ڕووخسار هەموو شتێک نییە. باوەڕم پێبکەن، من نمایشکارێکم
-
0:00 - 0:03سڵاو، من ناوم کامیرۆن ڕەسڵە،
-
0:03 - 0:09وە لەم دواییانەدا نمایشکار بووم.
-
0:09 - 0:11لە راستیدا، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ.
-
0:13 - 0:15وە من هەست دەکەم
-
0:15 - 0:18ئێستا گرژییەکی دەروونی لەم ژورەدا هەیە
-
0:18 - 0:20چونکە من نەدەبوو ئەم جلە بپۆشم.
-
0:20 - 0:22(پێکەنین)
-
0:22 - 0:24خۆشبەختانە، هەندێ جلوبەرگم هێناوە.
-
0:24 - 0:28وە ئەمە یەکەم خۆگۆڕینە لەسەر ستەیجی تێد،
-
0:28 - 0:31من پێم وایە،
بۆیە ئێوە شانستان هەیە کە ئەمە ئەبینن، -
0:31 - 0:34ئەگەر هەندێک لە ژنەکان
زۆر ترسان کاتێک هاتمە دەر، -
0:34 - 0:37پیویست ناکات ئێستا پێم بڵێن،
خۆم دواتر لە تویتەر ئەیدۆزمەوە. -
0:37 - 0:40(پێکەنین)
-
0:42 - 0:44وە من تێبینی ئەوە دەکەم کە
مافم هەیە -
0:44 - 0:47کە بتوانم بیرکردنەوەی ئێوە بگۆڕم لەسەر خۆم
-
0:47 - 0:50لە ماوەیەکی کورتی ١٠ چرکەییدا.
-
0:50 - 0:52هەموو کەس ناتوانە ئەوە بکات.
-
0:53 - 0:57ئەم پێڵاوانەش زۆر بێزارکەرن، و شتە
باشەکە ئەوەیە کە پێویست ناکا لەپێمدا بێت. -
0:59 - 1:02خراپترین بەش لەبەرکردنی ئەم بلوسەیە.
-
1:02 - 1:04چونکە ئەوە ئەو کاتەیە کە ئێوە پێم پێدەکەنن
-
1:04 - 1:06بۆیە هیچ شتێ مەکەن کاتێ لەبەری دەکەم.
-
1:08 - 1:09زۆر باشە.
-
1:11 - 1:14کەواتە، من بۆچی ئەوەم کرد؟
-
1:14 - 1:15شتێکی نامۆ بوو.
-
1:15 - 1:17(پێکەنین)
-
1:17 - 1:18باشە --
-
1:18 - 1:20(پێکەنین)
-
1:20 - 1:24هیوادارم هێندەی ئەو وێنەیە
نامۆ نەبووبێت. -
1:25 - 1:28وێنە بەهێزە.
-
1:28 - 1:31بەڵام لە هەمان کاتدا، وێنە ڕووکەشە.
-
1:33 - 1:37ئێوە بە تەواوی بیرکردنەوەتان گۆڕا لەسەر من
لە ماوەی شەش چرکەدا. -
1:37 - 1:39وە لەم وێنەیەدا،
-
1:39 - 1:42من هەرگیز هیچ خۆشەویستێکم نەبوو لە ژیانمدا.
-
1:43 - 1:44من بە تەواوی هەستم بە نائارامی دەکرد، و
-
1:44 - 1:47فۆتۆگرافەرەکە پێی دەوتم
کە پشتم بنوشتێنمەوە و -
1:47 - 1:49دەستم بخەمە ناو قژی ئەو کوڕە.
-
1:51 - 1:53بێگومان، جگە لە نەشتەرگەری،
-
1:53 - 1:56یان ئەسمەرکردنە ساختەکەی
دوو ڕۆژ لەمەوبەر کردم بۆ ئیشەکەم، -
1:56 - 2:00شتێکی زۆر کەم هەیە کە ئێمە دەتوانین بیکەین
تا شێوەمان بگۆڕین، و -
2:00 - 2:04ئێمە چۆن دەردەکەوین، وا بیر دەکەمەوە
کە ڕووکەش و نەگۆڕە، -
2:04 - 2:06کاریگەریشی زۆرە لەسەر ژیانمان.
