ئێسک چۆن خوێن دروست دەکات - میلۆدی سمیس
-
0:07 - 0:11لە هەر کاتێکی دیاریکراودا ، تریلۆنێک لە
خانەکان گەشت دەکەن بەناو خوێنبەرەکاندا، -
0:11 - 0:15هەندێ جار لە ماوەی یەک خولەکدا بە هەموو
جەستەتدا دەسوڕێنەوە. -
0:15 - 0:19هەریەک لەم خانانە لە قوڵایی ئێسکەکاندا
بنچینەی خۆیان هەیە. -
0:19 - 0:23لەوانەیە ئێسکەکان وەک بەردی ڕەق دەرکەون،
بەڵام لەڕاستیدا ئەوان کوندارن لە ناوەوە. -
0:23 - 0:26لوولەی گەورە و بچووکی خوێن بەناو
ئەو کونانە دێنە ژوورەوە. -
0:26 - 0:30وە لەناو زۆربەی ئێسکە گەورەکاندا ئێسکە
پەیکەرەکان ناوەڕۆک بۆشن -
0:30 - 0:32پڕبوونەتەوە لە مۆخی نەرمی ئێسک.
-
0:32 - 0:35مۆخەکان چەوری و شانەی یاریدەدەری
تریان تێدایە، -
0:35 - 0:38بەڵام لە ناوەڕۆکی ئەم توخمانەش خانەی
خوێنی دروست دەبێت. -
0:38 - 0:41ئەم خانە بنچینەییانە بە بەردەوامی
دابەش دەبن. -
0:41 - 0:43ئەوان دەتوانن خۆیان بگۆڕن بۆ
خڕۆکەی سوری خوێن، -
0:43 - 0:46بۆ خرۆکەی سپی خوێن، و پەڕەکانی خوێن،
-
0:46 - 0:48وە نزیکەی سەدان بۆ ملیۆنان لە خانەی
نوێی خوێنی بنێرن -
0:48 - 0:51هەموو ڕۆژێک بەناویان دەسوڕێنەوە.
-
0:51 - 0:53ئەم خانە نوێیانە دەچنە ناو جۆگەی خوێن
-
0:53 - 0:56بە درێژایی کونەکان لە مولوولە
بچووکەکانی ناو مۆخ. -
0:56 - 0:57بە درێژایی مولوولەکان،
-
0:57 - 1:01ئەوان دەگەن بە لوولەی گەورەتری خوێن و
لە ئێسکەکان دەردەچن. -
1:01 - 1:03ئەگەر کێشەیەک لە خوێنت هەبێت،
-
1:03 - 1:06چانسێکی باشت هەیە کە دەتواندرێت
بگەڕێندرێتەوە بۆ مۆخی ئێسک. -
1:06 - 1:10شێرپەنجەی خوێن زۆرجار لەگەڵ گۆڕانکارییە
بۆماوەییەکان لەخانە بنچینەیەکان دروستدەبێت. -
1:10 - 1:12خانە بنچینەییەکان خۆیان تووشنابن بە
نەخۆشی شێرپەنجە، -
1:12 - 1:16بەڵام ئەم گۆڕانکارییانە دەتوانن لەگەڵ
قۆناخی جیاوازدا دەستێوەردان بکەن -
1:16 - 1:19وە ئەنجامەکەی زیانگەیاندنە بە
خانەکانی خوێن. -
1:19 - 1:23ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەی خوێنی پەرەسەندوویان هەیە
وەکو نەخۆشی لیوکیمیا و لیمفەگرێ، -
1:23 - 1:27باشترین هەل بۆچاکبوونەوە گواستنەوەی مۆخی
ئێسکیەتی بۆ گۆڕینی لقەخانەی تەندروست، -
1:27 - 1:30کە نەخۆشەکان لەگەڵ بەخشەرێک
مۆخی ئێسکیان دەگۆڕن. -
1:30 - 1:32بەم شێوەیە کاردەکات.
