من باتمانم - ئێیمی ڕای
-
0:10 - 0:14لە شەواندا لە کاتی فڕین،
سەیری ئەم جیھانە دەکەم، -
0:14 - 0:21پاسەوانێکی بێدەنگ، پارێزەرێکی ھۆشیار،
سوارچاکی ڕەش، من... -
0:23 - 0:26زۆر چاکە .کەواتە، من باتمان نیم.
من تەنھا شەمشەمەکوێرەیەکم. -
0:26 - 0:29بەلام وەکو باتمان، زۆر جار بەھەڵە
لێم تێدەگەن. -
0:29 - 0:32خەلک پێیوایە من ترسێنەرم،
نامۆم و مەترسیدارم. -
0:32 - 0:37تەنها ئەگەر چیرۆکی منیان زانیبایە، ئەوا،
وەکو پالەوان سەیریان دەکردم. -
0:37 - 0:38کاتێک خەڵک بیریان لێدەکەنەوە،
-
0:38 - 0:42زۆربەی بیر لە خوێن مژەکان دەکەنەوە
کە دەیانەوێ خوێنیان بمژن. -
0:42 - 0:44بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە
زیاتر لە ١٢٠٠ جۆری شەمشەمەکوێرە هەیە، -
0:44 - 0:48تەنھا ٣ دانەیان شەمشەمەکوێرەی خوێنمژن.
-
0:48 - 0:51لەم ٣ جۆرەش،
تەنھا ١ دانە خوێنی شیردەرەکانی لاپەسەندە، -
0:51 - 0:54و ھەرچەندە ئەم شەمشەمەکوێرانەش
زۆربەی خۆراکیان لە ئاژەڵ دەستدەکەوێت. -
0:54 - 0:56لەوانەیە ئەمەش ھێشتا ھەر باش نەبێ،
-
0:56 - 1:01بەلام شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان
لەوانەیە یارمەتیدەرێکی باشی مرۆڤەکان بن. -
1:01 - 1:05مادەیەکی کیمیایی بەناوی دیسمۆتپلس لە
شەمشەمەکوێرەی ساڤیای خوێنمژ بەدی دەکرێت -
1:05 - 1:07کە چارەسەری خوێن مەین دەکات،
-
1:07 - 1:11ئێستاش بەکاردەھێنرێ
بۆ قوربانیانی جەڵتەی مێشک. -
1:11 - 1:16زیاتر لەو ١٠٠٠ جۆرە شەمشەمەکوێری کە ماون
لە ٪٧٠ لەسەر مێروەکان دەژین. -
1:16 - 1:19ئەم شەمشەمەکوێرانە جڵەوگیری
خوێنمژە ڕاستەقینەکان دەکەن: -
1:19 - 1:22مێشەکان، گازە قێزەونەکانیان
تەنھا بێزارت ناکەن -
1:22 - 1:26بەلکو نەخۆشی بڵاودەکەنەوە،
وەکو ڤایرۆسی ڕۆژئاوایی نیل. -
1:26 - 1:30شەمشەمەکوێرەیەکی قاوەیی بچوک دەتوانێت
١٠٠٠ مێروو بخوات لە ھەر کاتژمێرێکدا، -
1:30 - 1:35و کۆمەڵەی شەمشەمەکوێرە کلکدارە مەکسیکیەکان
دەتوانن چەندین تەن لە مۆرانە بخۆن -
1:35 - 1:36تەنھا لە شەوێکدا.
-
1:36 - 1:38بەتەنھا لە ئەمریکادا،
-
1:38 - 1:42شەمشەمەکوێرەکان نزیکی
٣.٧ بیلیۆن دۆلار دابین دەکەن -
1:42 - 1:44بۆ پاراستنی کێڵگەکان،
-
1:44 - 1:48کە گشتیان سودی لێدەبینن
لەو خواردنەی خزمەتیان کردووە. -
1:48 - 1:51شەمشەمەکوێرە میوەخۆرەکان، مێگاباتیشیان
پێدەوترێ بەھۆی قەبارە گەورەکەیانەوە، -
1:51 - 1:55دەورێکی گرنگ دەبینن لە
گواستنەوەی دەنکە ھەڵاڵەی ڕووەک. -
1:55 - 1:58کاتێک بەنێو گوڵەکاندا دەرۆن
لە کاتی خواردنی شیلە و میوەکان، -
1:58 - 2:03ئەم شەمشەمەکوێرانە ھەڵاڵە و تۆ دەگوازنەوە
کە یارمەتی دروستبونەوەی ڕووەک دەدات. -
2:03 - 2:04بۆنموونە، باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا،
-
2:04 - 2:09میوەی دوریان تەنھا بەھۆی شەمشەمەکوێرەی
ئەشکەوتەکانەوە نێکتە شیلە دەگوازرێتەوە. -
2:09 - 2:12جۆرەکانی تریش شیلەی قۆخ و مۆز دەگوازنەوە،
-
2:12 - 2:15و ڕووەکی ئەگەیڤ کە تەکیلەی لێ بەرھەمدێت.
