Return to Video

خەوێکی قوڵ، سود بە مێشک دەگێنێت--چۆن زیاتری لێ بە دەست بێنین

  • 0:01 - 0:05
    چی دەبێت ئەگەر
    نوستنت كاراتر بكەی؟
  • 0:05 - 0:07
    وەك زانايەكى بواری نووستن،
  • 0:07 - 0:10
    ئەمە ئەم پرسیارەیە کە بۆ
    ماوەی ١٠ساڵی ڕابردوو
  • 0:10 - 0:12
    لە مێشکم دەخولێتەوە.
  • 0:12 - 0:17
    چونکە کاتێک گڵۆپی کارەبایی و
    تەکنەلۆجیا بە جیھان ناسێنرا
  • 0:17 - 0:20
    بەرھەمداری و ئیشکردن لە ٢٤ کاتژمێردا،
  • 0:20 - 0:22
    ئەمە بە ئاسانی بە سەر
  • 0:22 - 0:25
    ڕیتمی ٢٤ کاتژمێری سروشتی
  • 0:25 - 0:28
    و پێویستی جەستەمان بۆ خەوتن تێنەپەڕیوە.
  • 0:29 - 0:32
    ڕیتمی ٢٤ کاتژمێری جەستە بڕی وزەی
    پێویست بۆ ڕۆژەکەمان دیاری دەکات،
  • 0:32 - 0:37
    لەم دواییانەدا تاقيكردنەوەيەكى
    جيهاننیمان لەسەر ئەم ڕیتمە ئەنجام دا،
  • 0:37 - 0:39
    کە تەندروست بوونی خەومان و
  • 0:39 - 0:43
    و لە کۆتاییدا چۆنایەتی ژيانمان
    دەکەوێتە ژێر مەترسی.
  • 0:44 - 0:45
    لەبەرئەم هۆکارە،
  • 0:46 - 0:48
    ئەم خەوتنەی پێویستمانە بەدەست نەھێناوە،
  • 0:48 - 0:51
    تێکڕای خەوتنی ئەمریکییەک
    کاتژمێرێک بە بەراورد
  • 0:51 - 0:54
    بە ئەوانەی لە ساڵانی ١٩٤٠ کەمترە.
  • 0:54 - 0:55
    لەبەر چەند ھۆکارێک،
  • 0:55 - 0:57
    بڕيارماندا ئەمە وەك
    پێناسێکی شانازى دێتە بەرچاو
  • 0:58 - 1:00
    ناتوانین خەوی پێویست بە دەست بهێنین.
  • 1:00 - 1:04
    ئەمە قەیرانی تەندروستی جیهانی
    قوڵتر دەکاتەوە.
  • 1:05 - 1:08
    زۆرێک لە ئێمە دەزانین کەم خەوی
    پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی وەک زەھایمەر
  • 1:08 - 1:11
    نەخۆشیەکانی دڵ و لوولەی خوێن،
  • 1:11 - 1:13
    جەڵتەی مێشک و نەخۆشی شەکرە هەیە.
  • 1:14 - 1:18
    ئەگەر چارەسەری نارێکی خەوتن نەکەی بۆ
    نموونە ھەناسەبڕانی کاتی خەوتن نەکەیت،
  • 1:18 - 1:21
    ئەوا تۆ ئەگەری توش بوونت
    بەم نەخۆشیانە زیاتر دەبێت.
  • 1:21 - 1:25
    بەڵام ئایا کاریگەری
    خەوتن لەسەر مێشکت دەزانیت؟
  • 1:26 - 1:31
    کەم خەوی وامان لێدەکات بڕیاری مەترسیدار و
    سەرپێی و بدەین.
  • 1:31 - 1:34
    هەستی هاوخەمی لە ناخمان کەم دەکاتەوە.
  • 1:35 - 1:40
    کاتێک بێ خەوی بەرامبەر بە
    ئازارەکانمان ھەستیار ترمان دەکات،
  • 1:40 - 1:44
    جێگەی سەرسوڕمان نییە ئێمە تووشی
    گرفت لەگەڵ خەڵکانیتر دەبینەوە،
  • 1:44 - 1:47
    هەر چەندە وەک کەسێکی
    تەندروست و چالاک دەردەکەوین،
  • 1:47 - 1:49
    لەو کاتەی لە خەو بێبەش بوویت.
