< Return to Video

گەڕان بەدووای کاردا، توانای خۆت دەربخە نەک ئەزموون

  • 0:01 - 0:02
    دەزانن ئیرەیی بە کێ دەبەم؟
  • 0:03 - 0:06
    ئەوانەی کە لەو بوارەدا کار دەکەن
    کە لە زانکۆ خوێندویان.
  • 0:06 - 0:08
    (پێکەنین)
  • 0:08 - 0:11
    ڕۆژنامە نووسەکان ڕۆژنامەگەرییان خوێندووە،
  • 0:11 - 0:13
    ئەندازیارەکان کە ئەندازیاریان خوێندووە.
  • 0:14 - 0:16
    ڕاستییەکە ئەوەیە، کۆمەڵگە
    چیتر دەسەڵاتی نییە،
  • 0:16 - 0:18
    بەڵام جیاوازن.
  • 0:18 - 0:21
    توێژینەوەیەکی 2010 دەریخستووە
    چارەکێکی دەرچوویانی زانکۆ
  • 0:21 - 0:24
    لە بوارێکدا کار دەکەن کە پەیوەندی
    بە پسپۆری خۆیان هەیە
  • 0:24 - 0:28
    کە لە زانکۆ دەرچووم،
    دوو بڕوانامەم لە بواری زیندەوەرزانی هەبوو.
  • 0:29 - 0:33
    بۆ دایک و باوکم جێگەی نائومێدییە،
    چونکە نە دکتۆرم و نە زانام.
  • 0:33 - 0:35
    (پێکەنین)
  • 0:35 - 0:38
    و DNA ساڵانێک لە خوێندنی
    ڕۆشنهپێكهاتن
  • 0:38 - 0:40
    هیچ خۆم بۆ کارکردن لە بواری
    تەکنەلۆجیا ئامادە نەکردبوو.
  • 0:41 - 0:45
    پێویست بوو خۆم فێری هەموو شتێک ببم
    فرۆشتن، بازاڕکردن، پلان دانان،
  • 0:45 - 0:48
    تهنانهت پرۆگرامسازی بچوكیش،
    بە تەنها.
  • 0:49 - 0:52
    هەرگیز ناونیشانی بەڕێوبەری
    بەرهەمهێنانم وەرنەگرتووە
  • 0:52 - 0:53
    پێش ناردنی سی ڤیم بۆ کۆمپانیایی ئیتسی.
  • 0:55 - 0:58
    پێشتر لە لایەن گۆگڵ و چەند کۆمپانیایەکیتر
    سی ڤیەکەم ڕەتکرایەوە،
  • 0:58 - 0:59
    بێ هیوا کرام.
  • 1:00 - 1:02
    کۆمپانیایەکە بەم دواییە کەوتبووە بازاڕەوە،
  • 1:02 - 1:04
    وەک بەشێک لە داواکاری ئیش،
  • 1:04 - 1:07
    ڕاپۆرتی ئایپۆم لە بەرگەوە بۆ بەرگ خوێندەوە
  • 1:07 - 1:11
    وێبسایتێکم دروستکرد
    کە شیکاریە بازرگانیەکانی منی لەخۆ دەگرت
  • 1:11 - 1:13
    و چوار بیرۆکە لەسەر تایبەتمەنی نوێ.
  • 1:14 - 1:18
    دەرکەوت تیمەکە بە چالاکی ئیشیان
    لەسەر دوو لەو بیرۆکانە کردووە
  • 1:18 - 1:20
    و سێیەمیان بەجدی تاوتێ دەکرد.
  • 1:21 - 1:22
    دامەزرام.
  • 1:24 - 1:28
    دەزانین ئەوانەی پشتگوێ خراون یان
    لە سەرەتاوە بە کەم سەیر کراون
  • 1:28 - 1:30
    بەڵام بەردەوام بوون بۆ بە
    درۆخستنەوەی ڕهخنهكان.
