Return to Video

لە سەيركردنى زنجيرەى ژيانت بوەستە.

  • 0:01 - 0:05
    تواناى گەشتكردن ديارييەكى تايبەتە،
  • 0:05 - 0:07
    لە جیهاندا بێ هاوتایە.
  • 0:07 - 0:14
    چیتر هەستێكم نەماوە پاڵنەرم بێت
    وەك لە بەجێهێشتنی بەندەرەكە
  • 0:14 - 0:18
    دەزانم دەتوانم تيپەكەم و بەلەمەكەم ببەم
  • 0:18 - 0:21
    بە سەلامەتى لە بەندەرێكەوە بۆ يەكێكى تر،
  • 0:21 - 0:24
    بە نزيكەى سێ، چوار، پێنج،
    شەش هەزار ميل دوور.
  • 0:25 - 0:27
    بوونم لە دەريا ...
  • 0:27 - 0:29
    ئازاديەكى ڕەهايە،
  • 0:29 - 0:34
    و هەلێكى نمونەييە بۆ ئەوەى خۆت بيت،
  • 0:34 - 0:36
    چوونكە ناتوانيت هيچ شتێكى تر بيت.
  • 0:36 - 0:39
    لە بەلەمەكە لەبەردەم هاوڕێكانت ڕووتىيت.
  • 0:39 - 0:40
    ئەمە ناووچەيەكى بچووكە.
  • 0:40 - 0:42
    بەلەكەى مايدن ٥٨ مەتر درێژە.
  • 0:42 - 0:45
    ١٢ ئافرەت لە بەلەمە ٥٨ مەتريكە هەيە.
  • 0:45 - 0:47
    مەبەستم، بەتەواوى
    دژايەتى يەكتريان دەكرد،
  • 0:47 - 0:50
    كەواتە دەبێت خۆت بيت.
  • 0:50 - 0:53
    خۆشترين سات بۆ من كاتێك گەشت دەكەم
  • 0:53 - 0:56
    ئەو كاتەيە كە ووشكانى ديار نامينێت.
  • 0:56 - 0:59
    ئەو ساتە وەسف ناكرێت--
  • 0:59 - 1:00
    (چێژ بەخشە)
  • 1:00 - 1:04
    سەركێشى و كۆڵنەدان،
  • 1:04 - 1:08
    تەنها خۆت و بەلەمێك و پێكهاتەكانى سروشت.
  • 1:08 - 1:12
    خۆزگە هەموو كىسێك بۆ جارێك
    ئەو ئەزموونەى لە ژيانيدا تاقيدەكردەوە.
  • 1:12 - 1:14
    تاوەكو لە وشكانى دوورتر بكەويتەوە،
  • 1:14 - 1:17
    زياتر لەگەڵ خۆت دەگوونجێيت.
  • 1:17 - 1:18
    ئەوە تۆيت،
  • 1:18 - 1:20
    چۆن بە شوێنى داهاتوو دەگەيت،
  • 1:20 - 1:21
    چۆن لە ژيان دەمێنينەوە،
  • 1:21 - 1:24
    چۆن ئاگامان لەيەكترى دەبێت،
  • 1:24 - 1:26
    و چى بكەبت تاوەكو بە لايەكەى تر بگەيت.
  • 1:27 - 1:30
    ئەو پرسيارەى زۆرجار لەكاتى
    ڕۆيشتن و ئاخاوتن دەپرسم
  • 1:30 - 1:34
    ئەوەيە "چۆن لە پێشبڕكێى
    زەريايدا ببيت بە دەرياوان"
  • 1:34 - 1:36
    ئەوە پرسيارێكى زۆر باشە.
  • 1:36 - 1:39
    هەروەها هەميشە دەمويست بڵێم
    "تێڕوانينم هەبوو،
  • 1:39 - 1:41
    كە بوون بە خەون،
  • 1:41 - 1:43
    بوون بە خوليا،
  • 1:43 - 1:45
    بەڵام، بێگومان، ژيان بەو شێوەيە نييە،
  • 1:45 - 1:49
    و تاكە شتێك كە مايەى نيگەرانيە
    ئەوەيە خەڵك لەبارەيەوە بزانن
  • 1:49 - 1:52
    ئەوەيە كە ژيانم لە ا بۆ ب ناجوڵێت --
  • 1:52 - 1:55
    چەند كەس ژيانيان
    بەئاسانى لە ا بۆ ب جوڵاوە:
  • 1:55 - 1:59
    وابير دەكەنەوە، "ئەوە تەواو دەكەم،"
    و ئەوانيش بە ئاسانى ئەنجامى دەدەن؟
  • 1:59 - 2:01
    بۆيە ڕاستيەكە دەڵێم.
