ئایا دەتوانین یادگەکانمان دەستکاری بکەین؟
-
0:01 - 0:05یادگە شتێکی ڕۆژانەیە
و خەریکە قەدری لەدەستدەدەین. -
0:06 - 0:08هەموومان لەبیرمانە کە
چیمان خوارد -
0:08 - 0:10یان لە کۆتایی ئەم
حەفتەیە چیمانکرد. -
0:10 - 0:12بەڵام تەنها کاتێک یادگە بە هەڵە دادەبەین
-
0:12 - 0:15ئەو کاتە گرنگیەکەیمان بۆ دەردەکەوێت
-
0:15 - 0:18و تاچەند ڕێگە بە ئەزموونە
کۆنەکانمان دەدەین پێناسی ئێمە بن. -
0:20 - 0:22بەڵام یادگە هەموو کاتێک شتێکی باش نییە.
-
0:23 - 0:27هەروەک هۆزانڤان و قەشەی ئەمریکی
جۆن لانکستەر سپاڵدینگ جارێکیان وتی، -
0:27 - 0:30"ئەگەر یادگە بەهەشتێک بێت
کە ناتوانین پێی بگەین، -
0:30 - 0:33دەکرێ دۆزەخێکیش بێت
کە نەتوانین دەربازبین لێی." -
0:35 - 0:37زۆرێک لە ئێمە شتانێک
لە ژیانماندا دەچێژین -
0:38 - 0:40کە ئاواتە خوازین هەرگیز
ڕوویان نەدابا. -
0:40 - 0:43خەمڵێنراوە بەنزیکەیی سەدا ۹۰ی ئێمە
-
0:43 - 0:47هەندێک جۆر ڕووداوی زۆر
ناخۆش دەچێژین لە ماوەی ژیانماندا. -
0:48 - 0:53زۆرێک لە ئێمە ئازار دەچێژین
بە هاتنی ئەو ڕووداوانە و دواتر چاکدەبنەوە، -
0:53 - 0:56لەوانەیە ببین بە کەسانی باشتریش
بە هۆی ئەو ئەزموونانەوە. -
0:57 - 1:01بەڵام هەندێک لە ڕووداوەکان
زۆر نائاسایین کە زۆربەیان -- -
1:01 - 1:05بۆنموونە، نیوە لەوانەی کە ڕزگاریان دەبێ
لە تونددووتیژی ڕەگەزی -- -
1:05 - 1:08بەرەو گوشاری دەروونی
دوای شۆکبوون هەنگاو دەنێین، -
1:08 - 1:09یان PTSD.
-
1:11 - 1:14PTSD باری درووستی دەروونی لاواز دەکات
-
1:14 - 1:18دەناسرێتەوە بە نیشانەی نەخۆشی
وەک ترسی زۆر و دڵەڕاوکێ -
1:18 - 1:21و پاشڕوانەکان لە ڕووداوە ڕاتەکاندنە
دەروونییەکان، -
1:22 - 1:26ئەم نیشانە نەخۆشیانە کاریگەری زۆر گەورەیان
هەیە لەسەر چۆنییەتی ژیانی کەسەکە -
1:26 - 1:29و بەزۆری لە بارودۆخێکی
تایبەتدا هاندەدرێن -
1:29 - 1:32یان بارودۆخی هاوشێوەی ڕوداوەکە
لە ژیانی نەخۆشەکەدا. -
1:33 - 1:38دەکرێ وەڵامەکانی ئەو بارودۆخانە بگۆڕدرێن
بە بەراورد بە ڕوودانیان بۆ یەکەم جار -- -
1:38 - 1:41بۆ نموونە، ترس و جوڵانی
خێرا لە ناوچەیەکی شەڕدا -- -
1:41 - 1:42بەڵام لە PTSD یدا،
-
1:42 - 1:46بەردەوام دەبن لە دەست بەسەرداگرتنی ڕەفتاری
نەخۆشەکە کاتێک چیتر شیاونین. -
1:47 - 1:50ئەگەر جەنگاوەرێکی شەڕ بگەڕێتەوە
ماڵەوە و بەخێرایی بجوڵێت -
1:50 - 1:52کاتێک گوێبیستی کشانەوەی
ئۆتۆمبێل دەبێت -
1:52 - 1:56یان ناتوانێت ماڵەوە جێبهێڵێت
بەهۆی دڵەڕاوکێ چڕەکەی، -
1:56 - 2:00ئەوا وەڵامی ئەو
بارودۆخانە، ئەو یادگانە، -
2:00 - 2:04دەبن بە ئەوەی کە ئێمە پێی دەڵێین
ڕانەهاتن لەگەڵ بارودۆخەکە. -
2:05 - 2:11بەم جۆرە، دەتوانین بڵێین نەخۆشی PTSD
ڕانەهاتنی یادگەیە لەگەڵ بارودۆخ. -
2:13 - 2:14ئێستا، پێویستە بووەستم لێرە،
-
2:14 - 2:17لەبەرئەوەی باسی یادگە دەکەم
وەک ئەوەی یەک شت بێت. -
2:17 - 2:19بەڵام وانییە.
