1 00:00:07,197 --> 00:00:10,467 به‌یانیتان باش. 2 00:00:12,436 --> 00:00:14,526 پێش هه‌موو شتێك، ته‌نیا شه‌ره‌فێكه‌ بۆمن. 3 00:00:14,526 --> 00:00:16,536 سوپاس بۆ میوانداریكردنم، به‌رز ده‌ینرخێنم. 4 00:00:16,536 --> 00:00:20,496 دوو ساڵ پیش ئێستا، شه‌ره‌فی ئاماده‌بوونم له‌ كۆڕێك پێدرا، 5 00:00:20,496 --> 00:00:24,366 كۆنفرانسێك له‌ ئه‌كادیمیای زانستی سه‌ركردایه‌تیكردن له‌ فیلادلفیا. 6 00:00:24,366 --> 00:00:27,686 مامۆستایه‌كی نێری ڕه‌شپێست به‌ ناوی دێریك مه‌ككۆی، 7 00:00:27,686 --> 00:00:30,566 پرسیارێكی له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوون لێكرا، 8 00:00:30,566 --> 00:00:34,816 و ئه‌م شتانه‌ چین كه‌ هه‌میشه‌ به‌ به‌رده‌وامی ده‌یهێڵنه‌وه‌ كاتێک كارده‌كات. 9 00:00:34,816 --> 00:00:38,387 یه‌كه‌م شت كه‌ گوتی، بێ سێ و دوو، 10 00:00:38,387 --> 00:00:44,027 "ئایا بڵۆگه‌كانی خۆسێ ڤیڵسنت خوێندۆته‌وه‌؟ پۆسته‌كانی به‌رده‌وامیم پێده‌دا." 11 00:00:44,027 --> 00:00:47,557 "ببووره‌؟" واقم وڕمابوو، نه‌مده‌زانی چی بكه‌م. 12 00:00:47,557 --> 00:00:50,867 من ته‌نیا له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ بووم، ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی ئه‌و له‌وێیه‌، 13 00:00:50,867 --> 00:00:53,887 پێشتر نه‌مبینیبوو. یه‌كه‌مجار بوو چاوم پێی ده‌كه‌وت. 14 00:00:53,887 --> 00:00:56,897 هه‌زاران میل دووره‌، لێره‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێت، 15 00:00:56,897 --> 00:00:59,857 من ئیلهانمبه‌خشی ئه‌و بووم له‌ڕێی بڵاوكراوه‌كانم و بڵۆگه‌كانم. 16 00:00:59,857 --> 00:01:02,807 بۆیه‌، كاتێك باسی ده‌نگی مامۆستا ده‌كه‌م له‌وێ، 17 00:01:02,807 --> 00:01:06,087 هه‌میشه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ بوون به‌ مامۆستا واتای چییه‌، 18 00:01:06,087 --> 00:01:07,213 مامۆستایەکی زۆر سەرقاڵ. 19 00:01:07,213 --> 00:01:10,083 مامۆستایکی زۆر سەرقاڵی بیركاریم له‌ واشنتۆن هایتس، له‌ نیویۆرك، 20 00:01:10,083 --> 00:01:12,263 و جێگای شانازییە نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ بكه‌م. 21 00:01:16,285 --> 00:01:17,805 و دەزانم به‌هۆی ئه‌مه‌، 22 00:01:17,805 --> 00:01:21,345 پێویسته‌ زۆر زیره‌ك بم له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌یڵێم و ده‌یكه‌م له‌وێ. 23 00:01:21,345 --> 00:01:24,935 چونكه‌ كه‌سانێكی زۆر ده‌ڵێن، "باشه‌، نابێت مامۆستا به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌بكات. 24 00:01:24,935 --> 00:01:28,555 هیچ هۆكارێك بۆ قسه‌كردنی ئه‌وان نییه‌ كاتێك ده‌توانین هه‌موو قسه‌كان بكه‌ین." 25 00:01:28,555 --> 00:01:31,695 "ئم، ببووره‌؟ باشه‌، كه‌وایه‌ كارێك هه‌یه‌ ئه‌نجامی بده‌ین." 26 00:01:31,695 --> 00:01:34,145 ده‌نگی مامۆستا. 