Return to Video

دۆسیەیەک بۆ ئینتەرنێتێکی بێ سەنتەر

  • 0:01 - 0:02
    ،سێ ساڵ لەمەوبەر
  • 0:02 - 0:05
    دەستمکرد بە بونیادنانی تۆڕێکی بێ سەنتەر
  • 0:05 - 0:09
    .لەبەر ئەوەی خەمی داهاتووی ئینتەرنێتم بوو
  • 0:09 - 0:12
    ئەو ئینتەرنێتەی کە ئێستە بەکاری دەهێنین
    .پڕە لە دەرگەوان
  • 0:12 - 0:15
    ،ئەگەر بتەوێت بگەیت بە شتێک لە وێب
  • 0:15 - 0:17
    دەبێت بەناو چەندین
    .نێوەندگیردا بڕۆیت
  • 0:17 - 0:20
    ،یەکەم هەڵگری ناوی دۆمەینەکە
  • 0:20 - 0:22
    ،کۆمپانیایەک کە سێرڤەرەکان هۆست دەکات
  • 0:22 - 0:26
    ،کە بە ئاسایی دەتگەێنێتە لایەنێکی سێهەمی
  • 0:26 - 0:28
    .بۆ خزمەتگوزاری هۆستینەکە
  • 0:29 - 0:33
    ئەمەش هەمووکات ڕوودەدات
    .ئەگەر بتەوێت بگەیتە وێبسایتێک
  • 0:33 - 0:38
    بەڵام ئەم دەرگاوانانە، لاوازن
    بۆ هێرشی ئینتەرنێت
  • 0:38 - 0:42
    لەگەڵ ئەوەشدا شاردراوەیی و چاودێری
    .ئاساندەکەن
  • 0:43 - 0:45
    .ئەم دۆخەش بەرەوخراپتر دەڕوات
  • 0:45 - 0:48
    هەمووشتەکان دەگوێزرێنەوە بەرەو
    ،هەڵگرتنی هەوری - کڵاود
  • 0:48 - 0:51
    لەوێدا داتاکان لە لایەن
    .ڕێکخراوە گەورەکان هۆست دەکرێت
  • 0:51 - 0:56
    ئەم جوڵانەوەیە چەندین نێوەندگیری
    .بەهێزتر دروست دەکات
  • 0:57 - 0:59
    ڕۆشتن بەرەو هەڵگرتنی کڵاود
    زۆر باشە
  • 0:59 - 1:01
    لەبەر ئەوەی زۆر هەرزان و ئاسانە
  • 1:01 - 1:03
    بۆ پەرەپێدەرەکان و بەکارهێنەری
    .خزمەتگوزاریەکان
  • 1:03 - 1:08
    پێویست ناکات خەمی
    .بە سێرڤەری فیزیکیەکانیان بێت
  • 1:08 - 1:14
    ناهەقیان ناگرم بەڵام ئەم
    ،ڕەوتە دەشێت زۆر مەترسیداربێت
  • 1:14 - 1:16
    لەبەر ئەوەی ئەم کۆمپانیا گەورانە
  • 1:16 - 1:20
    دەسەڵاتێکی بێسنوریان هەیە لەسەر
    .هۆستین و خزمەتگوزاریەکانی
  • 1:21 - 1:24
    زۆر ئاسانیشە ئەم دەسەڵاتە
    .بە خراپی بەکاربهێنرێت
  • 1:25 - 1:29
    ،بۆ نمونە ساڵی پار بەرێوبەڕی کۆمپانیایەک
  • 1:29 - 1:34
    کە وەک دەرگاوانێک کاردەکات
    .بۆ نۆ ملیۆن وێبسایت
  • 1:34 - 1:36
    لە دەرئەنجامی چەند کاریگەریەکی
    خەڵکی بڕیاریدا
  • 1:36 - 1:38
    ،یەکێک لەو وێبسایتانەی کە بەڕێوەی دەبات
  • 1:38 - 1:41
    .ماڵپەڕێکی ڕاست ڕەو پێویستە بلۆک بکرێت
  • 1:42 - 1:46
    لەدوای ئەوە ئیمەیڵێکی نارد بۆ ئەو
    .فەرمانبەرانەی کە کاری بۆ دەکەن
  • 1:47 - 1:49
    .ئەمە بڕیارێکی هاکەزایی بوو"
  • 1:51 - 1:53
    ئەم بەیانیە بە مەزاجێکی خراپەوە
