Return to Video

چیرۆکێکی خۆشەویستی لەسەر قەیرانی دەمارە مەرجانیەکان

  • 0:01 - 0:04
    من دەمەوێت چیرۆکێکی
    خۆشەویستیتان بۆ باس بکەم.
  • 0:04 - 0:07
    بەڵام کۆتاییەکی خۆشی نییە.
  • 0:07 - 0:11
    ڕۆژێک لە ڕۆژان منداڵێکی لاساری پێنج
    ساڵان بووم
  • 0:11 - 0:14
    کە بڕیاریدا ببێت بە زیندەوەرزانی دەریایی.
  • 0:15 - 0:19
    سی و چوارساڵ، ٤٠٠ئامێری هەناسەدانی ژێرئاو
    و دواتر یەک بڕوانامەی دکتۆرا،
  • 0:19 - 0:22
    من هێشتا بەتەواوەتی پەیوەستم بە دەریا.
  • 0:23 - 0:25
    دە ساڵم بەکارکردن لە
    کۆمەڵی ماسییەکان بەسەربرد
  • 0:25 - 0:27
    لە کاریبیان،
  • 0:27 - 0:29
    ژماردنی ماسی، چاوپێکەوتنی ماسیگرەکان،
  • 0:29 - 0:33
    دووبارە نەخشاندنی ئامێری ماسیگرتن و
    پێشخستنی سیاسی.
  • 0:33 - 0:37
    من هاوکاربووم لەزانینی ئەوەی بەرێوبردنی
    بەردەوام دەکرێت چۆن بێت
  • 0:37 - 0:41
    بۆ ئەو شوێنانەی ئاسایشی خۆراک،
    کار و کلتورەکان
  • 0:41 - 0:43
    هەموویان پشت بە دەریا دەبەستن.
  • 0:44 - 0:47
    لە نێوەندی هەموو ئەوانەوە، من کەوتمە
    خۆشەویستیەوە.
  • 0:48 - 0:49
    لەگەڵ ماسییەک.
  • 0:50 - 0:53
    زیاد لە ٥٠٠ جۆری ماسی دەریایی
    لەسەر مەرجانەکانی دەریای کاریبی دەژین،
  • 0:53 - 0:57
    بەڵام ئەوەی کە ناتوانم لە مێشکم دەری بکەم
  • 0:57 - 0:58
    ماسی توتیە.
  • 0:58 - 1:01
    کە لە تەواوی جیهان لەسەر دەمارە
    مەرجانیەکان دەژین،
  • 1:01 - 1:02
    ١٠٠ جۆریان هەیە،
  • 1:02 - 1:04
    ئەوان بەدرێژی مەترێک دەتوانن گەشە بکەن
  • 1:04 - 1:06
    و بەکێشی زیاد لە ٢٠ کیلۆگرام،
  • 1:06 - 1:08
    بەڵام ئەمە شتێکی بێزارکەرە.
  • 1:08 - 1:12
    دەمەوێت پێنج شتی ناوازەتان
    پێ بڵێم دەربارەی ئەو ماسیانە.
  • 1:13 - 1:15
    یەکەم، ئەوان دەمێکی وەک دەنووکی تووتیان
    هەیە،
  • 1:15 - 1:17
    تەواو بەهێزە بۆ گازگرتن
    لە مەرجانەکان،
  • 1:17 - 1:20
    هەرچەندە ئەوان لەدوای قەوزەن.
  • 1:20 - 1:22
    ئەوان گیابڕی دەمارەکانی دەریاکەن.
  • 1:22 - 1:26
    ئەمە کلیلێکە، چونکە زۆر دەمارەکانی دەریایی
    لەگەڵ قەوزە زیاد لە پێویست گەشەدەکەن
  • 1:26 - 1:29
    بەهۆی پیسبوونی پێکهاتەی خۆراک بە ئاوی
    ئاوەڕۆ و پەیین
  • 1:29 - 1:30
    کەوا لە زەوییەکە دەردەچێت.
  • 1:31 - 1:33
    و لەوێ بەپێی پێویست هیچ گیاخۆرێکی
    وەک ماسی تووتی نییە
  • 1:33 - 1:35
    لەسەر دەمارەکانی دەریا
  • 1:35 - 1:36
    بۆ ئەوەی هەمووی لەژێرەوە ببڕێت.