-
1:32 - 1:36سەرەتا، خانە بنچینەییەکانی خوێن لە
بەخشەرەکە وەردەگیرێن. -
1:36 - 1:37بەگشتی،
-
1:37 - 1:40خانە بنچینەییە خوێنەکان لە جۆگە
خوێنیەکانی بەخشەر دەپاڵێورێن -
1:40 - 1:42بە سوڕانەوەی خوێنەکە بەناو ئامێرێکدا
-
1:42 - 1:45کە جیایان دەکاتەوە بۆ پێکهاتە جیاوازەکان.
-
1:45 - 1:47لە دۆخەکانی تر، مۆخەکە بە
ڕاستەوخۆیی دەردەهێنرێن -
1:47 - 1:52لە ئێسکی ناو جومگەی ڕان، لە بەشی کڵۆت،
بە دەرزییەک. -
1:52 - 1:55لە هەمان کاتدا، وەرگر ئامادە دەبێت
بۆ گواستنەوە. -
1:55 - 2:00ڕێژەی زۆری دەرمانی کیمیایی یان تیشکدانەوە
مۆخە بەردەستەکان لەناو دەبات. -
2:00 - 2:03هەردوو خانە زیان لێکەووتووەکان
و خانە بنچینەییەکانی خوێن لەناودەبات. -
2:03 - 2:05هەروەها ئەمە سیستەمی بەرگری بێهێز دەکات،
-
2:05 - 2:09کە وای لێدەکات کەمتر هێرش بکاتەسەر
خانە گواستراوەکان، -
2:09 - 2:14پاشان خانەکانی بەخشەر بە لەشی نەخۆشەکان
بە هێڵی ناوەندییەوە دەدرێنە نەخۆش . -
2:14 - 2:17لە بنچینەدا ئەوان لە خانەکانی
خوێندا دەسوڕێنەوە، -
2:17 - 2:22بەڵام گەردیلەی سەر بنچینەخانەکان، ناودەبرێن
بە چیمۆکینەکان، وەکو ئامرازی ماڵ دۆزینەوەن. -
2:22 - 2:25وە خێرا دەیان گەڕێننەوە
بۆ مۆخی ئێسک. -
2:25 - 2:26بە تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک،
-
2:26 - 2:31دەست دەکەن بە زۆربوون و بەرهەم هێنانی
خانەی خوێنی نوێ و تەندروست. -
2:31 - 2:33تەنها ژمارەیەکی کەم لە
خانە بنچێنەیەکانی خوێن -
2:33 - 2:37دەتوانن مۆخێکی تەندروست
بۆ هەموو لەش نوێ بکەنەوە. -
2:37 - 2:39گواستنەوەی مۆخی ئێسک دەتوانێت ببێتە
هۆی چەند شتێک -
2:39 - 2:42پێی دەڵێن چالاکی
موتوربەکردن- بەرەنگاری- لوو، -
2:42 - 2:45کاتێک بەرگرییە خانە نوێیەکان کە بەهۆی
مۆخی ئێسکی بەخشراوەوە دەستکەوتوون -
2:45 - 2:50دەتوانن خانە شێرپەنجەیەکان لەناوببەن
کە سیستەمی بەرگری بنەڕەت نەیتوانیووە. -
2:50 - 2:53ئەم دیاردەیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ
لەناوبردنی شێرپەنجەی خوێنی سەخت. -
2:53 - 2:56بەڵام گواستنەوەی مۆخی ئێسک بەشی خۆی
مەترسی هەیە، -
2:56 - 2:59کە بریتییە لە نەخۆشی
موتوربەکردن - بەرەنگاری - خانەخوێ. -
2:59 - 3:02ڕوودەدات کاتێک سیستەمی بەرگری
بەرهەم هێنراو لە لایەن بەخشەرە خانەوە -
3:02 - 3:05پەلاماری ئەندامەکانی نەخۆش دەدەن.
-
3:05 - 3:09ئەم دۆخە هەڕەشە لە ژیانی نزیکەی ٣٠-٥٠%
نەخۆشەکان دەکات -
3:09 - 3:13کە خانەکانی بەخشەر لە هەریەکێک وەردەگرن
جگە لە دوانەیەکی چوونیەک، -
3:13 - 3:16بە تایبەتی کاتێک ئەو خانە بنچینەییانەی
لە خوێندا کۆکراونەتەوە، -
3:16 - 3:18جیاوازن لەوەی مۆخی ئێسک.
