دەسپێشخەرییەکی جیهانی بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان
-
0:00 - 0:04[ئەم قسانە بابەتێکی هەستیارن]
-
0:05 - 0:07زۆر کات دەپرسم چی بکەم.
-
0:08 - 0:09کامەیان وەڵام بدەمەوە،
-
0:09 - 0:12"من کار بۆ کۆتایی ھێنان بە
توندوتیژی دژی منداڵان دەکەم. -
0:12 - 0:16ئینجا هەر توندوتیژییەک بێت دژی هەر منداڵێک
لە هەر وڵاتێکدا." -
0:17 - 0:18زۆربەری کاتەکان وەستانێک ھەیە.
-
0:18 - 0:21ھەندێک کات دەوەستێتە سەر شوێنەکە،
-
0:21 - 0:23"واو، ئەوە گفتوگۆیەکی کوشندەیە"
-
0:24 - 0:25پاشان پرسیارەکان بریتین لە:
-
0:25 - 0:28دەربارەی چ جۆرە''
توندوتیژییەک قسە دەکەیت؟'' -
0:28 - 0:29"چەندە توندوتیژی لێیە؟"
-
0:29 - 0:32''لە کوێ ڕوودەدات،
ئایا لێرە ڕوودەدات؟'' -
0:32 - 0:36و کاتێک من وەڵامی ئەو پرسیارانە
دەدەمەوە خەڵکی سەرسام دەبن. -
0:36 - 0:38سەرسام دەبن بە ڕێژەی توندوتیژی،
-
0:38 - 0:40سەرسامی شێوازی توندوتیژی دەبن.
-
0:40 - 0:42بەڵام من ھەمیشە بە پەرۆشم دڵنیابم
-
0:42 - 0:45کە ئەو خەڵکە ڕوخاو و نا ئومێد نیین.
-
0:45 - 0:49باوەڕم وایە دەرفەتی
مێژوویی بێ وێنەمان ھەیە -
0:49 - 0:50لەم نەوەیەدا
-
0:50 - 0:52بۆ کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان.
-
0:53 - 0:56جوڵانەوەیەکی ساوا بۆ ئەم مەبەستە
درووست دەکرێت. -
0:56 - 0:59حکومەتەکان، حکومەتەکانی ناوخۆ،
حوکمەتی شار، -
0:59 - 1:01ھەرێمەکان و ئەوانی تر
دێنە ناو ئەو جوڵانەوەیە. -
1:01 - 1:04کاتێک سەرکەوتین --
ئەوە ھەموومان سەردەکەوین -- -
1:04 - 1:07ئێمە ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕین.
-
1:08 - 1:10مەبەستم چییە لە توندوتیژی دژی منداڵان؟
-
1:10 - 1:12مەبەستم لە ھەموو توندوتیژیەکی لاشەیی،
-
1:12 - 1:15ڕەگەزی، دەروونی و توندوتیژی سۆزییە
-
1:15 - 1:18کە لە ماڵەوەیاندا،
-
1:18 - 1:21لە قوتابخانە، لەسەر ئینتەرنێت
و لە کۆمەڵگەکانیان ڕوبەڕووی دەبنەوە. -
1:22 - 1:24لەگەڵ هاوبەشەکانمان
لە جیهاندا کار دەکەین -
1:24 - 1:27و لەم ھاوبەشانەوە، گوێمان لە
چیرۆکی بێزارکەر دەبێت -
1:27 - 1:28کە بەسەر منداڵاندا هاتووە.
-
1:29 - 1:32بۆنموونە، سارای ١٠ ساڵان.