27 00:01:34,145 --> 00:01:37,615 زانینی ده‌ربڕینی تاك و به‌ كۆمه‌ڵ 28 00:01:37,615 --> 00:01:43,375 لەسەر پیشه‌یی مانادار به‌ندە بە پشت به‌ستن به‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی پۆل. 29 00:01:43,375 --> 00:01:46,915 ئه‌مانه‌ ئه‌و چوار بنه‌ما ڕێبه‌ره‌ن كه‌ باسی ده‌نگی مامۆستا ده‌كه‌م 30 00:01:46,915 --> 00:01:49,615 چوار به‌ش هه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه‌، 31 00:01:49,615 --> 00:01:51,415 كتێک له‌باره‌ی ده‌نگی مامۆستا ده‌دوێم. 32 00:01:51,415 --> 00:01:54,055 یه‌كه‌میان خەسڵەتی تاكه‌كه‌سیی. 33 00:01:54,055 --> 00:01:59,935 كه‌ ده‌ڵێن،"گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌ به‌ ده‌ست پێكردن له‌گه‌ڵ تاكه‌ كه‌س بنیات ده‌نرێت" 34 00:01:59,935 --> 00:02:02,915 ناسنامه‌مان، كلتورمان، ھەڵسوکەوتمان، 35 00:02:02,915 --> 00:02:06,440 زانستی په‌روه‌ردەی و ئه‌و كلتوره‌ی له‌ خوێندنه‌كانمان هه‌یه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن 36 00:02:06,440 --> 00:02:10,350 لەسەر ئەو بنەمایەی بەرپرسین لە ڕێگەی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ خوێنکارەکان ھەمانە، 37 00:02:10,350 --> 00:02:13,695 بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پێمان ده‌كرێت ببینه‌ باشترین مه‌شقه‌وه‌ر، 38 00:02:13,695 --> 00:02:17,035 و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی مامۆستای ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م كاره‌. 39 00:02:17,035 --> 00:02:19,205 و هه‌روه‌ها، بیرتان بێت، 40 00:02:19,205 --> 00:02:22,745 پێویست ناكات هه‌میشه‌ باشترین قسه‌كه‌ر بین له‌ناو پۆل، 41 00:02:22,745 --> 00:02:26,375 چونكه‌ ده‌بێ باشترین گوێگر بین. 42 00:02:26,375 --> 00:02:29,785 ئێستا، دووه‌م به‌ش خەسڵەتی ھەرەوەزییە‌ 43 00:02:29,785 --> 00:02:32,565 چونكه‌ ناتوانم بیر له‌ پیشه‌ی خۆم بكه‌مه‌وه‌، 44 00:02:32,565 --> 00:02:35,655 به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانمه‌، 45 00:02:35,655 --> 00:02:39,415 نه‌ك ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نیشت ده‌رگاكه‌، به‌ڵكو له‌ناو ڕاره‌وه‌كه‌ 46 00:02:39,415 --> 00:02:42,885 و ڕه‌نگه‌ له‌ناو شار، له‌ناو ویلایه‌ت، له‌ناو وڵات، وایه‌؟ 47 00:02:42,885 --> 00:02:44,495 بیر له‌مه‌ بكه‌نه‌وه‌. 48 00:02:44,495 --> 00:02:47,065 گه‌ر مامۆستایه‌كی باش بیت، ده‌زانیت تۆ كێیت. 49 00:02:47,065 --> 00:02:49,145 ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌مان زمانیش قسه ‌نه‌كه‌ن، 50 00:02:49,145 --> 00:02:50,975 یان هه‌میشه‌ هه‌مان كلتوریشتان نه‌بێت، 51 00:02:50,975 --> 00:02:53,948 چه‌ند خاڵێكی كارلێككردن هه‌ن له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌زموونه‌كانمان 52 00:02:53,948 --> 00:02:56,855 كه‌ ڕێگه‌مان ده‌دات ببینه‌ مامۆستای باش بۆ یه‌كتر و بۆ خۆشمان. 53 00:02:56,855 --> 00:02:59,565 ئه‌مانه‌ ئه‌و شتانه‌ن له‌باره‌ی پیشه‌ی فێركردن ده‌یزانین، 54 00:02:59,565 --> 00:03:01,015 كه‌ ده‌زانین وه‌كو چییه‌. 