-
3:18 - 3:21نەخۆشەکان لەوانەیە دەرمانی
لاوازکەری بەرگری وەرگرن -
3:21 - 3:24یان لەوانەیە هەندێک خانەی بەرگری بێ سوود
لە نمونەی بەخشیوو لاببرێن -
3:24 - 3:27تاکو مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی
موتوربە-بەرەنگاری-خانەخوێ کەمبکرێنەوە. -
3:27 - 3:31بەڵام تەنانەت ئەگەر نەخۆشێک بەدووربێت لە
نەخۆشی موتوربە-بەرەنگاری-خانەخوێ، -
3:31 - 3:34سیستەمی بەرگرییان لەوانەیە خانەکانی
بەخشەر ڕەت بکەنەوە. -
3:34 - 3:38کەواتە دۆزینەوەی باشترین هاوتا
زۆر گرینگە لە پلەی یەکەمدا. -
3:38 - 3:41کلیلە ناوچەییەکان لە ڕەمزی بۆماوەیی
چۆنیەتی سیستەمی بەرگری دیاری دەکات -
3:41 - 3:43بۆ ناسینەوەی خانە بێگانەکان.
-
3:43 - 3:46ئەگەر ئەو ناوچانە هاوشێوەبن لە
بەخشەر و لە وەرگر، -
3:46 - 3:50سیستەمی بەرگری وەرگر ئەگەری قبووڵکردنی
خانەکانی بەخشەر زیاترە. -
3:50 - 3:55چونکە ئەم جینانە بە میرات هاتووە،
باشترین هاوتاکان زۆرجار خوشک وبران. -
3:55 - 3:58بەڵام زۆرێک لە نەخۆشەکان کە پێویستیان
بە گواستنەوەی مۆخی ئێسکە -
3:58 - 4:00هیچ ئەندامێکی خێزانەکە گونجاو نابێت بۆی.
-
4:00 - 4:03ئەم نەخۆشانە ڕوودەکەنە بەخشینی خۆبەخشەکان
-
4:03 - 4:06کە بە نیازن بۆ بەخشینی مۆخی ئێسکیان.
-
4:06 - 4:10هەموو ئەوەی پێویستە بۆ تۆمارگەیەک بریتییە لە
پشکنینی ناوپۆشی دەم بۆ دۆزینەوەی هاوتای بۆماوەیی. -
4:10 - 4:12وە لە زۆر بارودۆخدا، بەخشینەکە خۆی
-
4:12 - 4:15لە خوێن بەخشین ئاڵۆزتر نییە.
-
4:15 - 4:17ئەمە ڕێگایەکە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک
-
4:17 - 4:20لەگەڵ سەرچاوەیەک کە بەتەواوی
نوێ دەبنەوە.
- Title:
- ئێسک چۆن خوێن دروست دەکات - میلۆدی سمیس
- Speaker:
- میلۆدی سمیس
- Description:
-
بۆ بینینی تەواوی ڤیدۆکە ئەم لینکە داگرە : https://ed.ted.com/lessons/how-bones-make-blood-melody-smith
لەوانەیە ئێسکەکان وەک تاشە بەردی رەق دەرکەون، بەڵام لە ڕاستیدا کوندارن لە ناوەوە. زۆربەی ئێسکە گەورەکانی ئێسکە پەیکەر ناوەڕۆکی بۆشیان هەیە کە پڕن لە مۆخی ئێسکی نەرم. مۆخەکان گرینگترین توخمن بۆ خانە بنچینەیەکانی خوێن وە بۆ نەخۆشەکان لەگەڵ شێرپەنجەی خوێنی پێشکەوتوو وەک لیوکیمیا و لیمفەگرێ، باشترین دەرفەت بۆ چارەسەر ئەوەیە کە گواستنەوەی مۆخی ئێسکی بۆ بکرێت. ئەم کردارە چۆن کاردەکات؟میلۆدی سمیس ڕوونیدەکاتەوە.
وانە لە لایەن میلۆدی سمیس، دەرهێنانی لە لایەن ئەرترەیک ستۆدیۆ .
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:21
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood | |
![]() |
Mardin Abdalqadir accepted Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for How bones make blood |