ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان چۆن کار دەکەن؟ - ساجان ساینی
-
0:08 - 0:15کات درەنگە، شەوە زەنگە، ئۆتۆمبێلێکی
بێ شۆفێر بە شەقامێکی تەنگی شاردا دەڕوات. -
0:15 - 0:19لە پڕێکدا، سێ خاڵی سوور کە بەربەستن
لە یەک کاتدا دەردەکەون. -
0:19 - 0:21دواتر چی ڕوودەدات؟
-
0:21 - 0:24سەیارەکە پێش ئەوەی بەرەو
ئەم بەربەستە مەترسیدارانە لێبخوڕێت، -
0:24 - 0:26پێویستە لێیان بکۆڵێتەوە—
-
0:26 - 0:30زانیاری دەربارەیی قەبارە و شێوە و
شوێنەکانیان کۆ بکاتەوە، -
0:30 - 0:34بۆ ئەوەی ھەنگاو بە ھەنگاو
ڕێگەی سەلامەت بدۆزێتەوە. -
0:34 - 0:36بێ ئەوەی ھیچ کەسێک لێی بخوڕێت،
-
0:36 - 0:41سەیارەکە پێویستی بە دوو چاوی تیژ و
ھەستەوەرە تا ئەم زانیارییانەی بۆ کۆبکاتەوە -
0:41 - 0:44گرنگ نییە ژینگە، کەشوھەوا چۆنە
یا چەندێک تاریکە— -
0:44 - 0:46دەبێت ھەمووی لە نیو چرکەدا کۆ بکاتەوە.
-
0:46 - 0:50ئەمە ئەرکێکی قورسە، بەڵام
لێرەدا دوو چارەسەر ھەیە: -
0:50 - 0:54جۆرێکی تایبەتی لەیزەری ھەستدار
پێی دەگوترێ "ڵایدار"، -
0:54 - 0:57و جۆرێکی بچوک و تایبەتی
تەکنەلۆجیایی پەیوەندی، -
0:57 - 1:01کە ناهێڵێت ھێڵی ئینتەرنێت بپچڕێت،
پێی دەگوترێت"ئینتگرەیتید فۆتۆنیکس". -
1:01 - 1:06بۆ ئەوەی لە ڵایدار تێبگەیین، پێویستە
بزانین تەکنەلۆجیای ڕادار چییە. -
1:06 - 1:07لە زانستی فڕیندا،
-
1:07 - 1:12ھەستەوەرەکانی ڕادار شەپۆلی ڕادیۆیی و
مایکرۆوەیڤی دەگرنە فڕۆکەکان -
1:12 - 1:17بۆ زانینی شوێنەکانیان ئەویش بەوەی
چەندێک خێرا تیشەکەکان دەگەڕێنەوە بۆیان. -
1:17 - 1:19ھەرچەندە، ئەمە ڕێگەیەکی سنورداری بینینە،
-
1:19 - 1:23لەبەر ئەوەی ئەم تیشکە گەورانە
ناتوانن زانیاری ورد ببینن. -
1:23 - 1:26بەپێچەوانەوە، سیستەمی ڵایدار بۆ لێخوڕینی
ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر، -
1:26 - 1:29کە بەکاردێت بۆ ڕووناکی دۆزینەوە و
مەودای بینین، -
1:29 - 1:32تیشکێکی بچووکی ژێر سوور بەکاردەهێنێت.
-
1:32 - 1:37کە دەتوانێ وێنەی بچوکترین شت بگرێت
وەک قۆپچەی کراسی ڕێبوارێک -
1:37 - 1:38لەسەر شەقامەکە.
-
1:38 - 1:42بەڵام چۆن ئێمە شێوە و قووڵی
ئەم شتانە دیاری دەکەین؟ -
1:42 - 1:48ڵایدار زنجیرەیەک شەپۆلی کورتی لەیزەری
دەنێڕێت بۆ بەدەستھێنانی ئەم زانیاریانە. -
1:48 - 1:51لە کاتی ڕۆشتندا بزنە کێوییەک
دێتە سەر ڕێگەکەت. -
1:51 - 1:56کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە پێش، ڵایدارێک
تیشک دەگرێتە بنی شاخەکانی، -
1:56 - 2:01لە کاتێکدا تیشکی دووەم بەرەو لوتکەیی
یەکێک لە شاخەکانی دەڕوات پێش گەڕانەوەی. -
2:01 - 2:04پێوانەکردنی ئەوەی کە لێدانی دوەەم چەند
چرکە زیاتری پێدەچێت بۆ گەڕانەوە -
2:04 - 2:07زانیاریت دەداتێ دەربارەی شێوەی شاخەکانی.