-
2:19 - 2:21چەندین جۆری جیاوازی یادگە بوونیان هەیە،
-
2:21 - 2:25و پەیوەستن بە خول و ناوچەکانی مێشک.
-
2:26 - 2:31هەر وەک دیارە، دوو جیاکەرەوەی
گەورەی جۆری یادگەمان بوونییان هەیە. -
2:32 - 2:34ئەو یادگانەی کە ئێمە هەستیارانە
بە ئاگاین لێیان، -
2:34 - 2:36کە دەزانین
و دەیاناسین -
2:36 - 2:37و دەتوانین باسیان
بکەین و دەریان ببڕین. -
2:38 - 2:40یادگەی ڕاستییەکان و
ڕووداوەکان لەخۆدەگرن. -
2:41 - 2:43لەبەرئەوەی دەتوانین ئەو یادگانە
ڕابگەیەنین، -
2:43 - 2:46ئەوا پێیان دەڵێین یادگەکانی ڕاگەیێنەر.
-
2:47 - 2:50جۆرەکەی تری یادگە ناڕاگەیێنەرە.
-
2:50 - 2:54ئەوانە ئەو یادگانەن کە ئێمە
بە ئاگا نین لە گەیشتنیان -
2:54 - 2:56بە ناوەڕۆکی ئەم یادگانە
-
2:56 - 2:58و دوابەدوای ئەوە ناتوانین
باسیان بکەین. -
2:59 - 3:01نموونەیەکی باوی یادگەی ناڕاگەیێنەر
-
3:01 - 3:04شارەزایی پاسکیل سوارییە.
-
3:04 - 3:08لە زانکۆی کامبریجدا، نامۆیەکەی ئەوەیە
کە تۆ دەتوانیت پاسکیل سواری بکەیت. -
3:08 - 3:10دەزانیت دەبێت بە دوو تایە چی بکەیت.
-
3:10 - 3:13بەڵام ئەگەر داوات لێبکەم
کۆمەڵە ڕێنماییەکم بۆ بنووسیت -
3:13 - 3:16کە فێرم بکات چۆن پاسکیل سواری بکەم،
-
3:16 - 3:18هەروەک کوڕە چوار ساڵانەکەم
کردی کاتێک پاسکیلمان بۆ کڕی -
3:18 - 3:20لە دواین ڕۆژی لە دایکبوونیدا،
-
3:20 - 3:22ئەوا تۆ بەڕاستی هەوڵ دەدەیت بیکەیت.
-
3:23 - 3:26چۆن لەسەر پاسکیلەکە دابنیشیت
بۆ ئەوەی هاوسەنگ بیت؟ -
3:26 - 3:28چەند خێراییت پێویستە بۆ پایدەر
لێدان تا سەقامگیر بیت؟ -
3:29 - 3:31ئەگەر شنەی با بەرەو لای تۆ بێت،
-
3:31 - 3:33کام لە ماسوولکەکانت گرژ دەبن
و چەندە هێز بەکاردێنن -
3:33 - 3:35کەواتە توڕە نابێت؟
-
3:36 - 3:40سەرسام دەبم ئەگەر وەڵامی
ئەم پرسیارانە بدەیتەوە. -
3:40 - 3:43بەڵام ئەگەر بتوانیت پاسکیل
سواری بکەیت، ئەوا وەڵامەکان دەزانیت، -
3:43 - 3:46تۆ تەنها بە ئاگا نیت لێیان.
