بازاڕی بۆرسە چۆن کار دەکات؟ - ئۆلیڤەر ئێلفینابوم
-
0:07 - 0:08لە ساڵی ١٦٠٠ ەکان
-
0:08 - 0:11کۆمپانیای ھۆڵەندی ڕۆژھەڵاتی ھند
سەدان کەشتی دامەزراند -
0:11 - 0:16بۆ بازرگانی کردن بە زێڕ، فەخفوری، بەھارات،
و ئاوریشم لە جیھاندا. -
0:16 - 0:19بەڵام بەڕێوەبردنی ئەم کارە گەورەیە
ئاسان نەبوو. -
0:19 - 0:22لە پێناو پارەدانی گەشتە زۆر تێچوەکانیان،
-
0:22 - 0:24کۆمپانیاکە ڕوی کردە دانیشتوان-
-
0:24 - 0:28ئەو تاکانەی دەیان توانی پارە وەبەربھێنن
بۆ پشتگیری کردنی گەشتەکان -
0:28 - 0:31لە بەرامبەر ھەبوونی پشک لە قازانجی
کەشتیەکان بکەن. -
0:31 - 0:35ئەم کارە وای کرد کۆمپانیاکان بتوانن
گەشتی گرانتر ئەنجام بدەن، -
0:35 - 0:40و قازانجەکانی خۆیان و وەبەرھێنە ژیرەکانیان
بەرز بکەنەوە. -
0:40 - 0:44بە فرۆشتنی ئەم پشکانە لە قاوەخانەکان و
بەندەرەکانی کەشتی لە کیشوەرەکان، -
0:44 - 0:50کۆمپانیای ھۆڵەندی ڕۆژھەڵاتی ھند بێ ئاگایانە
یەکەم بازاڕی بۆرسەی جیھانیان داھێنا. -
0:50 - 0:54لەو کاتەوە، کۆمپانیاکان پارە کۆ دەکەنەوە
لەو وەبەرھێنانەی خوازیاری -
0:54 - 0:57پشتگیری کردنی ھەموو جۆرە بازرگانیەکن.
-
0:57 - 0:58و ئەمڕۆ،
-
0:58 - 1:02بازاڕی بۆرسە قوتابخانە و ڕێچکەی ھەیە،
تەنانەت کەناڵی تەلەفزیۆنیان ھەیە -
1:02 - 1:04کە تەرخان کراوە بۆ تێگەشتن لە بۆرسە.
-
1:04 - 1:08بەڵام بازاڕی بۆرسەی مۆدێرن زۆر
ئاڵۆزترە -
1:08 - 1:10لەوەی لە سەرەتادا هەبوون.
-
1:10 - 1:14کەوایە چۆن ئەمڕۆ کۆمپانیا و وەبەرھێنەکان
بازاڕی بۆرسە بەکاردێنن؟ -
1:14 - 1:19با وا دابنێین کۆمپانیایەکی نوێی قاوە
کە بڕیار دەدات بچێتە بۆرسەوە. -
1:19 - 1:22یەکەم، دەبێ کۆمپانیاکە لای
وەبەرھێنە گەورەکان ڕیکلام بکات. -
1:22 - 1:24و ئەگەر پێیان وابوو بیرۆکەی
کۆمپانیاکە باشە، -
1:24 - 1:26بە خێرایی پارە وەبەردەھێنن تێیدا دەکەن،
-
1:26 - 1:31و دواتر پشتگیری سەرەتای خستنەڕووی
گشتی کۆمپانیاکە دەکەن. -
1:31 - 1:35ئەمە کۆمپانیاکە دەخاتە نێو بازاڕی
فەرمی کراوە، -
1:35 - 1:38کە تێیدا ھەر کۆمپانیایەک و تاکێک کە
بڕوای وایە بازرگانیەکە قازانجی دەبێت -
1:38 - 1:40لەوانەیە بەشێک بکڕێت.