    لە خەو هەستام
  • 1:53 - 1:56
    ". بڕیارمدا لە ئینتەرنێت دەریان بکەم
  • 1:58 - 2:00
    ،هەروەها دانی پێدا دەنێت
  • 2:00 - 2:02
    ".هیچ کەس نابێت ئەم دەسەڵاتەی هەبێت"
  • 2:03 - 2:07
    ،وەک وەڵامێک، یەکێک لە فەرمانبەرەکان پرسی
  • 2:07 - 2:09
    "ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە ئینتەرنێت کۆتایی دێت؟"
  • 2:12 - 2:14
    باوەڕم وانییە ئێمە بە ڕاستی
    ،ئینتەرنێت بکوژین
  • 2:14 - 2:16
    بەڵام وا بیردەکەمەوە کە ئێمە لە ناوەندێکی
  • 2:16 - 2:19
    نابەرپرسیارانەی پرۆسەی
    بە ناوەندی کردنی ئینتەرنێتین
  • 2:19 - 2:22
    .ئەوەش ئینتەرنێتەکەمان زۆر لاواز دەکات
  • 2:23 - 2:26
    ،ئینتەرنێتێک لە کەسێکەوە بۆ کەسێک
    کە ناوەندی نەبێت
  • 2:26 - 2:30
    چارەی ئەم کێشەیە دەکات
    ،بە لابردنی خاڵە ناوەندییەکان
  • 2:30 - 2:31
    .کە خزمەتگوزاری هۆستیگنەکانن
  • 2:32 - 2:34
    ئەمە هێز دەداتە بەکارهێنەرەکان
  • 2:34 - 2:38
    بۆ ئەوەی ئەو سایتی هۆستانەیان هەبێت
    .کە دەیانەوێت
  • 2:39 - 2:44
    لەم نێتوۆرکە، سایتەکان بە ڕاستەوخۆیی لە
    .سەردانکەرانەوە داونلۆد دەبێت
  • 2:45 - 2:47
    ئەمەش ئەوە دەگەێنێت
    ،ئەگەر ماڵپەڕێکت هەبێت بە ١٠٠ سەردانکەر
  • 2:47 - 2:51
    واتە لەلایەن ١٠٠ کۆمپیوتەر
    .لە جیهاندا هۆست کراوە
  • 2:52 - 2:57
    لە بنەڕەتدا ئەمە ئەو ئینتەرنێتەیە
    .کە لەلایەن خەڵکیەوە کار دەکات
  • 2:59 - 3:03
    ئاساییشیی تۆڕەکە لەلایەن پەبڵیک کی
    .کریپتۆگرافی دادەنرێت
  • 3:03 - 3:06
    بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لە ئەوەی کە
    کەس ناتوانێت سایتەکان دەستکاری بکات
  • 3:06 - 3:08
    .جگە لە خاوەنە ڕاستەقینەکەی
  • 3:09 - 3:14
    بەو شێوەیە بیبینە لەجیاتی ئەوەی کارەبا
    ،لە وێستگەی بەرهەمهێنانی گەورەوە وەربگریت
  • 3:14 - 3:16
    ،پانێڵی وزەی خۆر لە سەر ماڵەکەت دادەنێت
  • 3:16 - 3:22
    ئەگەر دراوسێکەت پێویستی بە وزەی زیاتر بوو
    ،دەتوانێت کەمێک وزە داونلۆد بکات لە تۆوەوە
  • 3:25 - 3:28
    بە بەکارهێنانی تۆڕێکی بێ سەنتەر
  • 3:28 - 3:32
    دەتوانین بهێڵین بەرهەمەکان بەردەستبێت
    بۆ سەردانکەرانی تر،
  • 3:33 - 3:35
    :ئەوەش دەگەێنێت کە
  • 3:36 - 3:41
    دەتوانین دژی ئەوانە بجەنگین کە بە
    نادادپەروەری دەبینین
  • 3:41 - 3:43
    .وەک شاردنەوەی وێب
  • 3:44 - 3:47
    لە چین، ئینتەرنێت بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە.
