پێنج ڕێگە بۆ ئەوەی باشتر گوێ بگرین
-
0:00 - 0:02هەستی بیستن لەدەست دەدەین.
-
0:03 - 0:07لەسەدا ٦۰ کاتەکانمان بە
گوێگرتنەوە بەسەر دەبەین، -
0:07 - 0:09بەڵام، زۆرباش نین تێیدا.
-
0:09 - 0:12تەنها ٪۲٥ شتە بیستراوەکان
لامان دەمێنێتەوە. -
0:12 - 0:13ئێستا ئێوە نا،
ئەو گفتوگۆیەش نا، -
0:13 - 0:15بەڵام بەشێوەیەکی
گشتی ئەمە ڕاستە. -
0:15 - 0:16(پێکەنین)
-
0:16 - 0:19با پێناسەیەکی گوێگرتن بکەین وەک
دروستکردنی مانا لە دەنگدا. -
0:20 - 0:21ئەمە قۆناغێکى هزرییە،
-
0:21 - 0:23و قۆناغى جیاکردنەوەیە.
-
0:23 - 0:26تەکنیکی سەرنج ڕاکێش
بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بەکاردەهێنین. -
0:26 - 0:28یەکێک لەوان ناسینەوەی شێوازەکانە.
-
0:28 - 0:30(لە ئاهەنگێکی ژاوە ژاو)
و تێکەڵى وەک ئەمە، -
0:30 - 0:34گەر بلێم, "سارا، دەیڤد، وریا بن" --
ھەندێ لە ئێوە هەڵدەستنە سەر پێ. -
0:35 - 0:38بە جیاوازى کردنى ژاوەژاو
لە نیشان شێوازەکان دەناسینەوە. -
0:38 - 0:40و بەتایبەت ناوەکانمان.
-
0:40 - 0:42جیاوازیکردن شێوازێکیترە
کە ئێمە بەکاری دەهێنین. -
0:42 - 0:45گەر بۆ ماوەى زیاتر لە ٢ خولەک گوێ
بۆ ئەم ژاوەژاوە هەڕەمەکییە بگرم، -
0:45 - 0:48گوێگرتن لەژاوەژاوى هەڕەمەکى دەپارێزین.
-
0:48 - 0:53ئێمە گوێ لە جیاوازییەکان دەگرین: ئەم
دەنگە بەردەوامەکان کەمدەبنەوە. -
0:53 - 0:56هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە فلتەرەکان هەن.
-
0:56 - 0:58ئەو فلتەرانەش ئێمە لەو
دەنگەکان دەنگانە دووردەخەنەوە -
0:58 - 1:00لە خوارەوە تیشک دەخەینە سەریان.
-
1:00 - 1:04زۆرینەى خەڵک
بەتەواوی بێئاگان لەم فلتەرانە. -
1:05 - 1:07بەڵام لە ڕاستیدا بە چەشنێک
ڕاستی ئێمە دروست دەکەن، -
1:07 - 1:10چونکە ئەوانە پێمان دەڵێن
کە ئێمە گرنگی بە چی دەدەین. -
1:10 - 1:12نمونەیەکتان پێدەدەم.
-
1:12 - 1:15لەگوێ گرتندا، هۆش بۆ دەنگ زۆر گرنگە.
-
1:15 - 1:17کاتێک هاوسەرگیریم
لەگەڵ خێزانەکەم کرد، -
1:17 - 1:20بەڵێنم پێدا کە هەموو ڕۆژێک گوێی بۆ بگرم
-
1:20 - 1:21هەر وەکو یەکەم جار.
-
1:22 - 1:25ئێستا ئەوە شتێکە کە ڕۆژانە نایکەم.
-
1:25 - 1:26(پێکەنین)
-
1:26 - 1:29لە بوونی پەیوەندییدا ئەمە
ئامانجێکى گەورەیە. -
1:29 - 1:31(پێکەنین)
-
1:31 - 1:32بەڵام ئەوە بەس نییە.
