Return to Video

لە بیرت بێت بڵێیت سوپاس

  • 0:00 - 0:04
    سڵاو. من لێرەم بۆ قسە کردن
    دەربارەی گرینگییەکانی
  • 0:04 - 0:07
    پیاهەڵدان، ڕێز و سوپاس
  • 0:07 - 0:09
    و هەبوونیان بە دیاریکراوی و ڕاستەقینە بێت.
  • 0:09 - 0:11
    ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام لەمە ئەوە بوو،
  • 0:11 - 0:14
    من لە خۆمدا تێبینیم کرد کاتێک
    کە گەورە دەبووم،
  • 0:14 - 0:15
    تا چەند ساڵێکی پێشوو،
  • 0:15 - 0:17
    کە دەمویست سوپاسی کەسێک بکەم،
  • 0:17 - 0:18
    دەمویست پیایان
    هەڵبدەم
  • 0:18 - 0:20
    من دەمویست لە پیاهەڵدانەکانیان بم
  • 0:20 - 0:22
    و من ئەمەم وەستاند.
  • 0:22 - 0:25
    و من لە خۆم پرسی، بۆ؟
  • 0:25 - 0:27
    هەستم بە شەرم کرد،
    هەستم بە شەرمەزاری کرد.
  • 0:27 - 0:29
    و پرسیارەکەی من ئەمە بوو،
  • 0:29 - 0:31
    ئایا من تاکە کەسم ئەمە دەکەم؟
  • 0:31 - 0:32
    بۆیە بڕیارمدا
    بگەڕێـم.
  • 0:32 - 0:35
    من زۆر بە بەختم کە کار لەگەڵ ڕێکخراوە
    مرۆییەکان دەکەم،
  • 0:35 - 0:38
    بۆیە بوارم هەبوو خەڵکی وا ببینم کە
    ڕووبەڕووی ژیان و مردن دەبنەوە
  • 0:38 - 0:42
    بە ئالوودە بوون.
    و هەندێك جاریش دەبێتە شتێکی سادەی وەک،
  • 0:42 - 0:47
    کە برینی قوڵیان ئەوەیە کە باوکیان مرد و
    بۆ جارێکیش نەیگوت شانازیت پێوە دەکەم.
  • 0:47 - 0:49
    بەڵام دواتر، لە هەموو خێزان وهاوڕییانیان
  • 0:49 - 0:52
    گوێ بیست دەبوون کە باوکی بە هەمووانی
    گوتووە کە شانازییان پێوە
  • 0:52 - 0:53
    دەکات، بەڵام هەرگیز
  • 0:53 - 0:56
    بە کوڕەکەی نەگوتووە. لەبەرئەوەی نەیدەزانی
    کە کوڕەکەی پێویستە
  • 0:56 - 1:00
    گوێی لەمە بێت. پرسیارەکەم ئەوەیە، بۆ ئێمە
    داوای ئەو شتانە ناکەین کە پێویستمانە؟
  • 1:00 - 1:02
    پیاوێک دەناسم، ٢٥ ساڵە هاوسەرگیری کردووە،
  • 1:02 - 1:04
    کە تامەزرۆی ئەوە بوو خێزانەکەی بڵێت،
    سوپاس
  • 1:04 - 1:07
    کە نان بۆ خێزانەکە پەیدا دەکەیت، و
    دەتوانم لەگەڵ منداڵەکان بم،"
  • 1:07 - 1:08
    بەڵام وای نەدەگوت.
  • 1:08 - 1:10
    ئافرەتێکیش دەناسم کە زۆر لەمەدا باشە.
  • 1:10 - 1:12
    هەفتەی جارێک هاوسەرەکەی دەبینی و دەیگوت،
  • 1:12 - 1:16
    "من زۆرم پێ خۆشە سوپاسم بکەیت بۆ ئەو
    شتانەی لە ماڵەکەدا دەیکەم لەگەڵ منداڵەکان
  • 1:16 - 1:19
    و ئەو گووتی،"ئۆو، ئەمە نایابە،
    ئەمە نایابە."
  • 1:19 - 1:21
    و پیاهەڵدانیش پێویستە ڕاستەقینە بێت،
  • 1:21 - 1:23
    بەڵام ئەو بەرپرسیارییەتی ئەمە
    دەگرێتە ئەستۆ
  • 1:23 - 1:26
    و هاوڕێیەکم، ئەپریل، کە لە باخچەی
    ساوایانەوە هاوڕێمە، کە سوپاسی
  • 1:26 - 1:29
    منداڵەکانی دەکات بۆ ئەرکە
    لاوەکییەکانیان. و ئەو گووتی، "بۆ نابێت
  • 1:29 - 1:31
    سوپاسیان بکەم،
    هەتا ئەمە ئەرکی خۆشیان بێت؟"
  • 1:31 - 1:33
    بۆیە، پرسیار ئەمەیە، بۆ من نایکەم؟
  • 1:33 - 1:34
    بۆ ئەوانیتر نایکەن؟
  • 1:34 - 1:37
    بۆ دەتوانم بڵێم، من گۆشتی نیمچە
    برژاوم دەوێت،
  • 1:37 - 1:40
    من پێویستم بە پێڵاوی ژمارە شەشە، "بەڵام
    ناڵێم،
  • 1:40 - 1:42
    "ئایا دەتوانیت بەم شێوەیە پێمدا هەڵبدەیت؟"
  • 1:42 - 1:46
