ئایا پەرەسەندنی مرۆڤ خێرا دەبێت یان هێواش؟
-
0:07 - 0:13بەرزاییەکانی تبت کە ٤٥٠٠م
لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن، -
0:13 - 0:17کە ڕێژەی ئۆکسجین تیایدا
تەنها %٦٠. -
0:17 - 0:21لەکاتێکدا سەردانکەران و تازە نیشتەجێبووەکان
کێشەی ئەو بەرزییە زۆرەیان هەیە، -
0:22 - 0:25بەڵام خەڵکە ڕەسەنەکەی تبت بەخێرایی
سەردەکەون. -
0:25 - 0:28ئەم توانایە لەڕێگەی ڕاهێنانەوە
بەدەست نەهاتووە، -
0:28 - 0:32بەڵکو لەڕێی چەند گۆڕانێکی جێنەتیکی
بەدەست هاتووە کە ڕێگە دەدات بە لاشەیان -
0:32 - 0:35تاکوو سوود وەربگرن لە
زۆرترین ئۆکسجینی بەدەست هێنراو. -
0:35 - 0:38جیاوازییەکە هەر لە منداڵییەوە
بەدیاردەکەوێت -
0:38 - 0:42بەگشتی منداڵە تبتییەکان کێشێکی زۆرتر،
-
0:42 - 0:44هەروەها ڕێژەی ئۆکسجینێکی خەستتریان هەیە،
-
0:44 - 0:49بۆیە ئەمان زیاتر شیاوترن بۆ مانەوە وەک
لەو منداڵانەی دیکە کە لەوێ لەدایکدەبن. -
0:49 - 0:53وا دەخەمڵێنرێت کە ئەم گۆڕانکارییە
جێنەتیکییە پەرەیسەندبێت -
0:53 - 0:57لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوپێشەوە یان زیاتر
و بەردەوام دەبێت. -
0:57 - 0:59وادەردەکەوێت کاتێکی زۆر لەمەوپێش بێت،
-
0:59 - 1:06بەڵام ڕەنگە خێراترین خۆگونجاندن بێت کە
پەرەیسەندبێت لە پەرەسەندنی دانیشتواندا. -
1:06 - 1:09ڕوونە کە پەرەسەندنی مرۆڤ
کۆتایی پێنەهاتووە -
1:09 - 1:11کەوایە دواین گۆڕانکارییەکان چین؟
-
1:11 - 1:17ئایا تەکنەلۆجیا و ئەو نوێکارییانەی زانست
کاریگەری لەسەر پەرەسەندنمان دەبێت؟ -
1:17 - 1:18لەم چەند هەزار ساڵەی ڕابردوودا،
-
1:18 - 1:23چەندین دانیشتوان گونجاندنی جێنەتیکییان
پەرەیسەندووە لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کە تیایدان. -
1:23 - 1:30خەڵکی لە سیبریا و بەستەڵەکی باکور خۆیان
گونجاندووە لە کەشی زۆر سارددا بمێننەوە. -
1:30 - 1:32ئەوان درەنگتر سەرما بردوو دەبن،
-
1:32 - 1:36هەروەها دەتوانن بەردەوامبن لە بەکارهێنانی
دەستیان لە پلەکانی ژێر سفریشدا -
1:36 - 1:39زۆر زیاتر لە زۆرینەی خەڵکی دیکە.
-
1:39 - 1:42لاشەیان بڕێکى زیاتر لە ووزە بەکاردەهێنێت
-
1:42 - 1:45کە گەرمی زیاتر بۆ لاشە بەرهەم دەهێنێت.
-
1:45 - 1:50بەرەو باشوریش خەڵکی ( باجاو) لە
باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا -
1:50 - 1:54دەتوانن ٧٠م بڕۆنە ژێر ئاوەوە و
بۆ ماوەی ١٥ خولەک بمێننەوە. -
1:54 - 1:58بۆماوەی هەزاران ساڵ ژیان لە دەریادا
وەکوو ڕاوچییەکی گەڕۆک، -
1:58 - 2:05بۆیە لە ڕووی جێنەتیکەوە گۆڕانیان بەسەردا
هاتووە و سپڵێکی گەورەیان هەیە کە بەکاردێت -
2:05 - 2:09وەکوو کۆگایەکی ئۆکسجین.