-
1:32 - 1:34دەنگ گەردوون و کاتمان بۆ نمایش دەکات.
-
1:35 - 1:38گەر ئێستا ئێوە لەم ژوورە چاوتان دابخەن،
-
1:38 - 1:40ئێوە قەبارەی ژوورەکە هەست پێ دەکەن
-
1:40 - 1:44لە لەرینەوەی دەنگ،
هەڵبەز و دابەزی دەنگەکان لە ئاستی سەرەوە، -
1:44 - 1:46دەزانیت چەند کەس لەدەورووبەرتن،
-
1:46 - 1:48بەهۆی ئەو ژاوە ژاوە
بچوکانەی کە وەریان دەگریت. -
1:49 - 1:51دەنگ کاتیشمان بۆ دەستنیشان دەکات،
-
1:51 - 1:55چونکە دەنگ هەمیشە کاتێکی چەسپاوی هەیە.
-
1:55 - 1:58لە ڕاستیدا، وای بۆ دەچم
گوێگرتن سەرەکیترین ڕێگەیە -
1:58 - 2:00ئێمە ئەزموونی بە تێپەربوونی کات دەکەین
-
2:00 - 2:01لە ڕابردوو تا داهاتوو.
-
2:01 - 2:05کەواتە، "دەنگ کات و مانایە" --
وتەیەکی جوانە. -
2:05 - 2:07لەسەرەتاوە گوتم
گوێگرتنمان لە دەست دەدەین. -
2:07 - 2:09بۆچی وام گوت؟
-
2:09 - 2:11باشە، چەندین هۆکار بۆ ئەمە هەیە.
-
2:11 - 2:13لەسەرەتا، ئێمە ڕێگەکانی
تۆمار کردنمان داهێنا -- -
2:13 - 2:17سەرەتا نووسین، دواتر تۆمارکردنی دەنگ
وهەروەها تۆمار کردنی ڤیدیۆ. -
2:17 - 2:21گوێگرتن بە وردی
بە تەرکیز و بە سەلیقە لە ئێستادا نەماوە. -
2:21 - 2:24دووەمین، جیهان ئێستا پڕە لە ژاوەژاو،
-
2:24 - 2:29ئەم ژاوەژاوە وەک وێنەیەک
و دەنگێک دەردەکەوێت، -
2:29 - 2:31ئەمە گرانە بۆ گوێ گرتن،
-
2:31 - 2:33ئەمە تاقەت پڕوکێنە بۆ گوێ گرتن.
-
2:33 - 2:36زۆرینەی خەڵکی پەنا بۆ
هێدفۆنەکانیان دەبەن، -
2:36 - 2:39بەڵام دەگەڕێنەوە بۆ
شوێنێکی گشتی وەکو ئەمە، -
2:39 - 2:41ئەو مۆسیقایانەی کە ژینگە
بەبیر مرۆڤ دەھێننەوە، -
2:41 - 2:44بۆ چەندەھا ملیۆن دەنگی نزم و بچوک.
-
2:45 - 2:47لەم سیناریۆیە کەس گوێ لە کەس ڕاناگرێ.
-
2:48 - 2:49بێ ئارام دەبین.
-
2:50 - 2:53چیتر وتارمان ناوێت؛
ئێمە خوێندنەوەی دەنگیمان دەوێ. -
2:53 - 2:57و هونەری گفتوگۆ بە شێوەیەکی ترسناک،
جێی پێ لێژکراوە بە -- پێم وایە -- -
2:57 - 2:59بڵاوکراوە تاکە کەسییەکان.
-
2:59 - 3:03نازانم لەم گفتوگۆیە تا چەند گوێگرتن هەیە،
-
3:03 - 3:06کە بەداخەوە زۆر بەربڵاوە،
بەتایبەتی لە شانشینی یەکگرتوو. -
3:06 - 3:08توشی برینداربوون دەبین.
