Return to Video

بۆچی پێشبینیکردنی بومەلەرزەکان زۆر گرانە؟ - جین-باپتیستی پ. کۆهل

  • 0:08 - 0:10
    لە ساڵی ١٣٢ی زاینیدا،
  • 0:10 - 0:12
    زانایی چینی زانگ هێنگ
  • 0:12 - 0:16
    تازەترین داهێنانی
    لە دیوەخانی هان پێشکەش کرد.
  • 0:16 - 0:18
    ئەو دەڵێت، ئەو ئینجانە گەورەیە،
  • 0:18 - 0:21
    دەتوانێت کاتی ڕوودانی بوومەلەرزە
    لە شانشینەکەیان پێشبینی بکات
  • 0:21 - 0:24
    لەگەڵ ئاڕاستەی ئەو شوێنانەی کە
    دەبێت هاوکاری بۆ بنێرن.
  • 0:24 - 0:27
    دانیشتووانی دیوەخان
    تاڕادەیەک بە گوومان بوون،
  • 0:27 - 0:31
    بە تایبەت کاتێک ئامێرەکە لە دوانیوەڕۆیەکی
    ئارامدا ئاماژەی بۆ بومەلەرزە کرد.
  • 0:31 - 0:34
    بەڵام دوای چەند ڕۆژێک، نامەبەرەکان
    بۆ داواکردنی یارمەتی گەیشتن،
  • 0:34 - 0:37
    گومانی دەربار بۆ سوپاس گوزاری گۆڕدرا.
  • 0:37 - 0:41
    ئەمڕۆ، قابلەمەکان چیتر لە دیاریکردنی
    ڕووداوەکانی بومەلەرزە پشتیان پێ نابەسترێت،
  • 0:41 - 0:46
    بەڵام کاتی دەست نیشانکردنی بومەلەرزە
    ئەرکێکی زۆر سەختە بۆ کەشناسەکان.
  • 0:46 - 0:49
    کەواتە بۆچی پێشبینی بوومەلەرزەکان
    کارێکی زۆر گرانە،
  • 0:49 - 0:52
    ئەی چۆن دەتوانین لە پێشبینی
    کردنی بومەلەرزە پێش بکەوین؟
  • 0:52 - 0:53
    بۆ وەڵام دانەوەی ئەوە،
  • 0:53 - 0:58
    دەبێت لە چەند بیردۆزێک تێبگەین
    کە چۆن بوومەلەرزە ڕوودەدات.
  • 0:58 - 1:02
    توێکڵی زەوی لەچەند چینە بەردێکی گەورە و
    ڕەق و پان دروست بووە.
  • 1:02 - 1:04
    پێیان دەوترێت چینە تەک تۆنیکییەکان،
  • 1:04 - 1:08
    هەریەکەیان کەوتووەتە سەر چینێکی گەرم کە
    بەشێکی لە دۆخی شلیدایە لە چینەکانی زەوی.
  • 1:08 - 1:11
    ئەوەش وا لە چینەکان دەکات
    بە ئەندازی ۱ تا ۲۱ سانتیمەتر
  • 1:11 - 1:15
    لەهەر ساڵێکدا بەهێواشی لە یەک جیا ببنەوە.
  • 1:15 - 1:17
    بەڵام ئەم جوڵە بچووکانە
    بەڕادەیەک بەهێزن
  • 1:17 - 1:21
    کە دەبنە هۆکاری درووست
    بوونی تێکشکانی قووڵ لە ناو چینەکان.
  • 1:21 - 1:22
    هەروەها لە شوێنە ناجێگیرەکانیش،
  • 1:22 - 1:27
    فشارە بەتینەکە ڕەنگە لەکۆتایدا
    بوومەلەرزەیەک دروست بکات.
  • 1:27 - 1:30
    ئەم جوڵە زۆر بچوکانە
    قورسە چاودێری بکرێت،
  • 1:30 - 1:36
    بەڵام ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆکاری
    ئەم جوڵانانە زۆر هەمەچەشنن.
  • 1:36 - 1:38
    کەلێنە جیاوازەکانی ڕووی زەوی بەردی
    ناهاوشێوە لای یەک دادەنێن
  • 1:38 - 1:42
    کە هەندێکیان لەژێر فشاردا بەهێزترن یاخود
    بێ هێزترن.
  • 1:42 - 1:47
    هەروەها بەردە جیاوازەکان کاردانەوەی جیایان
    بۆ ئەو هێزە و پلە گەرمییە بەرزە دەبێت.
  • 1:47 - 1:50
    هەندێکیان بە شێکی لێ دەتوێنەوە و
    شلەیەکی چەور دەردەدەن.
  • 1:50 - 1:52
