ژنانی پاکستان چۆن گۆڕانی سیاسی بنیات دەنێن
-
0:01 - 0:03لێرەم تا پیتان بڵێم
-
0:03 - 0:07چۆن گۆڕانکاری ڕوودەدات
لە ئاستی ناوخۆیی پاکستان، -
0:07 - 0:11چونکە ژنان شوێنی خۆیان
لە پرۆسەی سیاسیدا دەدۆزنەوە. -
0:12 - 0:17دەمەوێ سەرنجی هەمووتان ڕابکێشم
بۆ شوێنێک کە لێی گەورەبووم، -
0:17 - 0:21باکوری پاکستان ناسراوە بە دیر.
-
0:21 - 0:24دیر لەسەدەی ١٧ بنیاتنراوە.
-
0:24 - 0:30میرنشینێک بووە دواتر.
لەگەڵ پاکستان یەکیان گرتووە لە١٩٦٩. -
0:30 - 0:35شازادەکەمان نەواب شاهجەهان،
مافی پۆشینی ڕەنگی سپی زەوتکرد بوو. -
0:35 - 0:38ڕەنگی شەرەف، بەڵام تەنها بۆخۆی.
-
0:39 - 0:42باوڕی بە خوێندەوارکردنی خەڵکەکەی نەبوو.
-
0:43 - 0:47لەو کاتەی کە لە دایک بووم، لە 1979،
-
0:47 - 0:51تەنها لە سەتا پێنجی کوڕان
و سەدا یەکی کچان -
0:51 - 0:53لەخوێندنگەکان دەیانخوێند.
-
0:54 - 0:56منیش یەکێک بووم لە نیوان ئەو سەدا یەکە.
-
1:01 - 1:04گەورەبووم، زۆر لە باوکم نزیک بووم.
-
1:06 - 1:09دکتۆری دەرمانسازه،
و ناردمییە بەرخویندن. -
1:11 - 1:14هەموو ڕۆژێک دوای تەواوبوونی وانەکەم
دەچووم بۆ دەرمانخانەکەی. -
1:15 - 1:19پیاوێکی ناوازەیە
و لەناو کۆمەڵگەش ڕێزی دەگرن. -
1:21 - 1:24سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری بوو،
-
1:24 - 1:27و لەگەڵی دەچووم بۆ
کۆبونەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان -
1:27 - 1:32بۆ گوێگرتن و قسەکردن بۆ پیاوانی ناوچەیی
دەربارەی کۆمەلگە و کێشە ئابورییەکان. -
1:33 - 1:37هەرچۆنێک بێت کاتێک بووم بە 16 ساڵ،
-
1:37 - 1:41باوکم داوای لێ کردم چیتر لەگەڵی
نەچم بۆ کۆبوونەوە گشتییەکان. -
1:42 - 1:45ئێستا بووم بە کچێکی گەنج
و شوێنی من ماڵەوەیە. -
1:47 - 1:48زۆر نیگەران بووم.
-
1:49 - 1:52بەڵام زۆربەی ئەندامانی خێزانەکەم
بەو بریارە دڵخۆش بوون. -
1:54 - 1:56زۆر قورس بوو بۆ من
-
1:56 - 1:59لە ماڵەوە دابنیشم
و بەشداری نەکەم. -
2:02 - 2:04دوو ساڵی خایاند
-
2:04 - 2:08کە لە کۆتایەکەی خێزانەکەم رازی بوون
دووبارە لەگەڵ باوکمدا بەشداری بکەم. -
2:08 - 2:10لەگەڵ ژنان و کچان،
-
2:10 - 2:13کەوا دەتوانن کێشەکان بخەنەڕوو
و بەیەکەوە بتوانین چارەسەریان بکەین. -
2:16 - 2:18کەواتە، بەیارمەتی باوکم،
-
2:18 - 2:21دووبارە دەستم بە بەشداری کردنەوە کرد
لەگەڵ ژنان و کچان -
2:21 - 2:24تا بەیەکەوە بتوانین
چارەسەری کێشەکانیان بکەین. -
2:26 - 2:28کاتێک ژنان دەردەکەون،
-
2:28 - 2:32ڕاستیەکانییان لەگەڵ خۆیان دەهێنن
و ڕاستیەکانیش دەردەکەون. -
2:34 - 2:37لەگەڵ ئەوەشدا، هەمیشە هەستم دەکرد
-
2:37 - 2:40تواناکانی ژنان بە کەم چاوی لێدەکرا،
-
2:40 - 2:42توانا شاراوە و ڕێزگرتنیشیان بە هەمان شێوە.
