< Return to Video

چۆن درێژترین تونێلی ژێر ئاو لە جیهاندا دروست کرا- ئەلێکس گێندلەر

  • 0:08 - 0:12
    کەناڵی ئینگلیزی، کە لەلایەن دوو نەتەوەی
    ئەوروپی بەهێزەوە دامەزرا
  • 0:12 - 0:16
    یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕێڕەوەکانی
    دەریای جیهان.
  • 0:16 - 0:18
    بۆ بەشێکی زۆری مێژووەکەی،
  • 0:18 - 0:21
    هەبوونی کەناری بەردین
    و کەش و هەوای زریاناوی
  • 0:21 - 0:24
    ئەگەری پەڕینەوەی سروشتی
    مەترسیدار کردبوو.
  • 0:24 - 0:28
    لە سەرەتای هەشتاکاندا ئەندازیاران
    پلانی زۆریان پێشنیار کرد
  • 0:28 - 0:31
    بۆ درێژ کردنەوەی کەلێنێکی ٣٣ کیلۆمەتری.
  • 0:31 - 0:35
    نەخشەکانیان دوورگەی دروست کراویان
    لە خۆدەگرت کە بە پردەکانەوە بەسترابوو،
  • 0:35 - 0:39
    بۆڕییە لە کار کەوتووە نقووم بووەکان
    لە شۆستە سەرئاوکەوتووەکان،
  • 0:39 - 0:44
    و ڕێڕەوێکی ژێرئاو درێژیەکەی زیاتر
    لە دوو هێندەی هەر تونێلێک کە هەیە.
  • 0:44 - 0:46
    لە کۆتای سەدەکە،
  • 0:46 - 0:50
    ئەم کۆتا پێشنیارە
    سەرنجی ئەوروپیەکانی ڕاکێشابوو.
  • 0:50 - 0:53
    داهێنانی ئامێری کونکەری تونێلەکە
  • 0:53 - 0:57
    و دۆزینەوەی توێژاڵێکی جێگیر
    لە گەچی پەیناوی کراو لەژێر قەڵای دەریا
  • 0:57 - 1:00
    تونێلەکەی سەرنجڕاکێشتر و
    گونجاوتر کرد.
  • 1:00 - 1:06
    بەڵام کۆسپە خێرا و زۆرەکانی پڕۆژەکە کە
    هیچ ئەندازیارێک نەیتوانی چارەسەریان بکات.
  • 1:06 - 1:07
    لەو کاتەدا،
  • 1:07 - 1:12
    بەریتانییەکان وەک بەرژەوەندیەکی ستراتیژی
    بۆ جیاکردنەوەی کیشوەرەکەیان دەڕوانی،
  • 1:12 - 1:16
    و ترس لە بەرامبەر داگیرکاری فەڕەنسا لە
    ئاستەنگ خستنە پێش پلانەکانی تونێلەکە.
  • 1:16 - 1:20
    هەڵگیرسانی جەنگی ئاسمانی هەموو ترسەکانی
    پشت ڕاست کردەوە،
  • 1:20 - 1:24
    بەڵام ترسی نوێی ئابووری جێگای گرتەووە.
  • 1:24 - 1:28
    لەکۆتاییدا، سەد ساڵ دوای سەرەتای
    گەڕان بە دوای دۆزینەوەی شوێنەواردا،
  • 1:28 - 1:30
    دوو وڵاتەکە گەیشتن بە ڕێکەوتن،
  • 1:30 - 1:33
    تونێلەکە بە پارەیەکی تایبەت
    بەرەو پێش چوو.
  • 1:33 - 1:37
    لە ساڵی ١٩٨٥، دەستەیەک
    له کۆمپانیاکانی فەڕەنسا و بەریتانیا
  • 1:37 - 1:41
    ۱٤ بیلیۆن پاوەندیان خستە وەبەرهێنانەوە،
  • 1:41 - 1:46
    لە درووست کردنی تونێلێک کە تا ئێستا
    گرانبەهاترین پڕۆژەی ژێرخانی ئابووریە.
  • 1:46 - 1:49
    نەخشەکە سێ تونێلی جیاکراوە
    لەخۆ دەگرێت.
  • 1:49 - 1:53
    یەکێک بۆ شەمەندەفەرەکانی فەڕەنسا،
    یەکێک بۆ شەمەندەفەرەکانی ئینگلتەرا،
  • 1:53 - 1:55
    هەروەها تونێڵێکی خزمەتگوزاری
    لە نێوان هەردووکیان.
  • 1:55 - 2:00
    بەدرێژایی پەڕگەی ژووری نوستن،
