Return to Video

ئایا تۆ دەتوانی زاڵبی بەسەر ئەو چەواشەکارییەی کە بووە هۆی ڕاوەدونانی نەیارەکان؟ - ئێلیزابێث کۆکس

  • 0:11 - 0:13
    ئاه، ڕاوەدونانی نەیارەکان.
  • 0:13 - 0:16
    مرۆڤەکان کۆڵنادەن و مادوو نابن لە
    گەڕان بەدوای هزر و بیرکردنەوەدا.
  • 0:16 - 0:18
    " ئەوە ساڵی ١٩٥٠یە.
  • 0:18 - 0:22
    دوای هەڕەشەکانی حکومەتە کۆمۆنیستەکانی
    یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتی چین،
  • 0:22 - 0:26
    سۆزی دژە کۆمۆنیست لە ولایەتە
    یەکگرتووەکان لە هەمووکات زیاترە.
  • 0:26 - 0:38
    سیناتۆر مەکارثی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لیستی
    ٢٠٥ کۆمۆنیستی لایە لە ولایەتە یەکگرتووەکان
  • 0:38 - 0:41
    کە کاریگەریان هەیە لەسەر سیاسەتی حکومەت."
  • 0:41 - 0:43
    هەر ئیستا کەناڵەکەم نەگۆڕی؟
  • 0:43 - 0:45
    ئاه، دەزانم. ئەوە ڕاوەدونانی نەیارێکی ترە.
  • 0:45 - 0:48
    " ئەنجومەنی پیران لیژنەیەکی پێکهێنا
    بۆ لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکانی مەکارثی.
  • 0:48 - 0:51
    مەکارثی یەکەم کەیسی خۆی ئاشکرا کرد:
  • 0:51 - 0:56
    لە دژی پارێزی ناودار، دادوەر
    و چالاکوان دۆرۆثی کێنیەن.
  • 0:56 - 1:01
    تۆمەتباری کرد بە ئاندامبوون لە
    ٢٨ ڕێکخراوی بەرەی کۆمۆنیست.
  • 1:01 - 1:04
    ڕۆژنامەکان لە سەرانسەری وڵات
    بە پەلە بەرگریان لە دادوەرەکە کرد،
  • 1:04 - 1:07
    ئاماژەیان بە تۆمارە دەنگییکانی
    دژە کۆمۆنیستی کێنیەن دەکرد.
  • 1:07 - 1:11
    هەرچۆنێک بێت لیژنەی ئەنجومەنی
    پیران کاتی دانیشتنێکی دادگای دانا،
  • 1:11 - 1:14
    و دادوەر کێنیەن تەنها پێنچ ڕۆژی
    لەبەردەمدایە بۆ خۆئامادەکردن."
  • 1:14 - 1:16
    ئەوە زۆر سەختە، بەرگە ناگرێت.
  • 1:16 - 1:20
    ئەگەر حکومەت نەبێتە دەنگی هزر و
    بیرکردنەوە، من دەبێت ببمێ ئەو دەنگە.
  • 1:30 - 1:32
    ئەوها باشترە.
  • 1:32 - 1:37
    من سەرم سوڕماوە لە ئێوەی یاسادانەری باش کە
    ڕازیبوون بە ئەنجامدانی ئەم دادگاییکردنە.
  • 1:37 - 1:40
    ئێوە لە نەزانینتانەوە بوون بە نێچیری
    جۆرێک لە دەمەقاڵێ و شەڕەقسە:
  • 1:40 - 1:44
    وای دادەنێن کە بانگەشەیەک ڕاستە
    لەبەرئەوەی نەسەڵمێندراوە کە ناڕاستە.
  • 1:44 - 1:49
    ئەو بانگەشەیەی سیناتۆر مەکارثی کە
    بریتییە لە تۆمەتبارکردنی دادوەر کێنیەن،
  • 1:49 - 1:53
    هیچ بەڵگەیەکی ڕەوا و یاسایی بۆ
    تۆمەتەکانی پێشکەش نەکردووە.
  • 1:53 - 1:56
    ئایا ئەوە ڕاستە؟ بەڵێ ئەوهایە.
  • 1:56 - 2:01
    هەندێک لەو بەناو ڕێکخراوە کۆمۆنیستانەی کە
    مەکارثی کێنیەن بەچونەپاڵیان تۆمەتبار دەکات
  • 2:01 - 2:03
    هەر بوونیان نییە.
  • 2:03 - 2:08
    ئەگەر وای دابنێین کە بانگەشەیەک ڕاستە
    لەبەرئەوەی نەسەلمێندراوە کە ناڕاستە
  • 2:08 - 2:10
    زۆرێک لە گریمانەکانی دیکەش پشتگوێ دەخرێن:
  • 2:10 - 2:15
    کە هێشتا نەسەلمێندراوە کە ناڕاستە، هەروەها
    ناتواندرێت بسەلمێندرێت ڕاستە یان ناڕاستە،
  • 2:15 - 2:19
    یان بەتەواوی ڕاست نییە یاخود بەتەواوی
    ناڕاستە، چەندین نمونەی تریش.
  • 2:19 - 2:22
    ئەمەش سەردەکێشێت بۆ یاسای سودبەخشی
    تاقیکراوە و ئەزمونکراو:
  • 2:22 - 2:26
    بەرپرسیاریەتی سەلماندنی تۆمەتەکان دەکەوێتە
    سەرشانی ئەو کەسەی کە بانگەشەکە دەکات.
  • 2:26 - 2:30
    بە واتایەکی تر، تۆ بانگەشەکە دەکەی،
    تۆ دەبیت بەڵگەکان پێشکەش بکەی.
  • 2:30 - 2:33
    ئەگەر کەسێک پێی وتی بوونەوەرە
    ئاسمانییەکان بوونیان هەیە،
  • 2:33 - 2:37
    ئایا تۆ خۆت بەدووردەگری لەوەی
    بەڵگە بدۆزییەوە کە بوونیان نییە؟
  • 2:37 - 2:38
    بە دڵنیاییەوە نەخێر.
  • 2:38 - 2:42
    بەڵکو تۆ بەو کەسە دەڵێی کە
    تەنە فڕیوەکانت پیشان بدات.
  • 2:42 - 2:45
    هەمان شت جێبەجێ دەکرێت کاتێک
    کەسێک بانگەشەیەک دەکات
  • 2:45 - 2:48
    کە پێچەوانەی کۆدەنگییەکی
    جێگیر و هەمیشەیی بێت.
  • 2:48 - 2:50
    بۆیە کاتێک هەموو بەڵگە
    بەردەستەکان دەریدەخەن
  • 2:50 - 2:54
    کە مرۆڤەکان هۆکاری زیادبوونی
    پلەی گەرمی گۆی زەوین،
  • 2:54 - 2:57
    سەلماندنی ئەم بابەتە
    بە بەڵگەوە ئەنجامدراوە-
  • 2:57 - 3:03
    ئەگەر تۆش هاوڕا نیت، ئەوە بەرپرسیاریەتی
    تۆیە کە پێچەوانەکەی بسەلمێنیت.
  • 3:03 - 3:04
    وایە؟
  • 3:06 - 3:09
    ئاە، من زۆر زووتر کاری خۆم ئەنجامداوە.
  • 3:09 - 3:11
    هەر زوو دەزانیت کە من مەبەستم چییە.
  • 3:11 - 3:16
    هەر چۆنێک بێت، سیستەمی یاسایی ئێوە
    وەک دەوترێت دان بەو یاسایەدا دەنێت-
  • 3:16 - 3:18
    کەواتە ئێوە هەمووتان لێرە چی دەکەن؟
  • 3:25 - 3:28
    " ئەوە ١٧ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٠یە،
  • 3:28 - 3:33
    و لیژنەی لاوەکی ئەنجومەنی پیران بە فەرمی
    هەموو تۆمەتەکانی دژی کێنیەنی ڕەتکردۆتەوە."
  • 3:33 - 3:35
    هەر دەبوو وا بکەن!
  • 3:35 - 3:40
    " ئەوە ساڵی ١٩٥٤ە، و ئەنجومەنی
    پیران بە فەرمی مەکارثی سزا داوە."
  • 3:40 - 3:42
    کاتێکی زۆر زۆریان پێچووە!
  • 3:42 - 3:44
    " مەکارثی ماوەی خولی پۆستەکەی تەواو دەکات،
  • 3:44 - 3:47
    بەڵام هەرگیز جارێکی تر بۆ پۆستێکی
    دیکەی حکومی هەڵنابژێردرێتەوە.
  • 3:47 - 3:50
    بەهۆی کاریگەرییە دژە
    کۆمۆنیستە بەرفراوانەکەیەوە،
  • 3:50 - 3:55
    سەدان کەس زیندانی کراون، و هەزاران
    کەس ئیش و کاریان لەدەستداوە."
  • 4:00 - 4:03
    ئاخ سەیرکە کۆمۆنیستەکان چیان کرد!
Title:
ئایا تۆ دەتوانی زاڵبی بەسەر ئەو چەواشەکارییەی کە بووە هۆی ڕاوەدونانی نەیارەکان؟ - ئێلیزابێث کۆکس
Speaker:
ئێلیزابێث کۆکس
Description:

