چۆن مێشكمان ئاخاوتن چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
-
0:07 - 0:14ته‌مه‌ن 20 ساڵێكی ئاسایی له‌نێوان
27000 بۆ 52000 وشه‌ی جیاواز ده‌زانێت. -
0:14 - 0:20له ته‌مه‌نی 60 ساڵیی، تێكڕای ئه‌م
ژماره‌یه له 35000 بۆ 56000 ده‌بێت. -
0:20 - 0:24به ده‌نگی به‌رز ده‌گوترێن، زۆربه‌ی ئه‌م
وشانه كه‌متر له چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. -
0:24 - 0:29له‌گه‌ڵ هه‌ر وشه‌یه‌ك، مێشك
ده‌بێت بڕیارێكی خێرا بدات: -
0:29 - 0:32كام له‌و هه‌زاران هه‌ڵبژارده‌یه
ده‌گاته ئاماژه‌كه؟ -
0:32 - 0:36نزیكی 98% ی كاته‌كان، مێشك وشه
ته‌واوه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت. -
0:36 - 0:37به‌ڵام چۆن؟
-
0:37 - 0:41تێگه‌یشتنی ئاخاوتن جیاوازه له
تێگه‌یشتنی خوێندنه‌وه، -
0:41 - 0:44به‌ڵام هاوشێوه‌ی تێگه‌یشتنی
زمانی ئاماژه‌یه-- هه‌رچه‌نده -
0:44 - 0:49ناسینه‌وه‌ی وشه‌ی وتراو زیاتر له
زمانی ئاماژه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه. -
0:49 - 0:51كلیلی توانای تێگه‌یشتنی ئاخاوتن
-
0:51 - 0:55بریتییه له ڕۆڵی مێشك وه‌كو
چاره‌سه‌ركه‌رێكی ته‌ریب، -
0:55 - 0:58به‌و مانایه‌ی ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا
چه‌ندین شتی جیاواز بكات. -
0:58 - 1:02زۆربه‌ی بیردۆزه‌كان وایداده‌نێن
هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌یزانین له‌لایه‌ن -
1:02 - 1:06یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ركه‌ری جیاكراوه
پێشانده‌درێت كه ته‌نیا یه‌ك كاری هه‌یه -
1:06 - 1:11بۆ پۆلێنكردنی ڕێتێچوونی گونجاندنی وته‌ی
هاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌م وشه دیاریكراوه. -
1:11 - 1:15له چوارچێوه‌ی مێشك، ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی كه
وشه‌یه‌ك نیشانده‌دات -
1:15 - 1:20له‌وانه‌یه شێوازێكی چاڵاكی ئاگرتێبه‌ردان
بێت به‌ناو كۆمه‌ڵێك له ده‌ماره خانه -
1:20 - 1:22له توێكڵی مێشك.
-
1:22 - 1:24كاتێك گوێبیستی سه‌ره‌تای وشه‌یه‌ك ده‌بین،
-
1:24 - 1:27ڕه‌نگه چه‌ندان هه‌زار له‌و یه‌كانه
چاڵاك ببن. -
1:27 - 1:29چونكه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وشه‌یه‌ك،
-
1:29 - 1:32چه‌ندین یاری شیاو هه‌ن.
-
1:32 - 1:36دواتره، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی وشه‌كه،
یه‌كه‌ی زیاتر و زیاتر ئه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن -
1:36 - 1:41كه هه‌ندێك زانیاری ژێوهر نادیاره و
چاڵاكی له‌ده‌ست ده‌دات. -
1:41 - 1:43ڕه‌نگه له‌پێش كۆتایی وشه‌كه،
-
1:43 - 1:48ته‌نیا یه‌ك شێوازی گڕگرتوو به چاڵاكی
ده‌مێنێته‌وه، هاوتای یه‌ك وشه ده‌بێت. -
1:48 - 1:51ئه‌مه پێی ده‌گوترێت"خاڵی ناسینه‌وه."
-
1:51 - 1:54له پرۆسه‌ی جه‌ختكردنه‌وه
له‌سه‌ر یه‌ك وشه، -
1:54 - 1:57یه‌كه چاڵاكه‌كان چاڵاكی
ئه‌وانیتر داده‌مركێننه‌وه، -
1:57 - 1:59ئه‌وانه‌ی كه میللی چركه ژێوهرهكان
ڕزگارده‌كه‌ن. -
1:59 - 2:04زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌توانن نزیكی 8 بڕگه
تێبگه‌ن له هه‌ر چركه‌یه‌ك. -
2:04 - 2:07ئامانجه‌كه ته‌نیا
ناسینه‌وه‌ی وشه‌كه نییه، -
2:07 - 2:10به‌ڵكو بۆ گه‌یشتن به مانا خهزنكراوهكهی
-
2:10 - 2:14مێشك ده‌گاته چه‌ندین مانای
ڕێتێچوو له یه‌ك كاتدا، -
2:14 - 2:17پێش ئه‌وه‌ی وشه‌كه به‌ته‌واوی دیاریبكرێت.