    و لەبەر ئەوەی من زانیاری ڕەخنەگرتنت
    پێ دەدەم دەربارەی خۆم.
  • 1:46 - 1:48
    من خاڵی هەستیاری خۆمت پێ دەڵێم.
  • 1:48 - 1:50
    من پێت دەڵێم لە کوێ پێویستم
    بە یارمەتیتە.
  • 1:50 - 1:53
    و من لە ناخەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەم،
  • 1:53 - 1:55
    وەک ئەوەی تۆ دوژمنەکە بیت.
  • 1:55 - 1:57
    چونکە دەتوانیت چی بکەیت
    بەم زانیارییانە؟
  • 1:57 - 1:59
    دەتوانیت پاشگەزم بکەیتەوە.
    دەتوانیت من بە
  • 1:59 - 2:00
    خراپ بەکاربهێنیت.
  • 2:00 - 2:02
    یان دەتوانیت لە ئاست پێویستییەکانی من بیت.
  • 2:02 - 2:04
    و من پاسکیلەکەم دەبەم بۆ کۆگای پاسکیل
  • 2:04 - 2:07
    -حەزم لەمەیە- هەمان پاسکیل،
    و ئەوان ویلەکەی ڕاست دەکەنەوە.
  • 2:07 - 2:09
    گەنجەکە گووتی،"دەزانیت، کاتێک ویلەکان
    ڕاست
  • 2:09 - 2:10
    دەکەینەوە، پاسکیلەکە
  • 2:10 - 2:12
    زۆر باشتر دەکات."
    هەمان پاسکیلم هەیە،
  • 2:12 - 2:15
    و ئەوان هەموو وردە خوارییەکانی هەمان ویل
    چاکدەکەنەوە
  • 2:15 - 2:18
    ئەمە دوو ساڵ و نیو دەبێت و پاسکیلەکەم
    هەر نوێیە.
  • 2:18 - 2:20
    بۆیە، من پێشبڕکێی هەمووتان دەکەم.
  • 2:20 - 2:22
    دەمەوێت هەمووتان ویلەکانتان ڕاست بکەنەوە:
  • 2:22 - 2:25
    ڕاشکاو بە دەربارەی ئەو پیاهەڵدانەی
    کە دەتەوێت گوێت لێبێت.
  • 2:25 - 2:27
    پێویستت بە چییە گوێت لێبێت؟ بڕۆ لای
    خێزانت-
  • 2:27 - 2:29
    بڕۆ و پرسیاری لێبکە، چی پێویستە؟
  • 2:29 - 2:31
    بڕۆ بۆ لای هاوسەرەکەت-- چی پێویستە؟
  • 2:31 - 2:34
    بڕۆ ماڵەوە و ئەو پرسیارانە بکە، و یارمەتی
    ئەوانی دەوروبەرت بدە.
  • 2:34 - 2:35
    و ئەمە ئاسانە.
  • 2:35 - 2:37
    و بۆچی پێویستە ئێمە گرینگی بەمە بدەین؟
  • 2:37 - 2:38
    لەبارەی ئاشتی جیهان
  • 2:38 - 2:41
    چۆن ئاشتی جیهانیمان دەبێت بە کەلتوری جیا
    و بە زمانی جیا؟
  • 2:41 - 2:45
    پێموایە ئەمە ماڵ بە ماڵ، لە ژێر هەمان
    بنمیچ دەست پێ دەکات.
  • 2:45 - 2:47
    کەوایە، با هەر ڕێک لە باخچەکەمان بیکەین.
  • 2:47 - 2:49
    و من دەمەوێت سوپاسی هەموو ئامادەبووان
    بکەم
  • 2:49 - 2:51
    کە بوونەتە باشترین دایک، باوک،
  • 2:51 - 2:53
    هاوڕێ، کچ، کوڕ.
    و لەوانەیە هەرگیز کەسێک
  • 2:53 - 2:54
    وای پێ نەگووتبن،
  • 2:54 - 2:56
    بەڵام تۆ کارێکی زۆر زۆر باشت کرد.
  • 2:56 - 2:59
    و سوپاس کە لیرەیت، کە خۆت پیشان دا
  • 2:59 - 3:02
    و جیهان بگۆڕیت بە بیرۆکەکانت.
  • 3:02 - 3:04
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 3:04 - 3:11
    (چەپڵە ڕێزان)
Title:
لە بیرت بێت بڵێیت سوپاس
Speaker:
لاورا ترایس
Description:

لەم ئاخاوتنە پوختە ٣ خولەکییە، د. لاورا ترایس جەخت لە هێزی وشەی جادوویی" سوپاس" -- دەکاتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی، بۆ چاک کردنەوەی ڕێککەوتنێک، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە کەسێک بزانێت چی مانایەک دەگەیەنێت بۆ تۆ.
تاقی بکەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:11
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for Remember to say thank you
Show all

Kurdish subtitles

Revisions