< Return to Video

نووسین کردارێکی بەرخۆدانە | بێهروز بووچانی| TEDxSydney

  • 0:16 - 0:17
    سڵاوتان ڵێ بێت.
  • 0:17 - 0:19
    ناوم بێهروز بووچانییە.
  • 0:19 - 0:23
    هەندێکتان دەمناسن؛
    هەندێکتان نامناسن.
  • 0:24 - 0:26
    من ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنووسیێکی کوردم .
  • 0:27 - 0:30
    لە ئایاری ٢٠١٣دا،
  • 0:30 - 0:34
    بەهۆی ڕۆژنامەگەریم
    و چالاکی کلتوری لە ئێران هەڵاتم.
  • 0:34 - 0:38
    بە بەلەم گەشتم بۆ ئوسترالیا کرد،
    بەڵام هەرگیز نەگەشتووین.
  • 0:38 - 0:44
    من لەگەڵ هەزار کەسی تردا
    بۆ دوورگەی مانوس دوورخراینەوە.
  • 0:45 - 0:48
    دوورگەی مانوس دوورگەیەکی بچووکی دوورە
  • 0:48 - 0:52
    لە باکوری پاپوا گینێی نوێ، پی ئێن جی،
    لە ناوەڕاستی زەریای هێمن.
  • 0:53 - 0:54
    ئەمە چیرۆکی منە:
  • 0:55 - 0:59
    پیاوێک کە وڵاتی خۆی جێهێشت
    چونکە نەیدەویست لە زینداندا بژیت.
  • 1:00 - 1:07
    پیاوێک کە داوای مافی پەنابەری کرد،
    بەڵام بە شەش ساڵ لە زیندانێک کۆتایی هات.
  • 1:08 - 1:12
    چیرۆکەکەم هەمان چیرۆکی ئەو
    دوو هەزار کەسە بێتاوانانەی ترە.
  • 1:12 - 1:15
    ئەو کەسانەی کە لە زیندان دابوون
  • 1:15 - 1:19
    لە مانوس و ناوروو
    بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا.
  • 1:20 - 1:24
    چیرۆکی من تەنیا نمونەیە لە زۆرێک
    لەو چیرۆکەکانی لەم دوو دوورگەدا.
  • 1:24 - 1:28
    کاتێک ئێمەیان لە ساڵی ٢٠١٣دا
    بۆ مانۆس دوور خستەوە،
  • 1:28 - 1:33
    ئێمە خۆمان لە شوێنێک دۆزیەوە
    کە لە زیندان خراپتر بوو.
  • 1:34 - 1:38
    ئێمە بێبەش کراین لە هەبوونی
    دەستگەیشتن بە زۆر شت.
  • 1:38 - 1:41
    شتە سەرەتاییەکان،
    لەوانە هەبوونی تەلەفۆنێک.
  • 1:41 - 1:46
    بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو،
    ئێمە لەم زیندانەدا دەژیاین
  • 1:46 - 1:51
    لەگەڵ پەرژینی کانزایی و پاسەوانەکان،
    و لەگەڵ زۆر بێبەشکردن.
  • 1:51 - 1:53
    لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا،
  • 1:53 - 2:00
    بەزۆرەملێ لەو زیندانە گواستراینەوە
    بۆ کۆمەڵە بیناکانی تر لە دوورگەی مانوس.
  • 2:01 - 2:05
    کەواتە مێژووی ژیانمان لێرە
    دەبێتە دوو بەش:
  • 2:06 - 2:10
    زیندانە داخراوەکە و بیناکانی ئێستا
  • 2:10 - 2:13
    کە پاسەوان و پەرژین لە دەوریاندا هەیە،
  • 2:13 - 2:20
    بەڵام ئێمە ڕێگەمان پێدەدرێ بجولێین
    لە دەوروبەری دوورگەکە لە ماوەی ڕۆژدا.
  • 2:20 - 2:25
    هەرچەندە ئێمە
    لە یەکەم زیندانەوە گوستراوینەتەوە،
  • 2:25 - 2:27
    بەڵام ئێمە هێشتا لە زیندانین،
  • 2:27 - 2:28
    زیندانێکی گەورەتر،
  • 2:28 - 2:30
    زیندانێک لە دوورگە.