    ڕێڕەوی باری لەناکاو، و جۆگەی هەوایی،
  • 2:00 - 2:04
    ئەو بڕە زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەترە
    لە تونێڵێکان.
  • 2:04 - 2:08
    لە ساڵی ١٩٨٨، کرێکارەکان لە هەردوو لاوە
    دەستیان بە گەڕان و هەڵکۆڵین کرد ،
  • 2:08 - 2:11
    پلان دانان بۆ یەکتر بینین لە ناوەڕاست.
  • 2:11 - 2:16
    لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کەنار دەریای فەڕەنسا
    دەریخست شوێنەکە پڕە لە شەقبوون.
  • 2:16 - 2:19
    ئەو درزە بچووکانە ڕێگە بە دزەکردنی
    ئاو بۆ ناو تاشە بەردەکان دەدات،
  • 2:19 - 2:23
    بۆیە ئەندازیاران پەرەیان بە
    دژە ئاوی ئامێرەکانی هەڵکۆڵیندا.
  • 2:23 - 2:29
    بەریتانیەکان پێشبینی خاکی وشکی دەکرد و
    لە هەڵکۆڵینی ڕێک و پێک گەشەی سەند.
  • 2:29 - 2:34
    بەڵام تەنها چەند مانگێک لە کارەکە، ئاو لە
    درزی نادیارەوە دزەی کردە ناوەوە.
  • 2:34 - 2:38
    بەریتانیەکان خەڵتەیان بەکارهێنا
    بۆ هەڵکۆڵین لەناو ئەو گەچە تەڕە
  • 2:38 - 2:41
    بۆ لکاندنی درزەکان
    کە لە جوڵەی کونکەرەكە دروست بوون،
  • 2:41 - 2:43
    و تەنانەت لە پێش کاری
    هەڵکۆڵینی سەرەکی
  • 2:43 - 2:47
    بۆ بەهێز کردنی گەچەکە
    تاکوو کون ببێت.
  • 2:47 - 2:52
    سەڕەڕای ئەو ئاسیتەنگیانەش دوو گروپەکە بە
    زۆرترین خێرایی دەستیان بە هەڵکۆڵین کرد.
  • 2:52 - 3:00
    ئامێرەکە ١٣٠٠ تەن بەرز دەکاتەوە هەر
    کاتژمێرێکیش نزیکەی ٣.٥ مەتر هەڵ دەکۆڵێت .
  • 3:00 - 3:05
    لەکاتی هەڵکۆڵین بازنەیەکی ناوپۆشکراویان
    بۆ جێگیر کردنی تونێلەکەی دوای خۆیان دانا،
  • 3:05 - 3:09
    دروست کردنی هۆیەک بۆ پاڵپشتی کردنی
    گالیسکەکە کە لە پشتەوەی هەر ئامێرێکە.
  • 3:09 - 3:13
    تەنانەت لە بەرزترین خێراییدا،
    کارەکە بە وریاییەوە بەردەوام بووە. توێژاڵە
  • 3:13 - 3:18
    گەچەکە ڕێگایەکی پێچاوپێچی
    لە نێوان بەردی ناجێگیر و قوڕدا گرتبوو،
  • 3:18 - 3:24
    بە زیاتر لە ١٠٠ کونکەری کونکرابوو کە
    لەلایەن زەوی پێوانی پێشترەوە دروستکرابوون.
  • 3:24 - 3:28
    سەرەڕای ئەوەش، هەردوو دەستەکە
    چاودێری بەردەوامی پێوانەکانیان کردوە
  • 3:28 - 3:32
    تا دڵنیابن کە ئەوان لە پێشبڕکێکردن دان بۆ
    بینینی هەر ٢ سانتیمەترێک بۆ هەر یەکێکیان.
  • 3:32 - 3:35
    بۆ درێژەدان بەو ڕێگە
    گرینگ و ناوازەیە،
  • 3:35 - 3:38
    ئامێری هەڵکۆڵینەکە بەرنامەی شوێن
    دیاریکردنی مانگی دەست کردنیان دامەزراند،
  • 3:38 - 3:42
    هەروەها زەمین ناسەکان بۆ هەڵکۆڵین
    پاشماوە بەردبووەکانیان بەکارهێنا
  • 3:42 - 3:45
    بۆ جەختکردن لەوەی ئەوان لە
    قوڵاییەکی تەواو دان.
  • 3:45 - 3:50
    لە ماوەی دروست کردندا،
    پڕۆژەکە زیاتر لە١٣٠٠٠ کەسی گرتە خۆی