-
3:08 - 3:12ميدياکانمان بەم مانشێتانە
بەسەرمان دەقیژێنن -
3:12 - 3:13بۆ ئەوەی، سەرنجمان ڕابکێشن.
-
3:14 - 3:16ئمەش مانای وایە بۆ ئێمە
قوڕسترە سەرنج لە -
3:16 - 3:19هێمنی، ووردیی، تێگەیشتن بدەین.
-
3:20 - 3:23ئەمەش کێشەیەکی ترسناکە کە
ئێمە بیستن لە دەست دەدەین. -
3:23 - 3:25ئەمە بێ بەها نییە،
-
3:25 - 3:29چونکە گوێگرتن ڕێگەیەکە بۆ تێگەیشتن.
-
3:29 - 3:32گوێگرتنی بە هۆشیاری
هەموو کاتێک تێگەیشتن دروست دەکات، -
3:32 - 3:35تەنها بە گوێگرتن، بەبێ هۆشیاری
-
3:35 - 3:37دەشێت ئەم شتانە ڕووبدا.
-
3:37 - 3:40جیهانێک بەبێ ئەوەی کەس گوێ لە کەس بگرێت
-
3:40 - 3:43بەڕاستى شوێنێکی ترسێنەرە.
-
3:44 - 3:47حەزدەکەم پێنج جۆری ڕاهێنانتان
پێبناسێنم کە دەتوانیت، -
3:47 - 3:49لە لایەن خۆتەوە سودیان لێ وەربگریت،
-
3:49 - 3:51بۆ بەرەو پێشبردنی هەستی بیستنت.
-
3:51 - 3:52حەز بەمە دەکەن؟
-
3:52 - 3:53ئامادەبووان: بەڵێ!
-
3:53 - 3:56باشە. یەکەم شت بێدەنگییە.
-
3:56 - 4:00تەنها ۳ خولەک بێدەنگبوون
لە ڕۆژدا باشترین ڕاهێنانە -
4:00 - 4:03بۆ حەسانەوە و پشودانی گوێچکەکانت،
-
4:03 - 4:05ئاوا دەتوانی گوێچکەت
دووبارە هێمن بکەیتەوە. -
4:05 - 4:07ئەگەر نەتتوانی بێدەنگی
تەواو بەدەست بێنی، -
4:07 - 4:09هێمن بە، ئەوە بە تەواوی باشە.
-
4:10 - 4:12دووەم، بەمە دەڵێم "تێکەڵە."
-
4:12 - 4:16تەنانەت گەر لە ژینگەیەکی
جەنجاڵی وەک ئەمە بیت -- -
4:16 - 4:18و زۆرینەی کاتەکانمان
لەو شوێنانە بەڕێدەکەین -- -
4:19 - 4:23گوێگرتن لە کافتریایەک دەتوانم
چەند کەناڵی دەنگیم گوێ لێ ببێت؟ -
4:23 - 4:26چەند کەناڵی تاکی هەیە
کە دەتوانم گوێی لێبگرم؟ -
4:26 - 4:29دەتوانی لە شوێنێکی جوان تاقیبکەیتەوە،
.بۆنموونە، لەنزیک دەریاچەیەک. -
4:29 - 4:30گوێم لە دەنگی چەند باڵندە دەبێ؟
-
4:30 - 4:33ئەمانە لەکوێنە؟، ئەم نەرمۆڵانە لەکوێنە؟
-
4:33 - 4:36ئەمە ڕاهێنانێکی باشە بۆ
بەرەو پێشچوونی کوالێتی گوێگرتنت. -
4:37 - 4:41سێیەم، ئەم راھێنانەم ناو ناوە
"تامکردن،" ڕاھێنانێکی زۆر جوانە. -
4:41 - 4:43دەربارەی چێژ
وەرگرتنە لە دەنگەکانی ڕۆژانە. -
4:43 - 4:46ئەمە، بۆنمونە، ئەمە وشکەرەوە کەمە.