  • 2:30 - 2:34
    دوای سێ ساڵ و نیو،
    دادگای باڵای پی ئێن جی بڕیاریدا
  • 2:34 - 2:38
    کە هێشتنەوەی خەڵکی بێتاوان
    لە زینداندا نایاساییە
  • 2:38 - 2:41
    و ئێمەی لە مافەکانی مرۆڤ بێبەش کردووە.
  • 2:42 - 2:46
    هەروەها بڕیاریدا کە ئێمە
    پێویستە تەلەفۆنمان هەبێت.
  • 2:47 - 2:49
    ئەمە دەستکەوتێکی گەورە بوو.
  • 2:50 - 2:53
    پێش ئەوە، بە قاچاغ
    تەلەفۆنێکم بۆ ناو زیندان بۆ هاتبوو
  • 2:53 - 2:57
    بە گۆڕینەوە بە جلەکانم،
    پێڵاو، پاکەتەکانی جگەرە
  • 2:57 - 3:00
    لەگەڵ پیاوێکی ناوخۆیی کە
    لە ناو زیندانەکە کاری دەکرد،
  • 3:00 - 3:03
    و دەستم کرد بە پەیوەندیکردن
    لەگەڵ جیهانی دەرەوە،
  • 3:03 - 3:06
    لەگەڵ کەسانی وەک ڕۆژنامەنوسەکان.
  • 3:07 - 3:12
    پاسەوانەکان هەندێکجار هەڵیاندەکوتایە سەر
    ژوورەکان، بەدوای مۆبایلەکان دەگەڕان.
  • 3:13 - 3:18
    دوو جار مۆبایلەکەیان دۆزیەوە و بردیان،
    و دەبوایە تەلەفۆنێکی تر بە قاچاخ بهێنم.
  • 3:19 - 3:22
    ئەمە بەسەر زۆربەمان داهات لێرە،
  • 3:22 - 3:26
    بۆیە ئاسان نەبوو بۆ پەیوەندیکردن
    بە جیهانی دەرەوە.
  • 3:26 - 3:31
    هەستم بە سەلامەتی نەکرد
    لەگەڵ دەسەڵات و پاسەوانەکان،
  • 3:31 - 3:36
    و هەر بۆیە بە ناوێکی ساختە بۆ
    ماوەی دوو ساڵ زیاتر کارم کرد.
  • 3:36 - 3:39
    کاتێک دڵنیا بوومە کە من
  • 3:39 - 3:45
    تۆڕێکی بەهێز لە ڕۆژنامەوان و پشتیوانان
    لە ئاستی نێودەوڵەتییدا دروست کردبوو،
  • 3:45 - 3:51
    بڕیارمدا کە کارەکەم لە ژێر ناوی خۆم
    پارێزراو بوو بۆ بڵاوکردنەوە.
  • 3:51 - 3:55
    بۆ من، هەمیشە نووسین
    کارێکی بەرگری بووە.
  • 3:56 - 4:01
    لەم دۆخەدا لەسەر مانوس،
    هێشتا بەرخۆدانی منە.
  • 4:01 - 4:07
    ئەو سیستمەی کە ئەم زیندانە بەرێوە دەبات
    بە ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی ئێمە بوو،
  • 4:08 - 4:13
    بۆ نەهێشتنی کەسایەتیمان،
    لەناوبردنی ناسنامەکەمان.
  • 4:14 - 4:18
    بۆ من، نووسین و دروستکردن
    ڕێگەیەکی شەڕکردنە
  • 4:19 - 4:24
    بۆ ئەوەی ناسنامەم، مرۆڤایەتی،
    و گەراندنەوەی شکۆ بەدەست بهێنم،
  • 4:24 - 4:30
    لەبەردەم سیستەمێکی دڵڕەقانە
    کە دادەمەزرێ بۆ لێسەندنەوەی هەر شتێک
  • 4:30 - 4:34
    کە مانای ژیانی هەیە لای ئێمە.