  • 1:50 - 1:52
    زاناکان ئێستا هەوڵی تێگەیشتنیان لە
  • 1:52 - 1:54
    نەک تەنها لە کاریگەری چەندایەتی
  • 1:55 - 1:59
    بەڵکو چۆنایەتی و باشی خەوتن
    لە سەر تەندروست بوونمان دەدەن.
  • 2:00 - 2:02
    توێژینەوەکەم جەخت لەمە دەکاتەوە،
  • 2:02 - 2:07
    زۆرینەی زاناکان باوەڕیان وایە باشترین
    قۆناغەکانی خەوتن بۆ تازەکردنەوە:
  • 2:07 - 2:08
    خەوێکی قووڵە.
  • 2:09 - 2:11
    ئێمە دەزانین،
  • 2:11 - 2:14
    سێ قۆناغەکانی خەوتن ئەمانەن:
  • 2:14 - 2:15
    سوکە خەو،
  • 2:15 - 2:17
    چاو نوقاندنێکی کورت
  • 2:17 - 2:19
    وخەوێکی قووڵ.
  • 2:19 - 2:25
    ئەم قۆناغانە بە بەستنەوەی مادەیی کارەبایی
    بە کەوڵەسەر، چەناگە و سینگ پێوانە دەکەین.
  • 2:25 - 2:27
    لە سوکە خەو و چاو
    نوقاندنێکی کورت،
  • 2:27 - 2:32
    شەپۆڵەکانی مێشکمان لێکچووی هەمان
    شەپۆڵەکانی مێشکن لە کاتی بەئاگایی.
  • 2:32 - 2:36
    بەڵام شەپۆڵەکانی مێشکمان لە خەوی قوڵدا
    شەپۆلە درێژەکانی مێشکە
  • 2:36 - 2:39
    زۆر جیاوازن لە شەپۆڵەکانی
    مێشک لە کاتی ئاگایدا.
  • 2:39 - 2:43
    ئەو شەپۆڵە درێژانەی مێشک
    پێیان دەڵێن شەپۆڵی دەلتا.
  • 2:45 - 2:47
    لەو کاتانەی کە بێبەشین لە
    خەوی قوڵی پێویست،
  • 2:47 - 2:49
    ڕێگری لە تواناکانمان بۆ فێربوون،
  • 2:49 - 2:52
    بۆ خانەکانمان، لاشەمان
    و بۆ چاک بوونەوە دەکات.
  • 2:53 - 2:56
    خەوی قووڵ هەموو ئەو کارلێکانەی لە ڕۆژدا
  • 2:56 - 2:58
    وەک یادەوەریە دڕێژخایەنەکان و کەسایەتیمان
  • 2:58 - 3:01
    لەو کاتەدا دەگۆڕێت.
  • 3:01 - 3:02
    کاتێک بە تەمەنتر دەبین،
  • 3:02 - 3:06
    لەوانەیە ئێمە لە پڕ شەپۆڵە
    تازەبووەکانی دەلتا لە دەست بدەین.
  • 3:06 - 3:09
    بە دەڕبرینێکی تر، خەوی قووڵ
    و شەپۆڵەکانی دەلتا
  • 3:09 - 3:12
    نیشانەن بۆتەمەنی بایۆلۆجی
    (نەک تەمەنی ڕاستەقینە).
  • 3:13 - 3:17
    بۆیە بە شێوەکی سروشتی دەمەویست خەوێکی
    قوڵتر بۆ خۆم بە دەست بهێنم
  • 3:17 - 3:22
    و من زۆربەی ئامێر و شێوازەکانم
  • 3:22 - 3:25
    پلەی-بەکاربەر، پلەی -پزیشکی،
  • 3:25 - 3:26
    تاقی کردنەوە.
  • 3:27 - 3:31
    زۆر شت فێربووم، وەک زۆرینەی خەڵک،
    ئەوەی پێویستم پێیەتی بەدەستم هێنا
  • 3:31 - 3:32
    کە ھەشت کاتژمێرخەوتنە.