-
2:44 - 2:47بەهەرحاڵ لەو کاتەی کە لەگەڵ ئەو
ژن و کچانە پەیوەندیمان دەگرت، -
2:49 - 2:51بۆم ڕوونبۆتەوە
-
2:51 - 2:56ئەگەر هیچ هیوایەک نەبی
بۆ بنیاتنانی ژیانێکی باشتر -
2:56 - 2:59بۆ ژنان وکچان
وخێزانەکانیان، -
2:59 - 3:01پێویستە بجەنگین بۆ مافەکانمان
-
3:01 - 3:04و چاوەرێی کەسێکی تر نەکەین
بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات. -
3:06 - 3:10بە باوەڕ بەخۆبوونێکی مەزنەوە
-
3:10 - 3:14یەکەم ڕیکخراوی خۆم لە 1994 دامەزراند
-
3:14 - 3:19بۆ دروستکردنی سەکۆیەک
بۆ وزە بەخشینی ژنان. -
3:20 - 3:23داوام لە ژنان و کچان کرد.
کارم لەگەڵ بکەن -
3:24 - 3:25زۆر قورس بوو.
-
3:25 - 3:30زۆرێک لەو ژنانە دوای ئەوەی
هاوسەرگیریان دەکرد، وازیان لە ئێمە دەهێنا، -
3:30 - 3:32چونکە مێردهکانیان نەیان دەهێشت
کار بکەن. -
3:34 - 3:38یەکێک لە هاوکارەکانم
لە لایەن خێزانەکەیە دەرکرا -
3:38 - 3:41لە بەرامبەر لێ خۆشبوون لە
تاوانێک کە براکەی ئەنجامی دابوو. -
3:43 - 3:45نەمتوانی یارمەتی بدەم.
-
3:45 - 3:48و لەو کاتەدا هەستم بەبێ توانای کرد.
-
3:50 - 3:55بەڵام هانی دام بەهێزتر بم
بۆ بەردەوام بوونی خەباتەکەم. -
3:56 - 4:00شتی زۆرم لەم
شێوەیەم بینیوە، -
4:00 - 4:04ژنان بە بێدەنگی ئازار دەچێژن.
دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. -
4:05 - 4:07بەڵام کاتێک کە ژنێک دەبینم
-
4:07 - 4:11هەوڵ بۆ گۆڕینی بارودۆخی دەدات
لە جیاتی ئەوەی کۆڵ بدات، -
4:11 - 4:13زیاتر هانم دەدات.
-
4:14 - 4:18خۆم بۆ پۆستێکی حکومی هەڵبژارد
-
4:18 - 4:21وەک پاڵیوراوێکی سەربەخۆ لە دیر
-
4:21 - 4:24لە هەڵبژاردنە ناوچەییهکان لە٢٠٠١.
-
4:26 - 4:31سەڕەرای ئهو کۆسپ و تەگەرانەی بە درێژایی
ئەم پرۆسەیە ڕووبەڕووم بوونەوە، بردمەوە. -
4:31 - 4:37(چەپڵەڕێزان)
-
4:37 - 4:41و ماوەی شەش ساڵ لە نوسینگەی گشتی
خزمەتم کرد. -
4:42 - 4:44بەڵام بەداخەوە،
-
4:44 - 4:47ئێمە، ئەو ژنانەی هەڵبژێردرابووین،
-
4:47 - 4:51ڕێگەمان پێنەدەدرا لە ئەنجومەن
بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامەکانی تر دابنیشین -
4:53 - 4:55و بۆ ئەوەی کارەکانیان
لەگەڵ ڕاپەرێنین. -
4:56 - 4:59ژنەکان لە ژوورێکی تر دادەنیشتین،
-
4:59 - 5:02ئاگادارنەبووین لە ئەنجومەن چی ڕوودەدات.
-
5:05 - 5:07پیاوەکان پێیان گوتم
-
5:07 - 5:12کەوا، ئێوەی ژنان، ئهو ژنانەی کە
هەڵبژێردراون -
5:12 - 5:14پێویستە ئامێرێکی درومان بۆ ژنان بکڕن"،
-
5:15 - 5:19کاتێک زانیم پێویستیەکی زۆریان بە
ئاوی خواردنەوهی پاک هەیە -
5:21 - 5:24هەموو شتێکم کرد کە لە توانام دابوو
-
5:24 - 5:28بۆ خستنە پێشی گشت تەنگوچەڵەمەکانی
کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبووەوە. -
5:30 - 5:35پێنج پەمپی دەستیم دامەزراند
لە دوو بیری وشک بووی شارەکەم. -
5:36 - 5:38باشە، ئێمە دووبارە بەکارمان خستنەوە.