  • 4:34 - 4:38
    لە مانوس، هەر زوو بۆم دەرکەوت
    کە زمانی ڕۆژنامەوانی
  • 4:38 - 4:44
    ناتوانێت باسی ئەو ئەشکەنجەدانە بەرنامە
    بۆ دارێژراو بکات کە ئێمە
  • 4:44 - 4:47
    و ژیانی ناو کەمپی زیندانی مانوس هەمانە.
  • 4:47 - 4:51
    زمانی ڕۆژنامەوانی
    جۆرێکە لە زمان
  • 4:51 - 4:56
    کە بەشێکە لە پێکهاتەی دەسەلات
    کە من دژی دەجەنگم.
  • 4:57 - 5:00
    چۆن دەتوانم باسی شەش
    ساڵ ژیان لە تاراوگە
  • 5:00 - 5:03
    لە یەکێک لە خراپترین
    زیندانەکانی جیهاندا بکەم؟
  • 5:03 - 5:05
    پێشتر ١٢ کەس مردوون.
  • 5:06 - 5:10
    بۆ زۆر کەس کە بیستوویانە
    دەربارەی خەڵک لە مانوس و ناوروو
  • 5:10 - 5:14
    ئێمە کەم دەکرێنەوە بۆ
    سەرهەندێک وێنەی سادە.
  • 5:14 - 5:17
    بەڵام ئێمە مرۆڤین.
  • 5:17 - 5:18
    ئێمە هەین.
  • 5:19 - 5:20
    و ئێمە ئازار دەچێژین.
  • 5:21 - 5:24
    ئێمە مرۆڤین، هەر وەک ئێوە.
  • 5:25 - 5:28
    چۆن باس لە ئازارەکانی باوکێک بکەم
  • 5:28 - 5:32
    کە بۆ ماوەی شەش ساڵ لە
    هاوسەر و منداڵەکانی جیا دەکرێتەوە؟
  • 5:32 - 5:39
    چۆن دەتوانم باسی دایکێک بکەم کە شایەتی
    دەدات منداڵە بچوکەکانی بۆ ماوەی شەش ساڵ
  • 5:39 - 5:40
    لە کەمپی زیندانێک گەورە بوون؟
  • 5:41 - 5:45
    چۆن دەتوانم باسی پیاوێکی
    گەنج بکەم کە پڕ بوو لە ژیان،
  • 5:45 - 5:49
    بەڵام دەرفەتی ئەوەی لەدەست داوە
    درێژە بە خوێندنەکەی بدات،
  • 5:49 - 5:55
    بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی، تەندروستی
    خۆی، خێزانەکەی، هیوای لەدەست داوە،
  • 5:55 - 6:00
    زۆر دەرفەتی لەدەست داوە
    کە تۆ بە مسۆگەری وەردەگریت؟
  • 6:00 - 6:05
    بۆیە ساڵانێکە کارم کردووە
    بۆ ئەوەی ئەم چیرۆکە،
  • 6:05 - 6:08
    لە ڕێگەی زمانی
    داهێنەرانە و ئەدەبییەوە بگێرمەوە.
  • 6:08 - 6:12
    بۆیە بە تەلەفۆنەکەم ڕۆمانێکم نووسی
  • 6:12 - 6:14
    و دەق بە دەق،
  • 6:14 - 6:18
    لە ڕێگەی بەرنامەی وەتس ئەپ
    بۆ وەرگێڕەکەم لە ئوسترالیا نارد.
  • 6:18 - 6:20
    زمان گرنگە.
  • 6:20 - 6:25
    تۆ تێبینی دەکەیت کە من
    بەم شوێنە دەڵێم زیندانێک،
  • 6:25 - 6:26
    زیندانی مانوس،
  • 6:26 - 6:28
    نەک ناوەندە چارەسەرییەکانی دوور لە کەنار.
  • 6:29 - 6:35
    ناوهێنانی ئەو زیندانە بە زیندانێک
    درۆکانی زمانی حکومەت نیشان دەدات.
