان.
  • 2:47 - 2:51
    وەک زۆربەتان، ڕقم لە چێشتلێنانە،
  • 2:51 - 2:53
    دۆزینەوەی پێکهاتە ڕاستەکان،
  • 2:53 - 2:55
    کات بەسەر بردن لە چێشتخانە،
  • 2:55 - 2:57
    شۆردنی قاپەکانمان،
  • 2:57 - 2:59
    ئەمە کارێکی زۆرە.
  • 3:00 - 3:06
    بەڵام ڕۆژێکیان، هاوڕێکەم دروستکردنی
    خواردنێکی ئاسانی بۆ ناردم،
  • 3:06 - 3:09
    سێ-پێکهاتەی ڕەچەتەی کێکی
    پەنیر لە فەیس بووک.
  • 3:10 - 3:12
    و شتێکی تر کە دەیزانم،
  • 3:12 - 3:15
    من لە چێشتخانەکەم دروستم دەکرد
    کە سێ ساڵە دەستم لێ نەدابوو.
  • 3:15 - 3:16
    (پێکەنین)
  • 3:16 - 3:20
    وابزانم ئێمە لە ڕاستیدا
    بەرهەمی ژینگەکانمانین.
  • 3:20 - 3:22
    دایکم ئێستا زۆر شانازیم پێوە دەکات.
  • 3:22 - 3:26
    لەو کاتەوە هەموو کاتی خۆم لە یوتوب
    بەسەر برد و فێری چێشتلێنان بووم.
  • 3:27 - 3:30
    و لە کۆتایدا، ئەو نرخەی کە دەیدەینە کات.
  • 3:31 - 3:35
    زۆر جار ئێمە سەرسامین
    کە کاتمان چەند بەنرخە.
  • 3:36 - 3:41
    ئەگەر کەسێک پێشنیاری ئەوەت بۆ بکات کە بۆ
    یەک کاتژمێر کارکردن یەک دۆلارت بداتێ،
  • 3:42 - 3:45
    لەوانەیە ڕەتی بکەیتەوە.
  • 3:46 - 3:51
    ئەگەر ٥٠٠٠ دۆلارت بۆ پێشنیار بکات
    بۆ هەمان کاتژمێرێک کارکردن،
  • 3:51 - 3:53
    تۆ یەکسەر قبوڵت دەکرد.
  • 3:54 - 3:57
    بەڵام لە لێکۆڵینەوەکان ئەوەمان
    بۆ دەرئەخەن کە ئێمە
  • 3:57 - 4:02
    ڕۆژانە نزیکەی دوو کاتژمێر لە تۆڕە
    کۆمەڵایەتییەکان بە خۆڕایی بەهەدەر دەدەین.
  • 4:02 - 4:04
    (پێکەنین)
  • 4:05 - 4:10
    لەوانەیە سەیری وێنەکانی پێشوومان
    بکەین لە پشووە سەیرەکاندا
  • 4:10 - 4:14
    یان خوێندنەوە سەبارەت بەوەی چۆن
    کیم کارداشیان ئینتەرنێتی شکاند
  • 4:14 - 4:19
    یان چێژوەرگرتن لە بینینی وێنەیەکی
    تری منداڵاکەی ئێلین و سەگەکەی -
  • 4:19 - 4:21
    بەو بۆنەیەوە زۆر جوانن.
  • 4:22 - 4:28
    زۆر سەیرە کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
    ناوەڕۆکی پەیوەندیدارمان بە ئاسانی پێ دەدات
  • 4:28 - 4:34
    ئێمە بە خێزان و هاوڕێ دەبەستێتەوە لە
    ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆ و حەزەکانمانەوە،
  • 4:34 - 4:39
    بەڵام ئێمەیان جیاکردەوە و فریومان دەدات
  • 4:39 - 4:45
    بۆ سەرفکردنی کات و پارەی زیاتر
    بۆ ئەو شتانەی کە پێویست نین.
  • 4:46 - 4:52
    لە ٢٠١٥دا، بڕاندەکان زیاتر لە
    ٢٤ بلیۆن دۆلاریان خەرج کرد
  • 4:52 - 4:56
    بۆ گەیشتن بە بەکارهێنەران
    لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
  • 4:56 - 5:02
    بۆیە جاری داهاتوو بۆ بینینی زانیاری
    تایبەتی فەیسبووکی پێشووت فریودەدرێیت،
  • 5:03 - 5:06
    پەیوەندی بە هاوڕێ کۆنەکەی
    قوتابخانەی ئامادەییتەوە بکە.
  • 5:07 - 5:11
    یان دەتەوێت ئەو جووتە پوتە نوێیە بکڕیت،
  • 5:11 - 5:13
    بیربکەوە لە کۆتا دانە کە کڕیوتە،
  • 5:13 - 5:18
    کە نزیکەی نیوەی موچەکەتی تێدەچێت
    کە تۆ تەنیا دوو جارت لەبەر کردووە.
  • 5:19 - 5:21
    و لە هەمووشی گرینگتر،
  • 5:21 - 5:26
    کاتێک٢٠ەمین سێڵفی هاوڕێکەت دەبینیت
  • 5:27 - 5:30
    لە فەیسبووک، ئینستەگڕام، یان سناپچات’
  • 5:31 - 5:36
    پرسیار لە خۆت بکە، کە ئەگەر بەڕاستی
    ئەمە بەهای کاتەکەت زیاد دەکات.
  • 5:37 - 5:38
    سوپاس.
Title:
کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هەڵسوکەوتی مرۆڤ | سوڕیابالا شێنباگەمورسی | TEDxUpperWestSideWomen
Description:

سوڕیابالا شێنباگەمورسی ڕێگەمان پێدەدات کەمێک پێبکەنین کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژیانی ئێمەیان داگیر کردووە. با ڕووبەڕووی ببینەوە - ئێمە سەیری تەلەفۆنەکانمان دەکەین، وێنای خەونی هاوسەرگیری دەکەین، وە دوای سێ-هەنگاوی-سادە دەکەوین، بەم شێوەیە ئینتەرنێت سەرنجی ڕاکێشاوین کە هەرگیز خەونمان پێوە نەبینیوە. گەشتێک بکە بەناو ئەم ئاخافتن و پێکەنینە سەبارەت بەوەی کە تۆ حەزت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئێمە بڕیارت لەسەر نادەین، تۆ خۆت ئەو بڕیارە دەدەیت.
سوڕیابالا شێنباگەمورثی شارەزای بڵاوکراوەی دیجیتاڵیە لەگەڵ خۆشەویستیەکی ڕاستەقینە بۆ بوارەکەی. ئەو لە بریکارێکی دیجیتاڵی لە ناوەڕاستی شارۆچکەکە کاردەکات و پێش ئەوەش لەگەڵ گۆڵدمان ساچس و نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. ئەو بەژداری لە بازاڕکردنی سەرهێڵی ٢٠١٥ ی گوگڵدا کرد و لە هیندۆس دا نیشان درا، کە یەکێک لە کاریگەرترین دەزگاکانی ڕاگەیاندنە لە هیندستان. سوڕیابالا بڕوانامەی ماستەری هەیە لە پەیوەندییە گشتییەکان و پەیوەندییە کۆمپانیاکان لە NYU.
ئەم گفتوگۆیە لە بۆنەیەکی TEDx دا بە بەکارهێنانی کۆنگرەی ڕێکخستنی TED بەڵام بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن کۆمەڵگای ناوخۆییەوە ڕێکخرابوو. زیاتر بزانە لە http://ted.com/tedx.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
05:47

Kurdish (Central) subtitles

Revisions