-
2:08 - 2:13بۆیە ئەمڕۆ، بۆ من، نەترسان واتای ڕاستگۆییە.
-
2:13 - 2:16من لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە من نمایشکارم.
-
2:16 - 2:19من لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە من ژنێکی
سپی پێستی جوانم، -
2:19 - 2:22لە پیشەسازییەکەی مندا، ئەمە پێی دەوترێ
کچێکی ورووژێنەر. -
2:22 - 2:25وە من بەردەوام وەڵامی
پرسیاری خەڵک دەدەمەوە -
2:25 - 2:26.بەڵام بە ڕاستییەکی پێچاوپێچ
-
2:26 - 2:29یەکەم پرسیار ئەوەیە،
چۆن بووی بە نمایشکار؟ -
2:29 - 2:31من بەس دەڵێم، "ئاه، من هەر دۆزرامەوە"
-
2:31 - 2:33بەڵام ئەوە هیچ واتای نییە.
-
2:33 - 2:35ڕێگا ڕاستەکەی کە من بووم بە نمایشکار
-
2:35 - 2:39کە من یانسیبێکی بۆماوەییم بردەوە، و
من هەلگری میراتێکم، و -
2:39 - 2:41لەوانەیە ئێوە بڵێن ئەو میراتییە چییە.
-
2:41 - 2:44باشە، لە چەند سەدەی ڕابردوودا
-
2:44 - 2:49ئێمە جوانیمان تەنیا بە تەندروستی و
گەنجی و ڕێکییەک پێناسەنەدەکرد -
2:49 - 2:53کە بەشێوەیەکی بایۆلۆجی وا
پرۆگرام کرابێتین ڕێزی لێبگرین، -
2:53 - 2:57بەڵکو وەک کەسێکی باڵابەرزی باریک و لاواز، و
-
2:57 - 3:00کچانە و پێست سپیش.
-
3:00 - 3:02ئەمەش میراتییەکە کە بۆ من بنیاتنراوە، و
-
3:02 - 3:04ئەوە ئەو میراتیەیە
کە من پارەی لەسەر وەردەگرم. و -
3:04 - 3:06دەزانم لە ئامادەبوواندا خەڵک هەی
-
3:06 - 3:08بەگوومانن لەم خاڵە، و
-
3:08 - 3:11لەوانەیە هەندێک هەواداری
نمایشکارانیش هەبن بڵێن، -
3:11 - 3:13"بووەستە. ناۆمی، تیرا، جۆن سمۆڵس، لیو وێن"
-
3:13 - 3:17یەکەم شت ، ستایشی ئێوە دەکەم بۆ
زانیاریتان لەسەر نمایشکارەکان. زۆر سەرسوڕهێنەرە -
3:17 - 3:18(پێکەنین)
-
3:18 - 3:22بەڵام بەداخەوە،
دەبێ پێتان بڵێم کە لە ساڵی ٢٠٠٧، -
3:22 - 3:24خوێندکارێکی بەهرەمەندی دکتۆرا
-
3:24 - 3:28هەموو نمایشکارەکانی سەر ستەیجی ژمارد،
هەموو ئەوانەی کە دامەزرابوون، -
3:28 - 3:31وە لەو ٦٧٧ نمایشکارەی کە کاریاندەکرد.