55 00:03:01,015 --> 00:03:03,005 كاتێك داوای هه‌ره‌وه‌زیتان لێده‌كه‌م، 56 00:03:03,005 --> 00:03:06,545 ته‌نیا بیر له‌و كه‌سانه‌ ناكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ناو وڵاتن، 57 00:03:06,545 --> 00:03:08,185 یان ته‌نانه‌ت له‌ هه‌موو جیهانن، 58 00:03:08,185 --> 00:03:09,835 به‌لكو له‌ناو دامه‌زراوه‌كانیش، 59 00:03:09,835 --> 00:03:11,885 له‌نێویاندا به‌ندیخانه‌ و مۆزه‌خانه‌كانمان 60 00:03:11,885 --> 00:03:13,315 كه‌سانی فێركه‌ر له‌وێش هه‌ن. 61 00:03:13,315 --> 00:03:16,055 پێویسته‌ بیر له‌ هه‌موو ئه‌م فێركه‌رانه‌ بكه‌ینه‌وه‌. 62 00:03:16,055 --> 00:03:18,845 دواتر، دوباره‌، كه‌ یه‌كده‌گرین، 63 00:03:18,845 --> 00:03:22,035 جا چ ئاهه‌نگی باشترین مامۆستا و سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌گێڕین، 64 00:03:22,035 --> 00:03:25,835 یان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌ر ویلایه‌تێك بێت ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین، 65 00:03:25,835 --> 00:03:30,645 كاتێك ده‌نگه‌كانمان یه‌كده‌گرن، زۆربه‌ی جار ده‌گه‌نه‌ به‌رزترین ئاست. 66 00:03:30,645 --> 00:03:32,945 سێیه‌م به‌ش ئه‌زموونه‌. 67 00:03:32,945 --> 00:03:37,065 كاتێك له‌باره‌ی ئه‌زموون ده‌دوێین، مانای وایه‌ چیرۆكه‌كانیشمان گرنگن. 68 00:03:37,065 --> 00:03:40,137 كاتێك بیر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌، په‌یڕه‌و، كردار ده‌كه‌یته‌وه‌، 69 00:03:40,137 --> 00:03:43,997 باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ بڕوا بكه‌یت كه‌ مامۆستا له‌ شوێنێكه‌ له‌وێ. 70 00:03:43,997 --> 00:03:47,697 تۆ ته‌نیا پاكمان ناكه‌یته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێ توانای گرتنه‌خۆمانت هه‌بێت. 71 00:03:47,697 --> 00:03:52,447 دواتر، كه‌ كه‌س له‌خۆمان نه‌گرێت، ده‌بێ بتوانین شه‌ڕبكه‌ینه‌وه‌. 72 00:03:52,447 --> 00:03:53,989 ئه‌وه‌ی له‌ پێش خۆتان ده‌یبینن، 73 00:03:53,989 --> 00:03:57,709 دوو ساڵ پێش ئێستا، پۆلێنكردنی چاڵاكی مامۆستا بۆ گه‌شه‌سه‌ندنم پێبه‌خشرا، 74 00:03:57,709 --> 00:04:00,549 چاڵاكی مامۆستاییم "كاریگه‌ر" بوون، 75 00:04:00,549 --> 00:04:03,899 به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و داتایه‌ی ده‌ركه‌وت "ناكاریگه‌ر" بوو، 76 00:04:03,899 --> 00:04:06,099 له‌ شوێنێك له‌ ناوه‌راست "په‌ره‌پێدان" بوو. 77 00:04:06,099 --> 00:04:07,429 بێگومان، بیرتان بێت، 78 00:04:07,429 --> 00:04:11,179 چوار له‌ پێنجی داتای قوتابیه‌كانم به‌ناڕوونی دیارنه‌مابوون، 79 00:04:11,179 --> 00:04:14,279 تووشی سه‌رسورمانی كردبووم، نه‌مده‌زانی چی ڕووده‌دات. 80 00:04:14,279 --> 00:04:15,529 به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، 81 00:04:15,529 --> 00:04:18,729 ئازاربه‌خشه‌ بیر له‌و ڕاستییه‌ بكه‌یه‌وه‌ كه‌ كاری زۆرم ئه‌نجامدابوو 82 00:04:18,729 --> 00:04:23,219 هێشتاش ئه‌و خه‌ملاندنانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژێردرا بوون به‌رپه‌چی جۆرێتی ئێمه‌ و 83 00:04:23,219 --> 00:04:25,849 ئه‌و كاره‌ نه‌بوو كه‌ له‌ پۆله‌كانماندا ئه‌نجامدرابوون. 