کاتەکەتان ئێوەی کرد بە ناو زڕاوترین بانك بڕە‌كان لە‌ ڕۆژئاوا. ئێستا پێویستت بەو کاتەیە بۆ ڕزگار بوونت لەم زیندانە. لە‌ كاتی دیاریكراودا، لە‌ گۆڕە‌پانە‌كە‌دا لە‌ نزیكی پە‌رژینە كارە‌باییە‌كە‌ دەڕۆیت. ھاوڕێكە‌ت ئاماژە‌ت بۆ دە‌كات، و ڕێك ٤٥ چركە‌ دواتر، شۆرت بە‌ پە‌رژینە‌ كارە‌باییە‌كە‌ دە‌كە‌یت. پەرژینەکە خودکارانە دە‌ست بە‌كار دە‌كاتە‌ و دوای چرکەیەک یان دووان، بە‌ڵام بە‌شێوە‌یە‌ك خێرا ڕادە‌كە‌یت، ماڵە‌وە‌ت مسۆگە‌ر بکەیت. ‌دواتر سە‌رنج دە‌دە‌یتە، ئەو شتەی کە دەتترسێنێت، ئەوەیە کە کاتژمێرەکەت شکاوە، کاتی چاککردنەوەشت نییە. ئاماژەکەش دەردەکەوێت، ئەگەر یەک هەڵەی بچووکیش بکەت لە ژماردنی ٤٥ چرکەدا، ئەوا لەناو دەچیت. سە‌یری گیرفانە‌كانت بكە‌، شتێك دە‌دۆزیە‌وە‌ لە‌وانە‌یە‌ یارمە‌تیدە‌ر بێت: چە‌رخێك و دوو فیوز كە‌ پێشتر لەناو زیندان لە‌كاتی پلان دانان ئامادە‌ت كردووە‌. ھە‌ر فیوزێك بریتییە‌ لە‌ پارچە‌ پە‌تێكی زووگڕگرتووی درێژ، جە‌مسە‌ری ھە‌ر دووكیان گڕ دە‌دە‌یت و بۆ ماوە‌ی یە‌ك خولە‌ك ڕووناكی دە‌بە‌خشێت. كێشە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ فیوزە‌كان زۆر لێك دە‌چن، وە‌كو یە‌كیش گڕ ناگرن، بۆ نموونە‌، ئە‌گە‌ر نیوە‌ی یە‌كێكیان ببڕی لە‌وانە‌یە‌ لایە‌كیان زیاتر بسووتێت لە‌چاو ئە‌وی تریان. ھاوبە‌شە‌كە‌ت ھە‌موو خولە‌كێك ئاماژە‌ت بۆ دە‌كات، و پێویستە‌ تۆ كاری خۆت بكە‌یت. چۆن دە‌توانی فیوز و چە‌رخە‌كان بە‌كاربێنیت بۆ ژماردنی ٤٥ چرکەی تەواو؟ ڤیدیۆكە‌ ڕاگرە‌ و وەڵامەکە بدۆزەوە. ٣ چرکەت ماوە ٢ چرکەت ماوە ١ چرکەت ماوە ڕە‌نگە‌ درێژی فیوزە‌كە‌ ھیچ شتێكت پێ نە‌ڵێت، هەردوو فیوزەکەش ٦٠ چرکەیان دەوێت بۆ بۆ ئەوەی بە تەواوی بسوتێن. بیرۆكە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌: سووتانەکە ٣٠ چرکەی دەوێت، ئەگەر لە یەک لا دەست پێ بکەیت ھێشتا ٣٠ چركە‌ی تری فیوزەکە ماوە‌. ئەگەر لە لایەکەی ترەوە دەستت پێ کردبێت، لە‌ ماوە‌ی ٣٠ چركە‌دا بە‌ھە‌مان خاڵ دە‌گەیتەوە‌. ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەر لە هەمان کاتدا کۆتایی هەر دووکیان داگیرسێنیت، لە‌ ماوە‌ی ٣٠ چركە‌ بە‌ تە‌واوی دە‌سوتێت. ئەی چۆن ١٥ چرکەکەی تر دەژمێریت؟ کەواتە دەبێت فیوزی دووەمیش بەکار بهێنیت. ئە‌گە‌ر ئە‌وە‌ فیوزێكی ٣٠ چركە‌یی بێت، ئەو کات دەکرا هەمان فێڵ بەکار بهێنیت و زیاد کردنی خێراییەکەی بۆ دوو ئەوەندە لە ١٥ چرکەی کۆتایی. ھە‌روە‌ھا، دە‌توانیت فیوزی دووە‌م كورت بكە‌یتە‌وە‌ بە‌ سووتاندنی كۆتایی یە‌كێكیان لە‌ھەمان کاتدا وەکو ئەوەی یەکەم‌. لە‌و كاتە‌ی کە یە‌كە‌میان دە‌سووتێت، تۆ ٣٠ چركە‌ت ھە‌یە‌ بۆ فیوزی دووە‌م. کاتێک کە ئەمەت چارەسەر کرد، ئاماژەیە‌ك‌ لە‌ ھاوكارە‌كە‌ت‌ دە‌بینی، کە ئەویش دەستبەکار بووە. سەرەکانی دوو فیوزەکە کۆ بکەوە سێیان گڕ تێبەردە. ئەو کاتەی کە یە‌كە‌م سەر دە‌سووتێت، كۆتایی فیوزە‌كە‌ی دووە‌م گڕ تێبە‌ر دە‌دە‌یت. کاتێک خامۆش دەبێتەوە، تۆ دە‌زانی كە‌ ٤٥ چركە‌كە‌ تێپە‌ڕ بووە‌، پەرژینەکەش کارەبای لەسەر نییە. بەڵام دوای ماوەیەک کارەبای دەکەوێتەوە سەر، تۆش پەرژینەکە دەبڕیت و ئازاد دەبیت.