-
4:46 - 4:47(وشککەرەوە)
-
4:47 - 4:52ئەمە سەماى واڵتزە---یەک، دوو، سێ،
.یەک، دوو، سێ: یەک، دوو، سێ. -
4:52 - 4:53حەزم لێییە!
-
4:53 - 4:55یاخود ئەمە بۆ پێوانەکردن بەکار بھێنە.
-
4:55 - 5:02(دەنگی مەکینەی هاڕینی قاوە)
-
5:04 - 5:06واو!
-
5:06 - 5:08هەروەها، دەنگەکانی ڕۆژانە
بەڕاستی دەکرێ چێژبەخش بن -- -
5:08 - 5:10ئەگەر سەرنجی بدەین.
-
5:10 - 5:13من ناوم ناوە "کۆرسی نھێنی" --
ھەمیشە لە دەوروبەرمانە. -
5:13 - 5:17ڕاهێنانی دواتر دەشێ لە گشت
ڕاهێنانەکانیتر گرنگتر بێت، -
5:17 - 5:19ئەگەر تەنها یەک شتيش ببەیت.
-
5:19 - 5:20ئەمە شێوازی گوێگرتنە --
-
5:20 - 5:23بیرۆکەکە ئەمەیە دەتوانی
شێوازی گوێگرتن بگۆڕیت -
5:24 - 5:27کە چ شتێک شیاوە
بۆ ئەوەی گوێی لێبگرین. -
5:27 - 5:28ئەمە کاردەکات لەگەڵ ئەم فلتەرانە.
-
5:28 - 5:30لە یادتانە فلتەرەکانم پێشاندان؟
-
5:30 - 5:32وەکو دەسکی دەرگە یارییان پێ دەکات،
-
5:32 - 5:35بۆ ئەوەى بە ئاگابیت لێیان و
بڕۆیت بۆ شوێنێکى جیاواز. -
5:35 - 5:37ئەمانە تەنها چەند شێوازێکی کەمی بیستنن،
-
5:37 - 5:40یان هەڵکەوتنی شوێنی گوێگرتن
کە دەتوانی بەکاریبهێنی. -
5:40 - 5:41لێرەدا چەندین،
-
5:41 - 5:43سود دەبینین، ئەمەش زۆر سەرنج ڕاکێشە.
-
5:43 - 5:46و لەکۆتایدا، کورتکراوەیەکتان پێ دەناسێنم.
-
5:46 - 5:48،دەتوانی ئەم جۆرە لە گوێگرتن
لە گفتوگۆکانت بەکاربێنیت. -
5:48 - 5:51ئەگەر تۆ لە هەر یەک لەم پۆستانەیت --
-
5:51 - 5:54وای دادەنێم کە گوێگرانی ئەم گفتوگۆیە
لە یەکێک لەو پۆستانە کاردەکات. -
5:55 - 5:56کورتکراوەکە بریتە لە RASA،
-
5:56 - 6:00وشەیەکی سانسکریتیەت
بە مانای "شەربەت" یان "کڕۆک" دێت. -
6:00 - 6:05بە مانای "وەرگرتن،" و گرنگی دان دێت،
-
6:05 - 6:08"نرخاندن،" دروستکردنی هەندێ دەنگی
:"وەک "هم"،"ئۆه"، "باشە،" -
6:09 - 6:12"کورتکراوە"ووشەی "ئاوا" لە
گفتوگۆکردندا زۆر گرنگە، -
6:12 - 6:15و "پرسیار کردن،" بەدواچوون و
.پرسیار کردن گرنگە -
6:15 - 6:17ئێستا دەنگ حەزى منە، ئەو ژیانمە.