-
2:17 - 2:22ئه‌مه له‌ڕێی ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌زانین
كه ته‌نانه‌ت له‌ڕیی گوێبیستبوونی پارچه‌ی -
2:22 - 2:23وشه‌یه‌ك-- وه‌كو"كاپ"--
-
2:23 - 2:27بیسهرهكان ده‌ست به تۆماركردنی
چه‌ندین مانای شیاو ده‌كه‌ن، -
2:27 - 2:32وه‌كو كاپتن یان كاپیتاڵ،
پێش ئه‌وه‌ی وشه‌كه به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وێت. -
2:32 - 2:35ئه‌مه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات هه‌رجارێك
گوێبیستی وشه‌یه‌ك ده‌بین -
2:35 - 2:38ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كورتی مانا هه‌یه
له هزرمان، -
2:38 - 2:43له‌ڕێی خاڵی ناسینه‌وه مێشك له‌سه‌ر
یه‌ك لێكدانه‌وه جێگبر ده‌بێت. -
2:43 - 2:46پرۆسه‌ی ناسینهوهكه زۆر خێراتر ده‌بێت
-
2:46 - 2:51له‌گه‌ڵ ڕسته كه ده‌قمان ده‌داتێ وه‌ك له
ژێیه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وشه‌كان. -
2:51 - 2:55ده‌ق یارمه‌تیشمان ده‌دات بۆ ڕێنموونی
كردنمان ڕووه‌و مانای مه‌به‌ستداری وشه‌كان -
2:55 - 2:59له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌ی ههمهجۆر، وه‌ك
"بات"، یان"كڕهین،" -
2:59 - 3:03یان له كه‌یسی هاوبێژی وه‌كو
"نۆ"(نه‌خێر) یان" نۆ"(زانین). -
3:03 - 3:07بۆ كه‌سانی فره‌زمان، ئه‌و زمانه‌ی
كه گوێی لێده‌گرن ئاماژه‌یه‌كی تره، -
3:07 - 3:13به‌كاردێت بۆ لابردنی ئه‌و وشه شاراوانه‌ی
كه له‌گه‌ڵ ده‌قی زمان ناگونجێن. -
3:13 - 3:17ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی زیادكردنی
وشه‌ی ته‌واو نوێ بۆ ئه‌م سیسته‌مه؟ -
3:17 - 3:21وه‌كو گه‌نجیش، ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژ
جارێك وشه‌ی نوێمان بێته پێش. -
3:21 - 3:25به‌ڵام گه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك وه‌كو
شێوازێكی ڕێكی چاڵاكی نیشانبدرێت -
3:25 - 3:28به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری
ده‌ماره‌خانه بڵاوبۆته‌وه، -
3:28 - 3:32چۆن ڕێگری له وشه نوێیه‌كان بكه‌ین
له‌سه‌ر كۆنه‌كان نه‌نووسرێن؟ -
3:32 - 3:34وای بۆ ده‌چین بۆ
دووركه‌وتنه‌وه له‌م كێشه‌یه، -
3:34 - 3:39وشه نوێیه‌كان له سه‌ره‌تادا له به‌شێكی
مێشك خه‌زن ده‌كرێن پێی ده‌گوترێت هیپۆكامپس -
3:39 - 3:43له كۆگای سه‌ره‌كیی وشه‌كان له
توێكڵی مێشك زۆر دووره، -
3:43 - 3:46بۆیه ده‌ماره‌خانه له‌گه‌ڵ وشه‌كانی تر
هاوبه‌شی پێناكه‌ن. -
3:46 - 3:49دوای چه‌ندین شه‌و،
-
3:49 - 3:54وشه نوێیه‌كان به‌ره به‌ره ده‌گوازرێنه-
وه و تێكهڵدهبن له‌گه‌ڵ وشه كۆنه‌كان. -
3:54 - 3:58لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان باوه‌ڕیان وایه ئه‌م
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی به‌ره به‌ره‌یه -
3:58 - 4:01یارمه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له په‌كخستنی
وشه پێشووتره‌كان ده‌دات. -
4:01 - 4:03بۆیه له‌كاتی ڕۆژ،
-
4:03 - 4:07چاڵاكی هه‌ستپێنه‌كراو له‌كاتی مشت‌ومڕ
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات. -
4:07 - 4:12له‌شه‌ودا، دهحهسێینهوه، به‌ڵام مێشكمان
سه‌رقالی یه‌كخستنی زانیاری نوێیه -
4:12 - 4:14بۆ تۆڕی وشه.
-
4:14 - 4:18كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین، ئه‌م پرۆسه‌یه
دڵنیایی ده‌یدات له‌وه‌ی ئاماده‌ین -
4:18 - 4:21بۆ جیهانی زمانی به‌رده‌وام گۆڕاو.
- Title:
- چۆن مێشكمان ئاخاوتن چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
- Speaker:
- گاریس گاسكێڵ
- Description:
-
ته‌مه‌ن 20 ساڵی ئاسایی له‌نێوان 27000 بۆ 52000 وشه‌ی جیاواز ده‌زانێت.به‌ده‌نگی به‌رز بیڵێیت،زۆربه‌ی ئه‌م وشانه كه‌متر له چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. له‌گه‌ڵ هه‌ر وشه‌یه‌ك، مێشك ده‌بێت بڕیارێكی خێرا بدات. كام له‌و هه‌زاران هه‌ڵبژاردانه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كه ده‌گونجێت؟ نزیكه‌ی 98% ی كات، مێشك وشه ڕاسته‌كه هه‌لده‌بژێرێت. چۆن ئه‌مه ده‌كرێت؟ گاریس گاسكێڵ ده‌چێته ناو ئاڵۆزییه‌كانی تێگه‌یشتنی وته.
وانه له‌لایه‌ن گاریس گاسكێڵ، ده‌رهێنانی ئارت شۆت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:21
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How do our brains process speech? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How do our brains process speech? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How do our brains process speech? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How do our brains process speech? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How do our brains process speech? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How do our brains process speech? |