-
5:41 - 5:46بە ماوەیەکی کەم ئاوی پاکمان بۆ
زیاتر لە پێنج هەزار خێزان دابین کرد. -
5:48 - 5:51سەلماندمان کەوا ئێمەش وەک
پیاو، -
5:51 - 5:52دەتوانین هەموو شتێک بکەین.
-
5:54 - 5:57هاوپەیمانیەکم لەگەڵ ئەندامە ژنانەکانی
تری هەڵبژێردراو بنیاتنا، -
5:57 - 5:59و ساڵی ڕابردوو،
-
5:59 - 6:04ژنان ڕێگەیان پێدرا بەیەکەوە لەگەڵ
ئەندامانی تر لە ئەنجومەن دابنیشن. -
6:04 - 6:11(چەپڵەرێزان)
-
6:12 - 6:18و بەشداریمان لە یاسادانان،
پلاندانان و بودجەدانان -
6:18 - 6:20و لە هەموو بڕیارەکان کرد.
-
6:21 - 6:23لە یەکگرتوویی ژنان هێزم بەدی کرد.
-
6:24 - 6:26خۆتان دەزانن.
-
6:26 - 6:30نەبوونی نوێنەر واتا کەس
نییە بۆ مافەکانت بجەنگێت. -
6:31 - 6:34پاکستان--
-
6:34 - 6:38٨ هەزار میل دوورین لە ئێرەوە.
-
6:40 - 6:44بەڵام هیواخوازم دەربارەی
ئەو شتانەی قسەمان دەکرد دەنگ بداتەوە، -
6:46 - 6:50چونکە ئێمە لە یەکتر
دوورین و کلتوریشمان جیاوازە. -
6:52 - 6:54کاتێک ژنان دەردەکەون،
-
6:54 - 6:58ڕاستی و هیوای نزیکەی نیوە
دانیشتوان لەگەڵ خۆیان دەهێنن. -
7:01 - 7:06لە ٢٠٠٧ گەشەی تاڵیبانمان بینی
-
7:06 - 7:10لە سوات، دیر و هەرێمەکانی دەورووبەر.
-
7:11 - 7:13تۆقێنەر بوو.
-
7:14 - 7:18تاڵیبان خەڵکی بێتاوانی دەکوشت.
-
7:18 - 7:20هەموو ڕۆژێک،
-
7:20 - 7:24خەڵک لاشەی مردووی کەسە نزیکەکانیان
کۆ دەکردەوە لە شەقامەکان. -
7:24 - 7:27زۆربەی ئەو سەرۆکە سیاسی و
کۆمەڵایەتییانەی کە -
7:27 - 7:30خەباتیان دەکرد
بۆ باشترکردنی کۆمەڵگەکەیان -
7:30 - 7:32هەڕەشەیان لێدەکرا و
دەکوژران. -
7:34 - 7:36ناچار کرام وڵاتیش جێبهێڵێم،
-
7:36 - 7:39منداڵەکانم لای خەسو و خەزورم جێهێشت.
-
7:43 - 7:48نوسینگەکەم لە دیر داخست
و گواستمەوە بۆ پیشاوەر، -
7:48 - 7:50پایتەختی هەرێمەکەم.
-
7:51 - 7:55توشی نەخۆشی دەروونی بووم.
بەردەوام بیرم دەکردەوە: دواتر چی بکەم. -
7:57 - 8:02و زۆرێک لە ئەندامانی خێزان و هاورێکانم
-
8:02 - 8:05پێشنیاریان دەکرد واز لە کار بهێنم.
-
8:05 - 8:07ترسەکە زۆر جدییە.
-
8:08 - 8:10بەڵام بەردەوام بووم.
-
8:13 - 8:20لە 2009، لێشاوێکی مێژوویی
ئاوارەکانی ناوەخۆ ڕویدا -
8:20 - 8:22لە سوات، دیر وهەرێمەکانی دەورووبەر.
