WEBVTT 00:00:01.429 --> 00:00:03.642 من دەمەوێت چیرۆکێکی خۆشەویستیتان بۆ باس بکەم. 00:00:04.190 --> 00:00:06.524 بەڵام کۆتاییەکی خۆشی نییە. 00:00:07.333 --> 00:00:11.029 ڕۆژێک لە ڕۆژان منداڵێکی لاساری پێنج ساڵان بووم 00:00:11.053 --> 00:00:14.053 کە بڕیاریدا ببێت بە زیندەوەرزانی دەریایی. 00:00:14.527 --> 00:00:18.990 سی و چوارساڵ، ٤٠٠ئامێری هەناسەدانی ژێرئاو و دواتر یەک بڕوانامەی دکتۆرا، 00:00:19.014 --> 00:00:22.180 من هێشتا بەتەواوەتی پەیوەستم بە دەریا. 00:00:22.800 --> 00:00:25.387 دە ساڵم بەکارکردن لە کۆمەڵی ماسییەکان بەسەربرد 00:00:25.411 --> 00:00:26.593 لە کاریبیان، 00:00:26.617 --> 00:00:29.012 ژماردنی ماسی، چاوپێکەوتنی ماسیگرەکان، 00:00:29.036 --> 00:00:32.551 دووبارە نەخشاندنی ئامێری ماسیگرتن و پێشخستنی سیاسی. 00:00:32.957 --> 00:00:37.012 من هاوکاربووم لەزانینی ئەوەی بەرێوبردنی بەردەوام دەکرێت چۆن بێت 00:00:37.036 --> 00:00:40.680 بۆ ئەو شوێنانەی ئاسایشی خۆراک، کار و کلتورەکان 00:00:40.704 --> 00:00:42.585 هەموویان پشت بە دەریا دەبەستن. 00:00:43.538 --> 00:00:46.942 لە نێوەندی هەموو ئەوانەوە، من کەوتمە خۆشەویستیەوە. 00:00:47.628 --> 00:00:48.953 لەگەڵ ماسییەک. 00:00:49.675 --> 00:00:53.287 زیاد لە ٥٠٠ جۆری ماسی دەریایی لەسەر مەرجانەکانی دەریای کاریبی دەژین، 00:00:53.311 --> 00:00:56.540 بەڵام ئەوەی کە ناتوانم لە مێشکم دەری بکەم 00:00:56.564 --> 00:00:57.746 ماسی توتیە. 00:00:58.093 --> 00:01:00.641 کە لە تەواوی جیهان لەسەر دەمارە مەرجانیەکان دەژین، 00:01:00.665 --> 00:01:02.434 ١٠٠ جۆریان هەیە، 00:01:02.458 --> 00:01:04.264 ئەوان بەدرێژی مەترێک دەتوانن گەشە بکەن 00:01:04.288 --> 00:01:05.911 و بەکێشی زیاد لە ٢٠ کیلۆگرام، 00:01:05.935 --> 00:01:08.077 بەڵام ئەمە شتێکی بێزارکەرە. 00:01:08.101 --> 00:01:11.783 دەمەوێت پێنج شتی ناوازەتان پێ بڵێم دەربارەی ئەو ماسیانە. 00:01:12.815 --> 00:01:15.315 یەکەم، ئەوان دەمێکی وەک دەنووکی تووتیان هەیە، 00:01:15.339 --> 00:01:17.117 تەواو بەهێزە بۆ گازگرتن لە مەرجانەکان، 00:01:17.141 --> 00:01:19.672 هەرچەندە ئەوان لەدوای قەوزەن. 00:01:19.696 --> 00:01:21.887 ئەوان گیابڕی دەمارەکانی دەریاکەن. 00:01:21.911 --> 00:01:25.700 ئەمە کلیلێکە، چونکە زۆر دەمارەکانی دەریایی لەگەڵ قەوزە زیاد لە پێویست گەشەدەکەن 00:01:25.724 --> 00:01:29.009 بەهۆی پیسبوونی پێکهاتەی خۆراک بە ئاوی ئاوەڕۆ و پەیین 00:01:29.033 --> 00:01:30.500 کەوا لە زەوییەکە دەردەچێت. 