Return to Video

تاقیکردنەوەی پەڵەی مرەکەبەکەی ڕۆرشک چۆن کار دەکات؟ - دامیۆن سیراڵس

  • 0:07 - 0:09
    سەیرێکی ئەو وێنەیە بکە.
  • 0:09 - 0:11
    دەبێت ئەوە چی بێت؟
  • 0:11 - 0:12
    دێوێکی تۆقێنەر؟
  • 0:12 - 0:14
    دوو ورچی هاوڕێیانەن؟
  • 0:14 - 0:17
    یان بە تەواوی شتێکی دیکەیە؟
  • 0:17 - 0:18
    بۆ نزیکەی سەدەیەک،
  • 0:18 - 0:20
    دە پەڵەی مەرەکەب وەکو
    ئەمانە بەکارهێنراون وەکو
  • 0:20 - 0:24
    ئەوەی وا دێتە بەرچاو کە بە نزیکەیی
    تاقیکردنەوەیەکی کەسایەتی پڕ لە ڕاز بێت.
  • 0:24 - 0:28
    بۆ ماوەیەکی درێژ بە نهێنی هێڵرابۆوە بۆ
    دەرون ناسەکان و نەخۆشەکانیان،
  • 0:28 - 0:33
    بەو وێنە پڕ نهێنیانە دەوترا کە
    نادیارییەکانی ئەقڵی کەسێک دەخەنە ڕوو.
  • 0:33 - 0:36
    بەڵام ئەو پەڵە مەرەکەبیانە
    لەڕاستیدا چیمان پێدەڵێن،
  • 0:36 - 0:38
    و ئەم تاقیکردنەوەیە چۆن چۆنیە؟
  • 0:38 - 0:43
    لە سەرەتای سەدەی بیستەم لەلایەن پزیشکی
    دەروونی سویسری هێرمان ڕۆرشاک داهێنراوە،
  • 0:43 - 0:48
    تاقیکردنەوەکە لە ڕاستیدا کەمتر دەربارەی
    ئەو شتە تایبەتانەیە کە دەیانبینین،
  • 0:48 - 0:51
    و زیاتر دەربارەی ڕێبازی گشتی
    درک پێ کردنی ئێمەیە.
  • 0:51 - 0:52
    وەکو هونەرمەندێکی ناپیشەیی
  • 0:52 - 0:57
    هێرمان سەرسام بوو بەوەی چۆن پێ زانینی
    بینایی هەمەجەشنە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.
  • 0:57 - 1:00
    ئەم ئارەزوویەی خۆی بۆ
    قوتابخانەی پزیشکی هەڵگرت،
  • 1:00 - 1:03
    کە فێری ئەوە بوو هەموو هەستەکانمان
    بە قووڵی بەیەکترەوە بەستراونەتەوە.
  • 1:03 - 1:08
    لە پرۆسەی ئەوەی چۆن پێزانین تەنها
    تۆمارکردنی زانیارییە هەستیەکان نییە،
  • 1:08 - 1:10
    بەڵکو دەیانگۆریت.
  • 1:10 - 1:14
    و کاتێک ئەو لە نەخۆشخانەیەکی نەخۆشی
    دەروونی لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا کاری دەکرد،
  • 1:14 - 1:17
    دەستیکرد بە نەخشەدانان بۆ زنجیرەیەک
    لە وێنەی مەتەڵاوی
  • 1:17 - 1:21
    بۆ بەدەست هێنانی تێگەیشتنی نوێتر
    لەمەڕ ئەو پڕۆسە مەبەست دارانە.
  • 1:21 - 1:24
    بە بەکارهێنانی ئەو تابلۆ پەڵە مەرەکەبانە،
  • 1:24 - 1:27
    ڕۆرشاک دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی
    لەسەر سەدان کەسی تەندروست
  • 1:27 - 1:30
    و نەخۆشە دروونییەکان لەگەڵ
    هەمان پرسیار:
  • 1:30 - 1:32
    دەبێت ئەوە چی بێت؟
  • 1:32 - 1:36
    بەهەرحاڵ، ئەوە کەلوپەلی تاقیکردنەوە نەبوو
    کە بەلای ڕۆرشاکەوە گرینگ بوو،
  • 1:36 - 1:39
    بەڵکو، ئەوە گرنگ بوو بەلایەوە
    کە چۆن لە ئەرکەکە دەڕوانن.
  • 1:39 - 1:42
    ئەوان سەرنجیان خستە سەر کام بەشی
    وێەنەکە یان کامەیان فەرامۆش کرد؟
  • 1:42 - 1:45
    ئایە وێنەکەیان بینی کە بجوڵیت؟
  • 1:45 - 1:48
    ڕەنگی سەر پەڵە مەرەکەبییەکان
    یارمەتیان دەدات کە وەڵامێکی باشتر بدەنەوە،
  • 1:48 - 1:51