  • 3:49 - 3:52
    ،ناتوانن تەنانەت ڕەخنە لە حوکمەت بگرن
  • 3:52 - 3:54
    ،یان خۆپیشاندانێک ڕێکبخەن
  • 3:55 - 3:57
    تەنانەت ناتوانیت
  • 3:57 - 4:02
    ئیمۆجیەک بەکاربێنن بۆ هاوخەمی بۆ
    .قوربانیان کوشتاری گۆڕەپانی تیانانممێن
  • 4:03 - 4:06
    ،لەگەڵ ئینتەرنێتێکی بێ سەنتەر
    بەدەست حوکمەت نییە بڕیار بدات
  • 4:06 - 4:08
    .چی دەربکەوێت و چی دەرنەکەوێت
  • 4:09 - 4:11
    ،بەڵکو خەڵکەکەیە
  • 4:11 - 4:13
    ،وا دەکات ئینتەرنێت زۆر دیموکراسیانە بێت
  • 4:14 - 4:17
    بەڵام، لە هەمان کاتدا
    زۆر ئەستەمە ئەم تۆڕە بەکاربهێنیت
  • 4:17 - 4:20
    بۆ ئەوەی شتێک بکەیت کە نایاساییە
  • 4:20 - 4:21
    ،لە هەمووشوێنێکی جیهان
  • 4:21 - 4:25
    لەبەر ئەوەی بەکارهێنەران نایانەوێت
    ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە
  • 4:25 - 4:27
    .بە هۆست کردنی ئەم بەرهەمە پڕ کێشانە
  • 4:30 - 4:33
    یەکێکە لە هەرەشە گەورەکان
  • 4:33 - 4:34
    بۆ ئازادی ئینتەرنێت
  • 4:35 - 4:37
    .یاسادانانی زیاد لە پێویستە
  • 4:39 - 4:41
    ئەم باوەڕەم هەیە کە
  • 4:41 - 4:43
    نوێنەرەکانمان
  • 4:43 - 4:46
    کە لەسەر یاساکانی ئینتەرنێت دەنگ دەدەن
  • 4:46 - 4:49
    .زۆر ئاگاداری بڕیارەکانیان نین
  • 4:50 - 4:53
    بۆ نمونە پەرلەمانی ئەوروپا
    ،یاسایەکی نوێی هەیە
  • 4:53 - 4:55
    یاسایەکی نوێی مافی لەبەرگرتنەوە
  • 4:55 - 4:58
    .لە بەشێکی ماددەی ١٣دا
  • 5:00 - 5:04
    ،ئەگەر جێبەجێ بکرێت
    ئەوا داوادەکرێت کە هەر وێبسایتێکی گەورە
  • 5:04 - 5:06
    فلتەرێک دابنێت
  • 5:06 - 5:10
    کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی
    هەندێک بەرهەم بلۆک دەکات
  • 5:10 - 5:13
    لەسەر بنەمای هەندێک یاسا کە لەلایەن
    .کۆمپانیا گەورەکانەوە داندراوە
  • 5:13 - 5:17
    بیرۆکە سەرەکیەکە ئەوەیە کە پارێزگاری بکرێت
    ،لە ئەو بەرهەمانەی مافی لەبەرگرتنەوەیان هەیە
  • 5:17 - 5:20
    بەڵام ،زۆر شتی تر دەکاتە ژێر مەترسی
    کە لە ئینتەرنێت دەیکەین
  • 5:20 - 5:24
    بڵۆگ کردن، ڕەخنەگرتن، گفتوگۆکردن و
    لینک بڵاوکردنەوەی بابەت
  • 5:25 - 5:29
    گوگڵ و یوتوب
    ئێستە هەمان سیستەمیان هەیە
  • 5:29 - 5:34
    لە یەک کاتژمێردا ١٠٠،٠٠٠ داواکاری
    .لابردنیان هەیە
  • 5:35 - 5:39
    بە دڵنیاییەوە، ناتوانن ئەم هەموو داتایە
    ،ڕێکبخەن و پرۆسەی بکەن
  • 5:39 - 5:41
    بەڵكو زیرەکی دروستکراو بەکار دەهێنن
  • 5:41 - 5:43
    بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کە