  • 2:01 - 2:04
    و ڕاستيەكە ئەوەيە كاتێك ١٥ ساڵ بووم
    لە خوێندنگا دەركرام،
  • 2:04 - 2:09
    و بەڕێوبەرە ئازار چەشتوەكەم
    تێبينيەكى درێژخايەنى نارد
  • 2:09 - 2:10
    بۆ دايكە ئازار چەشتووەكەم،
  • 2:10 - 2:15
    بە ڕوونى دەڵێتن ئەگەر تراسى
    دووبارە دەرگاى خۆێندنگا بكاتەوە،
  • 2:15 - 2:16
    پەيوەندى بە پۆليسەوە دەكەين.
  • 2:16 - 2:20
    دايكم منى برد و گووتى،
  • 2:20 - 2:23
    "ئازيزم، فێربوون بۆ هەموو كەسێك نييە."
  • 2:23 - 2:27
    دواتر باشترين ئامۆژگارى پێدام
    كە تا ئێستا لە كەسێكەوە وەرم گرتبێت.
  • 2:27 - 2:31
    گووتى، " هەريەكێك لە ئێمە لە شتێك باشە،
  • 2:31 - 2:33
    تەنها پێوستە ئەو شتە بدۆزيتەوە."
  • 2:33 - 2:37
    لە تەمەنى ١٦ ساڵى، ڕێگەيدام
    بە كۆڵە پشتێكەوە بۆ يۆنان بچم.
  • 2:38 - 2:41
    كاركردنم لەسەر بەلەم كۆتايى پێهێنا،
    ئەمە باش بوو--
  • 2:41 - 2:44
    لە تەمەنى ١٧ ساڵيم، بەڕاستى
    نەمدەزانى دەمەوێت چى بكەم،
  • 2:44 - 2:46
    پياسەم دەكرد.
  • 2:46 - 2:49
    هەروەها لە دووەم گەشتى زەرياى ئەتڵەسى،
  • 2:49 - 2:51
    پاپۆڕگێڕەكە پێى گووتم، "دەتوانيت بچيت؟"
  • 2:51 - 2:53
    گووتم، " بێگومان ناتوانم بچم،
  • 2:53 - 2:55
    پێش ئەوەى فێربم لە خوێندنگا دەركرام"
  • 2:55 - 2:57
    هەروەها گووتى، " پێتوا نييە
    پێويستە ببيت بە دەرياگەر ؟
  • 2:57 - 3:00
    چى ڕوودەدات ئەگەر
    بەلايەكى بەلەمەكەدا كەوتم؟
  • 3:00 - 3:02
    لە سەيركردنى زنجيرەى ژيانت بوەستە،
  • 3:02 - 3:03
    لە سەيركردنى ئەشتانەى كە دەيكەيت بوەستە
  • 3:03 - 3:05
    ڕۆڵێكى كارا بگێڕە."
  • 3:06 - 3:09
    ئەم ڕۆژە، بۆ من ئەو ڕۆژە بوو
    كە هەموو ژيانم دەستى پێكرد.
  • 3:09 - 3:11
    لە ماوەى دوو ڕۆژ فێربووم گەشت بكەم --
  • 3:11 - 3:14
    هەرچوندە ڕقم لە ژمارەكانە
  • 3:14 - 3:15
    و وەك پيتى هيڕۆگليفى دەيانبينم.
  • 3:16 - 3:20
    ئەو هەل و ڕێگەيانەى بۆ كردمەوە
    كە هەرگيز خەياڵم نەدەكرد.
  • 3:20 - 3:24
    لە ڕاستيدا توانيم سوارى
    بەلەمى پێشبڕكێى جيهانى ببم.
