Return to Video

دەتوانیت مەتەڵی هەڵهاتن لە زیندان هەڵبهێنیت؟ - دان فینکڵ

  • 0:07 - 0:09
    کاتەکەتان ئێوەی کرد بە
  • 0:09 - 0:12
    ناو زڕاوترین بانك بڕە‌كان لە‌ ڕۆژئاوا.
  • 0:12 - 0:16
    ئێستا پێویستت بەو کاتەیە
    بۆ ڕزگار بوونت لەم زیندانە.
  • 0:16 - 0:21
    لە‌ كاتی دیاریكراودا، لە‌ گۆڕە‌پانە‌كە‌دا
    لە‌ نزیكی پە‌رژینە كارە‌باییە‌كە‌ دەڕۆیت.
  • 0:21 - 0:22
    ھاوڕێكە‌ت ئاماژە‌ت بۆ دە‌كات،
  • 0:22 - 0:25
    و ڕێك ٤٥ چركە‌ دواتر،
  • 0:25 - 0:28
    شۆرت بە‌ پە‌رژینە‌
    كارە‌باییە‌كە‌ دە‌كە‌یت.
  • 0:28 - 0:31
    پەرژینەکە خودکارانە دە‌ست بە‌كار
    دە‌كاتە‌ و دوای چرکەیەک یان دووان،
  • 0:31 - 0:33
    بە‌ڵام بە‌شێوە‌یە‌ك خێرا ڕادە‌كە‌یت،
  • 0:33 - 0:34
    ماڵە‌وە‌ت مسۆگە‌ر بکەیت.
  • 0:34 - 0:36
    ‌دواتر سە‌رنج دە‌دە‌یتە،
  • 0:36 - 0:37
    ئەو شتەی کە دەتترسێنێت،
  • 0:37 - 0:39
    ئەوەیە کە کاتژمێرەکەت شکاوە،
  • 0:39 - 0:40
    کاتی چاککردنەوەشت نییە.
  • 0:40 - 0:41
    ئاماژەکەش دەردەکەوێت،
  • 0:41 - 0:47
    ئەگەر یەک هەڵەی بچووکیش بکەت
    لە ژماردنی ٤٥ چرکەدا،
  • 0:47 - 0:48
    ئەوا لەناو دەچیت.
  • 0:48 - 0:49
    سە‌یری گیرفانە‌كانت بكە‌،
  • 0:49 - 0:51
    شتێك دە‌دۆزیە‌وە‌
    لە‌وانە‌یە‌ یارمە‌تیدە‌ر بێت:
  • 0:51 - 0:56
    چە‌رخێك و دوو فیوز كە‌ پێشتر لەناو زیندان
    لە‌كاتی پلان دانان ئامادە‌ت كردووە‌.
  • 0:56 - 0:59
    ھە‌ر فیوزێك بریتییە‌ لە‌ پارچە‌ پە‌تێكی
    زووگڕگرتووی درێژ،
  • 0:59 - 1:04
    جە‌مسە‌ری ھە‌ر دووكیان گڕ دە‌دە‌یت و
    بۆ ماوە‌ی یە‌ك خولە‌ك ڕووناكی دە‌بە‌خشێت.
  • 1:04 - 1:08
    كێشە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌
    فیوزە‌كان زۆر لێك دە‌چن،
  • 1:08 - 1:09
    وە‌كو یە‌كیش گڕ ناگرن،
  • 1:09 - 1:12
    بۆ نموونە‌، ئە‌گە‌ر نیوە‌ی یە‌كێكیان ببڕی
  • 1:12 - 1:15
    لە‌وانە‌یە‌ لایە‌كیان زیاتر
    بسووتێت لە‌چاو ئە‌وی تریان.
  • 1:15 - 1:18
    ھاوبە‌شە‌كە‌ت ھە‌موو خولە‌كێك
    ئاماژە‌ت بۆ دە‌كات،
  • 1:18 - 1:19
    و پێویستە‌ تۆ كاری خۆت بكە‌یت.
  • 1:19 - 1:25
    چۆن دە‌توانی فیوز و چە‌رخە‌كان بە‌كاربێنیت
    بۆ ژماردنی ٤٥ چرکەی تەواو؟
  • 1:25 - 1:30
    ڤیدیۆكە‌ ڕاگرە‌ و وەڵامەکە بدۆزەوە.
  • 1:30 - 1:32
    ٣ چرکەت ماوە
  • 1:32 - 1:34
    ٢ چرکەت ماوە
  • 1:34 - 1:35
    ١ چرکەت ماوە
  • 1:35 - 1:38
    ڕە‌نگە‌ درێژی فیوزە‌كە‌
    ھیچ شتێكت پێ نە‌ڵێت،
  • 1:38 - 1:43
    هەردوو فیوزەکەش ٦٠ چرکەیان دەوێت بۆ
    بۆ ئەوەی بە تەواوی بسوتێن.
  • 1:43 - 1:44
    بیرۆكە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌:
  • 1:44 - 1:49