یارمەتیدەریانە بۆ مانەوەی زیاتر لەژێرئاودا -
2:09 - 2:13خۆگونجاندنێک کە شیاوە بۆ
چوونە قوڵایی دەریاوە. -
2:13 - 2:16هەرچەندە کە بەراوردی دەکەیت
وادەردەکەوێت کە گرنگ نەبێت، -
2:16 - 2:20توانای خواردنەوەی شیر
یەکێکی دیکەیە لە خۆگونجاندنەکان. -
2:20 - 2:23هەموو شیردەرەکان توانای خواردنەوەی
شیری دایکیان هەیە کاتێک کە منداڵن. -
2:23 - 2:28پاش لەشیر بڕانەوە ئەو جینە ناکارا دەبێت
کە ڕێ بە ئاژەڵەکە دەدات شیر هەرس بکات. -
2:28 - 2:33بەڵام کۆمەڵگەکانی باشوری-سەحرا لە ئەفریقا،
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا -
2:33 - 2:38مانگایان بەکارهێناوە بۆ شیرەکەی، بۆیە
گۆڕانێکی زۆری بەسەرهەمەجۆری (DNA)دا هێناوە -
2:38 - 2:44کە ڕێگەی لە ناچالاکبوونی جینەکە گرتووە
لە ٧٠٠٠-٨٠٠٠ ساڵ لەمەو پێشەوە. -
2:44 - 2:49خواردنەوەی شیر لە ئەوروپا ڕەنگە بووبێت
بە سەرچاوەی دەستکەوتنی کالسیۆمی پێویست -
2:49 - 2:53بۆ بەشداری کردن لە بەرهەم هێنانی
ڤیتامین D لەکاتێکدا بەرەو باکور دەڕۆیشتن، -
2:53 - 2:57و ڕۆشنایی خۆر کەمبوویەوە
کە سەرچاوەی ئاسایی (ڤیتامین D)ە. -
2:57 - 2:59هەرچەندە هەمیشە بەم شێوە ئاشکرایە نییە،
-
2:59 - 3:04هەموو ئەو گۆڕانکارییانە هەلی مانەوەی خەڵکی
زیاد دەکەن تاکوو تەمەنی منداڵ خستنەوە -
3:04 - 3:06بەم شێوەیە هەڵبژاردنی سروشتی بەڕێوەدەچێت،
-
3:06 - 3:10ئەو هێزەی کە لە پشت هەموو
گۆڕانکارییە پەرەسەندووەکانەوەیە. -
3:10 - 3:14پزیشکی مۆدێرن زۆرێک لەو فشارەی
هەڵبژاردنی سروشتییەیان لابردووە -
3:14 - 3:16بەهێشتنەوەی ئێمە بە زیندوویی،
لەکاتێکدا جینی ئێمە -
3:16 - 3:19هەنێکجار یەکی گرتووە
لەگەڵ نەخۆشییەکی درم (گواستراوە) -
3:19 - 3:21کە ڕەنگە کوژەر بووبێت بۆمان.
-
3:21 - 3:25دژە زیندەیی, پێکوت, ئاوی خاوێن
و پاککەرەوەی باش -
3:25 - 3:29هەموویان جیاوازی دروست دەکەن لەنێوان
جینەکانمان بەڵام مەترسییەکی وای نییە. -
3:29 - 3:32بەهەمان شێوە توانای ئێمە بۆ
چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان، -
3:32 - 3:37لابردنی بەشی هەوکردووی ڕیخۆڵە بە نەشتەرگەری،
و لەدایکبوونی منداڵی ئەو دایکانەی -
3:37 - 3:41کە حاڵەتی مەترسیدار و تایبەت
بە دووگیانییان هەیە، -
3:41 - 3:46هەمو ئەمانە ڕێگر دەبن لە هەڵبژاردەی سروشتی
بە ڕێگەدان بە خەڵکی زیاتر بۆ مانەوە -
3:46 - 3:48بۆ تەمەنێک کە نەوە بخەنەوە.
-
3:48 - 3:52بەڵام تەنانەت ئەگەر هەموو مرۆڤێک
لەسەر زەوی توانای دەستخستنی دەرمانی هەبێت، -
3:52 - 3:55هێشتا کۆتایی بە پەرەسەندنی مرۆڤ ناهێنێت.
-
3:55 - 4:00چونکە چەند شێوەیەکی دیکەی پەرەسەندن هەیە
بێجگە لە هەڵبژاردنی سروشتی. -
4:00 - 4:02پزیشکی مۆدێرن هەمەجۆری لە جێنەتیکدا
دروست دەکات -
4:02 - 4:06کە دەبێتە بکەری هەڵبژاردەی سروشتی
-
4:06 - 4:10کە پێی دەوترێت لادانی جێنەتیکی.