00:01:30.842 --> 00:01:33.402 و لەوێ بەپێی پێویست هیچ گیاخۆرێکی وەک ماسی تووتی نییە 00:01:33.402 --> 00:01:34.724 لەسەر دەمارەکانی دەریا 00:01:34.724 --> 00:01:36.223 بۆ ئەوەی هەمووی لەژێرەوە ببڕێت. 00:01:36.956 --> 00:01:39.314 باشە، دووەم شتی سەرسوڕهێنەر. 00:01:39.314 --> 00:01:44.399 دوای ئەوهەموو خواردنە، ئەوان پیساییەکی لمی سپی جوان دەکەن. 00:01:44.830 --> 00:01:48.639 ماسییەکی توتی تاک دەتوانێت زیاد لە ٣٨٠ کیلۆگرام دروست بکات 00:01:48.663 --> 00:01:50.996 لەو هاڕاوە مەرجانییە لە هەرساڵێک. 00:01:51.371 --> 00:01:52.956 هەندێک جار،کە دەچمە ژێر دەریا، 00:01:52.980 --> 00:01:54.895 لە چاویلکەکەمەوە دەڕوانم 00:01:54.919 --> 00:01:59.059 شوێنەواری پیساییە سپییەکەی ماسی تووتی دەبینم. 00:01:59.760 --> 00:02:04.202 بۆیە جاری داهاتوو کاتێ لەسەر ئەو لمە سپییەی سەرکەناری خولگەیی دەسوڕییتەوە، 00:02:04.226 --> 00:02:06.543 ڕەنگە پێوستە سوپاسی ئەم ماسیە بکەیت. 00:02:06.567 --> 00:02:07.718 (پێکەنین) 00:02:07.742 --> 00:02:10.686 سێیەم، ئەوان شێوازی زۆریان هەیە. 00:02:10.710 --> 00:02:12.994 فرەڕەنگ و هێڵدار، شینی سەوزباو، ئەرخەوانی سوور، 00:02:13.018 --> 00:02:14.183 زەرد، پرتەقاڵی، خاڵدار، 00:02:15.183 --> 00:02:18.211 ماسی توتی بەشێکی مەزنە وادەکات دەماری مەرجانی ڕەنگاوڕەنگ بن. 00:02:19.211 --> 00:02:21.589 وەک کەسایەتییە بەناوبانگەکان، 00:02:21.589 --> 00:02:25.128 بەدرێژایی ژیانیان چەندین جۆری ستایل دەگۆڕن. 00:02:25.473 --> 00:02:26.631 دەرکەوتنی لاویەتی، 00:02:26.655 --> 00:02:27.949 دواتر تەمەنی مامناوەندی، 00:02:27.973 --> 00:02:29.306 و کۆتا دەرکەوتن. 00:02:29.391 --> 00:02:35.082 چوارەم، لەگەڵ کۆتا گۆڕانکاری ڕەگەزیشیان دەگۆڕێت لە مێیەوە بۆ نێر، 00:02:35.082 --> 00:02:37.939 ناودەبرێت بە زنجیرەی نێرەموک. 00:02:38.252 --> 00:02:42.172 ئەم کۆمەڵە گەورەیە لەنێرەکان دواتر لەناوچەی مێینەکان کۆدەبنەوە بۆ گەراکردن. 00:02:42.700 --> 00:02:46.391 ئارەزووی ڕەگەزی تر و تاک هاوسەریەتی بەدڵنیاییەوە شتێکی ئاسایی نیە، 00:02:46.415 --> 00:02:49.216 و ماسی توتی نمونەیە بۆ هەندێک جوانی 00:02:49.240 --> 00:02:51.574 لە بەرنامەڕێژی پەیوەندی زاوزێی جۆراوجۆر. 00:02:52.088 --> 00:02:55.358 پێنجەم، و سەرسوڕهێنەرتریان، 00:02:55.382 --> 00:02:59.310 کاتێک ماسی توتی کۆ دەبنەوە لەنێو دەمارە بێدەنگەکان لە شەودا، 00:02:59.334 --> 00:03:03.093 ئەوان بڵقێکی لینج لە لیکەڕژێنەکانی سەریانەوە دەردەدەن 00:03:03.117 --> 00:03:05.728 کەوا تەواوی لەشیان دەپێچێت. 00:03:06.752 --> 00:03:08.950 ئەمە بۆنیان دەشارێتەوە لە دڕندەکان 00:03:08.974 --> 00:03:10.562 و دەیانپارێزێت لە مشەخۆرەکان، 00:03:10.586 --> 00:03:11.880 بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بخەون. 