-
6:17 - 6:20کتێبێکی تەواوم دەربارەی نوسیووە
دەژیم بۆئەوەی گوێبگرم. -
6:20 - 6:23داواکرنی ئەمە لە زۆرینەی
خەڵکی کارێکی قوڕسە. -
6:23 - 6:27باوەڕم وایە هەموو کەسێک
پێویستە بە وریاییەوە گوێبگرێت -
6:27 - 6:28لەپێناو ژیانکردن بەتەواوی --
-
6:29 - 6:33بەستراوەتەوە بە شوێن و کات
و بەو شتە بەرجەستانەی لەدەوروبەرمانن، -
6:33 - 6:35بەندە بە لەیەکتر تێگەیشتن،
-
6:35 - 6:37باسی پەیوەندی ڕۆحیش هەر مەکە،
-
6:37 - 6:41چونکە گوێگرتن و تێفکرین بەشێکی سەرەکی
گشت ئەم ڕێگە ڕۆحیانەیە کە من پێیان ئاشنام -
6:41 - 6:43گوێگرتن کەوتۆتە ناوناخی
ئەم رێگە ڕۆحیانەیە. -
6:43 - 6:48بۆیە پێویستە وانەی گوێگرتن لە قوتابخانەکان
وەک وانەیەکی سەرەکی بخوێنرێت. -
6:49 - 6:50بۆچی تائێستا ناخوێندرێت؟ ئەوە شێتییە.
-
6:51 - 6:53و گەر ئێمە بتوانین لە
قوتابخانەکانمان گوێگرتن بخوێنین، -
6:53 - 6:56دەشێ خۆمان لە گفتوگۆی
تاقەتپڕوکێن و بێمانا بپارێزین -
6:56 - 6:59لەم جیهانە ترسناک و مەترسیەى،
کە پێشتر ئاماژەم پێکرد، -
6:59 - 7:02و لە شوێنێک دەبین کە تێیدا گشتمان
هەموو کاتێک بە وریاییەوە گوێدەگرین، -
7:02 - 7:04یان بەلایەنی کەمەوە
دەتوانین بەم شێوەیە بین. -
7:04 - 7:06ئێستا، نازانم چۆن ئەوە بکەم،
-
7:06 - 7:07بەڵام ئەمە تێدە،
-
7:08 - 7:11پێم وایە ئەو کەسانەی کە گوێ لە ڤیدیۆکانی
دەگرن، دەتوانن ئەم کارە بکەن. -
7:11 - 7:15بانگهێشتتان دەکەم پەیوەندیمان هەبێت،
پەیوەندیتان لەگەڵ یەکتری هەبێت، -
7:15 - 7:16کۆتایی بەم کارە بهێنن.
-
7:16 - 7:18با وابکەین وانەی گوێگرتن
لە قوتابخانەکان هەبێت، -
7:18 - 7:20و جیهان بگۆرین بۆ نەوەیەکی
-
7:20 - 7:23بەئاگا، بۆ جیهانێکی گوێگر --
جیهانێک پڕ لە پەیوەندی، -
7:23 - 7:24جیهانێک بۆ لێک تێگەیشتن
-
7:24 - 7:25و جیهانێک بۆ ئاشتی.
-
7:26 - 7:27سوپاس بۆ گوێگرتنتان لە من
ئەمڕۆ. -
7:27 - 7:30(چەپڵە)
- Title:
- پێنج ڕێگە بۆ ئەوەی باشتر گوێ بگرین
- Speaker:
- جولیان ترێژەر
- Description:
-
لە جیهانی پر ژاوەژاوی ئەمرۆدا، پسپۆری دەنگ ژولیان ترێژەر دەڵێت، ئێمە هەستی بیستنمان لە دەست دەدەین. لەم ڤیدیۆ کورت و نایابەدا ترێژەر ٥ ڕێگەمان پێشان دەدات بۆ ئەوەی بتوانین باشتر گوێبگرین و بە هۆشیاریەوە ببیستین.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 07:29
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for 5 ways to listen better |