84 00:04:25,849 --> 00:04:27,729 لێره‌وه‌ ڕۆڵی شاره‌زایی دێته‌ پێشه‌وه‌. 85 00:04:27,729 --> 00:04:30,749 چونكه‌ شتگه‌لێك هه‌ن ئێمه‌ له‌باره‌ی قوتابیه‌كانمان ده‌یانزانین. 86 00:04:30,749 --> 00:04:34,509 هه‌ندێك شت هه‌ن ئێمه‌ ڕۆژانه له‌باره‌ی قوتابیه‌كانمان بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌‌. 87 00:04:34,509 --> 00:04:38,359 ده‌زانین چۆن ته‌نیا خشته‌ی وانه‌ ده‌نوسین و ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ته‌واوی ده‌كه‌ین. 88 00:04:38,359 --> 00:04:41,059 ده‌زانین چۆن كۆمه‌ڵگه‌ بنیات ده‌نێین له‌ پۆله‌كانماندا. 89 00:04:41,059 --> 00:04:44,489 ده‌زانین چۆن وا له‌ منداڵه‌كان بكه‌ین پرسیار بكه‌ن و فێرمان بكه‌ن، وایه‌؟ 90 00:04:44,489 --> 00:04:46,825 چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكی گرنگی گوێگرتنه‌. 91 00:04:46,825 --> 00:04:51,715 ده‌زانین، ده‌زانین، ئاساییه‌ بڵێین ده‌زانین. 92 00:04:51,715 --> 00:04:54,141 ئه‌مه‌ به‌شێكی گرنگی هه‌موو ئه‌م كاره‌یه‌. 93 00:04:54,141 --> 00:04:58,041 چونكه‌ هه‌ر جارێك ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك ده‌دوێم 94 00:04:58,041 --> 00:05:00,431 بیر له‌ منداڵه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه‌. 95 00:05:00,431 --> 00:05:03,761 هه‌میشه‌ بیر له‌و مناڵانه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ وانەم گووتین. 96 00:05:03,761 --> 00:05:07,481 منداڵی په‌نابه‌ره‌كان، منداڵی كرێكاره‌كان، 97 00:05:07,481 --> 00:05:11,787 منداڵی ئه‌و خێزانانه‌ی ڕۆژانە متمانەیان بە من بووە‌، و چه‌ندین ساڵه‌، 98 00:05:11,787 --> 00:05:14,491 تا دڵنیا بن له‌وه‌ی منداڵە‌كانیان باش په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن 99 00:05:14,491 --> 00:05:17,771 و باش ئامادە دەكرێن بۆ ئه‌و جیهانه‌ی لێی ده‌ژین، وه‌كو مرۆڤ، وایه‌؟ 100 00:05:17,771 --> 00:05:19,651 به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌بینن 101 00:05:19,651 --> 00:05:23,351 وێنه‌ی قوتابیه‌كانمه‌ له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت 102 00:05:23,351 --> 00:05:25,845 له‌ مۆزه‌خانه‌ی ئه‌مریكی بۆ مێژووی سروشتی. 103 00:05:25,845 --> 00:05:28,413 سه‌ره‌تا نه‌مویست وێنه‌كه‌ بگرم. 104 00:05:28,413 --> 00:05:30,993 به‌ڵام كه‌ بیرم لێكرده‌وه‌، به‌خۆمم گوت، 105 00:05:30,993 --> 00:05:36,363 باشه‌؟ بێنه‌پێش چاوت گه‌ر تێدی ده‌بوایه‌ له‌ ته‌نیشت په‌نابه‌ره‌كان دابنیشتبایه‌، 106 00:05:36,363 --> 00:05:39,443 كه‌ نایانه‌وێت ئه‌و وڵاته‌ له‌خۆ بگرن؟ 