-
بیهێنە پێش چاوت
-
کە لەسەر جێگای مردنەکەتیت
-
وە لە دەورووبەری جێگایەکەت
-
ئەو خەونانەی کە ژیان پێتی بەخشیبوون
-
ئەو بیرۆکانەی کە هەرگیز نەتکردنە کردار
-
ئەو بەهرە و توانا و دیاریانەی کە هەرگیز بەکارت نەهێنان
-
وە لەوێدا، لە دەورووبەری جێگایەکەت ڕاوەستاون
-
بە چاوی گەورە و تووڕەوە لێت دەڕوانن و دەڵێن
-
ئێمە بەرەو تۆ هاتین
-
وە تەنها تۆ دەتتوانی ژێانمان پێ ببەخشیت
-
وە ئێستا، دەبێت بۆ هەمیشە لەگەڵ تۆدا بمرین
-
وە پرسیارەکە ئەوەیە
-
ئەگەر بمریت
-
ڕێک لەم ساتەدا
-
چی شتێک لەگەڵتدا دەمرێت؟
-
چ خەونێک؟ چ بیرۆکەیەک؟ چ بەهرەیەک؟
-
چ گەورەیی و مەزنییەک کە تۆ ئامادەبوویت بەدەستی بهێنیت؟
-
ڕێگا مەدە
-
ترس لە شکستهێنان
-
وە باشییەکانی ژیانکردن بە شێوەیەکی بێمەترسی
-
فریوت بدەن
-
ناتوانیت بە زیندوویی ژیان جێبهێڵیت
-
بۆ دەرچوون لێرە دەبێت بمریت
-
تۆ شتێکی تایبەتت هەیە
-
تۆ مەزنی لە ناختدایە
-
تۆ بە ناوازەیی لەدایکبوویت
-
گوێم بۆ بگرە
-
تۆ لە ڕاستیدا بە ناوازەیی لەدایکبوویت
-
پێنج ملیۆن ئەڵبژاردە لەنێو منداڵداندا هەیە
-
باس لە تەنها یەک خانەی سپێرم و هێلکەیەک ناکەین
-
پێنج ملیۆن هەڵبژاردە هەیە وە لەنێوان پێنج ملیۆن هەڵبژاردەدا تۆ سەرکەوتووبوویت
-
خانەی سپێرمەکان دەبێت بەنێو
-
زنجیرەیەک ژینگەی ئاڵۆزدا تێبپەڕن
-
وەک و جەنگ وایە، جەنگە
-
لە کاتی لەدایکبوونتەوە، لە کاتی لەدایکبوونتەوە هەموو شتێک دەربارەی تۆ مەزنە، هەموو شتێک دەربارەی تۆ ناوازەیە
-
بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تۆ بە ئەنقەست ئەوەت هەڵبژاردووە کە کەسێکی مامناوەند بیت
-
تۆ لە قوتابخانە مامناوەندیت، لە شوێنی کارەکەت کەسێکی مامناوەندیت
-
هەر شتێک کە دەیکەیت مامناوەندە، نەک لەبەر ئەوەی کە خۆی وایە بەڵکو لەبەر ئەوەی کە تۆ بڕیارێکتداوە
-
تۆ مامناوەندبوونت هەڵبژاردووە، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی خەڵکانی دەوروبەرت مامناوەندن
-
یاخود پێدەچێت لە ژینگەیەکی مامناوەنددا گەورەبووبیت، یاخود لە قوتابخانەیەکی مامناوەندبوویت
-
یاخود بۆ کۆمپانیایەکی مامناوەند کارت کردووە، بۆیە بڕیارتدا
-
بڕیارتدا کە پێچەوانەی سرووشت و کەسایەتی خۆتبیت
-
بڕیارتدا کە پێچەوانەی سرووشت و کەسایەتی خۆتبیت
-