    کە لە ماددی کیمیایی زۆرگەرم پێکهاتووە
  • 1:52 - 1:54
    کە هێزی کەلێنەکان کەم دەکەنەوە.
  • 1:54 - 1:56
    بەڵام هەندێکیان وشکن،
  • 1:56 - 1:59
    تووشی زیادبوونی فشارێکی مەترسیدار دەبن.
  • 1:59 - 2:04
    هەموو ئەم کەلێنانە گۆڕانی هێزی"هێزە
    لێک نزیک کەرەوەکانیان" بەسەردا دێت،
  • 2:04 - 2:09
    لەگەڵ هەڵڕژانی بەردە گەرمەکان و جوڵەیان
    بەناو چینەکانی زەویدا.
  • 2:09 - 2:12
    کەواتە کام لەم گۆڕانە شاراوانە
    دەبێت شیبکەینەوە و
  • 2:12 - 2:16
    چۆن لەگەڵ ئامرازە پێشبینی کارەکانمان
    دەگونجێن؟
  • 2:16 - 2:20
    چونکە هەندێک لەو هێزانە بە پێوانەیەکی
    بەردەوامی گەورە ڕوودەدەن،
  • 2:20 - 2:23
    ڕەوشتی چینەکان تاڕادەیەک خولییە.
  • 2:23 - 2:28
    ئەمڕۆ زۆرێک لە نیشانە باوەڕ پێکراوەکانمان
    لە پێشبینییە درێژمەوداکانەوە سەرچاوە دەگرن
  • 2:28 - 2:32
    کە پەیوەندی بە کات و شوێنی بومەلەرزەکانی
    پێشووترەوە هەیە کە ڕوویانداوە.
  • 2:32 - 2:34
    پێوەری مەلەنیا،
  • 2:34 - 2:38
    ڕێگەمان دەدات پێشبینی
    کاتی کەلێنە چالاکەکان بکەین،
  • 2:38 - 2:39
    بۆ نموونە سان ئەندریاس،
  • 2:39 - 2:42
    کە پێشبینیەکان دواکەوتن بۆ
    ڕوودانی بومەلەرزەیەکی گەورە.
  • 2:42 - 2:44
    بەڵام بەهۆی ئەوەی
    گۆڕانێکی جیاواز لە خۆدەگرێت،
  • 2:44 - 2:48
    ئەم ڕێبازە دەتوانێت تەنها پێشبینی
    مەودای زۆر نەچەسپاو بکات.
  • 2:48 - 2:50
    بۆ پێشبینی کردنی ڕوداوە لەناکاوەکان،
  • 2:50 - 2:55
    توێژەران توێژینەوەیان لە جوڵانەوەکانی
    زەوی پێش لەرزین کردووە.
  • 2:55 - 2:58
    زەویناسان ئامێری لەرزەپێویان بۆماوەیەکی
    زۆر بەکارهێناوە
  • 2:58 - 3:02
    بۆ گەڕان و دیاریکردنی جوڵە بچووکەکانی
    ناو توێکڵی زەوی.
  • 3:02 - 3:05
    لە ئەمڕۆشدا، زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکان
    لە توانایاندا هەیە
  • 3:05 - 3:08
    کە تۆماری شەپۆلە بومەلەرزەییەکان بکەن.
  • 3:08 - 3:10
    بەهۆی بوونی تۆڕێکی پەیوەندی بەدەوری جیهان،
  • 3:10 - 3:13
    زاناکان دەتوانن بەهۆی
    هەرەوەزی هەمەچەشنەوە
  • 3:13 - 3:17
    سیستەمێکی وریاکردنەوەی ورد کە خەڵک
    لەو لەرزەییەی دێت ئاگادار بکاتەوە.
  • 3:17 - 3:21
    بەڵام بەداخەوە، تەلەفونەکان ڕەنگە نەتوانن
    ئەو تێبینییە پێشوەختەی پێویستە ببەخشن
  • 3:21 - 3:23
    بەهۆی سەلامەتی پرۆتۆکۆلەکان.
  • 3:23 - 3:26
    بەڵام ئەم خوێندنەوە وردە
    هێشتا دەکرێت سوودی هەبێت
  • 3:26 - 3:29
    بۆ ئامێرەکانی پێشبینیکردن
    وەک نەرمەواڵای لەرزەیی ناسا،
  • 3:29 - 3:32
    کە دەتوانێت تێکەڵەیەکی چڕ
    لە زانیاری زەویناسی بەکار بهێنێت
  • 3:32 - 3:35
    بۆ دەستنیشان کردنی ئەو ناوچانەی
    لە مەترسیدان.
  • 3:35 - 3:37