سەیری تەواوی وانەکە بکە لەڕێگەی: https://ed.ted.com/lessons/can-you-outsmart-the-fallacy-that-started-a-witch-hunt-elizabeth-cox
ساڵی ١٩٥٠یە. سۆزی دژە کۆمۆنیست لە ولایەتە یەکگرتووەکان لە هەمووکات زیاترە. سیناتۆر جۆزێف مەکارثی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لیستێکی ئەو کۆمۆنیستانەی لایە کە کاریگەریان هەیە لە سەر سیاسەتی حکومەت. یەکەم تۆمەتبارکردنی ئەنجامدا بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی ڕەوا و یاسایی، لەگەڵ ئەوەشدا، لیژنەی ئەنجومەنی پیران دانیشتنێکی دادگاییکردنی ڕێکخست. ئایا دەتوانی کێشەی ئەم دانیشتنی داگایی کردنە دەستنیشان بکەی؟ ئێلیزابێث کۆکس لە چەواشەکاری بەرپرسیاریەتی سەڵماندنی تۆمەت و بانگەشەکان دەکۆڵێتەوە.

وانەکە لەلایەن ئێلیزابێث کۆکسەوە ئامادە کراوە، دەرهێنانی پازیت کەهلۆن و هێکتۆر هێرێرا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:06

Kurdish (Central) subtitles

Revisions