  • 6:36 - 6:42
    یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتنی ئەو
    ئەشکەنجە بەرنامە بۆ دارێژراو و دروستکراوەی
  • 6:42 - 6:45
    ڕژێمی دەستبەسەرکردنی ئوسترالیا.
  • 6:45 - 6:48
    بەشێک لە دروستکردنی زمانی خۆم
  • 6:48 - 6:54
    ئەوەیە کە بۆ خۆشی و
    شکۆدارکردنی ئازارەکانمان بجەنگم.
  • 6:54 - 7:01
    ئەمە بەشێکی قووڵی ئەم سیستەمەیە
    کە زیندانیمان دەکات و ئەشکەنجەمان دەدات.
  • 7:01 - 7:07
    من دەزانم ئەو کەسانەی بەشداری TEDx دەکەن
    ژیان و تێڕوانینی ئیلهام بەخشیان هاوبەشی
  • 7:07 - 7:10
    پێ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ
    کەسانی تر دروست بکەین.
  • 7:10 - 7:15
    بەڵام، بۆ من، وەک کەسێک،
    کە هێشتا لە تێکۆشاندام
  • 7:15 - 7:20
    لە تەنیشت سەدان کەسی بێتاوان
    لە دژی ئەم سیستەمە،
  • 7:21 - 7:23
    چی دەتوانم بڵێم؟
  • 7:23 - 7:27
    چۆن دەتوانم خەڵک بخەمە جۆش و خرۆشەوە
    لە کاتێکدا من هێشتا دڵنیا نیم
  • 7:27 - 7:29
    ئەگەر بمویستبایە بمێنمەوە یان نا.
  • 7:30 - 7:35
    داوای لێبوردن دەکەم، بەڕاستی داوای
    لێبوردنتان لێدەکەم کە نیگەرانم کردن،
  • 7:35 - 7:40
    بەڵام پێم وایە کە من هەلێکی ترم نییە
    جگە لە نیگەرانی کردنی ئێوە
  • 7:40 - 7:42
    چونکە ئەوە چیرۆکی منە.
  • 7:42 - 7:46
    من یەکێکم لەو جۆرە کەسانەی
    کە لە ناو شەر لەدایک بوو،
  • 7:46 - 7:50
    ژیانی پڕ لە سەرکێشیم هەبوو،
  • 7:51 - 7:55
    ئەزمونی بێ لانەیی، هەژاری،
  • 7:55 - 7:59
    هەندێک جار گرانبەها
    لە داهاتێک و خانوویەک بەسەر بردووە.
  • 8:00 - 8:03
    من چەندین جۆر خەڵکم بینیووە،
  • 8:03 - 8:06
    من خۆشەویستی سەرسوڕهێنەرم ئەزموون کرد،
  • 8:06 - 8:09
    بێگومان ، چیرۆکم زۆرە
    بۆ ئەوەی هاوبەشی بکەم.
  • 8:09 - 8:14
    بەڵام، وابزانم من ئەو مافەم نییە
    بۆ ئەوەی باسی خۆم بکەم
  • 8:14 - 8:17
    لەکاتێکدا زۆر کەس
    لەم دوو دوورگەدا ئازار دەچێژن.
  • 8:17 - 8:23
    نازانم، لەوانەیە، ڕۆژێک،
    کاتێک من ئازادم،
  • 8:25 - 8:29
    بانگهێشت دەکرێم بۆ قسەکردن لەگەڵ خەڵک
    دەربارەی ئەزموونی تر -
  • 8:29 - 8:35
    دەربارەی خۆشەویستی، ژیان و مانای ژیان.
  • 8:35 - 8:41
    نازانم، لەوانەیە، ئەگەر کەمتر
    جگەرە بکێشم، من ڕزگارم دەبێت.
  • 8:42 - 8:44
    من جگەرە زۆر دەکێشم.
  • 8:44 - 8:47
    ئێستا، دەبێت بنوسم و قسە بکەم
  • 8:47 - 8:53
    چونکە هێشتا ٥٠٠ کەس لەگەڵ من
    لە بەندیخانە لە دورگەی مانوس ھەن.
  • 8:53 - 8:55
    هێشتا سەدان كەسیش لە ناووروو هەن.
