گرنگی ده‌نگی مامۆستا- خۆسێ لویس ڤیڵسن
-
0:07 - 0:10به‌یانیتان باش.
-
0:12 - 0:15پێش هه‌موو شتێك، ته‌نیا شه‌ره‌فێكه بۆمن.
-
0:15 - 0:17سوپاس بۆ میوانداریكردنم،
به‌رز ده‌ینرخێنم. -
0:17 - 0:20دوو ساڵ پیش ئێستا، شه‌ره‌فی
ئاماده‌بوونم له كۆڕێك پێدرا، -
0:20 - 0:24كۆنفرانسێك له ئه‌كادیمیای زانستی
سه‌ركردایه‌تیكردن له فیلادلفیا. -
0:24 - 0:28مامۆستایه‌كی نێری ڕه‌شپێست
به ناوی دێریك مه‌ككۆی، -
0:28 - 0:31پرسیارێكی له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوون لێكرا،
-
0:31 - 0:35و ئه‌م شتانه چین كه هه‌میشه به
به‌رده‌وامی ده‌یهێڵنه‌وه كاتێک كارده‌كات. -
0:35 - 0:38یه‌كه‌م شت كه گوتی، بێ سێ و دوو،
-
0:38 - 0:44"ئایا بڵۆگه‌كانی خۆسێ ڤیڵسنت خوێندۆته‌وه؟
پۆسته‌كانی به‌رده‌وامیم پێده‌دا." -
0:44 - 0:48"ببووره؟" واقم وڕمابوو،
نه‌مده‌زانی چی بكه‌م. -
0:48 - 0:51من ته‌نیا له كۆڕبه‌نده‌كه بووم،
ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی ئه‌و له‌وێیه، -
0:51 - 0:54پێشتر نه‌مبینیبوو.
یه‌كه‌مجار بوو چاوم پێی ده‌كه‌وت. -
0:54 - 0:57هه‌زاران میل دووره، لێره ئه‌مه ده‌ڵێت،
-
0:57 - 1:00من ئیلهانمبه‌خشی ئه‌و بووم له‌ڕێی
بڵاوكراوه‌كانم و بڵۆگه‌كانم. -
1:00 - 1:03بۆیه، كاتێك باسی ده‌نگی مامۆستا
ده‌كه‌م له‌وێ، -
1:03 - 1:06هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه بوون
به مامۆستا واتای چییه، -
1:06 - 1:07مامۆستایەکی زۆر سەرقاڵ.
-
1:07 - 1:10مامۆستایکی زۆر سەرقاڵی بیركاریم
له واشنتۆن هایتس، له نیویۆرك، -
1:10 - 1:12و جێگای شانازییە نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌مه بكه‌م. -
1:16 - 1:18و دەزانم به‌هۆی ئه‌مه،
-
1:18 - 1:21پێویسته زۆر زیره‌ك بم له‌باره‌ی ئه‌و
شتانه‌ی كه ده‌یڵێم و ده‌یكه‌م له‌وێ. -
1:21 - 1:25چونكه كه‌سانێكی زۆر ده‌ڵێن، "باشه،
نابێت مامۆستا به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌بكات. -
1:25 - 1:29هیچ هۆكارێك بۆ قسه‌كردنی ئه‌وان نییه
كاتێك ده‌توانین هه‌موو قسه‌كان بكه‌ین." -
1:29 - 1:32"ئم، ببووره؟ باشه، كه‌وایه
كارێك هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ین." -
1:32 - 1:34ده‌نگی مامۆستا.
-
1:34 - 1:38زانینی ده‌ربڕینی تاك و به كۆمه‌ڵ
-
1:38 - 1:43لەسەر پیشه‌یی مانادار به‌ندە بە پشت
به‌ستن به ئه‌زموون و شاره‌زایی پۆل. -
1:43 - 1:47ئه‌مانه ئه‌و چوار بنه‌ما ڕێبه‌ره‌ن
كه باسی ده‌نگی مامۆستا ده‌كه‌م -
1:47 - 1:50چوار به‌ش هه‌ن كه هه‌میشه
جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه، -
1:50 - 1:51كتێک له‌باره‌ی ده‌نگی
مامۆستا ده‌دوێم. -
1:51 - 1:54یه‌كه‌میان خەسڵەتی تاكه‌كه‌سیی.