-
1:32 - 1:35زۆرجار لە لایەن زڕ باوکیەوە
دستدرێژی کراوەتە سەر -
1:35 - 1:38و ھەڕەشەی توندوتیژی لێ دەکات
ئەگەر بە کەس بڵێت. -
1:38 - 1:42فەیسەڵ، لە قوتابخانە بە کێبڵ
لە بەندی پەنجەکانی دەدەن، -
1:42 - 1:43ئابڕوی دەبەن و پێی دەڵێن کەر
-
1:43 - 1:47کاتێک بە ھەڵە وەڵامی بدابایەوە،
لە دەرەوە و لەبەر سەرما دەیانوەستاند. -
1:48 - 1:52لەگەڵ ھاوبەشەکانمان کار لەسەر ئینتەرنێت
دەکەین کە سەلامەتتر بێت بۆ منداڵان، -
1:52 - 1:55گوێمان لە چیرۆکەکانی وەکو ئەنجلیکا دەبێت.
-
1:55 - 1:57تەمەنی ١٢ ساڵانە،
-
1:57 - 2:00بە زۆر سێکسیان پێ لەگەڵ مامی کرد،
-
2:01 - 2:04کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دیمەنی سێکسەکەیان
گواستەوە بۆ دەستکەوتنی پارە. -
2:06 - 2:10لە ١٠ کچ، کچێک پێش تەمەنی ٢٠ ساڵی
دەستدرێژی دەکرێتە سەر. -
2:10 - 2:12نیوەی ئەو منداڵانە لە وڵاتانەدا
-
2:12 - 2:15دەژین کە سزای لاشەیی قەدەغە نەکراوە.
-
2:16 - 2:17ساڵی ڕابردوو تەنھا لە ئەمریکا،
-
2:17 - 2:20٤٥ ملیۆن ڕاپۆرت ئامادەکراون دەربارەی
-
2:20 - 2:24وێنە و ڤیدۆی توندوتیژی و مامەڵەی خراپی
سێکسی بۆ سەر منداڵان لەسەر ئینتەرنێت. -
2:24 - 2:26ساڵی پێشوتر ژمارەکە دوو ئەوەندە بوو.
-
2:27 - 2:30ئێستا ئەم شێوازانەی توندوتیژی
و شێوازەکانی تری توندوتیژی -
2:30 - 2:33لە بەرز بوونەوەدان بۆ ئاستی بەرزتر.
-
2:33 - 2:35ھەموو ساڵێک یەک ملیۆن منداڵ
لەسەر ئاستی جیھان -
2:35 - 2:37ڕوبەڕووی جۆرێک لە توندوتیژی دەبنەوە.
-
2:37 - 2:39واتا لە هەر دوو منداڵێک، منداڵێک.
-
2:39 - 2:41ئەوە کێشەیەکی جیھانییە.
-
2:43 - 2:44کەواتە چ شتێک گەشبینم دەکات؟
-
2:45 - 2:46با باسی سوید و ئۆگەندا بکەم.
-
2:46 - 2:49ڕەنگە تێبینی جیاوازی نێوان
ئەو دوو وڵاتە بکەن. -
2:50 - 2:51ئەگەر قسە لەگەڵ ئابورناسێک بکەیت،
-
2:51 - 2:54لەوانەیە پێت بڵێت کە سوید داھاتی
تێکڕای بۆ ھەر تاکێک -
2:54 - 2:56نزیکەی ٥٠ ھەزار دۆلارە لە ساڵێکدا.
-
2:56 - 2:58لە ئۆگەندا ٢ ھەزار دۆلارە.
-
2:59 - 3:01لەوانەیە مێژوونوسێک بڵێت
-
3:01 - 3:04سوید بۆ نزیکەی ٢٠٠ ساڵە لە
ناکۆکی نەتەوەییدا نەبووە. -
3:04 - 3:06ئۆگەندا تا ئێستاش بۆ یاخی بوون ھەوڵدەدات
-
3:06 - 3:08لە باکووری وڵاتەکە.
-
3:09 - 3:11لەوانەیە موزیک ژەنێک پێت بڵێت
-
3:11 - 3:15ئەوە سرودی نەتەوەیی ئۆگەندایە
"ئۆگەندا خاکی جوانی" -
3:15 - 3:17یەکێک لە کورتترین سرودەکانە.