-
3:31 - 3:34تەنیا ٢٧ کەسیان، یان کەمتر لە چوار لە سەد،
سپی پێست نەبوون. -
3:35 - 3:37پرسیاری دواتر کە خەڵک بەردەوام دەیکات،
-
3:37 - 3:39"ئەتوانم ببم بە نمایشکار کە گەورە بووم؟"
-
3:39 - 3:43یەکەم وەڵام ئەمەیە، " من نازانم، ئەوان
من بەرپرس نیم لەو کارە." -
3:43 - 3:44بەڵام دووەم وەڵام ئەمەیە، و
-
3:44 - 3:47ئەو شتەی کە دەمەوێ بەو
کچە بچوکانەی بڵێم ئەمەیە، -
3:47 - 3:49بۆچی؟ ئەزانی؟ دەتوانی ببیت
بە هەرشتێ کە دەتەوێ. -
3:49 - 3:51تۆ ئەتوانی ببی بە سەرۆکی ئەمریکا،
-
3:51 - 3:53یان داهێنەری داهاتوی ئینتەرنێت،
-
3:53 - 3:55یان کەسێکی ئازا، و زیرەک و داهێنەر،
-
3:55 - 3:58شتێکی سەرسوڕهێنەریش ئەبێت
چونکە ئەبیت بە یەکەم کەس." -
3:58 - 4:00(پیکەنین)
-
4:00 - 4:02ئەگەر، دوای ئەم لیستە سەرنجڕاکێشە،
ئەوان هەر ئاوا بوون -
4:02 - 4:04"نا نا،کامیرۆن،من ئەمەوێ ببم بە نمایشکار"
-
4:04 - 4:06منیش دەڵمێن، کەواتە
ببە بە بەڕێوبەرم. -
4:06 - 4:08چونکە من بەرپرسیار نیم لە هیچ، و
-
4:08 - 4:10تۆ دەتوانی ببی بە سەرنوسەری
گۆڤاری ڤۆگی ئەمەریکی. -
4:10 - 4:13یان بەڕێوبەری ئێچ ئان ئێم،
یان ستیڤن میسێڵی داهاتوو. -
4:13 - 4:15وتنی ئەوەی کە دەمەوێ ببم بە
نمایشکار کاتێ گەورە بوم -
4:15 - 4:19وەک ئەوە وایە بڵێی دەمەوێ یانسیبی
پاوەربۆڵ ببەمەوە کاتێ گەورە بووم. -
4:19 - 4:22ئەوە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆتە،
شتێکی سەرسوڕهێنەرە و -
4:22 - 4:24ڕێچکەیەکی کارکردن نییە.
-
4:24 - 4:28من ئێستا زانیاری کۆکراوەی ١٠ ساڵی
نمایشکاریتان نیشان دەکەم. -
4:28 - 4:30چونکە بە پێچەوانەی پزیشکەکانی
نەشتەرگەری سنگ و دڵ -
4:30 - 4:33دەتواندرێ هەر ئێستا پوخت بکرێتەوە.
-
4:33 - 4:36بۆیە، ئەگەر فۆتۆگرافەرەکە لێرە بێت،
-
4:36 - 4:38ڕووناکییەکان لێرەدابن،
وەک ئامێرێکی لەمس، و -
4:38 - 4:40بەکاربەرەکە دەڵێت،
"وێنەیەکی کاتی ڕۆشتنمان دەوێت" -
4:40 - 4:44ئەم قاچە یەکەم جار دەڕوات، جوان و درێژ،
ئەم دەستە بۆ دواوە، ئەمەیان بۆ پێشەوە، -
4:44 - 4:47وە سەر سێ بەشی دەرکەوتوە،
تۆ هەر ئەچیتە پێشەوە و ئەگەڕێیتەوە. -
4:47 - 4:50تەنیا ئەوە دەکەی، و دواتر سەیری
هاوڕێ خەیاڵییەکانت دەکەی لە دواوە، -
4:50 - 4:52٣٠٠، ٤٠٠، ٥٠٠ جار.
-
4:52 - 4:53(پێکەنین)
-
4:53 - 4:55شتێکە وەک ئەمە.
-
4:55 - 4:57(پێکەنین)
-
4:57 - 5:00خۆشبەختانە کەمتر نامۆیە
وەک لەوەی ناوەڕاست. -
5:00 - 5:03ئەمە -- نازانم لەوێ چی ڕوویدا.