    .ئەمە ماف شکاندنە یان نا
  • 5:45 - 5:48
    .بەڵام ئەم فلتەرانە بێ هەڵە نین
  • 5:49 - 5:55
    هەموو شتێک لادەبەن
    ،لە نوسراوی مافەکانی مرۆڤ
  • 5:55 - 5:58
    وانەکانی دەرباری مافی لەبەرگرتنەوە و
  • 5:58 - 6:00
    دەرئەنجامی ئەو بەدواگەڕانانەی
  • 6:00 - 6:05
    .کە ئاماژە بە ڕەخنەگرتن لە ماددی ١٣ دەدات
  • 6:07 - 6:10
    ،لەگەڵ ئەوەشدا
    .چەندین شتی تر لادەبەن
  • 6:12 - 6:19
    هەندێک ئەم فلتەرانە، تەنها بابەتی
    ،دیاریکراو لانابەن
  • 6:19 - 6:24
    تەنانەت دەتوانن ببنە هۆکاری لەدەستدانی
    :هەژمارە بەیەکەوە بەستراوەکانت
  • 6:24 - 6:28
    ،یان ئیمەیڵەکەت
    وێنەو نوسراوەکانت
  • 6:28 - 6:30
    ،یان کتێبە تەواو نەکراوەکەت
  • 6:30 - 6:33
    کە ئەمە لەگەڵ
    .دێنیس کوپەردا ڕویدا
  • 6:34 - 6:38
    زەحمەت نییە کە ببینیت
    چۆن ئەم سیستەمە بەخراپی بەکاردێت
  • 6:38 - 6:42
    .لەلایەن سیاسەتمەدار و خاوەن کۆمپانیاکان
  • 6:44 - 6:50
    ماددەی ١٣ش، درێژکراوەی ئەم فلتەرە
    ،ئۆتۆماتیکیانەیە بۆ هەموو ئینتەرنێت
  • 6:50 - 6:52
    کە چەندین دژایەتی زۆری بەرکەوتووە
  • 6:52 - 6:58
    لە ویکیپیدیا و گێت هەب و مۆزێلا
    ،و چەندینی تر
  • 6:58 - 7:03
    لە دامەزرێنەرانی ئینتەرنێت و تۆڕی جیهانی
  • 7:03 - 7:05
    .ڤینت سێرف و تیم بێرنەرس لی
  • 7:06 - 7:09
    ،سەرەڕای ئەم هەموو دژایەتیە قورسە
  • 7:09 - 7:11
    ،لە کۆتا دەنگدانی پەرلامانی ئەوروپا
  • 7:11 - 7:15
    دوو لەسەر سێی نوێنەرەکان لەگەڵ
    .ئەم یاسایەدا بوون
  • 7:17 - 7:20
    .کۆتا دەنگدانیش لە سەرەتای ٢٠١٩دا دەبێت
  • 7:21 - 7:23
    ،دەرئەنجامەکە زۆر گرنگە
  • 7:23 - 7:26
    ،بەڵام هەر چییەک ڕووبدات
  • 7:26 - 7:31
    من دڵنیام چەندین داواکاری
    هاوشێوە دروست دەبێت
  • 7:31 - 7:32
    .لە جیهاندا
  • 7:33 - 7:36
    ئەم جۆرە یاسایانە وا دەکەن کە زۆر
    قورس بێت
  • 7:36 - 7:38
    ،ئینتەرنێت بێ سەنتەر بێت
  • 7:38 - 7:40
    .کە هیچ کۆمپانیایەکی هۆست نەبێت
  • 7:41 - 7:44
    بەڵکو وێبسایتەکە خزمەت دەکرێت لەلایەن
    .سەردانکەران خۆیانەوە
  • 7:46 - 7:50
    سێ ساڵ لەمەوبەر، دەستمکرد
    .بەکارکردن لەسەر ئەم تۆڕە
  • 7:51 - 7:55
    لەو کاتەوە، هەزاران و دەیان هەزار
    کاتژمێرم بەسەربردووە
  • 7:55 - 7:57
    .لە پەرەپێدانی
  • 7:58 - 7:59
    بۆ؟
  • 7:59 - 8:03
    بۆ کەسێک ئەو هەموو کاتە بەفیڕۆ بدات
    ،لە شتێک کە بتوانیت بە ئاسانی کۆپی بکەیت
  • 8:03 - 8:05
    ناوی بنێتەوە تەنانەت بیفرۆشیت؟
  • 8:08 - 8:09