-
3:17 - 3:20لە ڕاستیدا زۆر کورتە، زۆرجار لە
جارێک زیاتر لێ دەدرێت. -
3:20 - 3:24پێموابێت سرودی نیشتیمانی سوید
کەمێک درێژترە. -
3:25 - 3:27بەڵام بە ڕژدی تر،
-
3:27 - 3:29سوید و ئۆگەندا ڕێککەوتنێکیان کردووە،
-
3:29 - 3:31یەکگرتنێکی هاوبەش و یەک مەبەستیان هەیە،
-
3:31 - 3:33ڕێککەوتنێک بۆ نەھێشتنی
توندوتیژی دژی منداڵان، -
3:33 - 3:36کار دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان
-
3:36 - 3:40خاڵی بێت لە توندوتیژی دژی
منداڵان تا ساڵی ٢٠٣٠. -
3:41 - 3:45و زۆر وڵات و شار و
دەوڵەتی ترچونەتە پاڵیان، -
3:45 - 3:46لە ھەموو جیھاندا.
-
3:47 - 3:50بەڵام بەڕاستی ئەمە مانایی چییە،
ئەمە بە کرداری واتایی چییە؟ -
3:50 - 3:52کاتێک ئەو پەیمانەیان دا،
چی دەکەن؟ -
3:52 - 3:55بە واتای پەیمانی سیاسی لە ئاستی باڵا
و ڕابەریکردن دێت. -
3:55 - 3:57بە واتای یاسادانان و جێبەجێ کردنی دێت.
-
3:58 - 4:00بە واتای سەربەخۆکردن و گۆڕینی
سیستەمەکان دێت، -
4:00 - 4:02دەستپێکردنی گفتوگۆ ناوخۆییەکان
-
4:02 - 4:06کە دەستپێکە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر هۆشیار بێت
و ڕەفتارەکانیان بگۆڕن -
4:06 - 4:07و کۆمەڵگە بە تەواوی ڕێگە بگرێت لە
-
4:07 - 4:10لە هەبوونی توندوتیژی و مامەڵەی ڕەق
لەگەڵ منداڵاندا. -
4:11 - 4:14واتا دەبێت توندوتیژی دژ بە منداڵان
پۆلێن بکرێت -
4:14 - 4:15بەسەر چەند بەشێکدا دابەشبکرێت،
-
4:15 - 4:19بۆیە دەبێت کاردانەوەکان، وەڵامەکان،
بە سیستەم بکرێن. -
4:19 - 4:21ناتوانیت تەنها چاکسازی لە یەک بەشدا بکەیت.
-
4:21 - 4:24پێویستی بە بریکاری زۆر دەبێت
لە ناو حکومەت و دەرەوەش. -
4:24 - 4:26پێویستی بە دەستەی متمانە پێکراو،
کەرتی تایبەت، -
4:27 - 4:30ڕاگەیاندن، ئەکادیمیا، ڕێکخراوی
کۆمەڵگەی مەدەنی و هتد هەیە. -
4:30 - 4:33پێویستە وێنایی ئەوە بکەن
کە باشترین چارەسەر چییە -
4:33 - 4:35و باشترین بەڵگەی جیھانی، چیمان پێ دەڵێت،
-
4:35 - 4:37بەڵام بە بەکارهێنانی داتای ناوخۆیی
-
4:37 - 4:42بۆئەوەی تیشک بخەینە سەر زۆربەی چیرۆکە
شاراوەکانی توندوتیژی لەھەر وڵاتێکدا. -
4:42 - 4:45و بەکارھێنانی ئەو داتایانە
بۆ داواکردنی کاردانەوەی نەتەوەیی، -
4:45 - 4:48دەتوانین ئەم داتایانە بەکاربهێنین بۆ
چاودێری کردنی پڕۆسەکە. -
4:48 - 4:50ئەوەش بڵێین کە پڕۆسەکە چۆنە
-
4:50 - 4:52ڕاشکاوبین کاتێک کە پڕۆسەکە
بەرەوپێش نەچوو. -
4:53 - 4:54پێوسیتە بیرۆکەکە بڵاوبکەینەوە
-
4:54 - 4:57کاتێک سەردەکەوین و توندوتیژی نامێنێت.