-
3:49 - 3:50بچینەوە سەر باسی PTSD،
-
3:50 - 3:53جۆرێکی تری یادگەی ناڕاگەیەنەر
-
3:53 - 3:55یادگەی هەستەوەرییە.
-
3:55 - 3:58ئێستا، ئەوە ناوێکی تایبەتی
هەیە لە دەروونزانیدا -
3:58 - 4:01و ئاماژەیە بە توانای ئێمە بۆ فێروونی
ڕووداوە نوێیەکان لە ژینگەکەماندا -
4:01 - 4:04و دۆزینەوەی بەهای هەست
و سۆز و هاندان. -
4:05 - 4:06لەمەدا مەبەستی من چییە؟
-
4:06 - 4:11زۆر باشە، بیر لە بارودۆخێکی وەک
بۆنی نانی برژاو بکەوە، -
4:11 - 4:13یان بە شێوەیەکی وردتر بیر لە
پارەیەکی ۲۰ پاوەندی بکەوە. -
4:14 - 4:17لەبەرئەوەی ئەو بارودۆخانە پەیوەستکراون
بە شتانێکی باشەوە لە ڕابردوودا، -
4:17 - 4:19ئێمە حەزمان لێیانە و
لێیان نزیک دەبینەوە. -
4:20 - 4:25بارودۆخی تر، وەک زیوەزیوی زەرگەتە،
هەست و سۆزێکی زۆر نەرێنی دیاری دەکات -
4:25 - 4:29و ڕەفتارێکی زۆر خۆبەدوورگرتنانەیە
لای هەندێک کەس. -
4:30 - 4:32من ڕقم لە زەرگەتەیە.
-
4:32 - 4:34دەتوانم ئەو ڕاستییەتان پێبڵێم.
-
4:34 - 4:37بەڵام ئەوەی کە من ناتوانم پێتانبدەم
یادگەی ناڕاگەیەنەری هەست و سۆزە -
4:37 - 4:40بۆ چۆنیەتی کاردانەوەی من
لە نزیکی زەرگەتەیەک. -
4:40 - 4:42ناتوانم خێرایی لێدانەکانی
دڵم پیشانتان بدەم، -
4:42 - 4:46ئارەقەکردنی لەپەکانی دەست، کە بەهۆی
هەستی زیادبوونی ترسەوە درووست دەبێت. -
4:46 - 4:48دەتوانم ئەوانە بۆ ئیوە باس بکەم.
-
4:48 - 4:50بەڵام ناتوانم پێتان بدەم.
-
4:52 - 4:55گرنگی ئەمە لێرەدا، لە
ڕوانگەی PTSDیەوە، -
4:55 - 5:00گوشاری دەروونی کاریگەری جیاوازی
هەیە لەسەر یادگەی ڕاگەیێنەر و ناڕاگەیێنەر -
5:00 - 5:03و سوڕی مێشک و ئەو
ناوچانەی پاڵپشتیان دەکەن. -
5:03 - 5:07یادگەی هەستەوەری پاڵپشتی دەکرێت لە لایەن
پێکهاتەیەکی بچووکی شێوە ئاڵوویی -
5:07 - 5:08پێی دەوترێت ئەمیگداڵە
-
5:08 - 5:09و بەستەرەکانی.
-
5:10 - 5:14یادگەی ڕاگەیێنەری، بە تایبەتی یادگەی
ڕووداوەکانی چۆنیەتی، شوێن و کات، -
5:14 - 5:17پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ناوچەیەکی
شێوە ئەسپی دەریایی مێشک -
5:17 - 5:18پێی دەوترێت هیپۆکەمپس.