    یاخود بێزاریان دەکات و هەستێکی
    بەهێزیان لە لا درووست دەکات؟
  • 1:51 - 1:54
    ئەو سیستەمێکی پەرەپێدا تاوەکو
    وەڵامی کەسەکان بکات بە هێما،
  • 1:54 - 1:59
    کە لێکدانەوە بەرفراوانەکانی کەم کردەوە
    بۆ ژمارەیەکی کەمی وەڵامی ڕێکخراو.
  • 1:59 - 2:04
    ئێستا ئەو کۆمەڵیک پێوانەی تاقیکاری
    بۆ هەموو جۆرەکانی تاقیکەرەوەکان هەیە
  • 2:04 - 2:06
    داهێنەرانە و خەیاڵمەند،
  • 2:06 - 2:09
    وردەکار، ئەوانەی وێنە مەزنەکە دەبینن،
  • 2:09 - 2:13
    و ئەو بەژداربووە گونجاوانەی دەیانتوانی
    تێڕوانینی خۆیان جێبەجێ بکەن.
  • 2:13 - 2:14
    هەندێک کەس گیر دەخۆن،
  • 2:14 - 2:17
    هەمان وەڵام دەدەنەوە
    بۆ کۆمەڵێک پەڵەی مەرەکەبیی.
  • 2:17 - 2:20
    ئەوانی تر هەندێک وەسفی سەیر و
    دڵگیریان هەیە.
  • 2:20 - 2:23
    وەڵامەکان هەمەچەشن بوون بە ئەندازەی
    پەڵە مەرەکەبییەکان،
  • 2:23 - 2:26
    کە کۆمەڵێک کێشەی تێگەیشتنی
    دروست دەکرد،
  • 2:26 - 2:29
    هەندێکیان ئاسانتر بوون بۆ
    لێکدانەوە وەک لە ئەوانی تر.
  • 2:29 - 2:32
    بەڵام شلۆڤەکردنی دیدگای گشتی
    تێڕوانینی بەژداربووان
  • 2:32 - 2:35
    تێگەیشتنی زیاتری دەربارەی سایکۆلۆژیان
    پێشکەش کرد.
  • 2:35 - 2:38
    و لەگەڵ ئەوەی ڕۆرشاک
    خەڵکی زیاتری تاقیکردەوە،
  • 2:38 - 2:40
    کۆمەڵێک کڵێشە سەریان هەڵدا.
  • 2:40 - 2:42
    ئەو بەژداربووانەی هەمان
    جۆر کەسایەتیان هەبوو
  • 2:42 - 2:45
    بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر
    هاوشێوە تێڕوانینیان هەبوو.
  • 2:45 - 2:48
    نەخۆشەکان بەهۆی هەمان نەخۆشی
    دەروونی ئازار دەچێژن
  • 2:48 - 2:50
    بەهەمان شێوە تاقیکردنەوەکەیان دەکرد،
  • 2:50 - 2:53
    وای کرد باشتر پشتی پێ ببەسترێت
    وەکو کەرەستەیەکی پشکنین.
  • 2:53 - 2:55
    تەنانەت دەتوانرێت هەندێک نەخۆشی
    پێ دەست نیشان بکرێت
  • 2:55 - 2:59
    کە قورسە لەلایەن ڕێگاکانی
    ترەوە دیاری بکرێن.
  • 2:59 - 3:00
    لە ساڵی ١٩٢١،
  • 3:00 - 3:05
    ڕۆرشاک ڕژێمی هێماکاریەکەی لە پاڵ
    دە پەڵەی مەرەکەبی بڵاوکردەوە کە لای وابوو
  • 3:05 - 3:10
    تێگەیشتنێکی قووڵ دەربارەی تێڕوانینی
    دەروونی مرۆڤەکان پێشکەش دەکات.
  • 3:10 - 3:12
    دوای چەن دەیەیەکی داهاتوو،
  • 3:12 - 3:16
    تاقیکردنەوەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان
    لە زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان بڵاوبۆوە.
  • 3:16 - 3:17
    لە ساڵانی ١٩٦٠ ەکان،
  • 3:17 - 3:22
    بە فەرمی ملیۆنان جار بە تەنها لە ویلایەتە
    یەکگرتووەکان بەکارهێنراوە.
  • 3:22 - 3:25
    بەداخەوە، کەمتر لە ساڵێک دوای
    بڵاوکردنەوەی تاقیکردنەوەکە،
  • 3:25 - 3:27
    هێرمان ڕۆرشاک لە ناکاو کۆچی دوایی کرد.
  • 3:27 - 3:29
    بە بێ هەبوونی داهێنەرێک تا پەرەی پێبدات،
  • 3:29 - 3:33
    ئەو پشکنینەکەی بە پەیڕەویانە کۆ کردبووەوە
    بە داتایەکی زۆرەوە بۆ پشتگیری
  • 3:33 - 3:37