-
5:03 - 5:05بەداخەوە،
دوای ئەوەی دەچن بۆ خوێندنگا، -
5:05 - 5:07سی ڤییەکتان درووستکرد و
چەند کارێکی کەمتان کرد، -
5:07 - 5:09ناتوانن چیتر هیچ بڵێن،
-
5:09 - 5:12بۆیە ئەگەر تۆ بڵێی دەتەوێ ببی
بە سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکان. -
5:12 - 5:14بەڵام لە سی ڤییەکەتدا بڵێن،
"نمایشکاری جلی ژێرەوە: ١٠ ساڵ" -
5:14 - 5:16خەڵک بە پێکەنینەوە سەیرت دەکەن.
-
5:16 - 5:19پرسیاری دواتر ئەمەیە،
"ئایا هەموو وێنەکان دەستکاری دەکەن؟" -
5:19 - 5:21بەڵێ، ئەوان زۆر دەستکاری
هەموو وێنەکان دەکەن، -
5:21 - 5:24بەڵام ئەوە بەشێکی کەمە لەوەی ڕوودەدات.
-
5:24 - 5:27ئەم وێنەیە یەکێکە لەو وێنانەی
لە سەرەتادا گرتوومە، و -
5:27 - 5:30ئەمە یەکەم جارەکان بوو
کە جلی ژێرەوەم لەبەر کرد، و -
5:30 - 5:31ئەوکاتە هێشتا سوڕی مانگانەشم نەبوو.
-
5:31 - 5:35ئەزانم ئەمە شتێکی تایبەتییە،
بەڵام من کچێکی گەنج بووم. -
5:35 - 5:38ئەمە شێوەی منە لەگەڵ داپیرەم
تەنیا چەند مانگێک پێش ئەو کاتە. -
5:39 - 5:41ئەوە خۆمم لەم وێنەیەدا هەر هەمان ڕۆژ.
-
5:41 - 5:43هاوڕێکەم هاتبوو بۆ لام.
-
5:43 - 5:46ئەوە منم لە ئاهەنگێکی شەوانە چەند ڕۆژێک
بەر لەو وێنەیە بۆ گۆڤاری ڤۆگی فەڕەنسی. -
5:47 - 5:49ئەوەش تیپی تۆپی پێ و
گۆڤاری ڤی. -
5:51 - 5:52ئەوەش هی ئێستامە.
-
5:52 - 5:54هیوادارم ئەوەی کە ئەیبینن
-
5:54 - 5:56ئەو وێنانە هیچی وێنەی من نین.
-
5:57 - 5:58ئەمانە دروستکراون،
-
5:58 - 6:01ئەمانە دروستکراوی دەستی
کۆمەڵێ خەڵکی لێهاتوون، -
6:01 - 6:04لە ئارایشتگا و شارەزای مکیاج و
فۆتۆگرافەر و دیزاینەران و -
6:04 - 6:07هەموو هاوکارەکانییان و
پێش بەرهەمهێنان و دوای بەرهەمهێنان، و -
6:07 - 6:08ئەمەیان درووست کرد.
-
6:08 - 6:09ئەوە من نیم.
-
6:09 - 6:12باشە، وە پرسیاری دواتر
کە خەڵک هەمیشە لێم دەکات، -
6:12 - 6:13" شتی بێبەرامبەر دەست دەکەوێ؟"
-
6:13 - 6:14(پێکەنین)
-
6:14 - 6:17من کۆمەڵێ پێڵاوی پاژنە بەرزی ٨ ئینجیم هەیە
کە هەرگیز لە پێیان ناکەم، -
6:17 - 6:19جگە لە پێشتر،
-
6:19 - 6:23بەڵام ئەو شتە بەلاشانەی بەدەستیان دەهێنم
ئەو شتانەن کە لە ژیانی ڕاستیدا بە دەستیان دەهێنم، -
6:23 - 6:25ئەو شتەیە کە
نامانەوێ لەبارەیەوە بدوێین. -
6:25 - 6:26من لە کامبریج گەورە بووم،
-
6:26 - 6:29جارێک چووم بۆ کۆگایەک و پارەم بیرچوو
-
6:29 - 6:31کراسێکیان بێبەرامبەر پێدام.