  • 8:57 - 8:58
    ئێمە هێشتا لە زیندانین.
  • 8:59 - 9:03
    من توانای زمان، لە نووسینم ھەیە.
  • 9:04 - 9:06
    نووسین لێرەوە ئاسان نییە.
  • 9:07 - 9:10
    ئەمە زۆری تێدەچێت.
  • 9:11 - 9:17
    من شەڕ دەکەم بۆ نووسین و هیوا دەخوازم
    خەڵک لە ڕاستیدا وشەکانم لە نزیکی بخوێنەوە
  • 9:18 - 9:21
    و بە قوڵی لەگەڵیان خۆتێهەڵکێشن.
  • 9:22 - 9:23
    لە کۆتایدا، ئاواتم
  • 9:23 - 9:27
    ئەوەیە کە خەڵک لە ناوروو و مانوس
    بەزوویی بە ئازادی خۆیان بگەن.
  • 9:28 - 9:29
    سوپاس.
  • 9:29 - 9:32
    (چەپڵەلێدان)
Title:
نووسین کردارێکی بەرخۆدانە | بێهروز بووچانی| TEDxSydney
Description:

لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا بێهروز بووچانی، وەک سەدان کەسی دیکە کە داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئوسترالیا کردووە، لە دوورگەی ماووس زیندانی کراوە لەم قسە هەست بزۆێنەدا بانگەشەی بەزەیی و ئازادی دەکات، هەموو ئەوەی بەبیر هێنایەوە کە "ئێمە وەک ئێوە مرۆڤین" وەک بێهروز دەڵێت "بۆ من، نووسین و دروستکردنی شوبهاندن جۆرێکە لە بەرخۆدان ، ئەوە ڕێگەی شەڕکردنە بۆ ئەوەی ناسنامە و مرۆڤایەتی و کەرامەتی خۆم لە بەرامبەر سیستەمێک بسەنمەوە کە بۆ وەرگرتنی هەر شتێک کە مانای ژیانی لای ئێمە هەبێت.

بێهروز بووچانی ، ڕۆژنامەنووس، نووسەر و شاعیر و فیلمسازی کوردە . لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی دوورگەی مانوس ڕاگیراوە. لە ماوەی دەستبەسەرکردنییدا، ئەو بە بەردەوامی نوسینەکانی لە گواردیان، هەروەها نوسینەکەی لە لاپەڕەی شەممە، هافینگتۆن پۆست، نیو ماتیلدا، فاینەنشیاڵ تایمز و سیدنی سمێڕن هیراڵد بڵاوی کردووەتەوە، کە ڕووماڵی ئەو کێشە و نالەبارەی هاوپەنابەرە گیراوەکانی لە لایەن حکومەتی ئوسترالیاوە لە دوورگەی مانوس دا کردووە.

ساڵی ٢٠١٨دا ڕۆمانەکەی بڵاوکردووەتەوە - "هیچ هاوڕێیەک نییە جگە لە چیاکان: نووسین لە زیندانی مانوس"ەوە، کە بەنرخترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای بەدەستهێنا، خەڵاتی ئەدەبیی ١٠٠هەزار دۆلاری ساڵی ٢٠١٩ی ڤیکتۆریایە. هەروەها خەڵاتی ڕاگەیاندنەکانی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئوسترالیای ٢٠١٧، خەڵاتی دیاسپۆرا سیمبۆلی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، خەڵاتی لیبرتی ڤیکتۆریا ٢٠١٨ی کورسی بەتاڵ، خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا بۆ کاری ڕۆژنامەوانی پێ بەخشراون. بووچانی لە دەستبەسەری دەمێنێتەوە لە دورگەی مانوس.

ئەم گفتوگۆیە لە بۆنەیەکی TEDx دا بە بەکارهێنانی فۆرماتی کۆنفرانسی TED بەڵام بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن کۆمەڵگای ناوخۆییەوە ڕێکخرابوو. زیاتر فێربە لە https://www.ted.com/tedx.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
09:51

Kurdish (Central) subtitles

Revisions