هەر لەبەر ئەوەیە کە دەچیت بۆ سەیرکردنی یاری تۆپی پێ
-
لەبەر ئەوە چەنەدان کاتژمێر لە سەیرکردنی ئەو وەرزشوانەدا بەسەردەبەیت کە پێی سەرسامیت
-
لەبەر ئەوەی کاتێک کە سەیریان دەکەیت شتێکی تایبەتیان تێدایە کە
-
هاوشێوەی ئەو مەزنیەیە کە لە تۆدا هەیە
-
هەر لەبەر ئەوەیە کە بیستۆکەکەت(سەماعە) لەگوێدەکەیت، وە هەموو دونیا وەلا دەنێیت
-
وە گوێ لەو هونەرمەندە ڕادەگریت کە پێی سەرسامیت، یاخود گوێ لە گۆرانی ڕاپ رادەگریت
-
وە لەقووڵایی ناختەوە ئازارت پێ دەگات چونکە ئەوە دەبێت تۆبیت
-
تۆ بە مەزنی و ناوازەیی سەرسامیت چونکە ناوازەیی لە ناختدایە
-
بەڵام ئاسانترە کە لە مەزنی و ناوازەیی بڕوانیت، وەک لەوەی کە کات تەرخانبکەیت
-
وزە تەرخان بکەیت و مەشق بەخۆت بکەیت، قوربانی بدەیت - ئاسانرە
-
وە هەر لەبەر ئەوەیە کە تۆ مامناوەندیت، لەبەر ئەوەیە کە ماندوو و بێهیوایت
-
(چونکە بەو شێوەیە ناژیت کە دەبێت بژیت (شایستەتە
-
نەخێر - ئەو شتانەت نیە کە دەبێت هەتبێت، ئەو کەسە نیت کە دەبێت ببیت
-
رقم لەوە دەبێتەوە کە بژیم و بمرم
-
وە هەرگیز نەزانم کە چی دەبێت
-
ئەگەرخۆم تەرخان نەکەم بۆ هیچ شتێک
-
بەڵام تۆ هەرگیز نەتبینیوە کە دەتوانیت چیت لێ دەربچێت
-
ئەگەر هەموو توانای خۆت بەکاربهێنیت
-
لە خەونەکاندا
-
کاتی ئەوەیە کە لە ناخی خۆت بڕوانیت
-
وە بڕیاربدەیت و بڵێیت کە خۆم بڕیاردەری چارەنووسی خۆمم
-
خۆم چارەنووسی خۆمم بەدەستە
-
وە کاتێک کە ئەو بڕیارە دەدەیت و دەڵێیت، من ئەنجامیدەدەم
-
گەردوون خۆی بۆ تۆ بەدەستەوەدەدات
-
وە ژیان هەرگیز وەک پێشتر نابێت
-
خەونەکەت بکەرە ڕاستی
-
خواوەند لەگەڵ مرۆڤدایە
-
مرۆڤێک و کۆمەڵە مرۆڤێک نا
-
بەڵکو لەگەڵ هەموو مرۆڤایەتیدایە، لەگەڵ ئێوەدا، ئێوە خەڵکینە تواناتان هەیە
-
توانای دروستکردنی ئامێر، توانای بونیادنانی خۆشبەختی
-
ئێوە خەڵکینە تواناتان هەیە تاکو ئەم ژیانە جوان و ئازاد بکەن
-
تاوەکو ئەم ژیانە بکەنە سەرکێشییەکی قەشەنگ
-
وە ئەگەر تۆ بڕیاربدەیت کە ژیانت شایستەی گەشەپێدانتە، و ئەمەش باباشی دەکەیت
-
وە ببیتە باشترین تێیدا و شارەزای خۆت ببت، وە ئەوە ببینیت کە لە ناختدایە
-
گەرەنتی ئەوە دەکەم کە هەرگیز شکست ناهێنیت
-
من پیت دەڵێم مەزنی لێرەدایە
-
مەزنی لەگەڵتدایە و وا باشترە بەدەستی بهێنیت
-
وەرگێران: هاوکار کامەران & مینا ئەحمەد