-
6:31 - 6:33کاتێ هەرزەکار بووم،
لەگەڵ هاوڕێیەکم خەریکی شۆفێری بوین -
6:33 - 6:36کە بەڕاستی شۆفێرێکی خراپ بوو
لە ترافیکی سوری دا و بێگومان، -
6:36 - 6:37پێکەوە گیراین، و
-
6:37 - 6:41هەموو ئەوەی کە ویستی ئەمە بوو
"ببورە، ئەفسەر"، و ڕێگامان پێدرا بڕۆین -
6:42 - 6:46هەموو ئەم شتە بێبەرامبەرانەم
بەدەستهێناوە بەهۆی ڕووخسارمەوە، -
6:46 - 6:48نەوەک من کێم، وە خەڵکانێک
هەن پارە خەرج دەکەن -
6:48 - 6:51بۆ ئەوەی کە چۆن دەردەکەون نەوەک ببن بە چی.
-
6:51 - 6:52من لە نیویۆرک دەژیم، و ساڵی ڕابردوو،
-
6:52 - 6:56لە ١٤٠،٠٠٠ هەرزەکارەکەی کە
وەستێندراون و پشکندراون، -
6:56 - 7:00لەسەدا ٨٦یان ڕەش پێست یان لاتینی بوون، و
زۆربەیان پیاوی گەنج بوون. -
7:00 - 7:05وە تەنیا ١٧٧،٠٠٠ گەنجی لاتینی و
رەشپێشت هەن لە نیویۆرک، -
7:05 - 7:07بۆیە بۆ ئەوان، ئەمە پرسیار نییە کە،
"ئایا من دەوەستێندرێم؟" -
7:07 - 7:10بەڵکو "من چەند جار دەوەستێندرێم؟
کەی دەوەستێندرێم؟" -
7:10 - 7:12کاتێ خەریکی گەڕان بووم بۆ ئەم وتارە،
-
7:12 - 7:15ئەوەم دۆزییەوە کە کچانی
تەمەن ١٣ ساڵ لە ئەمەریکا، -
7:15 - 7:18لەسەدا ٥٣یان لەشی خۆیان بەدڵ نییە، و
-
7:18 - 7:21تا ئەوکاتەی دەبن بە ١٧ ساڵ ڕێژەکە
بەرزدەبێتەوە بۆ لەسەدا ٧٨. -
7:22 - 7:25بۆیە، کۆتا پرسیار کە خەڵک
لە منی دەکات ئەوەیە، -
7:25 - 7:27بوون بە نمایشکار شتێکی چۆنە؟"
-
7:27 - 7:29من پێم وایە کە وەڵامەکەی
بە شوێنییەوەن ئەوەیە، -
7:29 - 7:32"ئەگەر تۆ کەمێک لاوازتر بویتایە و
قژێکی درەوشاوەترت هەبوایە، -
7:32 - 7:35زۆر بەختەوەر و خۆشبەخت دەبووی."
-
7:35 - 7:36کاتێک لە پشتی شانۆین
-
7:36 - 7:39وەڵامێک دەدەینەوە کە لەوانەیە
وایلێبکات وا دەر بکەوێت وابێت. -
7:39 - 7:42دەڵێین، "بەڕاستی ئەوە خۆشە کە گەشت بکەیت، و
خۆشە کە کارێکت هەبێت -
7:42 - 7:45لەگەڵ خەڵکانێکی داهێنەر و
خاوەن بەهرە بن و حەز بە کارەکەیان بکەن." -
7:45 - 7:48ئەم شتانە راستین،
بەڵام ئەوانە تەنیا نیوەی چیرۆکەکەن، -
7:48 - 7:51چونکە ئەو شتەی ئێمە هەرگیز
لە بەردەم کامێرا نایڵێین، -
7:51 - 7:53کە هەرگیز لە بەردەم کامێرا
نەموتووە، ئەوەیە، -
7:53 - 7:54من هەست بە ئارامی ناکەم.
