< Return to Video

چی ڕوویدا کاتێک لە ئەمریکا هه‌وڵی قەدەخەکردنی شەڕاب درا- ڕۆد فلیپس

  • 0:07 - 0:12
    لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ دا، شه‌ش
    پیاوی چەکدار دزیان لە شەمەندەنەفەڕێکی
  • 0:12 - 0:16
    بارهه‌ڵگری شیكاگۆ كرد. بەڵام ئەوە پارە
    نه‌بوو كه‌وا دزەکان بەدواوی دەگەڕان.
  • 0:16 - 0:19
    کەمتر لە یەک کاتژمێر
    دوای قەدەخەکردنی شەڕاب
  • 0:19 - 0:20
    لە تەواوی ئەمریکایا،
  • 0:20 - 0:25
    دزەکان بە بەهای هەزاران
    دۆلار ویسکیان دزی.
  • 0:25 - 0:30
    ئەمە یەک کاردانەوەی سەرئەنجامە
    نەخوازراوەکانی قەدەخەکردنەکە بوو.
  • 0:30 - 0:35
    لەسەر ئاستی نەتەوەیی بەرهەمێنان و
    فرۆشتنی شەڕاب لە ئەمریکادا قەدەخەکرا
  • 0:35 - 0:38
    هەردەست بەجێ
    هەمان قەدەخەکردن لە ڕووسیاش جێبەجێکرا
  • 0:38 - 0:41
    کەوا وەکو ڕێکاری کاتی جەنگ
    لەماوەی جەنگی یەکەمی جیهان دەستیپێکرد.
  • 0:41 - 0:44
    بەڵام ڕوانگەی جیهانی ڕۆژئاوا
    لەبارەی شەرابەوە
  • 0:44 - 0:48
    وەکو هۆکاری سه‌ره‌كیی نه‌خۆشی کۆمەڵایەتی
    زۆر کۆنتر بوو.
  • 0:48 - 0:52
    لەماوەی شۆڕشی پیشەسازی یەکەم
    یەکەم پاڵپشتی دەستەبەرکرد
  • 0:52 - 0:55
    هەرکە دانیشتوانە کرێکارە نوێیەکان
    شارەکانیان پڕ کرد
  • 0:55 - 0:58
    و پیاوەکان لە مەیخانەکان بە مەبەستی
    خواردنەوە کۆدەبوونەوە.
  • 0:58 - 1:02
    لە سەدەی ١٩دا، گروپەکانی دژی خواردنەوە
    کە ناسرابوون بە جوڵانەوە میانڕه‌وەکان
  • 1:02 - 1:06
    وردە وردە لە ئەمریکا و بەشەکانی
    ئەوروپا دەرکەوتن.
  • 1:06 - 1:09
    گروپە میانڕەوەکان پێیانوابوو
    کەوا شەڕاب پاڵنەرێکی سەرەکییە
  • 1:09 - 1:13
    لەپشت گرفتەکانی وەکو هەژاری
    و توندوتیژی خێزانی،
  • 1:13 - 1:15
    و هەوڵیاندەدا حکومەتەکان
    لەسەر ئەم بابەتە قایل بکەن.
  • 1:15 - 1:19
    لەکاتێکدا هەندێکیان بەسادەیی
    پاڵپشتی خواردنەوەی مام ناوەندیان دەکرد،
  • 1:19 - 1:22
    زۆریش پێیانوابوو پێویستە
    بەتەواوەتی شەڕاب قەدەخەبکرێت.
  • 1:22 - 1:26
    ئەم جوڵانانەوەش پاڵپشتی لەبەشە
    ڕۆشنبیرەکانی کۆمەڵگە بەدەستهێنا.
  • 1:26 - 1:29
    ڕێكخراوەکانی ژنان هەرلەسەرەتاوە
    جێ دەستیان دیاربووە،
  • 1:29 - 1:33
    مشتومڕی ئەوەیان دەکرد شەڕاب وا لە پیاوان
    دەکات خێزانەکانیان پشتگوێ بخەن و سوكایه‌تی
  • 1:33 - 1:37
    به‌ ژنه‌كانیان بكه‌ن. كه‌سایه‌تییه‌
    ئاینییه‌كان، بەتایبەتی پرۆتستانت،
  • 1:37 - 1:40
    دەیانگوت شەڕاب دەبێتەهۆی
    فریودان و گوناح کردن.
  • 1:40 - 1:44
    چالاکوانانی کاری پێشکەوتوو
    پێیانوابوو شەڕاب دەبێتە هۆی
  • 1:44 - 1:47
    زیانگەیاندن بە توانای کرێکارەکان.
  • 1:47 - 1:50
    هەروەها حکومەتەکانیش بۆ بیرۆکەی
    قەدەخەکردن نامۆنەبوون.