  • 3:24 - 3:27
    من لەگەڵ ١٧ پياوى باشوورى ئەفريقا بووم.
  • 3:27 - 3:29
    ٢١ ساڵان بووم،
  • 3:29 - 3:31
    ئەمە درێژترين نۆ مانگى ژيانم بوو.
  • 3:31 - 3:33
    وەك چێشتلێنەر بەشداريم كرد،
  • 3:33 - 3:34
    توانيم تاوەكو كۆتايى بجەنگم،
  • 3:35 - 3:36
    كاتێك گەيشتمە كۆتايى پێشبڕكێيەكە،
  • 3:36 - 3:40
    زانيم ٢٣٠ دەستە لەم پێشبڕكێيەدا هەيە،
  • 3:40 - 3:41
    و سێ ئافرەت،
  • 3:41 - 3:42
    و من يەكێك لەوانە بووم.
  • 3:42 - 3:44
    من چێشتلێنەرێكى بەدكارم.
  • 3:44 - 3:46
    بەڕاستى دەرياوانێكى باش بووم.
  • 3:47 - 3:51
    پێموايە دووەم كاريگەرترين
    بيرۆكەى ژيانم ئەوەبوو:
  • 3:51 - 3:57
    "هيچ پياوێك ڕێگەى پێنەدەدام
    لە بەلەمەكەى ببم بە دەرياوان."
  • 3:57 - 3:59
    ئەمڕۆ ئەم حاڵەتە هەر ماوە.
  • 3:59 - 4:01
    لە ٣٥ ساڵى پێشبڕكێى بەلەمى جيهانى,
  • 4:01 - 4:05
    تەنها دوو ئافرەتى دەرياگەر هەبوون
    بەشدارى دەستەى ئافرەتانيان نەكردبوو،
  • 4:05 - 4:07
    لەبەئەوە بەلەمەكەى مايدن دامەزرا.
  • 4:07 - 4:10
    ئەو كاتەبوو كە بيرم كردەوە،
    "شتێكم هەيە تاوەكو لەپێناوى بجەنگم"
  • 4:10 - 4:14
    هەروەها هيچ بيرۆكەيەكم نەبوو
    كە ويستم ئەو شەڕە بكەم،
  • 4:14 - 4:18
    و ئەوە شتێك بوو كە بە سروشتى باشترم كرد.
  • 4:19 - 4:23
    هەندێك شتم لە خۆمدا دۆزيەوە
    كە نەمدەزانى بوونى هەيە.
  • 4:24 - 4:26
    ئاشكرامكرد گيانێكى شەڕانگێزم هەيە،
  • 4:26 - 4:28
    بۆم دەركەوت كە پێشبڕكێ كارم --
  • 4:28 - 4:30
    هەرگيز پێشتر نەمزانيبوو--
  • 4:30 - 4:33
    هەروەها ئارەزووى دووەمم دۆزيەوە،
  • 4:33 - 4:36
    ئەويش يەكسانى بوو.
  • 4:36 - 4:38
    نەمدەتوانى بهێڵم ئەمە بێ تێبينى بێت.
  • 4:38 - 4:42
    هەروەها ئەوە تەنها ئارەزووى من نەبوو
    گەشتێك لەسەر بەلەمێك ببەمەوە
  • 4:42 - 4:44
    و دەستەى خۆم پێكەوە كۆبكەمەوە
  • 4:44 - 4:45
    هەروەها تيپەكەشم،
  • 4:45 - 4:47
    پارەكانم كۆ بكەمەوە،
    بەلەمەكەم بدۆزمەوە،
  • 4:47 - 4:49
    تاوەكو ببمە دەرياوان.
  • 4:49 - 4:51
    ئەمە بۆ هەموو ئافرەتان بوو.
  • 4:51 - 4:53
    و ئەوە ڕوويدا، كاتێك زانيم
  • 4:53 - 4:57
    لەوانەيە ئەمەبێت
    كە تەواوى ژيانمى لەگەڵ بەسەر دەبەم.
  • 4:57 - 4:59
    بۆ دۆزينەوەى پارەكە كاتێكى زۆرى پێچوو
  • 4:59 - 5:01
    بۆ بەشدارى كردن
    لە پێشبركێى جيهانى ساڵى ١٩٨٩.