-
2:07 - 2:13سیستەمی ڵایدار بەلێدانی تیشکی کورت، زۆر
بەخێرایی زانیاری تەواو ورد دەگوازێتەوە. -
2:13 - 2:19ئاسانترین ڕێ بۆ دروست کردنی لێدانی ڕوناکی،
کوژاندنەوە و ھەڵکردنەوەی لەیزەرەکەیە -
2:19 - 2:23بەڵام ئەمە لەیزەرەکە ناجێگیر دەکات
کار دەکاتە سەر وردی کاتی لێدانەکانی، -
2:23 - 2:26کە دەبێتە ھۆی سنوردارکردنی
زانییارییە وردەکان. -
2:26 - 2:27باشترە هەڵکراو بن،
-
2:27 - 2:33و شتێکی تر بەکاربھێنن کە بەڕێکخراوی و
خێرایی ڕێگە لە دەرچوونی ڕووناکی بگرێت. -
2:33 - 2:36لێرەد ڕۆڵی ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس
دەردەکەوێت. -
2:36 - 2:38کە زانیاریەکانی دیجیتاڵ ئینتەرنێت
-
2:38 - 2:41لە کاتی خۆییدا و بە وردی
یەکەکانی ڕوناکی دەگوازێتەوە، -
2:41 - 2:44ھەنێکیان ھێندە کورتن ھێندەی سەد پیکۆ چرکە.
-
2:44 - 2:49ڕێگەیەک بۆ درووست کردنی ئەم لێدانانە
ئامێری ماک زێندەرە. -
2:49 - 2:53ئەم ئامێرە سود وەردەگرێت لە
یەکێک لە خاسیەتەکانی شەپۆل. -
2:53 - 2:55پێی دەوترێ تێەکەڵبوون.
-
2:55 - 2:58بیھێنە پێش چاوت، ھەندێک
زیخ دەخەیتە دەریاچەیەکەوە: -
2:58 - 3:02شەپۆلەکانی ئاو جیا دەبنەوە و پێکدادەچن
و شێوە وەردەگرن. -
3:02 - 3:05لە شوێنێکدا لوتکەی شەپۆلەکان یەک دەگرن
بۆ ئەوەی گەورەتر ببن. -
3:05 - 3:08لە شوێنێکی تر بە تەواوی
لێک جیادەبنەوە. -
3:08 - 3:12ئامێری شەپۆلگۆڕی ماک زێندەریـش
شتێکی لەو شێوەیە دەکات، شەپۆلەکانی -
3:12 - 3:17ڕووناکی لە دوو باڵی تەریب لێک جیادەکاتەوە
و لە کۆتایدا بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە. -
3:17 - 3:21ئەگەر ڕووناکییەکە لە باڵێکەوە خاوبێتەوە و
درەنگ بکەوێت، -
3:21 - 3:26شەپۆلەکان تێکەڵ دەبنەوە و لە کاردەکەون
و بەر لە ڕووناکیەکە دەگرن. -
3:26 - 3:28بەھۆێ ئەم دواکەوتنەوە لە باڵێكەوە،
-
3:28 - 3:34ئامێرەکە لە خۆوە ھەڵدەبێت و دەکوژێتەوە
و لێدانەکانی ڕووناکی دەنێرێت. -
3:34 - 3:36یەک لێدان بۆ سەد پیکۆچرکە دەمێنێتەوە
-
3:36 - 3:40دەتوانێت زانیاری وردی چەند
سانتیمەترێک وەبگرێت، -
3:40 - 3:43بەڵام لە داھاتوو سەیارەکان
پێویستە باشتر ببن. -
3:43 - 3:48بە جووتکردنی ئامێرەکە لەگەڵ پشکنەرێکی
ڕووناکی زۆر ھەستیار و خێراکرداردا، -
3:48 - 3:51توانای بینین باشتر دەکات بۆ
بینینی زانیاری شتێک کە میلیـمەترێک بێت، -
3:51 - 3:53کە ئەمە سەد جار باشرە لە چاوی ئێمە
-
3:53 - 3:57کە ٦ لەسەر ٦ و دەمانەوێت سەیری
شتێک لەوبەری شەقامەکە بکەین. -
3:57 - 4:03نەوەی یەکەمی ئۆتۆمبێلی ڵایدار
بە پارچەیەکی خولاوەی ئاڵۆز پشتی بەستبوو -
4:03 - 4:06کە لەسەر ئۆتۆمبێل یان بۆنیت دەبەسترێت.