-
4:59 - 5:02بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ئەمە لەسەر
ئاستی جیهان دەکرێت؟ -
5:02 - 5:05لە ساڵێکدا یەک ملیۆن منداڵ
ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. -
5:05 - 5:06پێموایە دەتوانین.
-
5:06 - 5:11لە ساڵی ٢٠١٥، ١٩٣ سەرۆک
لە جیھاندا وڵاتەکانیان ڕادەسپێرن -
5:11 - 5:14بۆ نەهێشتنی توندوتیژی
و فەرامۆشکردنی منداڵان تا ساڵی٢٠٣٠. -
5:14 - 5:16توندوتیژی دژی منداڵان
-
5:16 - 5:18تواناکانیان لاواز دەکات:
-
5:18 - 5:20تەندروستیان، پەروەردەیان.
-
5:20 - 5:21بەزۆری لە چەندین ساڵدا،
-
5:21 - 5:26ھەندێک کات ژیان بۆ ماوەیەکی درێژ
هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەوەی نوێ. -
5:27 - 5:30بەڵام ئەوە تەنھا دەربارەی ڕازیبوونی
نەتەوەیی و حکومەتەکان نییە. -
5:30 - 5:31بەڕاستی کێشەن.
-
5:31 - 5:34پێموایە هەندێک شت هەیە زیاتر
لە بنەڕاتدا دەگۆڕێت، -
5:34 - 5:36و ئێمە وەکو کۆمەڵگەکان لە جیھاندا
-
5:36 - 5:39لە کۆتاییدا ھاوار دژ بە ڕەفتارە
پەسەند نەکراوەکان دەکەین -
5:39 - 5:41کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ
بەرگەمان گرتون. -
5:41 - 5:43بیر لە جوڵانەوەی #MeToo بکەوە،
-
5:43 - 5:46و چۆن بەش دوای بەش،
پیشەسازی دوای پیشەسازی، -
5:46 - 5:47تاوانبارەکان بانگ دەکات
-
5:47 - 5:49بۆ لێکۆڵینەوە.
-
5:49 - 5:52ئەوە گەشتێکە و سواری کەشتییەکە بووین.
-
5:52 - 5:54سەیر بکە چی ڕوودەدات
لە ھاوکاری کردنی پیشەسازی. -
5:54 - 5:55دوای خراپ بەکرهێنانی دەسەڵات،
-
5:55 - 5:58ئێستا ھاوکاریکردنی پیشەسازی
زۆر بەڕژدی کار -
5:58 - 6:01لەسەر پاراستنی منداڵان دەکات
لە هەموو جیهاندا. -
6:03 - 6:05بەڵام لەوانەیە لەوە زیاتر بێت.
-
6:05 - 6:08منداڵەکان و خەڵکی گەنج خۆیان،
-
6:08 - 6:10تەکنۆلۆژیا
بەشێکیانی پاراستوە -
6:10 - 6:11بەڵام ئێستا دەنگێکیان ھەیە
-
6:11 - 6:13کە باوەڕناکەم پێشتر هەیان بوو بێت.
-
6:13 - 6:15ئێستا ئەو دەنگە بەکار دەهێنن،
-
6:15 - 6:18نەک تەنیا بۆ ئەو کێشانەی
کە لە دەوروبەریان دەیبینن -
6:18 - 6:20یان بۆ داواکردنی پێداویستییەکانیان،
-
6:20 - 6:22بەڵکو بۆ ئەوەی ببن بە چارەسەر
-
6:22 - 6:25بۆ ئەو کێشانەی کە کاریان لە ژیانیان کرد.