  • 5:01 - 5:03
    و لەو كاتەى سەيرى تيپە گەورەكانمان دەكرد،
  • 5:03 - 5:07
    مليۆنان پاوەند،
    هەموو پڕۆژە نێرينەكانى دەورووبەرمان،
  • 5:07 - 5:11
    لەكەڵ بەلەمە نوێيە درەوشاوەكان
    كە بۆ پێشبڕكێيەكە ئامادەكرابوون،
  • 5:11 - 5:14
    بڕوامان وابوو ىئێمە پێيى ناگەين.
  • 5:14 - 5:16
    بەدرێژايى ڕۆيشتنەكەمان
    پێويست بوو بەردەوامبين.
  • 5:16 - 5:19
    كەس باوەڕى پێمان نەبوو
    تاوەكو ئەوەندە پارەمان پێبدات،
  • 5:19 - 5:21
    بۆيە خانووەكەم بە بارمتەدا،
  • 5:21 - 5:24
    و پارچە ڕەسەن و كۆنەكانمان دۆزيەوە،
  • 5:24 - 5:25
    بەلەمێكى ويتبريدى كۆن -
  • 5:25 - 5:27
    كە ئەمەش دووجار
    گەشتى بەدەورى جيهاندا كردبووە --
  • 5:27 - 5:29
    لە باشوورى ئەفريقا.
  • 5:29 - 5:31
    كەسانێكمان قايل كرد
    تاوەكو بچێتە ناو كەشتيەكە
  • 5:31 - 5:34
    و لە بەریتانیاوە بۆمان بگەڕێننەوە.
  • 5:34 - 5:37
    کچەکان لە دۆخی ئەو کەشتیە تۆقی بوون.
  • 5:38 - 5:39
    شوێنێكى ئازادمان لە ناوچەكە هەيە.
  • 5:39 - 5:43
    بۆيە هەڵمانوەشاندەوە و
    دووبارە نەخشەمان بۆ داڕشتەوە،
  • 5:43 - 5:44
    لەت لەتمان كرد،
  • 5:44 - 5:46
    هەموو كارەكان خۆمان كردمان.
  • 5:47 - 5:50
    ئەوە یەکەم جار بوو
    ئافرەتێک لە كەشتيگەيەك ببینرێت،
  • 5:50 - 5:51
    بۆيە مايەى ئاسوودەى بوو.
  • 5:51 - 5:53
    هەموو بەیانیەک پیاسەمان دەکرد،
  • 5:53 - 5:55
    هەموویان بەرامبەرمان ئەبلەق دەبوون.
  • 5:55 - 5:59
    بەڵام قازانجیشی هەبوو،
    چونکە هەموان زۆر يارمەتيدەر بوون.
  • 5:59 - 6:01
    هەندێک تازەگەریمان کرد.
  • 6:01 - 6:04
    دەزانیت، مۆليدە و مەكينەيان پێداين --
  • 6:04 - 6:06
    "ئەو پەتە کۆنەت دەوێت؟"
  • 6:06 - 6:07
    "بەڵێ."
  • 6:07 - 6:08
    "ئەو چارۆگە کۆنە؟"
  • 6:08 - 6:09
    "بەڵێ، دەيبەين."
  • 6:09 - 6:11
    بۆيە بەدرێژايى ڕێگەكە ئەنجاممان دا.
  • 6:12 - 6:16
    پێموایە، گەورەترین سودمان لێ بينى،
  • 6:16 - 6:19
    دەزانیت، پێشتر هیچ بیرۆکەیەک نەبوو
  • 6:19 - 6:22
    دەربارەی چۆن دەستەی ئافرەتان
    گەشتێک بە دەوری جیهان دەکەن.
  • 6:22 - 6:24
    ئەوەی ئێمە ئەنجاماندا باش بوو.
  • 6:24 - 6:28
    هەروەها ئەوەى كردمان
    بۆ ڕاكێشانى خەڵك بوو.
  • 6:28 - 6:29
    تەنها ئافرەتان نا --
  • 6:29 - 6:32
    پياوانيش، هەموو ئەوانەى پێيان وترابوو،
  • 6:32 - 6:34
    "ناتوانيت هيچ شتێك بكەيت
    چونكە وەك پێويست باش نيت" --
  • 6:35 - 6:38
    لە مافى ڕەگەزى يان نەژاد
    و ڕەنگ و هەرشتێكى تر.