-
4:10 - 4:15لەگەڵ لادانی جینیدا، هەمەجۆری جێنەتیکی
لە دانیشتوانێکدا بە هەڕەمەکی ڕوودەدات. -
4:15 - 4:20لەڕاستیدا لەئاستی جێنەتیکیدا پزیشکی مۆدێرن
هەمەجۆری جینی زیاد دەکەن -
4:20 - 4:24چونکە بازدانی زیانمەند خەڵکی ناکوژێت
بۆیە لانابردرێن. -
4:24 - 4:29ئەم هەمەجۆرییە مەرج نیە ڕاستەوخۆ بگۆڕێت
-
4:29 - 4:33بۆ گۆڕانێکی دیاری هەستپێکراو
لەناو خەڵکیدا. -
4:33 - 4:36توێژەران هەروەها لەوەشیان کۆڵیوەتەوە
کە کەی خۆگونجاندنی جێنەتیکی -
4:36 - 4:40بۆ ژینگەیەکی دیاریکراو و چەندێک
بەخێرایی خۆی بەدیاردەخات -
4:40 - 4:44لەڕێی گۆڕینی (Epigenetic)ەوە:
گۆڕانکارییەکان بەسەر جینەکان خۆیاندا نایەت، -
4:44 - 4:49بەڵکوو ئەگەر جینە دیاریکراوەکان دروست ببن
و لە چی کاتێکدا بەسەریاندا دێت. -
4:49 - 4:51ئەو گۆڕانکاریانە دەکرێت بە درێژایی تەمەن
ڕووبدەن -
4:51 - 4:54تەنانەت ڕەنگە بشگوازرێنەوە
بۆ نەوەکانی داهاتوو -
4:54 - 4:59لەگەڵ ئەمانەشدا توێژەران لە هەوڵی ئەوەدان
تا بزانن چەندێک گۆڕانکاری (Epigenetic) -
4:59 - 5:02توانای بەردەوامی دەبێت
بۆ چەند نەوەیەکی دیکە -
5:02 - 5:07وە چەند گۆڕانکاری دیکە
لە دانیشتواندا دەکات. -
5:07 - 5:10ڕەنگە هۆکاری دیکەی تریش هەبێت
کە یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ. -
5:10 - 5:13پزیشکیی مۆدێرن و تەکنەلۆجیاش لە ئێستادا
زۆر نوێن، -
5:13 - 5:17تەنانەت بەراورد بە خێراترین و دوواین
گۆڕانکاری بەهۆی هەڵبژاردەی سروشتییەوە -
5:17 - 5:22بۆیە تەنها کات دەتوانێت پێمان بڵێت
کە ئێستامان چۆن داهاتوومان دەنەخشێنێت.
- Title:
- ئایا پەرەسەندنی مرۆڤ خێرا دەبێت یان هێواش؟
- Speaker:
- لاورنس هورست
- Description:
-
بۆ بینینی تەواوی وانەکە: https://ed.ted.com/lessons/is-human-evolution-speeding-up-or-slowing-down-laurence-hurst
لە ٣,٠٠٠ ساڵی ڕابردوودا, چەندین دانیشتووان خۆگونجانی جێنەتیکیان پەرەیسەندووە لەو ژینگەیەی کە لێی ژیاون.
خەڵکی لە سیبریا و جەمسەری باکور خۆیان گونجاندووە لەگەڵ سەرمای زۆر سارددا. خەڵکی باجاو دەتوانن ٧٠م بڕۆنە قوڵایی دەریاوە و بۆماوەی ١٥ خولەکیش بمێننەوە. کەوایە گۆڕانکارییەکانی دیکە چین؟ وە ئایا تەکنەلۆژیا و داهێنانەکانمان بەریەک کەوتنی لەگەڵ پەرەسەندنمان دەبێت؟ لاورنس هورست لێیدەکۆڵێتەوە.ووتنەوەی وانەکە: Laurence Hurst
دەرهێنانی: Philip Piaget & Rikke Planeta - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:25
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? | ||
Mardin Abdalqadir accepted Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? | ||
ارکان حسن edited Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? | ||
ارکان حسن edited Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? | ||
ارکان حسن edited Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? | ||
ارکان حسن edited Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? | ||
ارکان حسن edited Kurdish (Central) subtitles for Is human evolution speeding up or slowing down? |