-
2:15 - 2:16بەبێ ئەوان،
-
2:16 - 2:20زۆربەی خۆراکی ڕووەکەکانمان ناتوانن
ئەمە بەرھەمبێنن کە ئێمە حەزی پێدەکەین. -
2:20 - 2:26ھەر وەک پاڵەوانانی ژینگەی کارلێک کردوو،
شەمشەمەکوێرەکانیش ڕۆڵی دەگمەنی خۆیان ھەیە. -
2:26 - 2:29شەمشەمەکوێرەکان سەرچاوەی داڕشتنی
بیرۆکەی فڕینی ڕۆبۆت بوون -
2:29 - 2:32و تەنانەت فڕۆکەیەکی سیخوری وزە کارا،
-
2:32 - 2:39ھەروەک ئەوان تەنھا شیردەرەکان
توانای فرینی ڕاستەقینەیان ھەیە. -
2:39 - 2:45ئێكو لوكێيشەن، جۆرە سۆنارێکی بایۆلۆجیە،
کە شەمشەمەکوێرەکان بەکاری دێنن بۆ گەڕان -
2:45 - 2:47و دۆزینەوەی نێچیر لە تاریکی.
-
2:47 - 2:50گەرچی ھەڵەتێگەشتنێکی باو ھەیە
کە شەمشەمەکوێرەکان کوێرن، -
2:50 - 2:53لە ڕاستیدا، گشت جۆری شەمشەمەکوێرە دەبینن.
-
2:53 - 2:57و تەنانەت ھەندێکیان چاویان دەگونجێنن
بۆ باشتر بینین لە تاریکیەکی لێڵدا. -
2:57 - 3:00زۆر خەڵک نیگەرانن لەبارەی
توشبونیان بەھۆی شەمشەمەکوێرەکان، -
3:00 - 3:04وەک ھەموو جۆرە ئاژەلەکانی تر،
ئەوانیش نەخۆشی ھەڵدەگرن، وەکو گازی سەگ. -
3:04 - 3:10لە ڕاستىدا، كەمتر لە ٥٪ى هەموو
شەمشەمەکوێرەکان ئەم ڤايرۆسە هەڵ دەگرن. -
3:10 - 3:13ئەمەش وەک دەست کەوتنی
ھەمان ئەنجامە لە کاتی فرێدانی دراو -
3:13 - 3:19ھەشت جاری یەك بەدوای یەكدا.
-
3:19 - 3:21وایدابنێ كە شەمشەكوێرەكان
زۆربەی كات نەخۆشن -
3:21 - 3:23لە ڕاستیدا شەمشەكوێرە نەخۆشەكان،
-
3:23 - 3:27ئەوانەی ڕەفتارێكی نائاسایی دەكەن،
لەڕۆژدا وەدەردەكەون، -
3:27 - 3:29یاخود توانای فڕینیان نییە،
-
3:29 - 3:31دەگونجێ ڕووبەڕووی مرۆڤانێك بووبێتنەوە.
-
3:31 - 3:35باشترین ڕێگە بۆ پارێزگاری لەخۆمان
پاراستنی ئەوانیشە لەھەمان كاتدا، -
3:35 - 3:37بەتەندروست ھێشتنەوەیان،
و پاراستنی نشینگەیان، -
3:37 - 3:41و ڕێگریكردن لە مەترسیەكانی
گوازرانەوەی نەخۆشی. -
3:41 - 3:44لە ئەمریكایی باكووردا، شەمشەكوێرەكان
لە ژێر ھەڕەشەی نەخۆشیەكی كوژەردان -
3:44 - 3:47پێی دەڵێن نەخۆشی لوتى سپى.
-
3:47 - 3:49ئەم ھەوكردنە خۆڕسكە وا دەكات
ئەوان بەئاگا بێنەوە -
3:49 - 3:51لەكاتی بێئاگابوونەكانی وەرزی زستاندا.
-
3:51 - 3:55ناتوانن ھیچ جۆرێكی خواردن وەدەستبخەن،
بۆیە وزەیەكی زۆر بەكاردێنن، -
3:55 - 3:57لەكۆتایدا دەمرن بەھۆی برسی بوونیانەوە.
-
3:57 - 4:01گشت شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتەکان
بەھۆی نەخۆشی لوتی سپییەوە لەناو چوون، -
4:01 - 4:04ڕەنگە ڕێژەی مردنیان بگاتە لە ٪ ٩٠.