-
1:54 - 2:00كه ده‌ڵێن،"گۆڕانی ڕاسته‌قینه به ده‌ست
پێكردن له‌گه‌ڵ تاكه كه‌س بنیات ده‌نرێت" -
2:00 - 2:03ناسنامه‌مان، كلتورمان، ھەڵسوکەوتمان،
-
2:03 - 2:06زانستی په‌روه‌ردەی و ئه‌و كلتوره‌ی
له خوێندنه‌كانمان هه‌یه ڕایده‌گه‌یه‌نن -
2:06 - 2:10لەسەر ئەو بنەمایەی بەرپرسین لە ڕێگەی
ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ خوێنکارەکان ھەمانە، -
2:10 - 2:14بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پێمان
ده‌كرێت ببینه باشترین مه‌شقه‌وه‌ر، -
2:14 - 2:17و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی مامۆستای
ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م كاره. -
2:17 - 2:19و هه‌روه‌ها، بیرتان بێت،
-
2:19 - 2:23پێویست ناكات هه‌میشه
باشترین قسه‌كه‌ر بین له‌ناو پۆل، -
2:23 - 2:26چونكه ده‌بێ باشترین گوێگر بین.
-
2:26 - 2:30ئێستا، دووه‌م به‌ش خەسڵەتی ھەرەوەزییە
-
2:30 - 2:33چونكه ناتوانم بیر له پیشه‌ی
خۆم بكه‌مه‌وه، -
2:33 - 2:36به‌بێ بیركردنه‌وه له‌و كه‌سه‌ی
كه له ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانمه، -
2:36 - 2:39نه‌ك ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نیشت
ده‌رگاكه، به‌ڵكو له‌ناو ڕاره‌وه‌كه -
2:39 - 2:43و ڕه‌نگه له‌ناو شار، له‌ناو ویلایه‌ت،
له‌ناو وڵات، وایه؟ -
2:43 - 2:44بیر له‌مه بكه‌نه‌وه.
-
2:44 - 2:47گه‌ر مامۆستایه‌كی باش بیت،
ده‌زانیت تۆ كێیت. -
2:47 - 2:49ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌مان زمانیش
قسه نه‌كه‌ن، -
2:49 - 2:51یان هه‌میشه هه‌مان كلتوریشتان نه‌بێت،
-
2:51 - 2:54چه‌ند خاڵێكی كارلێككردن هه‌ن
له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌زموونه‌كانمان -
2:54 - 2:57كه ڕێگه‌مان ده‌دات ببینه مامۆستای
باش بۆ یه‌كتر و بۆ خۆشمان. -
2:57 - 3:00ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن له‌باره‌ی پیشه‌ی
فێركردن ده‌یزانین، -
3:00 - 3:01كه ده‌زانین وه‌كو چییه.
-
3:01 - 3:03كاتێك داوای هه‌ره‌وه‌زیتان لێده‌كه‌م،
-
3:03 - 3:07ته‌نیا بیر له‌و كه‌سانه ناكه‌مه‌وه كه
له‌ناو وڵاتن، -
3:07 - 3:08یان ته‌نانه‌ت له هه‌موو جیهانن،
-
3:08 - 3:10به‌لكو له‌ناو دامه‌زراوه‌كانیش،
-
3:10 - 3:12له‌نێویاندا به‌ندیخانه و مۆزه‌خانه‌كانمان
-
3:12 - 3:13كه‌سانی فێركه‌ر له‌وێش هه‌ن.
-
3:13 - 3:16پێویسته بیر له هه‌موو ئه‌م
فێركه‌رانه بكه‌ینه‌وه. -
3:16 - 3:19دواتر، دوباره، كه یه‌كده‌گرین،
-
3:19 - 3:22جا چ ئاهه‌نگی باشترین مامۆستا و
سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌گێڕین، -
3:22 - 3:26یان به‌یه‌كه‌وه له هه‌ر ویلایه‌تێك بێت
ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین، -
3:26 - 3:31كاتێك ده‌نگه‌كانمان یه‌كده‌گرن،
زۆربه‌ی جار ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست. -
3:31 - 3:33سێیه‌م به‌ش ئه‌زموونه.