  • 3:32 - 3:35
    تەنانەت ڕیتمی کاتژمێری جەستەشم،
  • 3:35 - 3:39
    بە گۆرینی ژەمەکانی خواردن و
    مەەشق، ڕاھێنان و خۆدانە بەر خۆر گۆڕی،
  • 3:39 - 3:43
    بەڵام نەمتوانیوە ڕێگەکی باشتر
    بۆ خەوێکی قووڵتری شەو بدۆزمەوە.
  • 3:43 - 3:46
    تا ئەو کاتەی کە بە دیداری
    نۆژدار دمیتری گێراشێنکۆ
  • 3:46 - 3:49
    لە زانکۆی پزیشکی ھارڤارد گەشتم.
  • 3:49 - 3:52
    دمیتری دۆزینەوە
    نوێکانی بواری ئەدەبی پێ ڕاگەیاندم،
  • 3:52 - 3:56
    تاقیگەیەکی ئەڵمانی سەلماندویەتی کە
    ئەگەر لە کاتی دیاریکراو دەنگی دیاریکراو
  • 3:56 - 3:59
    بەر گوێی ئەو کەسانە بکەوێت کە خەوتوون،
  • 3:59 - 4:02
    دەکرێت خەوەکەی قووڵتر و کاریگەرتر بکات.
  • 4:03 - 4:06
    ئەم تاقیگەی شتێکیتریشی ئاشکرا کردووە
  • 4:06 - 4:09
    کە دەکرێت یادەوەری ڕۆژانی داهاتوو
    بەم تەکنیکە
  • 4:09 - 4:10
    بهرهو پێش ببهیت.
  • 4:11 - 4:13
    من و دمیتری دەستەیەکەمان پێک هێنا،
  • 4:13 - 4:16
    بۆ بنیاتنانی ئەمە تەکنەلۆجیایە و
    دەستمان بە کارکردن کرد.
  • 4:16 - 4:19
    لەگەڵ هاوکارەکانمان لە تاقیگەکانی
    توێژینەوە لە زانکۆیی پنسلڤینیا،
  • 4:20 - 4:24
    دیزاینی تاقیکردنەوەیەکمان کرد
    تا ئەنجامی سیستەمەکەمان پشت ڕاست بکاتەوە.
  • 4:24 - 4:27
    لە لایەن دامەزراوەی نێونەتەوەیی
    زانست و وسەنتەری نیودەوڵەتی تەندروستی
  • 4:28 - 4:30
    پشتگیری دارایی کراین
  • 4:30 - 4:32
    بۆ گەشە پێدانی تەکنەلۆجی خەوێکی قووڵ.
  • 4:33 - 4:35
    بەم شێوەیە کار دەکات.
  • 4:35 - 4:36
    خەڵک دێنە ناو تاقیگە
  • 4:36 - 4:39
    چەند ئامێرێکیان پێ دەدەین،
  • 4:39 - 4:40
    دوو دانەیانم ئێستا پێیە،
  • 4:40 - 4:42
    ئەمانە بۆ جوانی و
    خۆدەرخستن نیە.
  • 4:42 - 4:43
    (پێکەنین)
  • 4:44 - 4:47
    هەر کاتێک زانیبامان کە
    ئەو خەڵکانە لە خەوێکی قوڵدان،
  • 4:47 - 4:50
    چەند دەنگێکی تایبەتمان
    بە خەوی قووڵ دەخستە کار
  • 4:50 - 4:52
    بۆ ئەوەی خەوەکەیان قووڵتر بێت.
  • 4:52 - 4:55
    ئێستا ئەو دەنگانەت نیشان دەدەم.
  • 4:56 - 5:00
    (دووبارەکردنەوەی شەپۆلە دەنگیەکان)
  • 5:05 - 5:06
    زۆر نامۆیە، وانییە؟
  • 5:06 - 5:08
    (پێکەنین)
  • 5:08 - 5:13
    ئەم دەنگە هەمان ڕێژەی لەرینەوەی
    شەپۆڵەکانی مێشکی هەیە
  • 5:13 - 5:15
    لەو کاتەی مێشک لە خەوی قوڵدایە.