    بەهەرحاڵ، توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن
  • 3:37 - 3:42
    ئاشکراترین ئاماژەکانی لەرزەیەک ڕەنگە
    بۆ هەریەک لەم هەستەوەرانە نادیاربێت.
  • 3:42 - 3:43
    لە ساڵی ۲۰۱۱ دا،
  • 3:43 - 3:46
    پێش ئەوەی بوومەلەرزەیەک
    لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن بدات،
  • 3:46 - 3:50
    توێژەرەکانی نزیک ناوچەکە، بەشێوەیەکی
    سەرسوڕهینەرانە بڕێکی گەورەیان لە
  • 3:50 - 3:54
    جووتێک لە تیشکی ناوەکی کە بریتین لە
    "ڕادۆن و ثۆرۆن" تۆمار کرد.
  • 3:54 - 3:58
    هەر کە پەستان پێش بومەلەرزەکە
    لەناو توێکڵی زەوی بەزبێتەوە،
  • 3:58 - 4:02
    درزە بچوکەکان ڕێگە بەو گازانە دەدەن
    تا بگەنە سەر ڕووی زەوی.
  • 4:02 - 4:07
    زانایانە پێیان وایە ئەگەر تۆڕێکی گەورەی
    دیاریکردنی ڕادۆن و ثۆرۆن درووست بکرێت
  • 4:07 - 4:09
    لەسەر ڕووی ئەو ناوچانەی
    کە چلاکی بوومەلەرزە بەرزە،
  • 4:09 - 4:12
    دەتوانێت ببێت بە سیستەمێکی
    ئاگادارکردنەوەی کاریگەر
  • 4:12 - 4:15
    بۆ پێشبینیکردنی بوومەلەرزە
    هەفتەیەک زووتر پێش ڕوودانی.
  • 4:15 - 4:15
    بێ گومان،
  • 4:15 - 4:18
    هیچ کام لەم تەکنەلۆژییایانە
    یارمەتیدەر نین بە قەدەر
  • 4:18 - 4:21
    سەیرکردنی ناوەخنی خودی چینەکانی زەوی.
  • 4:21 - 4:22
    بەتێگەیشتنێکی قوڵترەوە
    ڕەنگە بتوانین
  • 4:22 - 4:27
    پێشبینی و چاودێری گۆڕانی گەورە لە ناخی
    زەوی لە کاتی گونجاو بکەین،
  • 4:27 - 4:30
    کە دەکرێت ژیانی دەیان هەزار کەس
    لەهەر ساڵێک ڕزگاربکات.
  • 4:30 - 4:31
    بەڵام بۆ ئێستا،
  • 4:31 - 4:36
    ئەم تەکنەلۆژیایانە دەکرێت یارمەتیدەربن
    کە ئامادەبین و زوو بەهانای ناوچەکان بگەین
  • 4:36 - 4:39
    بێ ئەوەی چاوەڕێی ئینجانەیەک بکەین
    تا ئاڕاستەمان پێ بدات.
Title:
بۆچی پێشبینیکردنی بومەلەرزەکان زۆر گرانە؟ - جین-باپتیستی پ. کۆهل
Speaker:
جین-باپتیستی پ. کۆهل
Description:

بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بن: https://ed.ted.com/lessons/why-are-earthquakes-so-hard-to-predict-jean-baptiste-p-koehl

لە ساڵی ١٣٢ ی زاینیدا، ژانگ هێنگ داهێنانە نوێکەی پێشکەش کرد: کە دەیگوت ئینجانەیەکی گەورە دەتوانێت لە دووری هەزاران مەترەوە
لە ڕودانی بومەلەرزە ئاگاداریان بکات. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ئێمە چیتر پشت بە قابلەمەکان نابەستین وەک سیستەمێکی وریاکەرەوە، بەڵام بومەلەرزەکان هێشتا بێ باک لە ئاست توێژینەوەکان دەردەکەون. بۆچی ئەوەندە گرانە پێشبینی بومەلەرزەکان بکرێت، چۆن دەتوانین باشتر بین لە پێشبینی کردنیان؟ جین-باپتیستی پ. کۆهل لێکۆڵینەوە دەکات.

ئامادەکردنی جین-باپتیستی پ. کۆهل، دەرهێنانی ستۆدیۆی کابۆنگ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:41

Kurdish subtitles

Revisions