  • 1:37 - 1:39
    باشە، دووەم شتی سەرسوڕهێنەر.
  • 1:39 - 1:44
    دوای ئەوهەموو خواردنە، ئەوان پیساییەکی لمی
    سپی جوان دەکەن.
  • 1:45 - 1:49
    ماسییەکی توتی تاک دەتوانێت زیاد لە ٣٨٠
    کیلۆگرام دروست بکات
  • 1:49 - 1:51
    لەو هاڕاوە مەرجانییە لە هەرساڵێک.
  • 1:51 - 1:53
    هەندێک جار،کە دەچمە ژێر دەریا،
  • 1:53 - 1:55
    لە چاویلکەکەمەوە دەڕوانم
  • 1:55 - 1:59
    شوێنەواری پیساییە سپییەکەی
    ماسی تووتی دەبینم.
  • 2:00 - 2:04
    بۆیە جاری داهاتوو کاتێ لەسەر ئەو لمە
    سپییەی سەرکەناری خولگەیی دەسوڕییتەوە،
  • 2:04 - 2:07
    ڕەنگە پێوستە سوپاسی ئەم ماسیە بکەیت.
  • 2:07 - 2:08
    (پێکەنین)
  • 2:08 - 2:11
    سێیەم، ئەوان شێوازی زۆریان هەیە.
  • 2:11 - 2:13
    فرەڕەنگ و هێڵدار، شینی سەوزباو، ئەرخەوانی
    سوور،
  • 2:13 - 2:14
    زەرد، پرتەقاڵی، خاڵدار،
  • 2:15 - 2:18
    ماسی توتی بەشێکی مەزنە وادەکات
    دەماری مەرجانی ڕەنگاوڕەنگ بن.
  • 2:19 - 2:22
    وەک کەسایەتییە بەناوبانگەکان،
  • 2:22 - 2:25
    بەدرێژایی ژیانیان چەندین جۆری
    ستایل دەگۆڕن.
  • 2:25 - 2:27
    دەرکەوتنی لاویەتی،
  • 2:27 - 2:28
    دواتر تەمەنی مامناوەندی،
  • 2:28 - 2:29
    و کۆتا دەرکەوتن.
  • 2:29 - 2:35
    چوارەم، لەگەڵ کۆتا گۆڕانکاری
    ڕەگەزیشیان دەگۆڕێت لە مێیەوە بۆ نێر،
  • 2:35 - 2:38
    ناودەبرێت بە زنجیرەی نێرەموک.
  • 2:38 - 2:42
    ئەم کۆمەڵە گەورەیە لەنێرەکان دواتر
    لەناوچەی مێینەکان کۆدەبنەوە بۆ گەراکردن.
  • 2:43 - 2:46
    ئارەزووی ڕەگەزی تر و تاک هاوسەریەتی
    بەدڵنیاییەوە شتێکی ئاسایی نیە،
  • 2:46 - 2:49
    و ماسی توتی نمونەیە بۆ هەندێک جوانی
  • 2:49 - 2:52
    لە بەرنامەڕێژی پەیوەندی زاوزێی جۆراوجۆر.
  • 2:52 - 2:55
    پێنجەم، و سەرسوڕهێنەرتریان،
  • 2:55 - 2:59
    کاتێک ماسی توتی کۆ دەبنەوە
    لەنێو دەمارە بێدەنگەکان لە شەودا،
  • 2:59 - 3:03
    ئەوان بڵقێکی لینج لە لیکەڕژێنەکانی
    سەریانەوە دەردەدەن
  • 3:03 - 3:06
    کەوا تەواوی لەشیان دەپێچێت.
  • 3:07 - 3:09
    ئەمە بۆنیان دەشارێتەوە لە دڕندەکان
  • 3:09 - 3:11
    و دەیانپارێزێت لە مشەخۆرەکان،
  • 3:11 - 3:12
    بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بخەون.