  • 1:50 - 1:54
    لە ئەمریکا و کەنەدا، دانیشتوانە نوێیه‌ سپی
    پێستەکان شەڕابێکی بەهێزی
  • 1:54 - 1:56
    وەکو ڕامیان بە کۆمەڵگە ڕەسەنەکان ناساند،
  • 1:56 - 1:59
    دواتریش لۆمەی شەڕابیان دەکرد کە بۆتە
    هۆی لێکترازاندنی ئەم کۆمەڵگەیانە-
  • 1:59 - 2:03
    هەرچەندە زۆر ڕووخساری دیکەی
    وێرانکەری ئەم تێکەڵبوونەیان هەبوو.
  • 2:03 - 2:07
    حکومەتی ئەمریکا و کەنەدا فرۆشتنی
    شەڕاب
  • 2:07 - 2:11
    بە دانیشتوانی ڕەسەن و
    کۆچەبەرە نوێیەکان قەدەخەکرد.
  • 2:11 - 2:14
    جوڵانەوە میانڕەوە ئەمریکیەکان یەکەم
    سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
  • 2:14 - 2:16
    لە سەر ئاستی ویلایەتی و ناوخۆی،
  • 2:16 - 2:20
    لە ماینی و هەندێک ویلایەتی دیکە
    بەرهەمهێنان و فرۆشتنی شەڕاب قەدەخەکرا
  • 2:20 - 2:22
    لەساڵی ١٨٥٠دا.
  • 2:22 - 2:26
    لە ساڵی ١٩١٩دا بڕگەی ١٨ بۆ دەستوری
    ئەمریکا زیادکرا
  • 2:26 - 2:29
    کەوا بەرهەمهێنان و فرۆشتن و
    گواستنەوەی
  • 2:29 - 2:32
    هەموو جۆرەکانی شەڕابی قەدەخەکرد.
  • 2:32 - 2:36
    بڕگەکە ساڵێک دواتر له‌ ژێر
    یاسای فەلستێدا ئەنجامەکەی بەدەرکەوت.
  • 2:36 - 2:39
    لەکاتێکیشدا یاساکە پێداویستی
    کەسی قەدەخەنەکردبوو،
  • 2:39 - 2:43
    کەسە ده‌وڵەمەندەکان ئەو هەلەیان قۆستەوە تا
    لەخۆبایبن لەکاتێکدا چێشتخانە و مه‌یخانەکان
  • 2:43 - 2:46
    پەلەیانکرد لە فرۆشتنی
    ئەو کەلوپەلەی مابۆوە.
  • 2:46 - 2:52
    ئه‌و کرێکارانه‌ی شەڕاب دەدڵۆپێنن و بیره‌
    و شەڕاب دروستده‌كه‌ن کارەکانیان لە دەستدا.
  • 2:52 - 2:56
    لەهەمان کاتدا، گروپە مافیاکان پەلەیان
    ده‌كرد تا داواکاری بۆ شەڕاب جێبەجێبکەن،
  • 2:56 - 3:00
    بازاڕێکی ڕەشی قازانجبەخشیان لە
    بەرهەمهێنان و بەقاچاخبردن و
  • 3:00 - 3:03
    و فرۆشتنی شەڕاب دامەزراند.
  • 3:03 - 3:06
    زۆربەی کات شان بە شانی
    پۆلیسە گەندەڵەکان
  • 3:06 - 3:08
    و بەرپرسانی حکومەت کاریان کردوە،
  • 3:08 - 3:12
    تەنانەت لە ١٩٢٨ تەقاندنەوەی هەڵبژاردنی
    سەرەکی بۆ دادنووسی ویلایەتی ئیلینۆیس
  • 3:12 - 3:16
    بۆ پاڵپشتی پارتێکی دیاریکراوی
    سیاسی.
  • 3:16 - 3:20
    دەیان هەزار میوانخانەی نایاسایی
    ناسرابوون بە"میوانخانە قەدەخەکراوەکان"
  • 3:20 - 3:22
    دەستیانکردبوو بە ساخکردنەوەی شەڕاب.
  • 3:22 - 3:26
    میوانخانەکانیان لە ژێر زەمینی پیسی باڕە-
    كان تا هۆڵە سەما فراوانەکان ڕێکخستبوو.
  • 3:26 - 3:30
    هەروەها خەڵک دەیتوانی لە ماڵەوە
    بۆ پێداویستی خۆیان شەڕاب دروستبکەن،
  • 3:30 - 3:35
    یان مۆڵەتی یاسایی لەڕێگای ڕاپۆرتی
    پزیشکی یان پێداویستی ئاینی بەدەستبهێنن.
  • 3:35 - 3:38
    بۆئەوەی شەڕابی پیشەسازی لە
    خواردنەوە قەدەخەبکەن،
  • 3:38 - 3:42