  • 6:38 - 6:40
    مايدن ڕووبەڕووى ئازارێكى زۆر هات.
  • 6:40 - 6:44
    ئەستەم بوو پارەكە بەرز بكاتەوە --
  • 6:44 - 6:46
    سەدان كۆمپانيا پشگيريان نەكردين.
  • 6:46 - 6:48
    پێيان گووتين ئەوە ناكەين،
  • 6:48 - 6:50
    خەڵك وا بيرى دەكردەوە ئێمە لەناودەچين ..
  • 6:51 - 6:53
    دەزانيت، گەنجەكان
    دەقاو دەق پێيان دەگووتم،
  • 6:53 - 6:54
    "تۆ لەناودەچيت."
  • 6:54 - 6:58
    بيرم كردەوە،
    "ئەمە كارى منە، نەك كارى ئەوان."
  • 6:58 - 7:01
    لە كۆتايدا، شا حوسێنى ئوردن
    پشتگيرى مايدنى كرد،
  • 7:01 - 7:03
    شتێكى سەرسووڕهێنەر بوو --
  • 7:03 - 7:06
    كاتى خۆى پێشبڕكێيەك بوو
    دەربارەى يەكسانى.
  • 7:06 - 7:09
    بە دروشمى يەكسانى و ئاشتى
    گەشتمان بەدەورى جيهان كرد.
  • 7:09 - 7:12
    تاكە بەلەم بووين
    لە پێشبڕكێيەكە بە پەيامى هەمەجۆز.
  • 7:12 - 7:15
    دوو قۆناغى پێشبڕكێى وايتبرێدمان بردەوە --
  • 7:15 - 7:16
    لە دوو قۆناغى قورسدا --
  • 7:16 - 7:18
    پلەى دووەمان بەدەست هێنا.
  • 7:18 - 7:22
    لە ساڵى ١٩٧٧ تاوەكو ئێستا
    ئەمە باشترين ئەنجامى بەلەمێكى بەڕيتانييە.
  • 7:22 - 7:24
    ئەمە خەڵكى زۆر بێزار كرد.
  • 7:24 - 7:26
    پێموايە ئەوكات كاريگەريەكەيمان --
  • 7:26 - 7:27
    نەدەزانى.
  • 7:27 - 7:31
    دەزانيت، ئێمە هێڵى كۆتايمان بەزاند،
    ئەنجامێكى باوەڕپێنەكراو بوو --
  • 7:31 - 7:33
    لە سۆلێنت ٦٠٠ بەلەممان لەگەڵ بوو؛
  • 7:33 - 7:40
    كاتێك ئێمە گەشتمان دەكرد ٥٠٠٠٠ كەسى
    گوندى زەريا گۆرانى "مايدن، مايدن" دەگووت.
  • 7:40 - 7:43
    بەم شێوەيە زانيمان
    ئێمە شتێكمان كرد كە دەمانويست بيكەين
  • 7:43 - 7:46
    هيوامان وابوو شتێكى باش بەدەست بهێنين،
  • 7:46 - 7:51
    بەڵام ئەوكات هيچ بيرۆكەيەكمان نەبوو
    ژيانى چەند ئافرەتمان گۆڕى.
  • 7:52 - 7:54
    زەرياى باشوور زەرياى دڵخوازمە.
  • 7:54 - 7:56
    هەر زەريايەك كەسيەتيەكى هەيە.
  • 7:56 - 7:58
    بۆيە زەرياى باكوورى ئەتڵەسى
    زەريايەكى پڕ لە فشارە.
  • 7:58 - 8:02
    ئەمە جۆرێكە لە خۆشى،
    پێويستى بە پەرۆشييە --
  • 8:03 - 8:04
    زەريايەكى خۆشە.
  • 8:04 - 8:08
    باشوورى زەريايەكە بكووژ و ترسناكە.