-
3:33 - 3:37كاتێك له‌باره‌ی ئه‌زموون ده‌دوێین، مانای
وایه چیرۆكه‌كانیشمان گرنگن. -
3:37 - 3:40كاتێك بیر له لێكۆڵینه‌وه، په‌یڕه‌و،
كردار ده‌كه‌یته‌وه، -
3:40 - 3:44باشترین شت ئه‌وه‌یه بڕوا بكه‌یت كه
مامۆستا له شوێنێكه له‌وێ. -
3:44 - 3:48تۆ ته‌نیا پاكمان ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكو
ده‌بێ توانای گرتنه‌خۆمانت هه‌بێت. -
3:48 - 3:52دواتر، كه كه‌س له‌خۆمان نه‌گرێت،
ده‌بێ بتوانین شه‌ڕبكه‌ینه‌وه. -
3:52 - 3:54ئه‌وه‌ی له پێش خۆتان ده‌یبینن،
-
3:54 - 3:58دوو ساڵ پێش ئێستا، پۆلێنكردنی چاڵاكی
مامۆستا بۆ گه‌شه‌سه‌ندنم پێبه‌خشرا، -
3:58 - 4:01چاڵاكی مامۆستاییم "كاریگه‌ر" بوون،
-
4:01 - 4:04به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و داتایه‌ی ده‌ركه‌وت
"ناكاریگه‌ر" بوو، -
4:04 - 4:06له شوێنێك له ناوه‌راست
"په‌ره‌پێدان" بوو. -
4:06 - 4:07بێگومان، بیرتان بێت،
-
4:07 - 4:11چوار له پێنجی داتای قوتابیه‌كانم
به‌ناڕوونی دیارنه‌مابوون، -
4:11 - 4:14تووشی سه‌رسورمانی كردبووم،
نه‌مده‌زانی چی ڕووده‌دات. -
4:14 - 4:16به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش،
-
4:16 - 4:19ئازاربه‌خشه بیر له‌و ڕاستییه بكه‌یه‌وه
كه كاری زۆرم ئه‌نجامدابوو -
4:19 - 4:23هێشتاش ئه‌و خه‌ملاندنانه‌ی كه هه‌ڵبژێردرا
بوون به‌رپه‌چی جۆرێتی ئێمه و -
4:23 - 4:26ئه‌و كاره نه‌بوو كه له پۆله‌كانماندا
ئه‌نجامدرابوون. -
4:26 - 4:28لێره‌وه ڕۆڵی شاره‌زایی دێته پێشه‌وه.
-
4:28 - 4:31چونكه شتگه‌لێك هه‌ن ئێمه له‌باره‌ی
قوتابیه‌كانمان ده‌یانزانین. -
4:31 - 4:35هه‌ندێك شت هه‌ن ئێمه ڕۆژانه له‌باره‌ی
قوتابیه‌كانمان بیری لێده‌كه‌ینه‌وه. -
4:35 - 4:38ده‌زانین چۆن ته‌نیا خشته‌ی وانه ده‌نوسین
و ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ته‌واوی ده‌كه‌ین. -
4:38 - 4:41ده‌زانین چۆن كۆمه‌ڵگه بنیات
ده‌نێین له پۆله‌كانماندا. -
4:41 - 4:44ده‌زانین چۆن وا له منداڵه‌كان بكه‌ین
پرسیار بكه‌ن و فێرمان بكه‌ن، وایه؟ -
4:44 - 4:47چونكه ئه‌مه به‌شێكی گرنگی
گوێگرتنه. -
4:47 - 4:52ده‌زانین، ده‌زانین، ئاساییه
بڵێین ده‌زانین. -
4:52 - 4:54ئه‌مه به‌شێكی گرنگی هه‌موو ئه‌م كاره‌یه.
-
4:54 - 4:58چونكه هه‌ر جارێك ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك
ده‌دوێم -
4:58 - 5:00بیر له منداڵه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه.
-
5:00 - 5:04هه‌میشه بیر له‌و مناڵانه ده‌كه‌مه‌وه
كه وانەم گووتین. -
5:04 - 5:07منداڵی په‌نابه‌ره‌كان،
منداڵی كرێكاره‌كان، -
5:07 - 5:12منداڵی ئه‌و خێزانانه‌ی ڕۆژانە متمانەیان
بە من بووە، و چه‌ندین ساڵه، -
5:12 - 5:14تا دڵنیا بن له‌وه‌ی منداڵە‌كانیان
باش په‌روه‌رده ده‌كرێن -
5:14 - 5:18و باش ئامادە دەكرێن بۆ ئه‌و جیهانه‌ی
لێی ده‌ژین، وه‌كو مرۆڤ، وایه؟ -
5:18 - 5:20به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌بینن
-
5:20 - 5:23وێنه‌ی قوتابیه‌كانمه له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری
تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت -
5:23 - 5:26له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌مریكی بۆ مێژووی سروشتی.
-
5:26 - 5:28سه‌ره‌تا نه‌مویست وێنه‌كه بگرم.