-
8:24 - 8:27بە نزیکەی هەموو ڕۆژێک
سەردانی کەمپهکانم دەکرد، -
8:29 - 8:31تاوەکو ئاوارەکانی ناوخۆ
-
8:31 - 8:33دەستیانکرد بە گەڕانەوە
بۆ شوێننەکانی خۆیان. -
8:34 - 8:37چوار یەکەی ئاگاداری تەندروستی
چاودێری دایک-منداڵم دامەزراند، -
8:39 - 8:43بە تایبەتی بۆ چاودێری کردنی
زیاتر لە١٠هەزار ژن و منداڵی -
8:43 - 8:44کەمپەکانی دەورووبەر.
-
8:45 - 8:50بەڵام دەزانن لە ماوەی
هەموو سەردانەکانم، -
8:50 - 8:55تێبینیم کرد کەوا کەمترین.
پێداویستیەکانی ژنان دابین دەکرێت. -
8:57 - 8:59بەدوای هۆکارەکانی ئەم کەمتەرخەمییە گەڕام.
-
8:59 - 9:05دواتر تێگەیشتم هۆکارەکە
نەبوونی نوێنەری ژنە لە -
9:05 - 9:09سەکۆی کۆمەڵایەتی، سیاسی و
کۆمەڵگە بەشێوەیەکی گشتی. -
9:10 - 9:13و ئەو کاتە بوو هەستم پێکرد
-
9:13 - 9:16کەوا پێویستە توانایی
خۆم بۆ کورت بکەمەوە -
9:16 - 9:19بۆ بنیاتنان و بەهێزکردنی
ڕابەری سیاسی ژنان. -
9:20 - 9:23بۆ زیادکردنی چالاکییە
سیاسیەکانیان، -
9:23 - 9:25کەواتە دەیانەوێت دەنگی خۆیان هەبێت
لە داهاتویاندا. -
9:26 - 9:31دەستمان بە ڕاهێنانی
نزیکەی ٣٠٠ ژن و کچی بەتوانا کرد -
9:31 - 9:35بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوچەییەکان لە ٢٠١٥.
-
9:36 - 9:37و دەزانن چی بوو؟
-
9:37 - 9:39سەدا پەنجای دەنگەکانمان بردەوە.
-
9:40 - 9:47(چەپڵەرێزان)
-
9:47 - 9:50و ئێستا لە ئەنجوومەن دانیشتوون،
-
9:50 - 9:54بەشداری لە یاسادانان، پلاندانان
و بودجەدانان دەکەن. -
9:57 - 10:01ئێستە زۆرێکیان سەرمایەکانیان
-
10:01 - 10:06لە تەندروستی ژنان، پەروەردە، گەشەپێدانی
شارەزایی و ئاوی خواردنەوەی پاک خەرج دەکەن. -
10:07 - 10:09ئێستا هەموو ئافرەتانی هەڵبژێردراو
-
10:09 - 10:12کێشەکانیان دەخەنە ڕوو،
بەیەکەوە چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە. -
10:13 - 10:16با باسی دوو ژنتان بۆ بکەم:
-
10:17 - 10:19سایرا شەمس.
-
10:19 - 10:24دەیبینن، ئەم خاتوونە گەنجە 26 ساڵە،
-
10:24 - 10:29خۆی بۆ هەڵبژاردن کاندید کرد
لە ٢٠١٥ لە دیر، و ئەو سەرکەوت. -
10:30 - 10:34دوو پلانی ژێرخانی ئابوری
تەواو کردوە. -
10:34 - 10:37دەزانن ژنان، پلانەکانی ژێرخانی ئابوری
کۆمەڵایەتی -
10:39 - 10:42خەڵکانێک وابیردەکەنەوە
ئەوە کاری پیاوە. -
10:44 - 10:47بەڵام، نا ئەوە کاری ژنانیشە
دەتوانین هەمان کار بکەین. -
10:48 - 10:54و هەروها دوو رێگەی خوێندنگەی کچانی
چاک کردەوە، -
10:54 - 10:56دەزانن کەوا بەبێ رێگەی
هاتووچۆ بۆ ئەو قوتابخانانە -
10:56 - 10:58هیچ سودێکیان بۆ کچانی دیر نییە.
-
10:59 - 11:03و ئەسما گوڵ خاتونێکی تری گەنجە.
-
11:03 - 11:07ئەندامێکی چالاکی دیداری سەرکردە
گەنجەکانە. -
11:07 - 11:10نەیتوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکات،
-
11:11 - 11:16بوو بە یەکەم ڕۆژنەمەوانی کچ.