-
5:19 - 5:22ئاستە بەرزەکانی گوشاری دەروونی
کە لەماوەی ڕاتەکاندا ڕوودەدەن -
5:23 - 5:26کاریگەری زۆر جیاوازیان هەیە
لەسەر ئەم دوو پێکهاتەیە. -
5:27 - 5:30و هەر وەک دەیبینن، کاتێک ئاستی
گوشاری دەروونی کەسێک بەرزدەکەیتەوە -
5:30 - 5:32لە نەبوونی گوشارەوە بۆ کەمێک گوشار،
-
5:32 - 5:33هیپۆکەمپس،
-
5:33 - 5:36کاردەکات بۆ ئەوەی پاڵپشتی یادگەی
ڕووداو بکات، -
5:36 - 5:37بە زیادکردنی چالاکییەکانی
-
5:37 - 5:41و باشتر کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی
کۆگای یادگەی ڕاگەیەنەر. -
5:41 - 5:45بەڵام کاتێک گوشارەکە بەرزدەکەیتەوە
بۆ گوشاری مامناوەند، گوشاری چڕ -
5:45 - 5:49و دواتر گوشاری ئەوپەڕی بەرز، هەر وەک
ئەوەی لە ڕاتەکاندنی دەروونیدا هەیە، -
5:49 - 5:52ئەوا هیپۆکەمپس بەتەواوەتی لەکار دەکەوێت.
-
5:53 - 5:56واتای ئەوەیە کە لەژێر ئاستێکی
بەرزی گوشاری هۆڕمۆنەکاندا -
5:56 - 5:58کە لە ماوەی ڕاتەکاندنی
دەروونییدا ڕوودەدات، -
5:58 - 6:00ئێمە وردەکارییەکان کەڵەکە ناکەین،
-
6:00 - 6:04وردەکارییەکانی تایبەت بە چۆنیەتی،
و شوێن و کات. -
6:05 - 6:08کاتێک گوشاری دەروونی ئەمە بە
هیپۆکەمپس دەکات، -
6:08 - 6:10سەیرکە چی بە ئەمیگداڵە دەکات،
-
6:10 - 6:13ئەو پێکهاتەیە بۆ یادگەی
هەستەوەری ناڕاگەیێنەر گرنگە. -
6:13 - 6:16چالاکییەکانی بەهێزتر و بەهێزتر دەبن.
-
6:18 - 6:20کەواتە ئەمە ئەوەی لەبارەی
PTSDیەوە بۆ ئێمە جێدەهێڵێت -
6:20 - 6:24بریتییە لە یادگەیەکی زۆر بەهێزی
هەستەوەری -- لەم بارەدا ترس --یادگە -
6:24 - 6:27کە نەبەستراوەتەوە بە کات و شوێنێکی
دیاریکراوەوە، -
6:27 - 6:32لەبەرئەوەی هیپۆکەمپس چۆنیەتی، شوێن
و کات کەڵەکە ناکات. -
6:32 - 6:36لەم ڕێگەیەوە، بارودۆخەکان دەتوانن
دەست بەسەر ڕەفتاردا بگرن -
6:36 - 6:38کاتێک ڕەفتارەکە چیتر شیاو نەبێت،
-
6:38 - 6:40و بەم جۆرە یادگە نەگونجاو دەبێت
لەگەڵ بارودۆخەکەدا. -
6:41 - 6:47دوای ئەوەی زانیمان PTSD پەیوەستە
بە نەگونجاوی یادگە لەگەڵ بارودۆخدا، -
6:47 - 6:50دەکرێت ئەم زانیارییانە بەکاربهێنین بۆ
بەرەو پێشبردنی ئەنجامەکانی چارەسەری -
6:50 - 6:52بۆ نەخۆشەکانی PTSD؟
-
6:54 - 6:58ڕێگەیەکی نوێ پەرەیپێدەدرێت بۆ چارەسەرکردنی
نەخۆشی گوشاری دوای ڕاتەکاندنی دەروونی -
6:58 - 7:02ئامانجی لەناوبردنی ئەو یادگە
هەستەوەرییە نەگونجاوانەیە -
7:02 - 7:04کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکە.