  • 1:31 - 1:32
    چیرۆکی دڵخوازی من؟
  • 1:33 - 1:36
    بریان ئەکتن، بەڕێوەبەرێکی ئەندازیارییە
  • 1:36 - 1:39
    لەلایەن تویتەرو فەیسبووک ڕەتکرایەوە
  • 1:39 - 1:40
    پێش ئهوهی وهتس ئاپ دروست بکات،
  • 1:41 - 1:44
    سەکۆی ناردنی نامەی مۆبایل بە نۆزدە ملیار
    دۆلار دەفرۆشرێت،
  • 1:46 - 1:49
    سیستەمەکانی دامەزراندنی سەدەی بیست
    شکستی هێناوە
  • 1:49 - 1:52
    وامان لێ دەکات خەڵکی بە توانا
    لە کارەکانیان دەربکرێن.
  • 1:53 - 1:55
    سوودەکانی دروستکردنی
    ڕۆبۆت و ئامێری فێرکردن
  • 1:55 - 1:57
    شێوازی کارکردنمانیان بە تەواوەتی گۆڕیوە،
  • 1:57 - 2:00
    بەکارهێنانی ئەرکی دووبارە
  • 2:01 - 2:05
    گفتۆگۆ کردن لە سەر جێگرەوەی
    دەستی کاری مرۆڤ لە ئیشەکان.
  • 2:05 - 2:09
    لەم پۆلێنکردنەدا، هەموومان دەبێت پێشبینی
    کارێک بکەین کە هەرگیز بیرمان بۆی نەچووە
  • 2:10 - 2:11
    بۆ هەتا هەتایە.
  • 2:12 - 2:15
    ئەو ئامێر و پلانانە چین کە پێویستمانە
  • 2:15 - 2:17
    بۆ ئەنجامدانی کاری باش لە داهاتوو؟
  • 2:18 - 2:22
    لە گەڕان بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارە، ڕاوێژم
    لەگەڵ خەڵکانی سەرکەوتوو لە بوارەکانیتر کرد
  • 2:22 - 2:25
    ژمارەیەکی زۆر لە ڕاپۆرت
    و توێژینەوەم خوێندەوە.
  • 2:25 - 2:27
    چەند تاقیکردنەوەیەکم کرد.
  • 2:28 - 2:30
    جارێ زیاترش ماوە بگەڕێم،
  • 2:30 - 2:33
    بەڵام سێ بیرۆکە هەیە بۆ بەرەوپێش چوون.
  • 2:33 - 2:36
    یەکەم، زیاتر بگەڕێ.
  • 2:36 - 2:39
    گەر لەهەمان شوێن بەدوای لێهاتووی
    دابگەڕێین کە هەمیشە دەگەڕێن
  • 2:39 - 2:41
    بەرنامەی منداڵە لێهاتووەکان،
    خوێندنگەکانی ئایڤی،
  • 2:41 - 2:43
    ڕێکخراوە بەناوبانگەکان
  • 2:43 - 2:46
    وەک هەمیشە هەمان
    ئەنجام بەدەست دەهێنین.
  • 2:46 - 2:50
    بیسبۆل گۆڕا كاتێ یانەی ئۆكلاند
  • 2:50 - 2:52
    ئەو یاریزانانەی وەرگرت کە
    خاڵی زۆریان تۆمار نەکردبوو
  • 2:52 - 2:55
    بە پێی پێوەرەکان وەک ڕاكردن،
    بەڵام تەنها
  • 2:55 - 2:58
    ئەوانەی تونای یارمەتیدانی تیمەکەیان
    هەبوو لە بەدەست هێنانی خاڵەکان
  • 2:58 - 2:59
    و بردنەوەی یاریەکان.
  • 3:00 - 3:02
    ئەم بیرۆکەیە لە دەرەوەی وەرزشیش ڕاستە.
  • 3:02 - 3:05
    بەڕێوەبەری نەخشەکێشان
    و توێژینەوە لە پینتێست
  • 3:05 - 3:07
    پێی گوتم ئەوان یەکێک
    لە جیاوازترین، فرەچەشنترین
  • 3:07 - 3:09
    و چالاکترین تیمیان لە
    دۆڵی سیلیکۆن بنیات ناوە
  • 3:09 - 3:12
    چونکە پێیان وایە کە هیچ جۆرێک لە مرۆڤ
  • 3:12 - 3:14
    کۆنتڕۆڵی گشت لیهاتوویەکان ناکات.