لە ناوچەکەمان. -
11:17 - 11:22وتار سەبارەت بە ناڕەحەتییەکانی کچان
و ژنان دەنووسێت و مافەکانیان دەخاتە ڕوو. -
11:23 - 11:27سایرا و ئەسما
دوو نموونەی زیندوون -
11:27 - 11:31بۆ گرنگی بوونی نوێنەرو هاتنە پێشەوەی ژنان.
-
11:33 - 11:35با شتێکی تریشتان بۆ باس بکەم.
-
11:35 - 11:38لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی
پاکستانی ٢٠١٣ -
11:38 - 11:42و هەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ٢٠١٥،
-
11:42 - 11:45کەمتر لە سەد دەنگدەری.
ژنان لە دیر هەبوو. -
11:47 - 11:48بەڵام دەزانن چی؟
-
11:48 - 11:53بەشانازیەوە دەڵێم ئەو ساڵە،
لە ماوەی هەڵبژاردنە گشتیەکان، -
11:53 - 11:56٩٣هەزار ئافرەت بەشداری
هەڵبژاردنییان لە دیر کرد. -
11:56 - 12:02(چەپڵەرێزان)
-
12:04 - 12:07کەواتە خەباتمان بۆ هەمیشەیە.
-
12:08 - 12:10بەڵام گۆڕانکاریەکی مێژووییە.
-
12:10 - 12:16و ئاماژەیەکە کەوا ژنان دەجەنگن
و کار دەکەن و ئامانجەکەیان بەدەست دێنن -
12:16 - 12:21کە پێویستە تواناکانمان بخەینە کار
لە بنیاتنانی بەرەوپێش بردنی ژنان. -
12:25 - 12:29لە پاکستان و لێرە لە
ویلایەتە یەکگرتووەکان، -
12:29 - 12:31و هەموو شوێنێک لە جیهان،
-
12:32 - 12:36ئامانجمانە ژنان لە سیاسەت
ژنان لە کاری بازرگانی، -
12:36 - 12:40و ژنان لە شوێنە گرینگەکان
بڕیاری چارەنوسساز بدەن. -
12:43 - 12:46٢٣ساڵی خەیاند تا گەیشتم بە ئێرە.
-
12:48 - 12:51بەڵام نامەوێت هیچ کچێک یان ژنێک
-
12:51 - 12:55٢٣ساڵ لە ژیانی بەفیرۆ بڕوات
بۆ ئەوەی ببیستێ. -
12:56 - 12:59ڕۆژانی ناخۆشم هەبوو.
-
13:01 - 13:04بەڵام هەرچرکەیەک لە ژیانمدا
-
13:04 - 13:08کارم کردوە بۆ مافی هەموو ژنێک
تا سود لە توانا شاراوەکەی ببینێت. -
13:10 - 13:13جیهان بهێننە پێش چاوی خۆتان لەگەڵ من
-
13:13 - 13:16هەزاران خەڵکی وەک ئێمە بجەنگن بۆ
-
13:17 - 13:21پاڵپشتی ژنان گەنج بەیەکەوە،
-
13:21 - 13:26هەڵ دەرەخسێنن و هەڵدەبژێرن.
تا سودێک بگەیەنیت بە هەمووان -
13:28 - 13:31و کەواتە، هاورێکانم
دەتوانن جیهان بگۆڕن. -
13:32 - 13:33سوپاس.
-
13:33 - 13:39(چەپڵەریزان)
- Title:
- ژنانی پاکستان چۆن گۆڕانی سیاسی بنیات دەنێن
- Speaker:
- شاد بیگوم
- Description:
-
چالاکوان شاد بێگون، ژیانی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن دەسەڵات بگرنە دەست، تا سود لە توانا شاراوەکانیان وەربگرن. لەم ئاخاوتنە کەسییەدا باسی خەباتی خۆی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ژنان دەکات لە کۆمەڵگە داخراو و ئایینەیەکانی باکوری پاکستان. و داوا لە هەموو ئافرەتانی جیهان دەکات هەوڵ بۆ دۆزینەوەی توانا شاراوەکانیان بدەن. شاد بێگوم دەڵێت، "پێویستە بجەنگین بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان و نەک چاوەرێی کەسێکی تر بکەین یارمەتیمان بدات"
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:55
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How women in Pakistan are creating political change | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for How women in Pakistan are creating political change | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How women in Pakistan are creating political change | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for How women in Pakistan are creating political change | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How women in Pakistan are creating political change | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How women in Pakistan are creating political change |