فرە ئەرکی لەبیر بکە، تاک ئەرکی تاقی بکەرەوە
-
0:00 - 0:03من نەخشەساز و پەروەردەکارم
-
0:03 - 0:06من کەسێکی فرە ئەرکم،
و هانی خوێندکارەکانم دەدەم -
0:06 - 0:12بە پرۆسەیەکی زۆر داهێنەرانە
و فرە ئەرکدا تێپەڕن -
0:12 - 0:17بەڵام بە راستی،
ئایا فرە ئەرکی چەند کارایی هەیە؟ -
0:17 - 0:23با کەمێک بژاردەی تاک ئەرکی لەبەرچاو بگرین
-
0:23 - 0:26ئەمە چەند نمونەیەکە
-
0:26 - 0:27سەیری ئەمە بکە
-
0:27 - 0:31- ئەمە ئەنجامی چالاکییەکی فرە ئەرکیی منە -
(پێکەنین) -
0:31 - 0:35ئامادەکردنی خواردن،
وەڵامدانەوەی تەلەفۆن، نوسینی نامە -
0:35 - 0:37و رەنگە بارکردنی چەند وێنەیەکیش
-
0:37 - 0:41سەبارەت بەم گۆشتبرژاندنە جوانە.
-
0:41 - 0:45خەڵک باسی چیرۆکی
کەسە فرە ئەرکە مەزنەکانمان بۆ دەکات -
0:45 - 0:48سەدی ٢ی خەڵک دەتوانن
-
0:48 - 0:52ژینگەیەکی فرە ئەرک کۆنترۆڵ بکەن
-
0:52 - 0:57بەڵام ئەی خۆمان چی، ئەی واقیعەکە چۆنە؟
-
0:57 - 0:59دواجار کەی بو کە بەڕاستی چێژت
-
0:59 - 1:02تەنیا لە دەنگی هاوڕێکەت وەرگرت؟
-
1:02 - 1:06ئەمە پرۆژەیەکە کە کاری لەسەر دەکەم
-
1:06 - 1:11و زنجیرەیەک کەڤەرە بۆ پێشی مۆبایل
-
1:11 - 1:15بۆ نزمکردنەوەی فرەیی و باڵاییەکەی.
-
1:15 - 1:20(پێکەنین) (چەپڵە لێدان)
-
1:20 - 1:23بۆ نزمکردنەوەی فرەیی
و باڵایی مۆبایلەکانمان -
1:23 - 1:26بۆ ئاستی ئەرکە گەوهەرییەکەی خۆی.
-
1:26 - 1:29نمونەیەکی تر:
ئایا تۆ هەرگیز چویت بۆ ڤینیسیا؟ -
1:29 - 1:33چەند خۆشە
خۆمان لەم شەقامە بچوکانەدا ون بکەین -
1:33 - 1:35لەسەر ئەم دورگەیە
-
1:35 - 1:39بەڵام واقیعە فرە ئەرکەکەمان زۆر جیاوازە
-
1:39 - 1:43و پڕە لە بڕێکی زۆر زانیاری
-
1:43 - 1:46شتێکی لەم جۆرە چۆنە
-
1:46 - 1:50بۆ دوبارە دۆزینەوەی هەستی سەرکێشی؟
-
1:50 - 1:53دەزانم کە رەنگە زۆر سەیر بێ
باس لە یەک ئەرکی بکەین -
1:53 - 1:58کاتێ کە
ژمارەیەکی زەبەلاحی ئەگەر لە ئارادا بێت -
1:58 - 2:02بەڵام من هانتان دەدەم
ئەو بژاردەیە لەبەرچاو بگرن -
2:02 - 2:05کە فۆکەس بکەنە سەر تەنیا یەک ئەرک
-
2:05 - 2:11یاخود هەستە
دیجیتاڵییەکانتان بەتەواوی بکوژێننەوە -
2:11 - 2:17لەم سەردەمەدا هەموو کەسێک
دەتوانێت بەرهەمە تاکەکەی بەرهەم بهێنێت -
2:17 - 2:21بۆ نا؟
کەواتە شوێنی تاک ئەرکییەکەت بدۆزەرەوە -
2:21 - 2:24لە جیهانە فرە ئەرکەکەدا.
-
2:24 - 2:25سۆپاس.
-
2:25 - 2:32(چەپڵە لێدان)
- Title:
- فرە ئەرکی لەبیر بکە، تاک ئەرکی تاقی بکەرەوە
- Speaker:
- پاوڵۆ کاردینی
- Description:
-
ئێستا خەڵک تەنیا خواردن ئامادە ناکات، بەڵکو لەگەڵیدا نامەش دەنێرێت و تەلەفونیش دەکات و تەماشای یوتیوب دەکات و وێنەی خواردنە ئامادەکراوەکەش بڵاو دەکاتەوە. پاوڵۆ کاردینی نەخشەساز کارایی فرەئەرکی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و هانی تاک ئەرکی دەدات. کەڤەری مۆبایلە زیرەکەکانی کە خۆی دروستی کردووە رەنگە یارمەتیدەر بن.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 02:52
![]() |
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Forget multitasking, try monotasking | |
![]() |
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Forget multitasking, try monotasking | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Forget multitasking, try monotasking |