    کردن لێی کەچی بە زۆر شێوازی
    ناڕێکانەی دیکەی بەکار هێنرا.
  • 3:37 - 3:40
    توێژەران لەسەر تاوانبارانی جەنگی
    نازییەکان بەکاریانهێنا،
  • 3:40 - 3:43
    بە هیوای ئەوەی ڕیشە سایکۆلۆژییەکانی
    کوشتنی بە کۆمەڵی پی بدۆزنەوە.
  • 3:43 - 3:47
    مرۆڤ ناسەکان وێنەکانیان نیشانی
    کۆمەڵگا دوورەدەستەکان داوە
  • 3:47 - 3:49
    وەکو جۆرە تاقیکارییەکی کەسایەتی گەردوونی.
  • 3:49 - 3:55
    کارمەندان پێشداوەریانە بەکاریانهێناوە بۆ بڕیاری
    دامەزراندن بە پێی خشتە هێماکارییە لێکەمبووەکان
  • 3:55 - 3:58
    لەگەڵ ئەوەی پشکنینەکە کلینکەکانی
    جێهێشت و هاتە ناو کولتووری باو
  • 3:58 - 4:02
    ئابڕوویی لەنێوان پیشەوەرە
    پزیشکییەکان هاتە خوارێ،
  • 4:02 - 4:05
    و پەڵەکان بەرە بەرە لە
    بەکارهێنانی نۆرینگەکان پاشەکشەی کرد.
  • 4:05 - 4:08
    ئەمڕۆ، پشکنینەکە تا ئێستا جێگای مشتومڕە،
  • 4:08 - 4:11
    و زۆرێک لە خەڵکی وا دادەنێن
    دژەکەی سەلماوە.
  • 4:11 - 4:16
    بەڵام پێداچوونەوەیەکی زەبەلاحی ساڵی
    ٢٠١٣ بۆ هەموو توێژینەوەکان لەسەر ڕۆرشاک
  • 4:16 - 4:20
    نیشانیدا ئەگەر بە ڕێکی پشکنینەکە ئەنجامبدرێت
    ئەوا ئەنجامی ڕاست دەدات بەدەستەوە،
  • 4:20 - 4:23
    یارمەتی دەستنیشانکردنی
    نەخۆشی دەروونی دەدات
  • 4:23 - 4:26
    یان پڕۆفایلی دەروونی
    نەخۆشێک دەردەخات.
  • 4:26 - 4:29
    ئەمە بە تەواوی کلیلێک نییە بۆ مێشکی
    مرۆڤ
  • 4:29 - 4:31
    هیچ پشکنینێک نییە وا بێت.
  • 4:31 - 4:35
    بەڵام ڕێبازە دیارەکە و نەبوونی
    هیچ وەڵامێکی ڕاست
  • 4:35 - 4:38
    بەردەوامە لە یارمەتیدانی دەروون ناسەکان
    بۆ کێشانی وێنەیەکی زێدە ڕوونتری
  • 4:38 - 4:40
    ئەوەی کە چۆن خەڵک جیهان دەبینن.
  • 4:40 - 4:42
    هەنگاوێک زیاتر
    نزیکمان دەکاتەوە
  • 4:42 - 4:46
    بۆ تێگەیشتنی نەخشەکانی
    پشت هەست پێکردنمان.
Title:
تاقیکردنەوەی پەڵەی مرەکەبەکەی ڕۆرشک چۆن کار دەکات؟ - دامیۆن سیراڵس
Speaker:
دامیۆن سیراڵس
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-does-the-rorschach-inkblot-test-work-damion-searls

بۆ نزیکەی سەدەیەک، دە پەڵەی مەرەکەب وەکو ئەمانە بەکارهێنراون وەکو ئەوەی وا دێتە بەرچاو کە بە نزیکەیی تاقیکردنەوەیەکی کەسایەتی پڕ لە ڕاز بێت. بۆ ماوەیەکی درێژ بە نهێنی هێڵرابۆوە بۆ دەروون ناسەکان و نەخۆشەکانیان، بەو وێنە پڕ نهێنیانە دەوترا کە نادیارییەکانی ئەقڵی کەسێک دەخەنە ڕوو. بەڵام ئەو پەڵە مەرەکەبیانە لەڕاستیدا چیمان پێدەڵێن، و ئەم تاقیکردنەوەیە چۆن چۆنیە؟ دامیۆن سیراڵس بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ئەو تاقیکردنەوە یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن لە هەستەوەرە دەروونیەکانمان.

وانەیەک لەلایەن دامیۆن سیراڵس، دەرهێنانی لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی کۆزمۆنۆت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:46

Kurdish subtitles

Revisions