-
4:06 - 4:07لەگەڵ ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس،
-
4:07 - 4:13ئامێری شەپۆلگۆڕەکە و پشکنەرەکە بچووک
دەبنەوە بۆ ١٠جار کەمتر لە میلیـمەترێک. -
4:13 - 4:18و دەبنە پارچەی بچوک کە ڕۆژێک
گونجاودەبن بۆ دانانیان لەنێو لایتی سەیارە. -
4:18 - 4:22و ئەم پارچە بچووکانە گۆڕانی پێشکەوتووی
تێدا دەبێت لەناو ئامێری شەپۆلگۆڕەکە، -
4:22 - 4:27کە یارمەتی ڕزگاربوون لە بەشە جوڵاوەکەی
دەدات و لە خێراییەکی زۆردا پشکنین دەکات. -
4:27 - 4:31بە کەمێک کەمکردنەوەی خێرایی ڕووناکی
لە لایەکی ئامێری شەپۆلگۆڕەکە، -
4:31 - 4:36پارچە پچووکە زیادکراوەکە زیاتر وەک کزکەرێک
دەبێت نەک سویچی کوژاندنەوە و ھەڵکردن. -
4:36 - 4:41ئەگەر ڕێکخستنی یەکێک لەم باڵانە
کەمێک درەنگ بکەوێت، -
4:41 - 4:45شتێکی نوێ درووست دەبێت:
-
4:45 - 4:47تیشکی لەیزەری کۆنترۆڵ کراو،
-
4:47 - 4:49لەم پێشکەوتنە تازەیەدا،
-
4:49 - 4:52ئەم چاوە زیرەکانە قووڵ دەبنەوە و
ھەموو شتێک دەبینن -
4:52 - 4:55ھەرشتێک کە لە سروشتدا ھەبێت
-
4:55 - 4:58و دەتوانێ خۆی لە ھەموو بەربەستێک لابدات.
-
4:58 - 5:00هەموو ئەمانە دەکرێت
ڕوو بدەن بێ هیچ ئیستۆپێک -
5:00 - 5:04بەڵام ئەگەر بزنە کێوییەکی سەرلێشێواو
نەیەتە سەر ڕێگەکە.
- Title:
- ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان چۆن کار دەکەن؟ - ساجان ساینی
- Speaker:
- ساجان ساینی
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/how-do-self-driving-cars-see-sajan-sainiشەوێکی تەنگ و تاریکە و ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێر بە ڕێگەیەکی تەنگدا دەڕوات. لە ناکاو، سێ بەربەست لەسەر ڕێگەکە دەردەکەون. بێ ئەوەی هیچ شۆفێرێک هەبێت، ئۆتۆمبێلەکە چاوی زیرەک و هەستەوەر بەکار دەهێنێت کە هەموو ئەو بەربەستانە لە نیو چرکەدا شی دەکەنەوە. ئایا ئەمە مەحاڵ نییە؟ ساجان ساینی باسی ڵایدار دەکات کە چۆن وا دەکات ئۆتۆمبێلەکان خودکارانە بە ڕێگەکاندا بڕۆن.
ئامادەکردنی ساجان ساینی، دەرهێنانی ستۆدیۆی ئارترەیک.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:04
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How do self-driving cars "see"? | ||
Aga Ismael accepted Kurdish (Central) subtitles for How do self-driving cars "see"? | ||
Aga Ismael edited Kurdish (Central) subtitles for How do self-driving cars "see"? | ||
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for How do self-driving cars "see"? | ||
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for How do self-driving cars "see"? |