چیرۆکی ئەو پزیشکەی کە ڕووبەڕووی مردن دەبێتەوە. ئیزلوت گیلیسپی
-
0:11 - 0:13لەخانووە خراپەکەیان لە قەراغی دارستانەکە،
-
0:13 - 0:16ژن و مێردێک لەنائومێدیدا بوون.
-
0:16 - 0:20ژنەکە تازە منداڵی سێزدەهەمینی دەبوو،
-
0:20 - 0:26خێزانە گەورەکە بە خێرایی خواردن و پارەیان
تەواو دەبوو. -
0:26 - 0:30باوکەکە بەناو دارستانەکەدا دەڕۆیشت
بۆ ئەوەی بیری لە کێشەکانی بکاتەوە. -
0:30 - 0:33دوای چەند کاتژمێرێک لە گەڕان بەناو
درەختەکاندا، -
0:33 - 0:37ڕوبەڕووی دوو سێبەری نادیار بوویەوە.
-
0:37 - 0:40شێوەی یەکەم وەک خودا
لە شێوەی پیاو دەردەکەوت، -
0:42 - 0:45لە کاتێکدا شێوەی
دووەم لە شەیتان دەچوو. -
0:47 - 0:50هەر دوو شێوەکە پێشنیاری کەم
کردنەوەی کێشەکانی پیاوەکەیان کرد، -
0:50 - 0:54و وەک بەخێوکەری منداڵە
تازەکەی پیاوەکە خۆیان دەنواند. -
0:54 - 0:57بەڵام پیاوەکە پێشنیارەکانی ئەوانی
ڕەتکردەوە -
0:57 - 1:02ئەو نەیدەویست کوڕەکەی بە ئەوانە بسپێرێت کە
بڕیار دەدەن لەسەر ژیانی مرۆڤ. -
1:02 - 1:06بەرەو قوڵای دارستانەکە بەرێ کەوت.
-
1:06 - 1:11لێرەدا باوکەکە لە تاریکترین بەشی
دارستانەکە تێبینی شێوەی سێیەمی کرد. -
1:11 - 1:16چاوێکی ماندوو و روخسارێکی ترسناک هەبوو
و خەندەیەکی هەڵخەلەتێنەریشی کرد بوو. -
1:16 - 1:21ئەمە مردن خۆی بوو، هات بۆ پێدانی
خزمەتەکانی وەک بەخێوکەر. -
1:21 - 1:25بەڵێنی بە پیاوەکەدا کە منداڵەکەی
گەورە بوو بۆی بگەڕێنێتەوە -
1:25 - 1:28بۆ ئەوەی دڵخۆشی و سەرکەوتنی بۆ بهێنێت.
-
1:28 - 1:32باوکەکە دەیزانی کە مردن بە یەکسانی
سەیری هەموو کەس دەکات__ -
1:32 - 1:33و پێشنیارەکەی قبوڵ کرد.
-
1:37 - 1:41چەند ساڵێک دواتر، منداڵەکە گەورە بوو بۆ
پیاوێکی گەنجی بەرزیخواز، -
1:41 - 1:46باوکە بەخێوکەرە هێسکەکە
پەیمانەکەی بە جێگەیاند. -
1:46 - 1:50لەناو دەستە ڕەقەکانی کەمۆڵەیەکی هەڵگرتبوو
کە چارەسەری تێدا بوو -
1:50 - 1:52بۆ هەموو نەخۆشیەکانی مرۆڤ.
-
1:52 - 1:55مردن ئەو کەمۆڵەیەی بۆ کوڕە خواییەکەی
هەڵگرت بوو، -
1:55 - 1:58بەڵێنیدا بۆ ئەوەی بیکاتە پزیشکێکی
سەرکەوتوو. -
1:58 - 2:02بەڵام دەرمانە بەهێزەکە لەگەڵ یاسای زۆر
توندوتیژ دەهاتەوە. -
2:02 - 2:05ئەگەر کوڕە خواییەکەی ڕوبەڕووی کەسێکی
نەخۆش بوەوە -
2:05 - 2:08و مردن بسوڕێتەوە لە سەرووی جێگەکەی،
-
2:08 - 2:14پزیشکەکە دەتوانێت تەنها بە شەماڵێکی
دووکەڵی دژە ژەهر چارەسەریان بکات -
2:14 - 2:16بەڵام ئەگەر مردن لە
خوارەوە خۆی مەڵاس دابوو، -
2:16 - 2:20ئەوا نەخۆشەکە گیان دەسپێرێت
-
2:20 - 2:22و پزیشکەکە ناتوانێت هیچیان بۆ بکات.
-
2:25 - 2:29لەم کاتەدا، دەرمانە بەهێزەکەی
پزیشکەکە و نەژادە نائاسایەکان -
2:29 - 2:32لە هەموو زەوی دەناسرێن.
-
2:32 - 2:36ناسراو و دەوڵەمەند دەبێت و قورسایەکانی
ژیانی سەرەتایی لە کوڵ دەبێتەوە. -
2:36 - 2:41کاتێک پاشاکە نەخۆش کەوت، پزیشکە
بەناوبانگەکەی بانگ کرد تا چارەسەری بکات. -
2:41 - 2:45پزیشکەکە خۆی بۆ ناو کۆشکەکە خزاند ،
ئامادەبوو بۆ ئەوەی شارەزایەکانی نیشاندات. -
2:45 - 2:47بەڵام کاتێک چوو بۆ ژووری پاشاکە،
-
2:47 - 2:51لە بینینی مردن لە خوارووی جێگاکەوە ترسا.