  • 8:08 - 8:12
    و دەزانيت ئەو كاتەى
    دەچييە ناو زەرياى باشوورەوە --
  • 8:12 - 8:14
    درێژ و فراوانە --
  • 8:14 - 8:15
    كاتێك لەوێيت دەزانيت،
  • 8:16 - 8:17
    شەپۆڵەكان بەهێزتر دەبن،
  • 8:17 - 8:20
    لە سەرەوە دەست بە دروستكردنى
    كەفى سپى دەكەن،
  • 8:20 - 8:21
    و بەتەواوى خۆڵەمێشى دەبێت،
  • 8:21 - 8:23
    دەست بە دابەشكردنى هەستەكانت دەكەيت.
  • 8:24 - 8:28
    زۆر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە
    تۆ كێيت و چيت.
  • 8:28 - 8:32
    لەو چۆڵەوانيەى دەورووبەرت.
  • 8:32 - 8:33
    شوێنێكى چۆڵە.
  • 8:33 - 8:37
    گەورەيە و زۆر چۆڵە.
  • 8:37 - 8:40
    باڵندەى ئەڵبەرتووس دەبينى
    بەدەورى بەلەمەكە دەسوڕێتەوە.
  • 8:40 - 8:43
    چوار ڕۆژى ويست
    تاوەكو بەناو ئەو هەرێمە تێپەڕين،
  • 8:43 - 8:46
    كەواتە بۆماوەى چوار ڕۆژ
    هەمان ئەلبەرتووس دەبينى.
  • 8:46 - 8:47
    ئێمەيان پێ نوێ بوو،
  • 8:47 - 8:53
    سوارى ئەو بايە دەبن كە لە چارۆگە
    سەرەكيەكەوە دێتە دەرەوە
  • 8:53 - 8:56
    خۆيان بە پشت بەلەمەكە هەڵدەواسن،
  • 8:56 - 8:58
    و هەست دەكەيت بەپشتەوەتە،
  • 8:58 - 8:59
    كە سوڕايەوە،
  • 8:59 - 9:01
    دەبينى ئەڵبارتووسەكە دەدۆزيتەوە.
  • 9:01 - 9:03
    لە كۆتايى پێشبڕكێيەكە مايدنمان فرۆشت --
  • 9:03 - 9:04
    ئێستاش هەر پارەمان پێنەبوو.
  • 9:04 - 9:06
    پێنج ساڵ پێش ئێستا ئەو بەلەمەمان بينيەوە،
  • 9:06 - 9:09
    لەهەمان كاتدا دەرهێنەرى فيلمەكە بڕياريدا
  • 9:09 - 9:12
    دەيويست بەڵگەنامەيەك
    دەربارەى مايدن دروست بكات.
  • 9:12 - 9:13
    مايدنمان دۆزيەوە،
  • 9:13 - 9:14
    گەڕايەوە ناو ژيانم
  • 9:14 - 9:18
    و ئەو شتانەى كە لەبيرم كردبوو
    بەبيرى هێنامەوە،
  • 9:18 - 9:19
    لەماوەى ئەو چەند ساڵە،
  • 9:19 - 9:22
    دڵ و تێڕوانينم
  • 9:22 - 9:24
    لەڕاستيدا بوون بە بەشێك لە گەردوون.
  • 9:24 - 9:28
    هەمووشتێك لە ژياندا
    بەگرينگيەوە دەيدۆزمەوە،
  • 9:28 - 9:30
    مايدنى بۆ گەڕاندمەوە.
  • 9:30 - 9:32
    دووبارە ڕزگارمان كرد --
  • 9:32 - 9:33
    كۆمەكمان كرد --
  • 9:33 - 9:35
    لە سيشێڵ ڕزگارمان كرد.
  • 9:35 - 9:38
    خاتوو هايە، خوشكى شا حوسێن،
  • 9:38 - 9:41
    كەشتيەكەى گەڕاندەوە بەڕيتانيا
    و نوايى نوێيكردەوە.
  • 9:41 - 9:43
    هەموو ئەندامانى دەستەكە بەشداريان كرد.
  • 9:43 - 9:45
    جارێكى تر تيمى سەرەكيمان كۆكردەوە.