  • 3:12 - 3:14
    ئەمە چەند جوانە؟
  • 3:14 - 3:16
    (پێکەنین)
  • 3:16 - 3:20
    بۆیە ئەمە دانپێدانانی خۆشەویستی منە بۆ
    ماسی توتی
  • 3:20 - 3:21
    بۆ هەموو جوانییەکانیان،
  • 3:21 - 3:25
    خواردنی قەوزە، پیسایی لم، گۆڕینی
    ڕەگەز.
  • 3:25 - 3:26
    (پێکەنین)
  • 3:26 - 3:30
    بەڵام لەگەڵ ئەم خۆشەویستییە خەم دێت.
  • 3:31 - 3:34
    ئێستا ئەم گروپانە و ماسیە سورەکان زیاد
    لە پێویست ڕاو دەکرێن،
  • 3:34 - 3:37
    ماسیگرەکان ماسی توتی بە ئامانج دەگرن.
  • 3:37 - 3:39
    ڕمەکانی ماسیگرتن جۆرە گەورەکان
    بە ئامانج دەگرن،
  • 3:39 - 3:44
    ماسی شینی نیوەشەو و ماسی توتی پەلکەڕەنگینە
    ئێستا زۆر دەگمەنن،
  • 3:44 - 3:47
    و تۆڕ و تەڵەکان بچوکترین جۆریان ڕاودەکەن.
  • 3:47 - 3:51
    وەک زیندەوەرزانی دەریا و کەسێک،
  • 3:51 - 3:52
    دەتوانم پێتان بڵێم،
  • 3:52 - 3:54
    ماسی ئەوەندە زۆر نییە لە دەریادا.
  • 3:54 - 3:56
    (پێکەنین)
  • 3:56 - 3:59
    و من ماڵەکەیانم خۆشدەوێت
  • 3:59 - 4:00
    کە دەمارە مەرجانیەکانن،
  • 4:00 - 4:03
    کە جاران وەک کلتوری کاریبی چالاک بوو،
  • 4:03 - 4:05
    ڕەنگاوڕەنگ بوو وەک تەلارسازی،
  • 4:05 - 4:07
    و بەجموجۆڵ بوو هەروەک کەرنەڤاڵ.
  • 4:08 - 4:09
    بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا،
  • 4:09 - 4:12
    زیاد لە پێویست ڕاوکردنی ماسی و پیسبوون،
  • 4:12 - 4:17
    ڕەنگە دەمارە مەرجانیەکان لە ماوەی ٣٠ ساڵ
    نەمێنن.
  • 4:17 - 4:20
    تەواوی سیستەمێکی ژینگەیی بسڕێتەوە.
  • 4:20 - 4:21
    ئەمە وێرانکەرە،
  • 4:21 - 4:26
    چونکە سەدان ملیۆن خەڵک لەسەرانسەری جیهان
  • 4:26 - 4:30
    پشت بە دەمارە دەریاییەکان دەبەستن
    بۆ خۆراک و داهاتیان.
  • 4:30 - 4:31
    بە باشی بیری لێبکەوە.
  • 4:33 - 4:35
    کەمێک لە هەواڵی باش
  • 4:35 - 4:40
    ئەوەیە شوێنەکانی وەک بڵیز، بەربودا و بۆنیر
    ئەم ماسیە توتیە تایبەتانە
  • 4:40 - 4:43
    دەپارێزن.
  • 4:43 - 4:47
    هەروەها، شوێنی زیاتر و زیاتر ناوچەی
    پارێزراو دادەمەزرێنن
  • 4:47 - 4:50
    کە بەتەواوی سیستەمی ژینگەییەکە
    دەپارێزێت.
  • 4:50 - 4:53
    ئەمانە هەوڵی گرنگن، بەڵام ئەمە بەس نیە.
  • 4:54 - 4:56
    لەم کاتەدا کە من لێرە وەستاوم،
  • 4:56 - 5:00
    تەنها سەدا ٢.٢ ی زەریاکان پارێزراون.
  • 5:00 - 5:03
    لەهەمان کاتدا، سەدا ٩٠ ی ماسیە گەورەکان،
  • 5:03 - 5:06
    و سەدا ٨٠ ی مەرجانەکانی سەر
    دەمارەکانی دەریایی کاریبی،
  • 5:06 - 5:08
    بە تەواوی لەناوچوون.