  • 5:15 - 5:19
    دووبارە بوونەوەی ئەو دەنگانە
    مێشکمان ئامادە دەکات
  • 5:19 - 5:21
    تا زیاتر شەپۆڵە تازەبووەکانی
    دەلتا بە دەست بهێنێت.
  • 5:22 - 5:25
    کاتێک پرسیارمان لە بەشداربووەکان
    دەربارەی ئەو دەنگانە کرد،
  • 5:25 - 5:28
    ئەوان ئاگادار نەبوون کە
    ئێمە دەنگەکانمان خستبووە کار،
  • 5:28 - 5:32
    لەگەڵ ئەوەشدا مێشکیان وەڵامی
    شەپۆلە دەنگیەکانی دەلتای داوەتەوە.
  • 5:32 - 5:36
    ئەم وێنەیە شەپۆلی مێشکی ئەو کەسانەیە
    کە بەشداری توێژینەوەکەمان بوون.
  • 5:36 - 5:38
    ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبینن؟
  • 5:38 - 5:41
    ئەم دەنگە دەردەکەوێت لە کاتی
    کارکردنی لەسەر هەمان شەپۆلە دەنگیەکان.
  • 5:41 - 5:45
    ئێستا سەیری شەپۆلە مێشکیەکانی
    بەشی سەرەوەی هێلکاریەکە بکە.
  • 5:45 - 5:46
    لەم هێلکاریە تێبینی دەکرێت کە
  • 5:47 - 5:51
    ئەم دەنگانە شەپۆڵی تازەبووەوەی دەلتا
    زیادتر دەکەن.
  • 5:52 - 5:55
    ئەوە فێربووین کە دەتوانین
    بە وردی لە خەوتن بکۆڵینەوە
  • 5:55 - 5:58
    بەبێ ئەوەی خەڵک بەبەستەری
    کارەبایی پەیوەست بکرێت.
  • 5:58 - 6:01
    و وا لەخەڵکی بکەین قوڵتر بخەون.
  • 6:01 - 6:02
    ئێمە بەردەوامین لە پەرەپێدانی
  • 6:02 - 6:06
    ژینگەی دەنگی و شێوازی خەوی تەندروست
  • 6:06 - 6:08
    بۆ باشتر کردنی خەویێکی تەندروست.
  • 6:09 - 6:12
    خەوەکەمان بەو شێوەیە کە دەبێت هەبێت،
  • 6:12 - 6:14
    بەڵام ڕەنگە ڕۆژێک بێت،
  • 6:14 - 6:17
    بتوانین ئامێرێکی بچووک بپۆشین
  • 6:17 - 6:19
    و تەندروستر بخەوین.
  • 6:19 - 6:20
    سوپاس.
  • 6:20 - 6:24
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
خەوێکی قوڵ، سود بە مێشک دەگێنێت--چۆن زیاتری لێ بە دەست بێنین
Speaker:
دان گاتەنبەگ
Description:

هیچ شتێک بە ئەندازەی خەوتنی شەوان باش نییە. چی دەبێت ئەگەر تەکنەلۆجیا بتوانێت یارمەتی دەرمان بێت لەبەدەست‌ هێنانی خەوێکی قووڵتر؟ دان گاتەنبێرگ كار لەسەر تەکنەلۆجیایەک دەکات کە هاندەری خەوێکی قووڵە و ڕێگە بۆ زیادبوونی شەپۆڵێکی مێشک لە کاتی خەوتن دەدات کە یادەوەری و کەسایەتیمان پتەوتر دەکات. لێکۆڵینەوەی زیاتر سەبارەت بەم دەنگانەی کە لە کاتی دیاریکراوی خەوتن بخرێنە کار، کاریگەریان لە سەر دروست بوونی شەپۆڵێکی هاوشێوەی ئەو شەپۆڵانەی مێشک دروستی دەکات لە کاتێکدا مێشک لە خەوێکی قووڵدایە، کە سودیان بۆ تەندروستی، توانی فێربوونمان و یادەوەریمان هەیە دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:37

Kurdish subtitles

Revisions