-
5:28 - 5:31به‌ڵام كه بیرم لێكرده‌وه،
به‌خۆمم گوت، -
5:31 - 5:36باشه؟ بێنه‌پێش چاوت گه‌ر تێدی ده‌بوایه
له ته‌نیشت په‌نابه‌ره‌كان دابنیشتبایه، -
5:36 - 5:39كه نایانه‌وێت ئه‌و وڵاته له‌خۆ بگرن؟
-
5:39 - 5:43ئه‌و مامۆستایه بێننه‌پێش چاوتان كه
بڕوای به قوتابیه‌كانی بوو. -
5:43 - 5:46كاتێك پێتان ده‌ڵێم مامۆستایه‌ك كه
بڕوای به قوتابیه‌كانی هه‌بوو -
5:46 - 5:48ئه‌وه كڕۆكی دیموكراسیمانه،
-
5:48 - 5:50ئه‌مه ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه
له‌باره‌ی ده‌دوێم. -
5:50 - 5:54بیر له هه‌موو ئه‌م مامۆستایانه
ده‌كه‌مه‌وه كه په‌رۆشی ئه‌مه‌ن، -
5:54 - 5:57كه گوزه‌رانی خۆیان كردۆته قوربانی،
كه ژیانی خۆیان كردۆته قوربانی -
5:57 - 6:01تا دڵنیابن له‌وه‌ی قوتابیه‌كان هه‌ست به
دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له پۆله‌كانیان بكه‌ن، -
6:01 - 6:03دراوسێكانیان، كه ڕۆژانه له‌وێ بوون،
-
6:03 - 6:07كه سه‌ردانی كڵێساكانیان كردووه، چوون بۆ
كۆبوونه‌وه‌ی دایبابان،كه ده‌زانن چۆن -
6:07 - 6:12ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن چه‌ندین په‌یڕه‌و
كارت تێده‌كرێت كه بۆ ئێمه گونجاو نین. -
6:12 - 6:15كار بۆ ئه‌وان ده‌كه‌م چونكه
له‌سه‌ر پێكانم ده‌مهێڵنه‌وه. -
6:15 - 6:16باشترین فێركه‌رن.
-
6:16 - 6:21و له‌باره‌ی ئه‌مه، باشترین فێركه‌ر له
ماڵه‌كه‌مان -
6:21 - 6:23ته‌نیا له‌ناو جه‌ماوه‌ر ڕوونادات
-
6:23 - 6:28ڕه‌نگه ببته باشترین دایك بۆ كوڕه‌كه‌مان،
ئه‌لیخاندرۆ. -
6:33 - 6:35كاتێك بیر له لوز،
و ئه‌لیخاندرۆ ده‌كه‌مه‌وه، -
6:35 - 6:38ڕۆژانه وانه‌کانیان فێرده‌کرم.
وانه‌ی هه‌میشه‌ییان فێردەکرم. -
6:38 - 6:40بۆیه هه‌میشه بیر ده‌كه‌مه‌وه،
"ئای خوایه، -
6:40 - 6:44چۆن ده‌بم بە مامۆستایه‌كی باشتر،
له‌كاتێكا ئه‌وان له ئێستاوه له‌من باشترن -
6:44 - 6:48له هه‌ر شتێك كه هه‌وڵده‌ده‌م بیكه‌م.
به‌ڵام به جێگیری ده‌مهێڵنه‌وه -
6:48 - 6:49ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌نگم ده‌له‌رزێت.
-
6:49 - 6:51بیر له و هه‌زاران قوتابیانه ده‌كه‌مه‌وه
-
6:51 - 6:54كه جێگەی خۆشحاڵیم بوو،
شه‌ره‌فی وانه‌وتنه‌وه‌م پێبه‌خشرا -
6:54 - 6:57له‌ماوه‌ی سیانزه بۆ چوارده ساڵی ڕابردوو.
-
6:57 - 7:00پیشه‌یه‌ك به درێژای
چه‌ندین ساڵ درێژبۆته‌وه. -
7:00 - 7:03هه‌ركاتێك سه‌یری ئه‌م قوتابییانه ده‌كه‌م،
هه‌میشه ده‌ڵێم، -
7:03 - 7:04"ئای خوایه، ئێوه‌م فێركردووه!"
-
7:04 - 7:07چه‌ندین قوتابیم چوونه‌ته
چه‌ندین شوێنی جیاواز. -
7:07 - 7:11ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌چنه ئه‌وشوێنانه‌یش
كه دڵخۆشم ده‌كات؟ -
7:11 - 7:14ده‌زانم هه‌ر شتێك كه له توانام دابێت
كردوومه -
7:14 - 7:18تا دڵنیابم له‌وه‌ی هه‌ستیان به مرۆڤبوونی
خۆیان كردووه له پۆله‌كه‌م. -
7:18 - 7:20ئه‌مه كاره‌كه‌یه.