    حکومەت داوای لە کارگەکان کرد تا
    مادەی کیمیای زیان بەخش زیاد بکەن،
  • 3:42 - 3:46
    کە بووە هۆی ئەوەی هەزاران كه‌س
    ژەهراویی ببن و بمرن.
  • 3:46 - 3:50
    ده‌قاوده‌ق نازانین لەماوەی قەدەخەکردنه‌كه‌
    چەند کەس شەڕابیان دەخواردەوە
  • 3:50 - 3:53
    چونکە شەڕابی نایاسایی ڕێکنەخرابوو
    باجیشی بەسەردا نەسەپێندرابوو.
  • 3:53 - 3:55
    بەڵام لە کۆتایی ١٩٢٠ دا،
  • 3:55 - 3:59
    ئەوە ڕوون بوو کەوا قەدەخەکردن هیچ
    پێشکەوتنێکی کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا نەهێنا
  • 3:59 - 4:00
    وەک ئەوەی بەڵێنیدابوو.
  • 4:00 - 4:04
    لەجیاتی ئەوەی ڕێگاخۆشکەربوو بۆ
    په‌یدابوونی گەندەڵی سیاسی و مافییا
  • 4:04 - 4:07
    و ملیۆنانی هاوڵاتی قەدەخەکردنەکەیان
    ڕسواکرد.
  • 4:07 - 4:12
    لە هێرشێکدا بۆ سەر هۆڵێکی بیرە لە
    دیترۆیت بەڕێوبەری پۆلیس و پارێزگار و
  • 4:12 - 4:15
    ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن بەهۆی خوارنەوە
    دەستگیرکران.
  • 4:15 - 4:18
    هەرلەگەڵ دەستپێکی سیستی ئابوری
    لە ساڵی ١٩٢٩دا،
  • 4:18 - 4:22
    تاڕادەیەکی زۆر حکومەت پێویستی
    بە داهاتی باجی فرۆشتنی شەڕاب هەبوو،
  • 4:22 - 4:25
    و پێیوابوو کە هەڵگرتنی قەدەخەکردنەکە
    دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی ئابووری.
  • 4:25 - 4:31
    لە ساڵی ١٩٣٣دا، ئەنجوومەن بڕگەی ٢١ هەموار
    كرد و بڕگەی ١٨شی هەڵوەشاندەوە-
  • 4:31 - 4:35
    تاکە بڕگەبوو کە بەتەواوەتی
    هەڵوەشاندرابیتەوە.
  • 4:35 - 4:36
    ئەندامانی جوڵانەوە میانڕەوەکان
  • 4:36 - 4:40
    پێیانوابوو کە شەڕاب
    ڕەگی گرفتەکانی کۆمەڵگە بووە،
  • 4:40 - 4:43
    بەڵام لە ڕاستییدا ئاڵۆرترە.
  • 4:43 - 4:45
    و لەکاتێکدا قەدەخەکردنەکە
    بەتەواوەتی سەرینەگرت،
  • 4:45 - 4:50
    کاریگەریە ته‌ندروستی و کۆمەڵایەتیه‌كانی
    شەڕاب تا ئەمڕۆش بەنیگەرانی ماونەتەوە.
Title:
چی ڕوویدا کاتێک لە ئەمریکا هه‌وڵی قەدەخەکردنی شەڕاب درا- ڕۆد فلیپس
Speaker:
ڕۆد فلیپس
Description:

بۆ بینینی تەواوی وانەکە: https://ed.ted.com/lessons/what-happened-when-the-united-states-tried-to-ban-alcohol-rod-phillips

لە ١٧ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٠ دا، کەمتر لە یەک کاتژمێر شەڕاب لە تەواوی ئەمریکایا قەدەخەکرا، شەش پیاوی چەکدار دزیان لە شەمەندەنەفەرەکی بارهەڵگری شیکاگۆی کرد، بە بەهای هەزاران دۆڵار ویسکیان دزی ئەمه‌ یەکەم کاردانەوەی سەرئەنجامە نەخوازاوەکانی قەدەخەکردن بوو. کەواتە ده‌قاوده‌ق قەدەخەکردن چی بوو بۆچی ڕوویدا؟
ڕۆد فلیپس لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەم بەشەی مێژووی ئەمریکا دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:54

Kurdish (Central) subtitles

Revisions