-
4:04 - 4:06گۆڕانی کەش و ھەوا و تێکچوونی
ژینگەش -
4:06 - 4:09هەڕەشەن بۆ بنەچەی شەمشەكوێرەكان.
-
4:09 - 4:14بۆ نموونە، لە بەفرانباری ٢٠١٤ لە،
ئوستراڵیا شەپۆلێکی گەرمایی بەھێز تۆمارکرا -
4:14 - 4:18بووە ھۆی مردنی١٠٠،٠٠٠ شەمشەكوێرە.
-
4:18 - 4:21خەڵکانێک تەنھا دەیانەوێ
سەیری سوتانی جیھان بكەن، -
4:21 - 4:25ئەوان لە سەرانسەری جیھاندا لەژێر مەترسی
كاریگەری ئەو شوێنانەن كەپێیان دەڵێین ماڵ، -
4:25 - 4:27زۆنگاوەكانی مانگروڤ،
-
4:27 - 4:28دارستانە كۆنە گەشە سەندووەكان،
-
4:28 - 4:31و، بێگومان، ئەشكەوتی شەمشەكوێرەكانیش.
-
4:31 - 4:36لەگەڵ ئەوەی پاڵەوانی ئەم چیرۆكەم،
بەڵام دەبێ پارێزگاریم لێ بكرێت. -
4:36 - 4:38ئێستا دوای ئەوەی چیرۆكە
ڕاستەقینەكەی ئێمەت زانی، -
4:38 - 4:41دەتوانی فێری پاراستنی
ئەم ئاژەڵە پاڵەوانانە ببیت. -
4:41 - 4:44سندوقی شەمشەكوێرەكان بەباشی وێنەكراوە،
-
4:44 - 4:47ئاسانترین ڕێگە بۆ دابینكردنی
نشینگەیەكی شەمشەكوێرە. -
4:47 - 4:50بەکارنەهێنانی دەرمانی مێروکوژەکانە،
کە زیانیان پێدەگەیەنێت -
4:50 - 4:54کاتێک کە خۆراک بە مێرووەکان دەدەین
لەوەیە یەکەم کەس بیت کە شوێنەکە جێبێڵیت. -
4:54 - 4:59بەدووربە لەڕۆشتن بەنێو ئەشكەوتەكاندا
لەو کاتەی ئەوان لە بێئاگای خۆیاندان، -
4:59 - 5:02خۆپاكردنەوە لە دوای
سەردانیكردنی ئەشكەوتەكان. -
5:02 - 5:05گەر شەمشەكوێرەیەكی نەخوازراوت ھەیە
لەژێر بنمیچەكەتدا، -
5:05 - 5:09پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدارەوە بكە
تا بەسەلامەتی ئێمە بگوازنەوە. -
5:09 - 5:13گەر تووشی شەمشەكوێرەیەك بوویتەوە،
ھەوڵ مەدە خەریكی بیت، -
5:13 - 5:17لە جێی ئەوە پەیوەندی
بە چاودێری ئاژەڵان بكە. -
5:17 - 5:20لەوانەیە باتمان دەیەوێ
ناسنامەکەی پارێزراو بێت، -
5:20 - 5:24بەلام باشترین ڕێگە بۆ یارمەتیدانی
شەمشەمەکوێرەکان زیاتر فێربوونە دەربارەیان -
5:24 - 5:27و بڵاوكردنەوەی ڕاستیەكان
کە ئەوان پاڵەوانی ڕاستەقینەن، -
5:27 - 5:31تەنانەت گەر كارە چاکەکانیان نەبینراویش بن.
- Title:
- من باتمانم - ئێیمی ڕای
- Description:
-
بۆ سەیرکردنی تەواوی وانەکە: http://ed.ted.com/lessons/i-m-batman-amy-wray
چی بەشەودا دەفڕێت، و جیھانەكەمان دەپارێزێ لە مەترسی?
پیاوی شەمشەكوێرە؟ شەمشەكوێرەكان؟ وەك باتمان ھەڵە تێگەشتنێك ھەیە لەبارەی شەمشەكوێرەكانەوە، ئیمی رای ئەو ئەفسانەیە دەخاتەڕوو كەشەمشەكوێرەكان وەك مەترسیەكی خراپ لێكدەدەنەوە و دەڵێت لەبری ئەوە، دەبێت ئەوان وەك پاڵەوانێك تەماشا بكەین وەك پارێزەرێك بۆ ئێمە دابنرێن.وانه لە لایەن ئێیمی ڕای ، فلیم کارتۆن لە لاین تێد-ید.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:48
![]() |
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray | |
![]() |
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray | |
![]() |
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray | |
![]() |
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray | |
![]() |
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray |