[ئەم قسانە بابەتێکی هەستیارن] زۆر کات دەپرسم چی بکەم. کامەیان وەڵام بدەمەوە، "من کار بۆ کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان دەکەم. ئینجا هەر توندوتیژییەک بێت دژی هەر منداڵێک لە هەر وڵاتێکدا." زۆربەری کاتەکان وەستانێک ھەیە. ھەندێک کات دەوەستێتە سەر شوێنەکە، "واو، ئەوە گفتوگۆیەکی کوشندەیە" پاشان پرسیارەکان بریتین لە: دەربارەی چ جۆرە'' توندوتیژییەک قسە دەکەیت؟'' "چەندە توندوتیژی لێیە؟" ''لە کوێ ڕوودەدات، ئایا لێرە ڕوودەدات؟'' و کاتێک من وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەمەوە خەڵکی سەرسام دەبن. سەرسام دەبن بە ڕێژەی توندوتیژی، سەرسامی شێوازی توندوتیژی دەبن. بەڵام من ھەمیشە بە پەرۆشم دڵنیابم کە ئەو خەڵکە ڕوخاو و نا ئومێد نیین. باوەڕم وایە دەرفەتی مێژوویی بێ وێنەمان ھەیە لەم نەوەیەدا بۆ کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان. جوڵانەوەیەکی ساوا بۆ ئەم مەبەستە درووست دەکرێت. حکومەتەکان، حکومەتەکانی ناوخۆ، حوکمەتی شار، ھەرێمەکان و ئەوانی تر دێنە ناو ئەو جوڵانەوەیە. کاتێک سەرکەوتین -- ئەوە ھەموومان سەردەکەوین -- ئێمە ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕین. مەبەستم چییە لە توندوتیژی دژی منداڵان؟ مەبەستم لە ھەموو توندوتیژیەکی لاشەیی، ڕەگەزی، دەروونی و توندوتیژی سۆزییە کە لە ماڵەوەیاندا، لە قوتابخانە، لەسەر ئینتەرنێت و لە کۆمەڵگەکانیان ڕوبەڕووی دەبنەوە. لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە جیهاندا کار دەکەین و لەم ھاوبەشانەوە، گوێمان لە چیرۆکی بێزارکەر دەبێت کە بەسەر منداڵاندا هاتووە. بۆنموونە، سارای ١٠ ساڵان. زۆرجار لە لایەن زڕ باوکیەوە دستدرێژی کراوەتە سەر و ھەڕەشەی توندوتیژی لێ دەکات ئەگەر بە کەس بڵێت. فەیسەڵ، لە قوتابخانە بە کێبڵ لە بەندی پەنجەکانی دەدەن، ئابڕوی دەبەن و پێی دەڵێن کەر کاتێک بە ھەڵە وەڵامی بدابایەوە، لە دەرەوە و لەبەر سەرما دەیانوەستاند. لەگەڵ ھاوبەشەکانمان کار لەسەر ئینتەرنێت دەکەین کە سەلامەتتر بێت بۆ منداڵان، گوێمان لە چیرۆکەکانی وەکو ئەنجلیکا دەبێت. تەمەنی ١٢ ساڵانە، بە زۆر سێکسیان پێ لەگەڵ مامی کرد، کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دیمەنی سێکسەکەیان گواستەوە بۆ دەستکەوتنی پارە. لە ١٠ کچ، کچێک پێش تەمەنی ٢٠ ساڵی دەستدرێژی دەکرێتە سەر. نیوەی ئەو منداڵانە لە وڵاتانەدا دەژین کە سزای لاشەیی قەدەغە نەکراوە. ساڵی ڕابردوو تەنھا لە ئەمریکا، ٤٥ ملیۆن ڕاپۆرت ئامادەکراون دەربارەی وێنە و ڤیدۆی توندوتیژی و مامەڵەی خراپی سێکسی بۆ سەر منداڵان لەسەر ئینتەرنێت. ساڵی پێشوتر ژمارەکە دوو ئەوەندە بوو. ئێستا ئەم شێوازانەی توندوتیژی و شێوازەکانی تری توندوتیژی لە بەرز بوونەوەدان بۆ ئاستی بەرزتر. ھەموو ساڵێک یەک ملیۆن منداڵ لەسەر ئاستی جیھان ڕوبەڕووی جۆرێک لە توندوتیژی دەبنەوە. واتا لە هەر دوو منداڵێک، منداڵێک. ئەوە کێشەیەکی جیھانییە. کەواتە چ شتێک گەشبینم دەکات؟ با باسی سوید و ئۆگەندا بکەم. ڕەنگە تێبینی جیاوازی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکەن. ئەگەر قسە لەگەڵ ئابورناسێک بکەیت، لەوانەیە پێت بڵێت کە سوید داھاتی تێکڕای بۆ ھەر تاکێک نزیکەی ٥٠ ھەزار دۆلارە لە ساڵێکدا. لە ئۆگەندا ٢ ھەزار دۆلارە. لەوانەیە مێژوونوسێک بڵێت سوید بۆ نزیکەی ٢٠٠ ساڵە لە ناکۆکی نەتەوەییدا نەبووە. ئۆگەندا تا ئێستاش بۆ یاخی بوون ھەوڵدەدات لە باکووری وڵاتەکە. لەوانەیە موزیک ژەنێک پێت بڵێت ئەوە سرودی نەتەوەیی ئۆگەندایە "ئۆگەندا خاکی جوانی" یەکێک لە کورتترین سرودەکانە. لە ڕاستیدا زۆر کورتە، زۆرجار لە جارێک زیاتر لێ دەدرێت. پێموابێت سرودی نیشتیمانی سوید کەمێک درێژترە. بەڵام بە ڕژدی تر، سوید و ئۆگەندا ڕێککەوتنێکیان کردووە، یەکگرتنێکی هاوبەش و یەک مەبەستیان هەیە، ڕێککەوتنێک بۆ نەھێشتنی توندوتیژی دژی منداڵان، کار دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان خاڵی بێت لە توندوتیژی دژی منداڵان تا ساڵی ٢٠٣٠. و زۆر وڵات و شار و دەوڵەتی ترچونەتە پاڵیان، لە ھەموو جیھاندا. بەڵام بەڕاستی ئەمە مانایی چییە، ئەمە بە کرداری واتایی چییە؟ کاتێک ئەو پەیمانەیان دا، چی دەکەن؟ بە واتای پەیمانی سیاسی لە ئاستی باڵا و ڕابەریکردن دێت. بە واتای یاسادانان و جێبەجێ کردنی دێت. بە واتای سەربەخۆکردن و گۆڕینی سیستەمەکان دێت، دەستپێکردنی گفتوگۆ ناوخۆییەکان کە دەستپێکە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر هۆشیار بێت و ڕەفتارەکانیان بگۆڕن و کۆمەڵگە بە تەواوی ڕێگە بگرێت لە لە هەبوونی توندوتیژی و مامەڵەی ڕەق لەگەڵ منداڵاندا. واتا دەبێت توندوتیژی دژ بە منداڵان پۆلێن بکرێت بەسەر چەند بەشێکدا دابەشبکرێت، بۆیە دەبێت کاردانەوەکان، وەڵامەکان، بە سیستەم بکرێن. ناتوانیت تەنها چاکسازی لە یەک بەشدا بکەیت. پێویستی بە بریکاری زۆر دەبێت لە ناو حکومەت و دەرەوەش. پێویستی بە دەستەی متمانە پێکراو، کەرتی تایبەت، ڕاگەیاندن، ئەکادیمیا، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و هتد هەیە. پێویستە وێنایی ئەوە بکەن کە باشترین چارەسەر چییە و باشترین بەڵگەی جیھانی، چیمان پێ دەڵێت، بەڵام بە بەکارهێنانی داتای ناوخۆیی بۆئەوەی تیشک بخەینە سەر زۆربەی چیرۆکە شاراوەکانی توندوتیژی لەھەر وڵاتێکدا. و بەکارھێنانی ئەو داتایانە بۆ داواکردنی کاردانەوەی نەتەوەیی، دەتوانین ئەم داتایانە بەکاربهێنین بۆ چاودێری کردنی پڕۆسەکە. ئەوەش بڵێین کە پڕۆسەکە چۆنە ڕاشکاوبین کاتێک کە پڕۆسەکە بەرەوپێش نەچوو. پێوسیتە بیرۆکەکە بڵاوبکەینەوە کاتێک سەردەکەوین و توندوتیژی نامێنێت. بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ئەمە لەسەر ئاستی جیهان دەکرێت؟ لە ساڵێکدا یەک ملیۆن منداڵ ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. پێموایە دەتوانین. لە ساڵی ٢٠١٥، ١٩٣ سەرۆک لە جیھاندا وڵاتەکانیان ڕادەسپێرن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و فەرامۆشکردنی منداڵان تا ساڵی٢٠٣٠. توندوتیژی دژی منداڵان تواناکانیان لاواز دەکات: تەندروستیان، پەروەردەیان. بەزۆری لە چەندین ساڵدا، ھەندێک کات ژیان بۆ ماوەیەکی درێژ هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەوەی نوێ. بەڵام ئەوە تەنھا دەربارەی ڕازیبوونی نەتەوەیی و حکومەتەکان نییە. بەڕاستی کێشەن. پێموایە هەندێک شت هەیە زیاتر لە بنەڕاتدا دەگۆڕێت، و ئێمە وەکو کۆمەڵگەکان لە جیھاندا لە کۆتاییدا ھاوار دژ بە ڕەفتارە پەسەند نەکراوەکان دەکەین کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەرگەمان گرتون. بیر لە جوڵانەوەی #MeToo بکەوە، و چۆن بەش دوای بەش، پیشەسازی دوای پیشەسازی، تاوانبارەکان بانگ دەکات بۆ لێکۆڵینەوە. ئەوە گەشتێکە و سواری کەشتییەکە بووین. سەیر بکە چی ڕوودەدات لە ھاوکاری کردنی پیشەسازی. دوای خراپ بەکرهێنانی دەسەڵات، ئێستا ھاوکاریکردنی پیشەسازی زۆر بەڕژدی کار لەسەر پاراستنی منداڵان دەکات لە هەموو جیهاندا. بەڵام لەوانەیە لەوە زیاتر بێت. منداڵەکان و خەڵکی گەنج خۆیان، تەکنۆلۆژیا بەشێکیانی پاراستوە بەڵام ئێستا دەنگێکیان ھەیە کە باوەڕناکەم پێشتر هەیان بوو بێت. ئێستا ئەو دەنگە بەکار دەهێنن، نەک تەنیا بۆ ئەو کێشانەی کە لە دەوروبەریان دەیبینن یان بۆ داواکردنی پێداویستییەکانیان، بەڵکو بۆ ئەوەی ببن بە چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی کە کاریان لە ژیانیان کرد. بیر لەو گەنجە چالاکانە بکەوە کە دژی شێواندنی ئەندامانی لاشەی ئافرەتان و دژی بەشودانی منداڵ، گێچەڵی ئەلیکترۆنین، داوای خوێندنگەی پارێزراو دەکەن -- لە دژی زۆر شتی ترن. بەشوودانی منداڵ بەڕاستی کارەساتە. ئێمە ڕابەڕایەتی سیاسیمان هەیە، گەنجی چالاکمان ھەیە، بەڵگەمان هەیە لەسەر بنەمای چارەسەرەکان، گەشەسەندنی ھۆشیاری گشتیمان ھەیە -- لەسەر ئەو ڕێڕەوەین، کە گەشتەکەمان بۆ نەهێشتنی توندوتیژییە تاکو ساڵی ٢٠٣٠. بەڵام ئەو چارەسەرانە چین؟ سێ ساڵ پێش ئێستا، لە ساڵی ٢٠١٦دا، ١٠ دامەزراوی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەگەڵ یەک کە هەنگاو بە هەنگاو کار لەسەر نەهێشتنی توندوتیژی بکەن لە دژی منداڵان. ناویان نا INSPIRE (ھاندان). کار بۆ دۆزینەوەی یاسای پەیوەندیدار دەکات، ئاڕاستەکردنی نەرتیتە کۆمەڵایەتییەکان، و پشتگیری خێزان و چاودێرەکان دەکات، بە هانای ئەو منداڵانەوە دەچن کە توشی توندوتژی بوونەوە. سەلامەتی خوێندگەکانی دەوێت، کەواتە منداڵان دەتوانن لەو شوێنەی کە لێی گەورە دەبن، هەر لەوێش فێر بن. چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ئۆگەندا، پیاوێکی ٣٠ ساڵان دەیتوانی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ٨ ساڵان بکات. چیتر شتی وا ڕووناداتەوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا، یاسایی منداڵان ئەمەی قەدەغە کرد کەمترین تەمەن بۆ ھاوسەرگیری کرد بە ١٨ ساڵ. پیتی I لە وشەی INSPIRE واتا یاسا دانان و جێبەجێکردنی یاسا. کەمبۆدیا پشتگیری خێزانی پێشکەش بە خێزانەکان و چاودێڕەکان دەکات، بەمەش خێزانەکان دەتوانن منداڵەکانیان گەورە بکەن، ماڵەکانیان جێگەیەکی ئارام و دوور لە توندوتئژی بێت. پیتی P لە وشەی INSPIRE واتا، پشتگیری خێزان و چاودێر. لە فلیپین، ١٠٠ ناوەند لەسەر ئاستی نەتەوەیی بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان دامەزراون. ئەو ژن و منداڵانەی یان لەژێر ھەڕەشەی زۆری دەستدرێژی و توندوتیژیدان یانیش ڕوبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە. پتی R لە وشەی INSPIRE واتا بەهانا چوون و پاڵپشتی کردن. ئێستا لە ئۆگەندا، کۆمەڵێک ئامزار بۆ خوێندنگەی سەلامت دانراوە کە نیوەی مامۆستاکانی ئۆگەندا، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پۆلەکانیان توندوتیژی بەکاری ناهێنن. پیتی E لە وشەی INSPIRE واتا پەروەردە و کارامەییەکانی ژیان. ئەوە تەنھا بڕێکی کەمە لە بناغەکانی ھاندان. بەڵام زۆرێک لە وڵاتەکان هەوڵی جێبەجێ کردنی دەدەن، لە ناوخۆدا ئەنجامی بدەن، دۆخەکە دەبستنەوە بە داتای هەنوکە، بەیەکەوە پلان دادەنێن، کار لەسەر هەموو بەشەکان دەکەن، تەنها بۆ ئەوەی توندوتیژی نەمێنێت. کەنەدا، مەکسیک، میرنیشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، تانزانیا -- باسی سوید و ئۆگەندام کرد -- ژاپۆن، فیلیپین، ئەندەنۆسیا، زۆرێک لە وڵاتەکان، هەروەها شارەکانیش. هەر لێرە لە سکۆتلاند، زانکۆی ئیدنبێرە ژورێکی چاودێری دادەمەزرێنێت کە چاودێری گەشتەکە دەکات لە شارەکانی سکۆتلاند و فیلیپین و کۆلۆمبیا کە بەیەکەوە دەستیان بە گەشتەکە کردووە. بزانن پڕۆسەکە چۆن دەڕوات، جێبەجێکردنی ئەو شتانەی کە ئامادەکارریان بۆ کرابوو لەسەر ئاستی ناوخۆ و لە ناو شارەکانیش جێبەجێی بکەن، لەو شوێنەی کە پێمان وایە دەتوانین بەشێوەیەکی گونجاو و خێراتر پڕۆسەکە بڕوات لە ماوەیەکی کەمتردا. و کاتێک ئەوە دەکەین، ئەو سەرکەوتنە ھاوبەش دەکەین بەناو زانینی تاقیگە و زیاتریش لە زانکۆی ئیدنبێرە. بنبڕکردنی توندووتیژی درووسترین شتە بیکەین ئەوە وەبەرهێنانێکی نایابە کە دەیکەین، ئێمە بەڵگەی هەیە لەسەر بنەمای چارەسەرەکان، و دەستمان بە گەشتەکەمان کردووە. بەڵام چی ڕوودەدات گەر کۆتایی بهێنین بە توندوتیژی دژی منداڵان؟ با تەنها بۆ ساتێک خەیاڵ بکەین. پێش ھەموو شتێک، بیر لەو منداڵانە بکەنەوە کە باسم کردن. چیتر سارا شەوانە لەسەر جێگەی نووستنەکەی ڕاناکشێت، و لە دەنگی ھەنگاوەکانی زڕ باوکی ناترسێت کە بەسەر پلیکانەکاندا دێت. ڕەنگە فەیسەل بچێتە قوتابخانە و دڵخۆش بێت. لەوانەیە چیتر نەترسێت لە قوتابخانە کە ھەڕەشەی لێدەکرا، لێی دەدرا و شەرمەزار دەکرا لەلایەن مامۆستاکان. و ئەنجێلیکا و ئەوانەی وەکو ئەون چیتر نەتوانرێت وەکو کەلوپەلێک بکڕدرێن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ خۆشی گەنجەکان لە دووری هەزاران میلەوە. دواتر دەستکەوتەکان دوو هێندە دەبن، ئابووری، سودە کەلتوریەکەی. لەلایەن ھەموو خێزان و کۆمەڵگەیەک ئەوانە گەورە دەکرێن، گوند، شارۆچکە، شار، وڵات و لەناکاو دەرکەوتویەکی نوێت دەبێت. نەوەیەک بەبێ ھەبوونی ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی گەشە دەکات. ئەوەش بە هەموومان دەکرێت. بەڵام ئێمە بۆ ھەوڵدان دەرفەتێکی تاقینەکراوەمان ھەیە، و باوەڕم وایە ئێمە وەکو گەورەکان بەرپرسیارین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە. و پاشان کە پرسیارمان لێ دەکرێت، ''چی دەکەیت؟'' ھەریەک لە ئێمە دەتوانێت بڵێت، ''من ئاڕاستەی مێژووی مرۆڤ دەگۆڕم. من تەنھا ھەوڵێکی کەمم داوە بۆ کۆتایی ھێنان بە توندووتیژی دژی منداڵان.'' با ئێستا ئەمە بکەین. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)