    سووتانەکە ٣٠ چرکەی دەوێت،
    ئەگەر لە یەک لا دەست پێ بکەیت
  • 1:49 - 1:52
    ھێشتا ٣٠ چركە‌ی تری فیوزەکە ماوە‌.
  • 1:52 - 1:54
    ئەگەر لە لایەکەی ترەوە
    دەستت پێ کردبێت،
  • 1:54 - 1:58
    لە‌ ماوە‌ی ٣٠ چركە‌دا
    بە‌ھە‌مان خاڵ دە‌گەیتەوە‌.
  • 1:58 - 2:02
    ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەر لە هەمان کاتدا
    کۆتایی هەر دووکیان داگیرسێنیت،
  • 2:02 - 2:05
    لە‌ ماوە‌ی ٣٠ چركە‌ بە‌ تە‌واوی دە‌سوتێت.
  • 2:05 - 2:08
    ئەی چۆن ١٥ چرکەکەی تر دەژمێریت؟
  • 2:08 - 2:11
    کەواتە دەبێت فیوزی دووەمیش بەکار بهێنیت.
  • 2:11 - 2:13
    ئە‌گە‌ر ئە‌وە‌ فیوزێكی ٣٠ چركە‌یی بێت،
  • 2:13 - 2:15
    ئەو کات دەکرا هەمان فێڵ بەکار بهێنیت
  • 2:15 - 2:20
    و زیاد کردنی خێراییەکەی بۆ دوو ئەوەندە
    لە ١٥ چرکەی کۆتایی.
  • 2:20 - 2:23
    ھە‌روە‌ھا،
    دە‌توانیت فیوزی دووە‌م كورت بكە‌یتە‌وە‌
  • 2:23 - 2:27
    بە‌ سووتاندنی كۆتایی یە‌كێكیان لە‌ھەمان
    کاتدا وەکو ئەوەی یەکەم‌.
  • 2:27 - 2:29
    لە‌و كاتە‌ی کە یە‌كە‌میان دە‌سووتێت،
  • 2:29 - 2:33
    تۆ ٣٠ چركە‌ت ھە‌یە‌ بۆ فیوزی دووە‌م.
  • 2:33 - 2:35
    کاتێک کە ئەمەت چارەسەر کرد،
  • 2:35 - 2:37
    ئاماژەیە‌ك‌ لە‌ ھاوكارە‌كە‌ت‌ دە‌بینی،
  • 2:37 - 2:39
    کە ئەویش دەستبەکار بووە.
  • 2:39 - 2:43
    سەرەکانی دوو فیوزەکە کۆ بکەوە
    سێیان گڕ تێبەردە.
  • 2:43 - 2:45
    ئەو کاتەی کە یە‌كە‌م سەر دە‌سووتێت،
  • 2:45 - 2:48
    كۆتایی فیوزە‌كە‌ی دووە‌م
    گڕ تێبە‌ر دە‌دە‌یت.
  • 2:48 - 2:49
    کاتێک خامۆش دەبێتەوە،
  • 2:49 - 2:53
    تۆ دە‌زانی كە‌ ٤٥ چركە‌كە‌ تێپە‌ڕ بووە‌،
  • 2:53 - 2:56
    پەرژینەکەش کارەبای لەسەر نییە.
  • 2:55 - 2:58
    بەڵام دوای ماوەیەک کارەبای دەکەوێتەوە سەر،
  • 2:58 - 3:01
    تۆش پەرژینەکە دەبڕیت و ئازاد دەبیت.
Title:
دەتوانیت مەتەڵی هەڵهاتن لە زیندان هەڵبهێنیت؟ - دان فینکڵ
Speaker:
دان فینکڵ
Description:

لەم بەستەرەوە، بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بە: https://ed.ted.com/lessons/can-you-solve-the-jail-break-riddle-dan-finkel

کاتەکەتان ئێوەی کرد بە ناو زڕاوترین بانك بڕە‌كان لە‌ ڕۆژئاوا. ئێستا پێویستت بە کاتە
بۆ ڕزگاربوون لەم زیندانە. هاوکارەکەت خەریکە ئاماژەت بۆ دەکات، و ٤٥ چرکە دواتر پشتوێنە کارەباییەکە شۆرت دەکات. دەبینی کە کاتژمێرەکەت دەشکێت، و هەموو ئەوەی کە هەتە دوو فیوزی یەک خوولەکیە لە ناو گیرفانت، دەتوانی ئەو کاتە بەکاربێنی بۆ ئەوەی خۆت دەرباز بکەی و ئازاد بیت؟

ئامادەکردن: دانیال فینکل، دەرهێنانی: ستۆدیۆی ئارترەیک

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:01

Kurdish subtitles

Revisions