107 00:05:39,443 --> 00:05:42,853 ئه‌و مامۆستایه‌ بێننه‌پێش چاوتان كه‌ بڕوای به‌ قوتابیه‌كانی بوو. 108 00:05:42,853 --> 00:05:45,863 كاتێك پێتان ده‌ڵێم مامۆستایه‌ك كه‌ بڕوای به‌ قوتابیه‌كانی هه‌بوو 109 00:05:45,863 --> 00:05:48,203 ئه‌وه‌ كڕۆكی دیموكراسیمانه‌، 110 00:05:48,203 --> 00:05:50,413 ئه‌مه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌باره‌ی ده‌دوێم. 111 00:05:50,413 --> 00:05:53,573 بیر له‌ هه‌موو ئه‌م مامۆستایانه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ په‌رۆشی ئه‌مه‌ن، 112 00:05:53,573 --> 00:05:56,783 كه‌ گوزه‌رانی خۆیان كردۆته‌ قوربانی، كه‌ ژیانی خۆیان كردۆته‌ قوربانی 113 00:05:56,783 --> 00:06:00,613 تا دڵنیابن له‌وه‌ی قوتابیه‌كان هه‌ست به‌ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ پۆله‌كانیان بكه‌ن، 114 00:06:00,613 --> 00:06:03,113 دراوسێكانیان، كه‌ ڕۆژانه‌ له‌وێ بوون، 115 00:06:03,113 --> 00:06:06,843 كه‌ سه‌ردانی كڵێساكانیان كردووه‌، چوون بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دایبابان،كه‌ ده‌زانن چۆن 116 00:06:06,843 --> 00:06:11,693 ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن چه‌ندین په‌یڕه‌و كارت تێده‌كرێت كه‌ بۆ ئێمه‌ گونجاو نین. 117 00:06:11,693 --> 00:06:14,606 كار بۆ ئه‌وان ده‌كه‌م چونكه‌ له‌سه‌ر پێكانم ده‌مهێڵنه‌وه‌. 118 00:06:14,606 --> 00:06:16,356 باشترین فێركه‌رن. 119 00:06:16,356 --> 00:06:20,556 و له‌باره‌ی ئه‌مه‌، باشترین فێركه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌مان 120 00:06:20,556 --> 00:06:23,346 ته‌نیا له‌ناو جه‌ماوه‌ر ڕوونادات 121 00:06:23,346 --> 00:06:28,236 ڕه‌نگه‌ ببته‌ باشترین دایك بۆ كوڕه‌كه‌مان، ئه‌لیخاندرۆ. 122 00:06:32,623 --> 00:06:35,353 كاتێك بیر له‌ لوز، و ئه‌لیخاندرۆ ده‌كه‌مه‌وه‌، 123 00:06:35,353 --> 00:06:38,213 ڕۆژانه‌ وانه‌کانیان فێرده‌کرم. وانه‌ی هه‌میشه‌ییان فێردەکرم. 124 00:06:38,213 --> 00:06:40,333 بۆیه‌ هه‌میشه‌ بیر ده‌كه‌مه‌وه‌، "ئای خوایه‌، 125 00:06:40,333 --> 00:06:43,903 چۆن ده‌بم بە مامۆستایه‌كی باشتر، له‌كاتێكا ئه‌وان له‌ ئێستاوه‌ له‌من باشترن 126 00:06:43,903 --> 00:06:47,523 له‌ هه‌ر شتێك كه‌ هه‌وڵده‌ده‌م بیكه‌م. به‌ڵام به‌ جێگیری ده‌مهێڵنه‌وه‌ 127 00:06:47,523 --> 00:06:49,163 ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌نگم ده‌له‌رزێت. 128 00:06:49,163 --> 00:06:51,483 بیر له‌ و هه‌زاران قوتابیانه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ 129 00:06:51,483 --> 00:06:54,173 كه‌ جێگەی خۆشحاڵیم بوو، شه‌ره‌فی وانه‌وتنه‌وه‌م پێبه‌خشرا 130 00:06:54,173 --> 00:06:56,683 له‌ماوه‌ی سیانزه‌ بۆ چوارده‌ ساڵی ڕابردوو. 131 00:06:56,683 --> 00:06:59,773 پیشه‌یه‌ك به‌ درێژای چه‌ندین ساڵ درێژبۆته‌وه‌. 132 00:06:59,773 --> 00:07:02,553 هه‌ركاتێك سه‌یری ئه‌م قوتابییانه‌ ده‌كه‌م، هه‌میشه‌ ده‌ڵێم، 133 00:07:02,553 --> 00:07:04,153 "ئای خوایه‌، ئێوه‌م فێركردووه‌!" 134 00:07:04,153 --> 00:07:06,843 چه‌ندین قوتابیم چوونه‌ته‌ چه‌ندین شوێنی جیاواز. 135 00:07:06,843 --> 00:07:10,873 ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌چنه‌ ئه‌وشوێنانه‌یش كه‌ دڵخۆشم ده‌كات؟ 136 00:07:10,877 --> 00:07:14,427 ده‌زانم هه‌ر شتێك كه‌ له ‌توانام دابێت كردوومه‌ 137 00:07:14,427 --> 00:07:18,387 تا دڵنیابم له‌وه‌ی هه‌ستیان به‌ مرۆڤبوونی خۆیان كردووه‌ له‌ پۆله‌كه‌م. 138 00:07:18,387 --> 00:07:19,867 ئه‌مه‌ كاره‌كه‌یه‌. 