-
6:26 - 6:28بیر لەو گەنجە چالاکانە بکەوە
-
6:28 - 6:30کە دژی شێواندنی ئەندامانی
لاشەی ئافرەتان و دژی -
6:30 - 6:35بەشودانی منداڵ، گێچەڵی ئەلیکترۆنین،
داوای خوێندنگەی پارێزراو دەکەن -- -
6:35 - 6:36لە دژی زۆر شتی ترن.
-
6:37 - 6:39بەشوودانی منداڵ بەڕاستی کارەساتە.
-
6:40 - 6:42ئێمە ڕابەڕایەتی سیاسیمان هەیە،
-
6:42 - 6:44گەنجی چالاکمان ھەیە،
-
6:44 - 6:46بەڵگەمان هەیە لەسەر بنەمای چارەسەرەکان،
-
6:48 - 6:49گەشەسەندنی ھۆشیاری گشتیمان ھەیە --
-
6:49 - 6:50لەسەر ئەو ڕێڕەوەین،
-
6:50 - 6:53کە گەشتەکەمان بۆ نەهێشتنی توندوتیژییە
تاکو ساڵی ٢٠٣٠. -
6:53 - 6:55بەڵام ئەو چارەسەرانە چین؟
-
6:56 - 6:58سێ ساڵ پێش ئێستا، لە ساڵی ٢٠١٦دا،
-
6:58 - 7:02١٠ دامەزراوی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە
و ڕێککەوتن لەگەڵ یەک -
7:02 - 7:05کە هەنگاو بە هەنگاو کار لەسەر
-
7:05 - 7:07نەهێشتنی توندوتیژی بکەن لە دژی منداڵان.
-
7:08 - 7:09ناویان نا INSPIRE (ھاندان).
-
7:09 - 7:12کار بۆ دۆزینەوەی یاسای پەیوەندیدار دەکات،
-
7:12 - 7:14ئاڕاستەکردنی نەرتیتە کۆمەڵایەتییەکان،
-
7:14 - 7:16و پشتگیری خێزان و چاودێرەکان دەکات،
-
7:16 - 7:19بە هانای ئەو منداڵانەوە دەچن کە
توشی توندوتژی بوونەوە. -
7:19 - 7:21سەلامەتی خوێندگەکانی دەوێت،
-
7:21 - 7:24کەواتە منداڵان دەتوانن لەو شوێنەی کە
لێی گەورە دەبن، هەر لەوێش فێر بن. -
7:25 - 7:27چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ئۆگەندا،
-
7:27 - 7:30پیاوێکی ٣٠ ساڵان دەیتوانی هاوسەرگیری
لەگەڵ کچێکی ٨ ساڵان بکات. -
7:31 - 7:32چیتر شتی وا ڕووناداتەوە.
-
7:32 - 7:34لە ساڵی ٢٠١٦دا، یاسایی منداڵان
ئەمەی قەدەغە کرد -
7:34 - 7:37کەمترین تەمەن بۆ ھاوسەرگیری کرد بە ١٨ ساڵ.
-
7:37 - 7:39پیتی I لە وشەی INSPIRE واتا
-
7:39 - 7:42یاسا دانان و جێبەجێکردنی یاسا.
-
7:43 - 7:46کەمبۆدیا پشتگیری خێزانی
-
7:46 - 7:48پێشکەش بە خێزانەکان و چاودێڕەکان دەکات،
-
7:48 - 7:51بەمەش خێزانەکان دەتوانن منداڵەکانیان
گەورە بکەن، -
7:51 - 7:55ماڵەکانیان جێگەیەکی ئارام و
دوور لە توندوتئژی بێت. -
7:55 - 7:57پیتی P لە وشەی INSPIRE واتا،
-
7:57 - 7:59پشتگیری خێزان و چاودێر.