-
2:51 - 2:55پزیشکەکەکە هیوا بڕاوانە دەیویست شکۆی
ڕزگارکردنی پاشا بە دەست بهێنێت -
2:55 - 2:58تەنانەت ئەگەر بە فێڵ کردنیش لە باوکە
هەڵگرەوەکەشی بێت. -
2:58 - 3:03و بۆیە، ئەو بە خێرایی جێگەکەی سوڕاندەوە
بە پێچەوانەی شوێنی مردن، -
3:03 - 3:07پزیشکەکە ئەوێی جێهێشت و بۆ ئەوەی دژە
ژەهرەکە کار بکات. -
3:07 - 3:09مردن توڕە بوو.
-
3:09 - 3:13کوڕە خوداییە لوتبەرزەکەی ئاگادارکردەوە،
ئەگەر جارێکیتر فێڵ لە مردن بکاتەوە، -
3:13 - 3:17ئەوا باجی ئەمە بە ژیانی دەدات.
-
3:17 - 3:20مردن و پزیشکەکە لە گەشتەکانیان
بەردەوام بوون -
3:20 - 3:26پاش ماوەیەک، نێردراوی
پاشا بە دوای پزیشکەکە دەگەڕا. -
3:26 - 3:28شازادە بارودۆخی زۆر خراپ بوو،
-
3:28 - 3:33پاشا پەیمانی دەوڵەمەندی بە هەر
کەسێک دابوو کە چارەسەری شازادە بکات. -
3:33 - 3:38پزیشکەکە بە نیازی
چڵێسیەوە دەچێتە ژووری شازادە. -
3:38 - 3:41بەڵام بە بینینی شازادە،
ئاواتەکانی لەناو چوون -
3:43 - 3:46سەرسامی جوانیەکەی بوو،
-
3:46 - 3:50لە یادی دەچێت کە مردن لە
لای قاچی شازادە خۆی مەڵاس داوە. -
3:50 - 3:53بە زوویی شازادە چارەسەر دەکات،
-
3:55 - 3:59بەڵام پێش ئەوەی شازادە
تەنانەت سوپاسگوزاریی دەربڕێت، -
3:59 - 4:03مردن پزیشکەکە پەڵ کێش
دەکات و دووری دەخاتەوە. -
4:03 - 4:07لە یەک چرکەدا کۆشک لە دەوریان تێک دەشکێت.
-
4:07 - 4:10پزیشکەکە خۆی لە ئەشکەوتێکی
گەورە دەدۆزیەوە -
4:10 - 4:17لە تەنیشت کۆمەڵێک مۆم کە نوێنەرایەتی
ماوەیەکی تایبەتی ژیان کردن دەکەن. -
4:17 - 4:22وەک سزایەک بۆ کارە بێمێشکانەکانی
پزیشکەکە بۆ بەدەست هێنانی نەمریی، -
4:22 - 4:26مردن مۆمی پزیشکەکە
تا کۆتا خاڵ کۆتایی پێدەهێنێت. -
4:26 - 4:29بە بینینی رووناکی خاوبووەکەی خۆی،
-
4:29 - 4:33پزیشکەکە هەست بەم ترسە دەکات
کە لە چاوی نەخۆشەکان بەدی دەکرد. -
4:33 - 4:39بە پەشۆکاویەوە، لە مردن
پاڕاوە کە ڕووناکیەکەی بخاتە ناو مۆمێکیتر. -
4:39 - 4:45بەخێوکەرەکە بیری لە داوای پزیشکەکە
دەکردەوە، بەڵام تاوانی پزیشکەکە مەزن بوو. -
4:45 - 4:50کاتێک دەستە هێسکەکەی خاو دەکاتەوە،
مۆمی کوڕە هەڵگیراوەکەی دەکەوێتە سەر زەوی. -
4:50 - 4:52مردن بێ هەست وەستا،
-
4:52 - 4:55روخسارە ترسێنەرەکەی تیشکی
خستبووە سەر مۆمە تێکشکاوەکە -
4:55 - 4:59تاوەکو مۆمی پزیشکەکە بووە دووکەڵ.
- Title:
- چیرۆکی ئەو پزیشکەی کە ڕووبەڕووی مردن دەبێتەوە. ئیزلوت گیلیسپی
- Speaker:
- ئیزلوت گیلیسپی
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-tale-of-the-doctor-who-defied-death-iseult-gillespie
ژن و مێردێک لە بێ هیوایدا دەژیان، ژنەکە تازە سێزدەهەمین منداڵی دەبوو. خێزانە گەورەکە بەدەست نەمانی خۆراک و پارەوە دەیاناڵاند. دوای گەران بە ناو دارستانەکان، باوکەکە توشی شێوەیەکی پەیکەری ھێسک دەبێت کە چاوێکی قووڵ بووەوە و روخسارێکی ترسناکی دەبێت، ئەو مردن دەبێت. مردن پێشنیار بۆ باوکەکە دەکات کە ببێتە هەڵگرەوەی منداڵە تازە لە دایک بووەکەیان. ئیزلوت گیلیسپی باسی چیرۆکی پزیشک و مردن دەکات.وانەکە لە لایەن ئیزلوت گیلیسپی و لە لایەن یاڵ ریسفیڵد کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:02
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The tale of the doctor who defied Death | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for The tale of the doctor who defied Death | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The tale of the doctor who defied Death | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The tale of the doctor who defied Death | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The tale of the doctor who defied Death |