پارە سپیکردنەوە چۆن ڕوودەدات؟ - دێلینا سپان
-
0:11 - 0:14وەک یەکێک لە بەدناوترین
چەتەکانی مێژوو، -
0:14 - 0:20ئال کاپۆن ئیمپراتۆرییەتێکی فراوان و
پڕداهاتی تاوانی ڕێکخراوی هەبوو. -
0:20 - 0:22ئەوکاتەی خرایە بەر دادگایی،
-
0:22 - 0:26قورسترین تاوان کە توانرا بخرێتە پاڵی
خۆدزینەوە بوو لە باج. -
0:26 - 0:29نزیکەی ساڵی ١٠٠ ملیۆن دۆلار،
-
0:29 - 0:32بە پارەی ئەمڕۆ ١.٤ ملیار،
-
0:32 - 0:35کە کاپۆن دەستیکەوتبوو لە قوماری نایاسایی،
-
0:35 - 0:36قاچاخچێتی مەی،
-
0:36 - 0:37خانەکانی لەشفرۆشتن، و
-
0:37 - 0:38بەزۆر پارەلێسەندن،
-
0:38 - 0:41وەک بەڵگە دانران بۆ تاوانەکانی.
-
0:41 - 0:45بەڵام پارەکە لەهیچ کوێیەک نەدۆزرایەوە.
-
0:45 - 0:49کاپۆن و هاوکارەکانی شاردبووییانەوە بە وەبەرهێنان
لە بزنسی هەمەجۆردا -
0:49 - 0:53کە نەئەتوانرا خاوەنی ڕاستەقینەی دیاریبکرێت،
-
0:53 - 0:55وەک شوێنەکانی جل شتنی
بەس بە پارەی کاش کاردەکەن. -
0:55 - 1:01ڕاستییەکەی، ئەو شوێنی جلشتنانە بەشێکی هۆکاری
ناونانی ئەم چالاکییەن بەم ناوەوە، -
1:01 - 1:03پارە سپیکردنەوە.
-
1:03 - 1:06پارەسپیکردنەوە بوو بە دەستەواژە
بۆ هەر پرۆسەیەک -
1:06 - 1:12کە پارەی بەنایاسایی پەیاکراوی پێپاک ئەکرایەوە
لە سەرچاوە پیسە پڕ تاوانەکەیان، -
1:12 - 1:17ڕێگەی بۆ خۆشئەکردن بتوانرێن
بەکاربێن لە ئابووری یاساییا. -
1:17 - 1:20بەڵام کاپۆن یەکەم کەس نەبوو
پارە سپی بکاتەوە. -
1:20 - 1:25ڕاستییەکەی، ئەم پەیڕەوە هێندەی
هەبوونی پارە خۆی کۆنە. -
1:25 - 1:28بازرگانەکان سامانەکانیان ئەشاردەوە
لە باج کۆکەرەوەکان، و -
1:28 - 1:32چەتەکانی دەریا هەوڵیان ئەیا گەنجیەکانیان
بفرۆشن بێ سەرنج ڕاکێشان -
1:32 - 1:34بۆ ئەوەی چۆن دەستیانکەوتووە.
-
1:34 - 1:36بە گەشتنی ئەم دواییەی
دراوە گریمانەییەکان، -
1:36 - 1:38بانقەکانی دوورن لە یاساوە،
-
1:38 - 1:39ماڵپەرە تاریکەکان، و
-
1:39 - 1:41بازاڕە جیهانییەکان،،
-
1:41 - 1:45پلانگێڕییەکان زۆر ئاڵۆزتر بوون.
-
1:45 - 1:48هەرچەندە شێوازە سەردەمییانەکانی
پارەسپیکردنەوە هەمەجۆرن، -
1:48 - 1:51زۆربەی سێ هەنگاوی بنچینەیی هەیە:
-
1:51 - 1:52دانان،
-
1:52 - 1:53لقلێبوونەوە، و
-
1:53 - 1:55بەکارهێنانەوە.
-
1:55 - 2:00دانان ئەو بەشەیە کە پارە بەنایاسایی
پەیداکراوەکە ئەگۆڕدرێت بۆ موڵکەکانی -
2:00 - 2:02لەوە ئەچن یاسایی بن.
-
2:02 - 2:06ئەوە زۆرجار بەوە ئەکرێت پارەکە بخەیتە
سەر حساب بانقییەک -
2:06 - 2:12هی دامەزراوەیەکی ناو نەزانراو یان
بریکارێکی پیشەگەر بێت. -
2:12 - 2:15لەم هەنگاوەدا تاوانبارەکان زۆرجار
ئەگەری هەیە بدۆزرێنەوە -
2:15 - 2:19چونکە پارەیەکی زۆر ئەخەنە
ناو سیستمی داراییەوە -
2:19 - 2:22بەشێوەیەکی لەناکاو.
-
2:22 - 2:26هەنگاوی دووەم، لقلێبوونەوە، بەکارهێنانی
زنجیرە مامەڵەکردنێکە -
2:26 - 2:30بۆ دوورخستنەوەی زیاتری
پارەکان لە سەرچاوەکەیان. -
2:30 - 2:33ئەمە ئەکرێت بەشێوەی گواستنەوە بێت
لەنێوان چەند هەژمارێکدا، -
2:33 - 2:36یان کڕینی موڵکێک کە بازرگانی پێوەبکرێت،
-
2:36 - 2:37وەک ئوتومبێلی گرانبەها،
-
2:37 - 2:38کاری هوونەری،
-
2:38 - 2:40یان خانووبەرە.