-
7:20 - 7:23هه‌ندێكجار به چاوكراوه‌یی ده‌مهێڵێته‌وه.
-
7:23 - 7:25ئه‌مه ده‌زانم كاتێك ده‌چمه
سه‌ر مێزه‌كه‌م، -
7:25 - 7:29و هه‌ڵده‌ستم، و بیر له كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن
و كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌مه‌وه، -
7:29 - 7:33ده‌شزانم خشته‌ی وانه‌ی وام دروستكردووه
ده‌توانێت منداڵه‌كانم به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ -
7:33 - 7:35و بیانهێنێته ژووره‌وه، و منیش ده‌ڵێم
به‌یانی باش. -
7:35 - 7:37كاتێكیش دایبابان دێن، هه‌میشه ده‌ڵێم،
-
7:37 - 7:39"ئا سو ئۆرده‌ن."
-
7:39 - 7:44به‌مانای، من له خزمه‌تتاندام، بۆ ئێوه
لێره‌م، لێره‌م تا منداڵه‌كان فێربكه‌م. -
7:44 - 7:46ئه‌وه چه‌نده سڵاوێكی گه‌رمه؟
-
7:46 - 7:49ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن شه‌وان
به ئاگایی ده‌مهێڵنه‌وه، -
7:49 - 7:52ئه‌و شتانه‌شن كه به‌یانیان زوو
به‌خه‌به‌رم دێنن. -
7:52 - 7:53ئه‌مه خۆشویستنی کارە.
-
7:53 - 7:55ئه‌مه ئه‌و شته‌یه به‌رده‌وام
هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، -
7:55 - 7:59بۆیه كه ده‌ڵێم ده‌نگی مامۆستا، ته‌نیا
له‌باره‌ی به‌رزترین ئاستی ده‌نگ نییه. -
7:59 - 8:02له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كردار و
سنووركردنیان بۆ ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین -
8:02 - 8:04و كه ده‌ڵێین ده‌یكه‌ین.
-
8:04 - 8:06ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كانمان
وێنه‌ی په‌یڕه‌وی وانه‌وتنه‌وه بن، -
8:06 - 8:08له كرداره‌كانمان، له
زانستی په‌روه‌رده‌یمان، -
8:08 - 8:11ده‌مانه‌وێت وا هه‌ست بكه‌ن
بۆ شوێنێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه. -
8:11 - 8:15چۆن ده‌بێت وا هه‌ست بكه‌یت ماڵێكت هه‌یه؟
-
8:15 - 8:17نه‌ك ته‌نیا ماڵی ڕاسته‌قینه‌ت.
-
8:17 - 8:20زۆربه‌ی منداڵه‌كانمان،
له‌وانه‌یه نه‌یانبێت. -
8:20 - 8:25چۆن ده‌بێت گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌مه بنیات بنێی
و توانات هه‌بێت بۆ كردنی ئه‌مه؟ -
8:25 - 8:29نازانم، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم
كه ده‌یزانم. -
8:29 - 8:35سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌شزانم، كه
خواستم هه‌یه ئه‌مه بۆ هه‌میشه بكه‌م. -
8:35 - 8:40زۆر په‌رۆشی ئه‌مه‌م، ده‌بێت به‌رده‌وام بم.
-
8:40 - 8:43دێنه پاڵم؟
- Title:
- گرنگی ده‌نگی مامۆستا- خۆسێ لویس ڤیڵسن
- Description:
-
خۆسێ لویس ڤیڵسن مامۆستایەکی سەرقاڵی بیركاری له بڕۆنكس. هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری جیبه‌جێكاری "ئیدو كه‌ڵه‌ر"ه، ڕێكخراوێكه بۆ كه‌یسی دادی ڕه‌گه‌زی و كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌روه‌رده ته‌رخانكراوه. له‌و ڕووه‌وه، خۆسێ دركی به‌و گرنگییه كردووه بۆ مامۆستاكان-- جا چ تاكه‌كه‌سی یان به‌كۆمه‌ڵ-- كه به‌شداری ئه‌و گفتوگۆیانه بكه‌ن كه كار له په‌روه‌رده ده‌كات. له‌م گفتوگۆیه‌داو خۆسێ تاوتوێی چۆنێتی پێناسه‌كردن و به‌رگریكردن له ده‌نگی مامۆستا ده‌كات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 08:51
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The importance of teacher voice - Jose Luis Vilson |