    ،لە ڕاستیدا
  • 8:09 - 8:12
    یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بوو
    .شتێک بکەم مانای هەبێت
  • 8:12 - 8:15
    ،لە کاری ڕۆژانەم وەک پەرەپێدەری وێب
  • 8:15 - 8:18
    هەستم نەدەکرد کە کارێک دەکەم
  • 8:19 - 8:21
    .بۆ ئەوەی ببێت بە شتێک لە خۆم گەورەتر
  • 8:23 - 8:27
    زۆر بە سادەیی، دەمویست ئەو
    ،ژیانە کورتەی لە جیهانا هەمە
  • 8:27 - 8:28
    .بیکەم بە شتێکی بە مانا
  • 8:31 - 8:36
    ساڵی پار، فایەرواڵی گەورەی چین
    .دەستی کرد بە بلۆک کردنی نێتوۆرکەکەم
  • 8:37 - 8:41
    ئەمەش بە فەرمی کردمی بە دوژمنی
  • 8:41 - 8:44
    حوکمەتێک کە لایەنگری
    .ئینتەرنێت سنوردارکردنە
  • 8:46 - 8:49
    لەو کاتەشەوە، هەتا ئێستا
    .لە یاری مشک و پشیلە دەچێت
  • 8:49 - 8:51
    کاتێک ئەوان
    یاسای فایەرواڵی نوێ دروست دەکەن
  • 8:51 - 8:54
    منیش دەبێت بە خێراترین
    کات کاردانەوەم هەبێت
  • 8:55 - 8:59
    بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لە هۆستینی بەرهەمەکان
    بەردەوام بن و وێبسایت دروست بکەن
  • 8:59 - 9:04
    کە بە بێ ئەوە لەلایەن ئینتەنێتی چینەوە
    .سنوردار دەکرێت و لادەبرێت
  • 9:06 - 9:10
    پاڵنەرەکەی ترم لە دروستکردنی
    .ئەم نێتوۆرکە ئەوەیە کە خەممە
  • 9:11 - 9:16
    خەمی داهاتوی ئینتەرنێتمە
    .لەدەست دەرچێت
  • 9:16 - 9:20
    زیادبونی ناوەندی بوونی یاساکان
  • 9:20 - 9:22
    هەڕەشەی ئازادی ڕادەربڕینمان دەکەن
  • 9:22 - 9:25
    .بە ئەوەش دیموکراسیەت
  • 9:25 - 9:29
    بۆ من دروستکردنی تۆڕێک بە بێ سەنتەر
  • 9:29 - 9:32
    مانای ئەوەیە کە کەنارێکی
    ،سەلامەت دروست بووە
  • 9:32 - 9:39
    شوێنێک کە یاساکان تێدا لەلایەن کۆمپانیا
    ،زلهێزەکان و لایەنە حیزبیەکان نەنوسراوە
  • 9:39 - 9:41
    .بەڵکو لەلایەن خەڵکییەوە
  • 9:42 - 9:43
    .سوپاس
  • 9:43 - 9:47
    (چەپڵە)
Title:
دۆسیەیەک بۆ ئینتەرنێتێکی بێ سەنتەر
Speaker:
تاماس کۆچیش
Description:

کێ کۆنترۆڵی ئینتەرنێت دەکات؟ بە وتەی تاماس کۆچێش؛ چەندین ڕێکخراو و حوکمەتی گەورە و کۆمپانیاکانن - کە ئەمەش ڕەوتێکە هەڕەشە لە تایبەتی کەسێتی دەکات لە جیهانی دیجیتاڵی. لە ئەم گفتوگۆ پڕ زانیاریەدا
تاماس باسی ئەو هەڕەشانە دەکات کە لەسەر ئازادی ئینتەرنێتە، و لەگەڵ ئەوەشدا پلانی خۆی بۆ ئینتەرنێتێکی بێسەنتەر باس دەکات، کە دەسڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ بەکارهێنەرەکانی

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:00

Kurdish (Central) subtitles

Revisions