-
2:40 - 2:44گازینۆکان، کە بڕێکی زۆر پارە
لەهەموو چرکەیەکدا دەست ئەگۆڕێت -
2:44 - 2:47جێی مەبەستی خوازراون بۆ ئەم کارە.
-
2:47 - 2:51پارەسپیکەرەوەیەک لەوانەیە هەژماری
قومارکردنەکەی بەردەستکردبێت -
2:51 - 2:54لە شوێنەکانی زنجیرە گازینۆکان
لە وڵاتەکانی تردا، -
2:54 - 2:58یان کار لەگەڵ بەکارهێنەرەکان بکات
بۆ کڕینی یارییەکان. -
2:58 - 3:03هەنگاوی دواتر، بەکارهێنانەوە، ڕێگە ئەیات
پارە پاکەکە بخرێتەوە ناو ئابووری و -
3:03 - 3:06سوود بە تاوانە بنەڕەتییەکە بگەیەنێتەوە.
-
3:06 - 3:09لەوانەیە بیخەنە ناو بزنسی یاساییەوە
-
3:09 - 3:11بە درووستکردنی لیستەی نرخی ساختە
جاڕی پارەدان بەن، -
3:11 - 3:14یان تەنانەت دەستیش بە کاری
خێرخوازی ساختە بکەن، -
3:14 - 3:16خۆیان بخەنە سەر ئەنجوومەنی بەڕێوبەرەکان
-
3:16 - 3:19بە مووچەیەکی زەبەلاحەوە.
-
3:19 - 3:21پارە سپیکردنەوە خۆی
-
3:21 - 3:27هەتا ساڵی ١٩٨٦ وەک تاوانێکی فیدراڵی
نەناسێنرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. -
3:27 - 3:31پێش ئەو کاتە، حکومەت پێویستی ئەکرد
تاوانێکی هاوشێوە بخاتە پاڵی، -
3:31 - 3:34وەک خۆدزینەوە لە باج.
-
3:34 - 3:38لە ١٩٨٦ەوە، ئەیانتوانی دەستبگرن
بەسەر ساماندا تەنیا بە نیشاندانی ئەوەی -
3:38 - 3:41سەرچاوەکەی شاردراوەتەوە،
-
3:41 - 3:45کە کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەسەر
دادگایی کارە تاوانییە گەورەکان، -
3:45 - 3:47وەک قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر.
-
3:47 - 3:50بەڵام، گۆڕانێکی یاسایی
نیگەرانی درووستکرد -
3:50 - 3:54لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی و
چاودێری حکومەت. -
3:54 - 3:56ئەمڕۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان،
-
3:56 - 3:57حکومەتی وڵاتان، و
-
3:57 - 3:59چەندین ڕێکخراوی قازانج نەویست
-
3:59 - 4:01شەڕ ئەکەن دژی سپیکردنەوەی پارە،
-
4:01 - 4:06بەڵام هێشتا ئەم کارە بەردەوامە لەوەی
ڕۆڵێکی سەرەکی لە تاوانی جیهاندا بگێڕێت. -
4:06 - 4:09گەورەترین دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارەش
-
4:09 - 4:12تەنیا کەسانی دیاریکراوی نەگرتۆتەوە،
-
4:12 - 4:17بەڵکو دامەزراوە داراییە سەرەکییەکان و
بەرپرسە حکومییەکانیش. -
4:17 - 4:20هیچ کەسێک بە ڕوونی ئەو بڕە پارەیە نازانێت
-
4:20 - 4:23کە ساڵانە سپی ئەکرێتەوە،
-
4:23 - 4:30بەڵام هەندێک ڕێکخراو وای ئەخەمڵێنن
کە چەند سەد ملیار دۆلارێک بێت.
- Title:
- پارە سپیکردنەوە چۆن ڕوودەدات؟ - دێلینا سپان
- Description:
-
بۆ بینینی تەواوی ڤیدۆیەکە: http://ed.ted.com/lessons/how-does-money-laundering-work-delena-d-spann
پارە سپیکردنەوە دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ هەر پرۆسەیەک بۆ "پاککردنەوە"ی پارەکانی بەشێوەیەکی نایاسایی پەیاکراون لە سەرچاوە پڕ تاوانە "پیس"ەکەیان، ئەوەش ڕێگەی پێئەیات بەکاربێت لەناو ئابووری یاساییدا. پەیڕەوەکەش هێندەی هەبوونی پارە خۆی کۆنە. بەڵام بەڕاستی چۆن ڕووئەیات؟ دێلینا سپان باسی لایەنە هەمەجۆرەکانی پارە سپیکردنەوە ئەکات. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:47
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How does money laundering work? - Delena D. Spann | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How does money laundering work? - Delena D. Spann | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for How does money laundering work? - Delena D. Spann | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for How does money laundering work? - Delena D. Spann | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for How does money laundering work? - Delena D. Spann | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for How does money laundering work? - Delena D. Spann | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for How does money laundering work? - Delena D. Spann |