00:03:11.904 --> 00:03:13.913 ئەمە چەند جوانە؟ 00:03:13.937 --> 00:03:15.926 (پێکەنین) 00:03:15.950 --> 00:03:19.721 بۆیە ئەمە دانپێدانانی خۆشەویستی منە بۆ ماسی توتی 00:03:19.745 --> 00:03:21.434 بۆ هەموو جوانییەکانیان، 00:03:21.458 --> 00:03:24.689 خواردنی قەوزە، پیسایی لم، گۆڕینی ڕەگەز. 00:03:24.713 --> 00:03:25.808 (پێکەنین) 00:03:25.832 --> 00:03:29.887 بەڵام لەگەڵ ئەم خۆشەویستییە خەم دێت. 00:03:30.832 --> 00:03:34.475 ئێستا ئەم گروپانە و ماسیە سورەکان زیاد لە پێویست ڕاو دەکرێن، 00:03:34.499 --> 00:03:36.912 ماسیگرەکان ماسی توتی بە ئامانج دەگرن. 00:03:36.936 --> 00:03:39.348 ڕمەکانی ماسیگرتن جۆرە گەورەکان بە ئامانج دەگرن، 00:03:39.372 --> 00:03:43.650 ماسی شینی نیوەشەو و ماسی توتی پەلکەڕەنگینە ئێستا زۆر دەگمەنن، 00:03:43.674 --> 00:03:46.974 و تۆڕ و تەڵەکان بچوکترین جۆریان ڕاودەکەن. 00:03:46.998 --> 00:03:50.677 وەک زیندەوەرزانی دەریا و کەسێک، 00:03:50.701 --> 00:03:51.939 دەتوانم پێتان بڵێم، 00:03:51.963 --> 00:03:54.413 ماسی ئەوەندە زۆر نییە لە دەریادا. 00:03:54.437 --> 00:03:55.534 (پێکەنین) 00:03:55.558 --> 00:03:58.724 و من ماڵەکەیانم خۆشدەوێت 00:03:58.748 --> 00:03:59.923 کە دەمارە مەرجانیەکانن، 00:03:59.947 --> 00:04:03.393 کە جاران وەک کلتوری کاریبی چالاک بوو، 00:04:03.417 --> 00:04:05.448 ڕەنگاوڕەنگ بوو وەک تەلارسازی، 00:04:05.472 --> 00:04:07.339 و بەجموجۆڵ بوو هەروەک کەرنەڤاڵ. 00:04:07.671 --> 00:04:09.369 بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا، 00:04:09.393 --> 00:04:12.236 زیاد لە پێویست ڕاوکردنی ماسی و پیسبوون، 00:04:12.260 --> 00:04:16.879 ڕەنگە دەمارە مەرجانیەکان لە ماوەی ٣٠ ساڵ نەمێنن. 00:04:16.903 --> 00:04:19.827 تەواوی سیستەمێکی ژینگەیی بسڕێتەوە. 00:04:20.188 --> 00:04:21.346 ئەمە وێرانکەرە، 00:04:21.370 --> 00:04:25.694 چونکە سەدان ملیۆن خەڵک لەسەرانسەری جیهان 00:04:25.718 --> 00:04:29.560 پشت بە دەمارە دەریاییەکان دەبەستن بۆ خۆراک و داهاتیان. 00:04:29.584 --> 00:04:31.210 بە باشی بیری لێبکەوە. 00:04:32.998 --> 00:04:34.815 کەمێک لە هەواڵی باش 00:04:34.839 --> 00:04:40.441 ئەوەیە شوێنەکانی وەک بڵیز، بەربودا و بۆنیر ئەم ماسیە توتیە تایبەتانە 00:04:40.465 --> 00:04:42.560 دەپارێزن. 00:04:42.879 --> 00:04:47.012 هەروەها، شوێنی زیاتر و زیاتر ناوچەی پارێزراو دادەمەزرێنن 00:04:47.036 --> 00:04:49.663 کە بەتەواوی سیستەمی ژینگەییەکە دەپارێزێت. 