  • 3:14 - 3:17
    هەوڵیان دا دوور لە دامەزراوە
    تەکنەلۆجییە بەناوبانگەکان
  • 3:17 - 3:19
    بگەڕێن تا تیشک بخەنە سەر سی ڤیەکانیان،
  • 3:19 - 3:21
    نەک بڕوانامەکەیان.
  • 3:22 - 3:24
    دووەم: کارایی دامەزرێنن.
  • 3:25 - 3:27
    بەهۆی ئەزموونی کارەکەم،
  • 3:27 - 3:30
    سەکۆیەکی دامەزراندنم دروستکرد
    پێی دەوترێت هێدلایت،
  • 3:30 - 3:33
    هەڵێک بە پاڵێوراوەکان دەدات تا دەربکەون.
  • 3:33 - 3:36
    هەر وەک تیمی شانۆ،
    ڕاهێنانیان هەیە،
  • 3:36 - 3:39
    پاڵێوراوەکان پرسیاریان لێ
    دەکرێت تا لێهاتووی خۆیان بسەلمێنن
  • 3:39 - 3:40
    پێش دامەزراندنیان.
  • 3:40 - 3:44
    کڕیارەکانمان سوود لە توێژینەوەی
    هەشتا و پێنج ساڵی ڕابردوو وەردەگرن،
  • 3:44 - 3:45
    نموونەکانی ئەو کارە نیشان دەدات
  • 3:45 - 3:48
    یەکێکە لە باشترین پێشبینیکەرانی
    سەرکەوتووی ئیش.
  • 3:49 - 3:50
    گەر لێکۆڵەری داتا دامەزرێنیت،
  • 3:50 - 3:54
    ڕاپۆرتێکی داتای ڕابردوویان پێ بدەیت و
    داوایان لێ بکەیت کە تێڕوانینیان چۆنە.
  • 3:54 - 3:56
    گەر بەڕێوەبەرێ بازاڕکردن دامەزرێنیت،
  • 3:56 - 3:59
    داوای لێ بکەیت کە پلانی کەمپینی
    خستنە بازاڕی بەرهەمێکی نوێ دابڕێژن.
  • 3:59 - 4:02
    گە تۆ پاڵێوراوبی چاوەڕێی
    پرسیاری خاوەن کارەکە مەکە.
  • 4:02 - 4:06
    هەوڵی دۆزینەوەی ئەو ڕێگەیانە بدە بۆ
    نیشاندانی کارامەیی و لێهاتوویی خۆت
  • 4:06 - 4:08
    دوور لە سی ڤسی و نامەی داوا کردنی ئیش.
  • 4:09 - 4:12
    سێیەم: وێنە گەورەکە ببینە.
  • 4:13 - 4:16
    بیستوومە خاوەن کارەکان زوو دەزانن
    کە کاندیدەکان زوو زوو ئیش دەگۆڕن
  • 4:16 - 4:19
    ئەمەش بەهۆی هەڵەیەکی
    بچووکی سەر سی ڤیەکانە:
  • 4:19 - 4:24
    سەبارەت بەم مامۆستایانەی کە نامەی
    ئەم قوتابیانە رەت دەکەنەوە بەهۆی
  • 4:24 - 4:28
    چونکە ناویان لە ناوی ڕەشپێستەکان یان
    ئاسیاییەکان دەچێت نەک لە سپی پێستەکان.
  • 4:29 - 4:32
    کاتێک مناڵ بووم، باجی تایبەت
    بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەپۆشت.
  • 4:32 - 4:34
    مانگێک لە باخچەی ساوایان،
  • 4:34 - 4:35
    مامۆستاکەم پەڕێکی یادگاری نووسی
  • 4:35 - 4:37
    تێبینی کرد کە سەرەڕۆم،
  • 4:37 - 4:39
    فێربوونم خاوە،
  • 4:39 - 4:41
    سەرەڕای حەزی زانینم،
  • 4:41 - 4:43
    ئیش کردن لەگەڵ من کەمەرشکێن بوو.
  • 4:43 - 4:45
    (پێکەنین)
  • 4:46 - 4:49
    بەڕێوەبەری خوێندنگە داوای بینینی
    دایک و باوکمی کرد، پرسیاری لە
  • 4:49 - 4:52
    دایکم کرد کە ئەگەر هیچ ئەستەمیەک
    لە کاتی لە دایک بوونم هەبووە
  • 4:52 - 4:55
    پێشنیاری بۆ کردم ڕێبەری دەروونی
    خوێندنگاکە ببینم.