  • 3:50 - 3:53
    ١٠ لەو کرێکارانە گیانیان لە دەستدا.
  • 3:53 - 3:55
    بەڵام دوای دوو ساڵ و نیو
    لە دروست کردنی تونێل،
  • 3:55 - 3:59
    لە کۆتایدا دوو دەستەکە
    پەیوەندیان دروست کرد.
  • 3:59 - 4:02
    دەرکەوتنی کرێکاری بەریتانی
    گراهام فاگ لە لای فەڕەنسا،
  • 4:02 - 4:08
    لە چاخی بەستەڵەکەوە بوو بە یەکەم کەس
    کە بە وشکانیدا بەسەر کەناڵەکە بپەڕێتەوە.
  • 4:08 - 4:10
    هێشتا کار مابوو ئەنجام بدرێت،
  • 4:10 - 4:13
    لە دامەزراندنی پەڕگەکانی ژووری
    خەوتن و ئێستگەی ترۆمپا
  • 4:13 - 4:17
    بۆ دانانی زیاتر لە سەد میل لە ڕێچکەکان،
    تەلەکان، هەستەوەرەکان.
  • 4:17 - 4:23
    بەڵام لە٦ی ئایاری ١٩٩٤، ئاهەنگێکیان کردەوە
    بەناونیشانی تەواوکردنی تونێلێکە.
  • 4:23 - 4:27
    دوای ١٦ مانگ هەموو خزمەتگوزارییە
    گشتییەکان دەستیان پێکرد، لەگەڵ
  • 4:27 - 4:31
    شەمەندەفەر بۆ سەرنشینان و بەربەستەکانی
    هاتن و چوون بۆ ئۆتۆمۆبیل و بارهەڵگران.
  • 4:31 - 4:37
    ئەمڕۆ، تونێلی بەندەرەکە لە ساڵێکدا خزمەتی
    زیاتر لە ٢٠ ملیۆن سەرنشین دەکات،
  • 4:37 - 4:41
    گواستنەوەی سەرنشینەکان بەدرێژایی بەنداوەکە
    تەنها بە ٣٥ خولەک.
  • 4:41 - 4:46
    بەداخەوە، هەموو کەسێک ئەو مافەی نییە بە
    پێی یاسا ئەو گەشتە بکات.
  • 4:46 - 4:50
    هەزاران پەنابەر هەوڵیانداوە بە ناو
    تونێلێکەدا بچنە ناو بەریتانیا
  • 4:50 - 4:53
    هەندێک کات هەوڵدانی خۆکوژانە.
  • 4:53 - 4:56
    ئەم تراژیدیایانە ڕوخساری گوزەری
    تونێلەکەیان گۆڕی بەرەو باشوور
  • 4:56 - 4:59
    بۆ جێگەیەکی کێبڕکێی بەردەوام.
  • 4:59 - 5:03
    خۆشبەختانە، پێکهاتە مێژووییەکان
    دەتوانرێن بپارێزرێن وەک بیرهێنانەوەیەک
  • 5:03 - 5:06
    کە کاتێک بەربەستەکان دەشکێنن
    مرۆڤایەتیان لە باشتریندا دەبێت.
Title:
چۆن درێژترین تونێلی ژێر ئاو لە جیهاندا دروست کرا- ئەلێکس گێندلەر
Speaker:
ئەلێکس گێندلەر
Description:

تەواوی وانەکە لێرە چاو لێکە: https://ed.ted.com/lessons/how-the-world-s-longest-underwater-tunnel-was-built-alex-gendler

کەناڵی ئینگلیز لەلایەن دوو نەتەوەیی دەسەڵاتدارەوە دروست کراوە، تاکو ئێستاش یەکێکە لە درێژترین ڕێڕەوە دەریایەکان لە جیهاندا. لە بەشێکی زۆری مێژووەکەی، پەڕینەوە دیمەنێکی ترسناک بووە. ئەندازیارەکان چەندین نەخشە ڕێگەیان بۆ فراوانکردنی ئەو بۆشاییە داڕشت، هەروەها نەخشە دانان بۆ ڕێڕەوێکی ژێر ئاویی دووهێندە درێژتر بێت لە هەر تونێلێک کە بوونی هەیە.

ئەلێکس گێندلەر زانیاریمان دەداتێ سەبارەت بە دروست کردنی کەناڵێکی تونێل.

وانەێک لەلایەن ئەلێکس گێندلەر، دەرهێنانی لەلایەن ستۆدیۆی کیمیچی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:08

Kurdish (Central) subtitles

Revisions