-
7:59 - 8:00لە فلیپین،
-
8:00 - 8:04١٠٠ ناوەند لەسەر ئاستی نەتەوەیی
بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان دامەزراون. -
8:04 - 8:07ئەو ژن و منداڵانەی یان لەژێر ھەڕەشەی زۆری
دەستدرێژی و توندوتیژیدان -
8:07 - 8:09یانیش ڕوبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
-
8:09 - 8:12پتی R لە وشەی INSPIRE
واتا بەهانا چوون و پاڵپشتی کردن. -
8:12 - 8:17ئێستا لە ئۆگەندا، کۆمەڵێک ئامزار بۆ
خوێندنگەی سەلامت دانراوە -
8:17 - 8:19کە نیوەی مامۆستاکانی ئۆگەندا،
-
8:19 - 8:23بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پۆلەکانیان
توندوتیژی بەکاری ناهێنن. -
8:24 - 8:27پیتی E لە وشەی INSPIRE
واتا پەروەردە و کارامەییەکانی ژیان. -
8:27 - 8:30ئەوە تەنھا بڕێکی کەمە لە
بناغەکانی ھاندان. -
8:30 - 8:34بەڵام زۆرێک لە وڵاتەکان هەوڵی
جێبەجێ کردنی دەدەن، -
8:34 - 8:35لە ناوخۆدا ئەنجامی بدەن،
-
8:35 - 8:38دۆخەکە دەبستنەوە بە داتای هەنوکە،
بەیەکەوە پلان دادەنێن، -
8:38 - 8:39کار لەسەر هەموو بەشەکان دەکەن،
-
8:39 - 8:41تەنها بۆ ئەوەی توندوتیژی نەمێنێت.
-
8:41 - 8:45کەنەدا، مەکسیک، میرنیشینە
یەکگرتووەکانی عەرەب، تانزانیا -- -
8:45 - 8:47باسی سوید و ئۆگەندام کرد --
-
8:47 - 8:49ژاپۆن، فیلیپین، ئەندەنۆسیا،
-
8:49 - 8:52زۆرێک لە وڵاتەکان، هەروەها شارەکانیش.
-
8:52 - 8:54هەر لێرە لە سکۆتلاند،
-
8:54 - 8:57زانکۆی ئیدنبێرە ژورێکی چاودێری
دادەمەزرێنێت -
8:57 - 9:00کە چاودێری گەشتەکە دەکات
لە شارەکانی سکۆتلاند -
9:00 - 9:05و فیلیپین و کۆلۆمبیا کە بەیەکەوە
دەستیان بە گەشتەکە کردووە. -
9:06 - 9:07بزانن پڕۆسەکە چۆن دەڕوات،
-
9:07 - 9:10جێبەجێکردنی ئەو شتانەی کە ئامادەکارریان
بۆ کرابوو لەسەر ئاستی ناوخۆ -
9:10 - 9:12و لە ناو شارەکانیش جێبەجێی بکەن،
-
9:12 - 9:13لەو شوێنەی کە پێمان وایە
-
9:13 - 9:17دەتوانین بەشێوەیەکی گونجاو و
خێراتر پڕۆسەکە بڕوات -
9:17 - 9:19لە ماوەیەکی کەمتردا.
-
9:19 - 9:20و کاتێک ئەوە دەکەین،
-
9:20 - 9:23ئەو سەرکەوتنە ھاوبەش دەکەین
بەناو زانینی تاقیگە و زیاتریش -
9:23 - 9:25لە زانکۆی ئیدنبێرە.
-
9:27 - 9:29بنبڕکردنی توندووتیژی درووسترین شتە بیکەین
-
9:29 - 9:31ئەوە وەبەرهێنانێکی نایابە کە دەیکەین،
-
9:31 - 9:34ئێمە بەڵگەی هەیە لەسەر بنەمای چارەسەرەکان،
-
9:34 - 9:36و دەستمان بە گەشتەکەمان کردووە.