-
1:40 - 1:44کڕینی ئەم پشکانە وەبەرھێنەکان دەکاتە
ھاوبەش لەم بازرگانیەدا. -
1:44 - 1:47وەبەرھێنانەکەیان یارمەتی گەشەی
کۆمپانیاکە دەدات، -
1:47 - 1:48و کە زیاتر سەرکەوتوو بوو،
-
1:48 - 1:52لەوانەیە کڕیاری زیاتر گرینگیەکەی ببینن و
دەست بکەن بە کڕینی پشکەکانی. -
1:52 - 1:54کە داواکاری لەسەر پشکەکان بەرز بوەوە،
-
1:54 - 1:58نرخەکانیشیان بەرز دەبنەوە، بەرز بوونەوە
بۆ کڕیاری پێش بینیکراو، -
1:58 - 2:02و نرخی پشکەکانیش ھەڵ دەکشێن بۆ
ئەو کەسانەی پێشتر خاوەن پشک بوون. -
2:02 - 2:03بۆ کۆمپانیاکە،
-
2:03 - 2:07ئەم بەرزبوونەوەی خواستە یارمەتیان دەدات
ھەنگاوی زیاتر بنێن، -
2:07 - 2:10و ھەروەھا یارمەتی بەرزبونەوەی تێکرای
نرخی کۆمپانیاکە دەدات -
2:10 - 2:13بە نیشاندانی ئەوەی تا چەند خەڵک دەیانەوێت
وەبەرھێنان بکەن لە بیرۆکەکانی کۆمپانیاکە. -
2:13 - 2:17ھەر چۆنێک بێت، لەبەر ھەر ھۆکارێک ئەگەر
کۆمپانیایەکە وا دەرکەوت قازانجی کەمە -
2:17 - 2:19دەکرێت پێچەوانەکەی ڕوو بدات.
-
2:19 - 2:23ئەگەر وەبەرھێنەکان بزانن نرخی پشکەکانیان
نزم دەبێتەوە، -
2:23 - 2:26ئەوا پشکەکانیان دەفرۆشن بەو ھیوایەی
قازانج بکەن -
2:26 - 2:28پێش ئەوەی کۆمپانیا بەھای
زیاتر لە دەست بدات. -
2:28 - 2:31کە پشکەکان فرۆشران، خواستیش لەسەریان
کەم دەبێتەوە، -
2:31 - 2:32نرخی پشکەکان دادەڕمێت،
-
2:32 - 2:35و لەگەڵیدا،
بەھای بازاڕی کۆمپانیاکەش دادەڕمێت. -
2:35 - 2:38ئەمە وا دەکات وەبەرھێنەکان زەرەری
گەورە بکەن- -
2:38 - 2:41ھەتا ئەو کاتەی کۆمپانیاکە دووبارە
دەست دەکاتەوە بە قازانج کردن. -
2:41 - 2:45ئەم بەرز و نزمیەی خواست و خستنە ڕوو
چەندین ھۆکار کاریان تێ دەکات. -
2:45 - 2:49کۆمپانیایەکان لە ژێر کاریگەری چەندین
ھێزی ڕێ لێ نەگیراوی بازاڕدان— -
2:49 - 2:52وەک بەرز و نزم کردنی نرخی
کەلوپەلەکان، -
2:52 - 2:54گۆڕان لە بەرھەمی تەکنەلۆجی،
-
2:54 - 2:56و گۆڕانی نرخی کارکەر.
-
2:56 - 2:59لەوانەیە وەبەرھێنەکان نیگەران بن
لە گۆڕانی سەرۆکایەتی، -
2:59 - 3:03ڕیکلامی خراپ، ھۆکاری تری گەورەتردا بن
وەک یاسای تازە و سیاسەتی بازرگانی. -
3:03 - 3:04و بێگومان،
-
3:04 - 3:08زۆرێک لە وەبەرھێنەکان بە ئاسانی ئامادەن
بۆ فرۆشتنی پشکە بەنرخەکان -
3:08 - 3:10و شوێن حەزی کەسیان بکەون.