139 00:07:19,867 --> 00:07:22,717 هه‌ندێكجار به‌ چاوكراوه‌یی ده‌مهێڵێته‌وه‌. 140 00:07:22,717 --> 00:07:25,337 ئه‌مه‌ ده‌زانم كاتێك ده‌چمه‌ سه‌ر مێزه‌كه‌م، 141 00:07:25,337 --> 00:07:29,017 و هه‌ڵده‌ستم، و بیر له كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌مه‌وه‌، 142 00:07:29,017 --> 00:07:32,887 ده‌شزانم خشته‌ی وانه‌ی وام دروستكردووه‌ ده‌توانێت منداڵه‌كانم به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ 143 00:07:32,887 --> 00:07:35,277 و بیانهێنێته‌ ژووره‌وه‌، و منیش ده‌ڵێم به‌یانی باش. 144 00:07:35,277 --> 00:07:37,277 كاتێكیش دایبابان دێن، هه‌میشه‌ ده‌ڵێم، 145 00:07:37,277 --> 00:07:38,817 "ئا سو ئۆرده‌ن." 146 00:07:38,817 --> 00:07:44,427 به‌مانای، من له‌ خزمه‌تتاندام، بۆ ئێوه‌ لێره‌م، لێره‌م تا منداڵه‌كان فێربكه‌م. 147 00:07:44,427 --> 00:07:46,277 ئه‌وه‌ چه‌نده‌ سڵاوێكی گه‌رمه‌؟ 148 00:07:46,277 --> 00:07:48,837 ئه‌مانه‌ ئه‌و شتانه‌ن شه‌وان به‌ ئاگایی ده‌مهێڵنه‌وه‌، 149 00:07:48,837 --> 00:07:51,537 ئه‌و شتانه‌شن كه‌ به‌یانیان زوو به‌خه‌به‌رم دێنن. 150 00:07:51,537 --> 00:07:52,787 ئه‌مه خۆشویستنی کارە. 151 00:07:52,787 --> 00:07:55,137 ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، 152 00:07:55,137 --> 00:07:58,857 بۆیه‌ كه‌ ده‌ڵێم ده‌نگی مامۆستا، ته‌نیا له‌باره‌ی به‌رزترین ئاستی ده‌نگ نییه‌. 153 00:07:58,857 --> 00:08:02,267 له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كردار و سنووركردنیان بۆ ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین 154 00:08:02,267 --> 00:08:03,527 و كه‌ ده‌ڵێین ده‌یكه‌ین. 155 00:08:03,527 --> 00:08:06,427 ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كانمان وێنه‌ی په‌یڕه‌وی وانه‌وتنه‌وه‌ بن، 156 00:08:06,427 --> 00:08:08,237 له‌ كرداره‌كانمان، له‌ زانستی په‌روه‌رده‌یمان، 157 00:08:08,237 --> 00:08:10,997 ده‌مانه‌وێت وا هه‌ست بكه‌ن بۆ شوێنێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. 158 00:08:10,997 --> 00:08:14,967 چۆن ده‌بێت وا هه‌ست بكه‌یت ماڵێكت هه‌یه‌؟ 159 00:08:14,967 --> 00:08:16,997 نه‌ك ته‌نیا ماڵی ڕاسته‌قینه‌ت. 160 00:08:16,997 --> 00:08:19,717 زۆربه‌ی منداڵه‌كانمان، له‌وانه‌یه‌ نه‌یانبێت. 161 00:08:19,717 --> 00:08:25,057 چۆن ده‌بێت گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بنیات بنێی و توانات هه‌بێت بۆ كردنی ئه‌مه‌؟ 162 00:08:25,057 --> 00:08:28,587 نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌زانم كه‌ ده‌یزانم. 163 00:08:28,587 --> 00:08:35,227 سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌شزانم، كه‌ خواستم هه‌یه‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌میشه‌ بكه‌م. 164 00:08:35,227 --> 00:08:40,037 زۆر په‌رۆشی ئه‌مه‌م، ده‌بێت به‌رده‌وام بم. 165 00:08:40,037 --> 00:08:42,651 دێنه‌ پاڵم؟