00:04:50.044 --> 00:04:53.345 ئەمانە هەوڵی گرنگن، بەڵام ئەمە بەس نیە. 00:04:54.163 --> 00:04:56.036 لەم کاتەدا کە من لێرە وەستاوم، 00:04:56.060 --> 00:04:59.568 تەنها سەدا ٢.٢ ی زەریاکان پارێزراون. 00:04:59.956 --> 00:05:02.717 لەهەمان کاتدا، سەدا ٩٠ ی ماسیە گەورەکان، 00:05:02.741 --> 00:05:05.805 و سەدا ٨٠ ی مەرجانەکانی سەر دەمارەکانی دەریایی کاریبی، 00:05:05.829 --> 00:05:07.670 بە تەواوی لەناوچوون. 00:05:08.323 --> 00:05:10.903 ئێمە لە ناوەندی شەشەم لەناوچونی بەکۆمەڵین. 00:05:10.927 --> 00:05:14.272 و ئێمە، مرۆڤەکان، هۆکاری ئەم لە ناوچونەین. 00:05:15.292 --> 00:05:17.616 و هەر ئێمە چارەسەرەکەشیمان لایە. 00:05:17.701 --> 00:05:21.037 چاککردنی گۆڕانی کەش و هەوا و وەستانی زیادەڕۆی لە ڕاوکردنی ماسی، 00:05:21.061 --> 00:05:22.553 پاراستنی زەریاکان و 00:05:22.577 --> 00:05:24.549 وەستانی پیسکردنی خاکەکان. 00:05:24.573 --> 00:05:26.831 بەڵام ئەمانە پڕۆژەی گەورەن 00:05:26.855 --> 00:05:28.966 گۆڕانکاری سیستەمی پێویستە 00:05:28.990 --> 00:05:32.224 و ئێمە بەڕاستی ئەو کاتەمان نییە تا لە دەستی بدەین. 00:05:32.784 --> 00:05:35.050 هەریەکەمان دەتوانین بەژداربین، 00:05:35.498 --> 00:05:38.212 بە دەنگدانمان، دەنگەکانمان، هەڵبژاردنی خواردنەکانمان، 00:05:38.236 --> 00:05:40.149 تواناکانمان و دۆلارەکانمان. 00:05:40.173 --> 00:05:43.149 پێویستە هەوڵ بخەینەگەڕ بۆ چاککردنی هەڵسوکەوتی کۆمپانیاکان 00:05:43.173 --> 00:05:44.577 و سیاسەتەکانی حکومەتەکان. 00:05:44.601 --> 00:05:47.197 پێویستە شارستانیەت بگۆڕین. 00:05:48.046 --> 00:05:50.808 بنیادنانی کۆمەڵگەیەک لەدەوری چارەسەریی 00:05:50.832 --> 00:05:53.166 گرنگترین شتە. 00:05:54.149 --> 00:05:56.729 من هەرگیز کۆڵ نادەم 00:05:56.753 --> 00:06:00.268 کاردەکەم بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئەم هەسارە قەشەنگە. 00:06:01.220 --> 00:06:04.387 ھەر بەشێک لە ژینگە کە دەیپارێزین، 00:06:04.411 --> 00:06:07.609 یەک لە دەی لەگەرمبوون کەمدەکاتەوە، 00:06:07.633 --> 00:06:09.331 بەڕاستی کێشەیە. 00:06:09.820 --> 00:06:12.534 بەسوپاسەوە، من ھیوا پاڵنەرم نیە، 00:06:12.558 --> 00:06:14.758 بەڵکو ئارەزووم بۆ بەسوود بوون پاڵنەرمە. 00:06:15.558 --> 00:06:19.690 چونکە من نازانم چۆن وتارێکی ڕاستگۆیانە پێشکەش بکەم 00:06:19.714 --> 00:06:23.087 دەربارەی خۆشەویستەکەم ماسی توتی و دەمارە مەرجانیەکان 00:06:23.111 --> 00:06:24.711 کە کۆتاییەکی خۆشی هەبێت. 00:06:25.040 --> 00:06:26.191 سوپاس. 00:06:26.215 --> 00:06:29.213 (چەپڵە لێدان)