-
7:55 - 7:59من ئارام نیم چونکە دەبێ هەموو ڕۆژێک
بیر لەوە بکەمەوە چۆن دەردەکەوم. -
8:01 - 8:04ئەگەر هەرگیز خەیاڵتان بۆی نەچووە،
-
8:04 - 8:08"ئەگەر قاچەکانم لاوازتر بونایە و قژم
درەوشاوەتر بوایە، ئایا دڵخۆشتر دەبووم؟" -
8:08 - 8:09ئێوە تەنیا پێویستە گروپێک نمایشکار ببینن،
-
8:09 - 8:13چونکە ئەوان لاوازترین قاچ و درەوشاوەترین
قژ و جوانترین جلوبەرگیان هەیە، و -
8:13 - 8:17ئەوان لەوانەیە نائارامترین
ژنەکانی سەر زەوی بن. -
8:17 - 8:18کاتێ ئەم وتارەم ئەنووسی،
-
8:18 - 8:21زۆر قورس بوو بەلامەوە
هاوسەنگییەکی ڕاستگۆیانە ڕاگرم -
8:21 - 8:23چونکە لە لایەکەوە،
-
8:23 - 8:25هەستم بە نائارامی کرد کە بێمە ئێرە و بڵێم،
-
8:25 - 8:29"سەیرکەن من هەموو ئەم سودانەم بە دەست هێناوە
لەم ڕێکخستنەی بە دڵی خۆمە،" -
8:29 - 8:32بەڕاستی هەستم بە نائاسوودەیی
دەکرد لەسەری بەردەوام بم و -
8:32 - 8:34هەمووکات دڵخۆشم ناکات.
-
8:34 - 8:40بەڵام بەزۆری قورس بوو میراتییەکی
جەور و ستەمی ڕەچەڵەکی و ڕەگەزی لابەری -
8:40 - 8:42لەکاتێکدا خۆم یەکێکم لە
گەورەترین سوودمەندەکان. -
8:44 - 8:46بەڵام دڵخۆش و شەرەفمەندیشم کە لێرەم و
-
8:46 - 8:50هەستێکی مەزنە کە توانیم بێم
-
8:50 - 8:53پێش ئەوەی ١٠ یان ٢٠ یان ٣٠ ساڵ تێپەڕیبێت
و کاری زیاترم کردبێت، -
8:53 - 8:57چونکە ئەوکاتە چیرۆکی ئەوەم نەدەگێڕایەوە
کە چۆن یەکەم کاری خۆم دەستکەوت، -
8:57 - 9:00یان چیرۆکی ئەوەی چۆن پارەی
کۆلێژم داوە -
9:00 - 9:01کە ئێستا لە زۆر گرنگ دەچێت.
-
9:02 - 9:04ئەگەر بمەوێ شتێک
لەگەڵ خۆتان بەرنەوە -
9:04 - 9:08هیوادارم ئەوەبێت هەموومان زیاتر
هەست بە ئاسوودەیی بکەین بە دان نان -
9:08 - 9:12بە هێزی وێنەی سەرکەوتنەکانی
درکمان پێکردووە و -
9:12 - 9:13شکستەکانیش کە درکمان پێکردوو.
-
9:13 - 9:15زۆر سوپاس
-
9:15 - 9:17(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ڕووخسار هەموو شتێک نییە. باوەڕم پێبکەن، من نمایشکارێکم
- Speaker:
- کامیرۆن رەسڵ
- Description:
-
کامیرۆن رەسڵ دان بەوەدا دەنێت کە یانسیبێکی بۆماوەیی بۆ دەرچووە: باڵای بەرزە، جوانە و نمایشکاری جلی ژێرەوەیە. بەڵام بە ڕووخساری هەڵمەخەڵەتێن. لەم سیمینارە بێ ترسەیدا، باسی خراپی پیشەسازییەکە دەکات کە لە تەمەنێکی هێندەی گەنجی وەک ١٦ ساڵییەوە وایان کردووە ڕووخساری زۆر سەرنج ڕاکێش بێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:37
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Looks aren't everything. Believe me, I'm a model. |