  • 9:46 - 9:48
    دواتر بڕيارماندا،
    لەگەڵ مايدن چيبكەين؟
  • 9:48 - 9:51
    بۆ من, ئەمە ساتى ژيانم بوو
  • 9:51 - 9:54
    لەو شوێنەوە سەيرى
    ئەو كارانەم دەكرد كە كردبووم --
  • 9:54 - 9:57
    هەموو پلانێك و هەموو هەستێك،
  • 9:57 - 10:00
    هەموو سۆزێك و هەموو جەنگێك
    و هەموو تێكۆشانێك --
  • 10:00 - 10:03
    و بڕيارمدا مايدن ئەو شەڕە تەواو بكات
  • 10:03 - 10:04
    بۆ نەوەى داهاتوو.
  • 10:04 - 10:08
    لە گەشتێكى پێنج ساڵەدا بەلەمەكەى مايدن
    بە چواردەورى جيهاندا دەسۆڕێتەوە.
  • 10:08 - 10:12
    لە هەموو جيهاندا ئێمە
    پشگيرى لە هەزاران كچ دەكەين.
  • 10:12 - 10:16
    پشتگيرى لە بەرنامەكانى كۆمەڵگا دەكەين
    كە بەشدارى لە خوێندنى كچان دەكەن.
  • 10:16 - 10:19
    پەروەردە تەنها ماناى لە پۆل دانيشتن نييە.
  • 10:19 - 10:24
    بۆ من ئەوەيە كچان فێر بكەين
    نەك تەنها بەشێوەيەك دەركەوێت،
  • 10:24 - 10:26
    پێويست ناكات بە ڕێگايەكى
    دياريكراو هەست بكەن،
  • 10:26 - 10:29
    پێويست ناكات بەڕێگايەكى
    ديارىكراو ڕەفتار بكەن.
  • 10:29 - 10:30
    دەتوانيت سەركەوتووبيت،
  • 10:30 - 10:31
    دەتوانيت دواى خەونەكانت بكەويت.
  • 10:31 - 10:33
    هەروەها دەتوانيت شەڕى بۆ بكەيت.
  • 10:33 - 10:35
    ژيان بە ئاسانى لە ا بۆ ب ناجوڵێت.
  • 10:35 - 10:36
    ئەوە بێ سەرووبەرييە.
  • 10:36 - 10:39
    ژيانم لەسەرەتاوە تاوەكو كۆتايى
    بێسەرووبەر بوو،
  • 10:39 - 10:41
    بەڵام بەجۆرێك كەوتمە ناو ئامانجەكانەوە.
  • 10:41 - 10:45
    داهاتوو بۆ ئێمە و مايدن
    زۆر سەرنجڕاكێش ديارە.
  • 10:45 - 10:46
    هەروەها بۆ من،
  • 10:47 - 10:49
    هەموو شتێك بريتيە لە كۆتايى هێنان
    بەوشتەى كەدەستمان پێكرد.
  • 10:49 - 10:52
    دەربارەى كۆتايهێنان بەوەي لەگەڵ
    بەلەمەكەى مايدن دەستمان پێكرد
  • 10:52 - 10:55
    و بەكاريبهێنە بۆ ئەوەى بە كچان بڵێيت
  • 10:55 - 10:57
    ئەگەر كەسێك باوەڕى پێت هەيە
  • 10:57 - 10:58
    دەتوانيت مەحاڵ بكەيت.
Title:
لە سەيركردنى زنجيرەى ژيانت بوەستە.
Speaker:
تراسى ئيدواردس
Description:

ئەفسانەى دەرياوانى تراسى ئيدواردس دەڵێت: "ژيان لە ا بۆ ب ناجوڵێت -- ئەمە بێ سەرووبەرييە"
لە ئاخاوتنە سروشبەخشەكەيدا، ئاماژە بە چۆن لە هەرزەكاريەوە بە خراچى ڕۆيشتووە بەرەو يەكەم كاپتنى دەستەى مێينەكان لە بەهێزترين پێشبڕكێى دەريايى دەكات -- و چۆن ئێستا يارمەتى گەنجانى جيهان بۆ گەيشتن بە خەونەكانيان دەدات.

https://amara.org/en/videos/9DThW5YPMqIK/info/stop-being-a-bystander-in-your-own-life/

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:14

Kurdish (Central) subtitles

Revisions