  • 5:08 - 5:11
    ئێمە لە ناوەندی شەشەم لەناوچونی بەکۆمەڵین.
  • 5:11 - 5:14
    و ئێمە، مرۆڤەکان،
    هۆکاری ئەم لە ناوچونەین.
  • 5:15 - 5:18
    و هەر ئێمە چارەسەرەکەشیمان لایە.
  • 5:18 - 5:21
    چاککردنی گۆڕانی کەش و هەوا
    و وەستانی زیادەڕۆی لە ڕاوکردنی ماسی،
  • 5:21 - 5:23
    پاراستنی زەریاکان و
  • 5:23 - 5:25
    وەستانی پیسکردنی خاکەکان.
  • 5:25 - 5:27
    بەڵام ئەمانە پڕۆژەی گەورەن
  • 5:27 - 5:29
    گۆڕانکاری سیستەمی پێویستە
  • 5:29 - 5:32
    و ئێمە بەڕاستی ئەو
    کاتەمان نییە تا لە دەستی بدەین.
  • 5:33 - 5:35
    هەریەکەمان دەتوانین
    بەژداربین،
  • 5:35 - 5:38
    بە دەنگدانمان، دەنگەکانمان، هەڵبژاردنی
    خواردنەکانمان،
  • 5:38 - 5:40
    تواناکانمان و دۆلارەکانمان.
  • 5:40 - 5:43
    پێویستە هەوڵ بخەینەگەڕ بۆ
    چاککردنی هەڵسوکەوتی کۆمپانیاکان
  • 5:43 - 5:45
    و سیاسەتەکانی حکومەتەکان.
  • 5:45 - 5:47
    پێویستە شارستانیەت بگۆڕین.
  • 5:48 - 5:51
    بنیادنانی کۆمەڵگەیەک لەدەوری
    چارەسەریی
  • 5:51 - 5:53
    گرنگترین شتە.
  • 5:54 - 5:57
    من هەرگیز کۆڵ نادەم
  • 5:57 - 6:00
    کاردەکەم بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئەم
    هەسارە قەشەنگە.
  • 6:01 - 6:04
    ھەر بەشێک لە ژینگە کە دەیپارێزین،
  • 6:04 - 6:08
    یەک لە دەی لەگەرمبوون کەمدەکاتەوە،
  • 6:08 - 6:09
    بەڕاستی کێشەیە.
  • 6:10 - 6:13
    بەسوپاسەوە، من ھیوا پاڵنەرم نیە،
  • 6:13 - 6:15
    بەڵکو ئارەزووم بۆ بەسوود بوون پاڵنەرمە.
  • 6:16 - 6:20
    چونکە من نازانم چۆن وتارێکی
    ڕاستگۆیانە پێشکەش بکەم
  • 6:20 - 6:23
    دەربارەی خۆشەویستەکەم ماسی توتی و
    دەمارە مەرجانیەکان
  • 6:23 - 6:25
    کە کۆتاییەکی خۆشی هەبێت.
  • 6:25 - 6:26
    سوپاس.
  • 6:26 - 6:29
    (چەپڵە لێدان)
Title:
چیرۆکێکی خۆشەویستی لەسەر قەیرانی دەمارە مەرجانیەکان
Speaker:
ئەیانا ئیلیزابێث جۆنسن
Description:

لەنێو سەدان ژێر دەریاوان، زیندەوەرزانی دەریا ئەیانا ئیلیزابێث جۆنسن کەوتە خۆشەویستیەوە -- لەگەڵ ماسیەک. لەم هۆنراوەیەوە بۆ ماسی توتی، ئەو باسی پێنج خاڵی ئەم بونەوەرانە دەکات کە وایان لێدەکات سەرسوڕهێنەر بن. (لە توانایانەوە بۆ کردنی پیسایی لمی سپی بۆ ڕەنگاوڕەنگ کردن "گۆڕانکاری لە شێوازی بەرگیان") و پیشاندانی ئەوەی لە مەترسی دایە -- وەک هەڕەشەی گۆڕانکاری کەش و هەوا بۆ داهاتووی دەمارە مەرجانیەکان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:42

Kurdish (Central) subtitles

Revisions