  • 4:55 - 4:56
    باوک پێ وابوو ئەمە دەبێت بکرێت
  • 4:56 - 4:58
    بەخێرایی بارودۆخی خێزانەکەمانی
    ڕوونکردەوە.
  • 4:59 - 5:02
    وەکو کۆچبەرە نوێیەکان،
    لە هەورەبانەکان دەژیاین
  • 5:02 - 5:05
    لە ماڵێک چاودێری ئەو کەسانەی لێدەکرا
    کەگرفتی مێشکیان هەیە.
  • 5:05 - 5:08
    خێزانهكهم شەوان کاریان دەکرد تا
    پارە پەیدا بکەن،
  • 5:08 - 5:11
    هەڵی کەمم هەبوو بۆ یاری کردن
    لەگەڵ هاوتەمەنی خۆم.
  • 5:12 - 5:16
    بە ڕاستی سەیرە نیە کوڕێکی پێنج ساڵ
    تێکەڵنەبوو
  • 5:16 - 5:18
    کەمێک شێتانە لە ژووری
    باخچەی ساوایان رەفتار بکات
  • 5:18 - 5:20
    دوای ئەوەی تەواوی
    هاوین هەر تەنیا بووە؟
  • 5:21 - 5:24
    ئەگەر شارەزای ناخی کەسێک نەبین
  • 5:24 - 5:28
    هەمیشە بڕیاردان لە سەریان
    ناڕاست دەردەچێت.
  • 5:29 - 5:33
    با لە هاوتا کردنی ئەزموون و توانا بوەستین،
  • 5:33 - 5:36
    با لە هاوتا کردنی بڕوانامە
    لەگەڵ لێهاتووی بوەستین.
  • 5:36 - 5:39
    با ئێمە واز لەو ڕەفتارە بهێین کە
    سەلامەترین و بێمەترسیترین هەڵبژێرین
  • 5:39 - 5:43
    با دەرگە بەکراوەیی، بۆ ئەو خەڵکەی
    کە لە وانەیە زۆر باش بن، بەجێ بهێڵێن.
  • 5:44 - 5:47
    پێویستمان بە خاوەنکارە بۆ لابردنی ئەو
    سیستەمی دامەزرانی خراپی کۆن
  • 5:47 - 5:50
    پێشوازی لەم ڕێگەیانە بکەین کە بەهرە
    دەست نیشان دەکات و گەشەی پێدەدات،
  • 5:51 - 5:54
    کاندیدەکان دەكرێ به هەوڵی گێڕانەوەی
    چیرۆکەکانیان یارمەتیدەربن
  • 5:54 - 5:56
    لە ڕێگەیەکی بەهێز
    و دڵخۆش کەرانە.
  • 5:57 - 6:01
    دەتوانین لە جیهانێکدا بژین کە
    توانای ڕاستەقینەی خەڵک بەرچاو بێت
  • 6:02 - 6:05
    هەلی زانینی هەموو توانا
    شاراوەکانی خۆیان هەبێت.
  • 6:06 - 6:08
    با بەیەکەوە ئەم تێڕوانینە بنیات بنێین.
  • 6:09 - 6:10
    سوپاس.
  • 6:10 - 6:15
    (چەپڵە)
Title:
گەڕان بەدووای کاردا، توانای خۆت دەربخە نەک ئەزموون
Speaker:
جەیسن شین
Description:

بەشێکی کەممان کارێک دەکەین کە لە ئەزموونی ڕابردوو یان پسپۆڕییەتی زانکۆمان نزیک بێت. جەیسن شین زیندەزانی خوێندووە، بەڵام دواتر بووە بە بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان. بە خێرایی باسێکی چڕوپڕمان سەبارەت توانا شاراوەکانی مرۆڤ بۆ دەکات. شین هەندێ بیرۆکەی نوێی دەخاتە بەر باس بۆ کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن. چۆن دەتوانن چالاک بن. بۆچی فەرمانبەرەکان دەبێت بۆ کەسێک بگەڕێن کە توانایەکی زۆری هەیە نەک بڕوانامەی زۆر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:30

Kurdish subtitles

Revisions