-
3:10 - 3:13ئەم ھەموو گۆڕانە دەبێتە ھۆی ژاوەژاوی
زۆر لە بازاڕەدا، -
3:13 - 3:16کە وا دەکات کۆمپانیاکە کەمتر یان زیاتر
سەرکەوتوو دەربکەوێت. -
3:16 - 3:17و لە بازاڕی بۆرسەدا،
-
3:17 - 3:21لەدەست دانی نرخ وادەکات
وەبەرھێنیش لەدەست بدرێت، -
3:21 - 3:24و دواتر، تەواوی نرخەکەی.
-
3:24 - 3:27متمانەی خەڵک بە بازاڕەكە توانای ھەیە چۆنی
-
3:27 - 3:30ھەموو شتێک بەرەو گەشە کردن یا بەرەو
قەیرانی ئابوری ببات. -
3:30 - 3:33زانینی ئەم گۆڕانە قورسە
-
3:33 - 3:36لە بەر ئەوەیە پیشەگەرەکان بەژداری لە
وەبەرھێنانی دور مەودای بە قازانج دەکەن -
3:36 - 3:38نەک ھەوڵدان بۆ خێرا دەسکەوتنی پارە.
-
3:38 - 3:41ھەر چۆنێک بێت، شارەزایان بە بەردەوامی
ئامێر دروست دەکەن -
3:41 - 3:44بۆ بەرز کردنەوەی ھەلی سەرکەوتنیان
-
3:44 - 3:46لەم سیستەمەدا کە ناتوانرێ پێشبینی بکرێت.
-
3:46 - 3:49بەڵام بازاڕی بۆرسە تەنھا بۆ
دەوڵەمەند و بەھێزەکان نییە. -
3:49 - 3:51لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت،
-
3:51 - 3:53وەبەرھێنەری کەم تواناش دەتوانن پشک بکڕن
-
3:53 - 3:56بە ھەمان شێوەی وەبەرھێنە دەوڵەمەندەکان.
-
3:56 - 4:00و لەگەڵ ڕۆشنبیر بوونی خەڵکی زیاتر
دەربارەی ئەم سیستەمە ئاڵۆزە -
4:00 - 4:01دەتوانن مامەڵە
بە پشکەوە بکەن، -
4:01 - 4:03و پشتگیری ئەو کارانە بکەن
کە بڕوایان پێیە، -
4:03 - 4:05و دوای ئامانجە ئابوریەکانیان بکەون.
-
4:05 - 4:09کە یەکەم ھەنگاوی وەبەرھێنان کردنە.
- Title:
- بازاڕی بۆرسە چۆن کار دەکات؟ - ئۆلیڤەر ئێلفینابوم
- Speaker:
- ئۆلیڤەر ئیلفینابوم
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-does-the-stock-market-work-oliver-elfenbaum
لە ساڵی ١٦٠٠ەکاندا، کۆمپانیای ھۆڵەندی ڕۆژھەڵاتی ھیند، سەدان کەشتیان دامەزراند بۆ بازرگانی کردن بە کەلوپەلەوە لە دەوری گۆی زەوی. بۆ ئەوەی پارەی گەشتەکانیان بدەن، کۆمپانیاکە داوای لە خەڵک کرد کە پارە بخەنە کارەکەوە لە بەرامبەردا، هاوبەش بن لە قازانجی گەشتەکان. بە کردنی ئەمە، بێ ئاگایانە، یەکەم بازاڕی بۆرسەی جیھانیان داهێنرا. چۆن کۆمپانیاکان و وەبەرھێنەکان ئەم بازاڕە بەکار دەھێنن؟ ئێلیڤەر ئێلێانابۆم ڕوونی دەکاتەوە.
وانە لە لایەن ئۆلیڤەر ئێلێانابۆم، دەرھێنراوە لە لایەن تۆم گران و مادلین گراسی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:09
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How does the stock market work? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How does the stock market work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does the stock market work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does the stock market work? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How does the stock market work? | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for How does the stock market work? | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for How does the stock market work? | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for How does the stock market work? |