-
9:36 - 9:37بەڵام چی ڕوودەدات
-
9:37 - 9:39گەر کۆتایی بهێنین بە توندوتیژی
دژی منداڵان؟ -
9:39 - 9:40با تەنها بۆ ساتێک خەیاڵ بکەین.
-
9:42 - 9:45پێش ھەموو شتێک، بیر لەو
منداڵانە بکەنەوە کە باسم کردن. -
9:45 - 9:47چیتر سارا شەوانە لەسەر جێگەی
نووستنەکەی ڕاناکشێت، -
9:47 - 9:50و لە دەنگی ھەنگاوەکانی زڕ باوکی ناترسێت
-
9:50 - 9:51کە بەسەر پلیکانەکاندا دێت.
-
9:52 - 9:54ڕەنگە فەیسەل بچێتە قوتابخانە و دڵخۆش بێت.
-
9:54 - 9:57لەوانەیە چیتر نەترسێت لە قوتابخانە
-
9:57 - 10:00کە ھەڕەشەی لێدەکرا، لێی دەدرا و شەرمەزار
دەکرا لەلایەن مامۆستاکان. -
10:02 - 10:04و ئەنجێلیکا و ئەوانەی وەکو ئەون
-
10:04 - 10:08چیتر نەتوانرێت وەکو
کەلوپەلێک بکڕدرێن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە -
10:08 - 10:11بۆ خۆشی گەنجەکان لە دووری هەزاران میلەوە.
-
10:12 - 10:14دواتر دەستکەوتەکان دوو هێندە دەبن،
-
10:14 - 10:16ئابووری، سودە کەلتوریەکەی.
-
10:16 - 10:19لەلایەن ھەموو خێزان و کۆمەڵگەیەک
ئەوانە گەورە دەکرێن، -
10:19 - 10:21گوند، شارۆچکە، شار، وڵات
-
10:21 - 10:24و لەناکاو دەرکەوتویەکی نوێت دەبێت.
-
10:24 - 10:28نەوەیەک بەبێ ھەبوونی ڕوبەڕووبونەوەی
توندوتیژی گەشە دەکات. -
10:29 - 10:31ئەوەش بە هەموومان دەکرێت.
-
10:31 - 10:34بەڵام ئێمە بۆ ھەوڵدان دەرفەتێکی
تاقینەکراوەمان ھەیە، -
10:34 - 10:38و باوەڕم وایە ئێمە وەکو گەورەکان
بەرپرسیارین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە. -
10:40 - 10:42و پاشان کە پرسیارمان لێ دەکرێت،
-
10:42 - 10:43''چی دەکەیت؟''
-
10:43 - 10:46ھەریەک لە ئێمە دەتوانێت بڵێت،
-
10:46 - 10:48''من ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕم.
-
10:49 - 10:52من تەنھا ھەوڵێکی کەمم داوە بۆ کۆتایی ھێنان
بە توندووتیژی دژی منداڵان.'' -
10:53 - 10:55با ئێستا ئەمە بکەین.
-
10:55 - 10:56سوپاس.
-
10:56 - 11:00(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- دەسپێشخەرییەکی جیهانی بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان
- Speaker:
- هۆوارد تایلۆر
- Description:
-
پارێزەری منداڵ ' هۆوارد تایلۆر' دەڵێت: لە هەر ساڵێکدا، یەک ملیۆن منداڵ ڕووبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە لە ماڵەوە، لە خوێندنگە، لەسەر هێڵی ئینتەرنێت یان لەناو کۆمەڵگەکانیاندا. کێشەکە، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ڕامیاری و پێویستییە. لە وتارێکی کراوەدا، تایلۆر پێشانمان دەدات چۆن ئێمە هەلێکی ناوازەمان لەبەر دەستە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان و بۆ هەر منداڵێک داهاتویەکی باشتر بنیاد بنێین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:15
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A global initiative to end violence against children |