-
7:04 - 7:07ئەم ڕێگەیە بۆ پێدانی چارەسەرێکی
شیاوە بۆ ئەم نەخۆشییە -
7:07 - 7:10تەنها دوای بەرەو پێشچوون و گۆڕانی
تێگەیشتنمان لە یادگە -
7:10 - 7:12لەم چەند ساڵانەی ئێستادا.
-
7:13 - 7:15لە کۆندا، بیروڕا وابوو کە
درووستکردنی یادگە -
7:15 - 7:18وەک نووسینی تیانووس وایە
بە پێنووس: -
7:18 - 7:21هەر کە مەکەرەبەکە وشک بۆوە،
ئەوا ناتوانیت زانیارییەکان بگۆڕیت. -
7:22 - 7:24بیروڕا وابوو کە هەموو
ئەو گۆڕانە پێکهاتەییانە -
7:24 - 7:27کە لە مێشکدا ڕوودەدەن بۆ پاڵپشتی
کردنی کۆگای یادگە -
7:27 - 7:29لە ماوەی ٦ کاتژمێردا تەواو دەبن،
-
7:29 - 7:31و لە دوای ئەوەوە، دەبن بە هەمیشەیی.
-
7:31 - 7:34ئەمە پێی دەوترێت چەسپاندنی یادگە.
-
7:35 - 7:38هەرچەندە، توێژینەوە تازەکان
پێشنیازدەکەن کە درووستکردنی یادگەیەک -
7:38 - 7:41لە ڕاستیدا زیاتر وەک نووسین
لە نوسینێکی باش وایە. -
7:42 - 7:46ئێمە سەرەتا یادگەیەک درووست دەکەین
و دواتر دەیپارێزین یان کەڵەکەی دەکەین. -
7:46 - 7:49بەڵام لەژێر بارودۆخێکی ڕاستدا،
دەتوانین ئەو یادگانە دەستکاری بکەین. -
7:50 - 7:54ئەم تێڕوانینی دەستکاریکردنی یادگەیە
پێشنیازدەکات کە ئەم گۆڕانە پێکهاتەیانە -
7:54 - 7:56کە لە مێشکدا ڕوودەدەن بۆ
پاڵپشتی کردنی یادگە -
7:56 - 7:58دەکرێت بە نەکردوو هەژمار بکرێن،
-
7:58 - 8:00تەنانەت بۆ یادگە کۆنەکانیش.
-
8:02 - 8:06ئەم کرداری دەستکاریکردنە
هەموو کاتێک ڕوونادات. -
8:06 - 8:09تەنها لەژێر بارودۆخێکی
تایبەتدا -
8:09 - 8:10لە گەڕاندنەوەی یادگە ڕوودەدات.
-
8:11 - 8:15کەواتە با کرداری گەڕانەوەی یادگە وەک
گەڕانەوەی خوازراوی ئەو یادگەیە دەرببڕین -
8:15 - 8:17یان، وەک کرداری کردنەوەی
پەڕگەیەک. -
8:18 - 8:21ئێمە زۆرجار، بە ئاسانی
یادگەمان دەگەڕێنینەوە. -
8:21 - 8:23و پەڕگەکە دەکەینەوە لە باری
تەنها خوێندنەوەدا. -
8:24 - 8:26بەڵام لە ژێر بارودۆخە گونجاوەکەدا،
-
8:26 - 8:28دەتوانین پەڕگەکە لە باری
دەستکاریکردندا بکەینەوە، -
8:28 - 8:30و دواتر دەتوانین زانیارییەکان بگۆڕین.
-
8:30 - 8:34بیردۆزییانە، دەتوانین ناوەڕۆکی ئەو
پەڕگەیە ڕەشبکەینەوە، -
8:34 - 8:36و کاتێک پاراستن دادەگرین،
-
8:36 - 8:40بەم جۆرە پەڕگەکە -- یادگەکە --
-
8:40 - 8:41پەرەدەسەنێ و درووست دەبێت.
-
8:43 - 8:45تێڕوانینی کرداری
دەستکاری کردنی یادگە تەنها -
8:45 - 8:49ڕێمان پێنادات بە ڕونکردنەوەی
هەندێ یادگەی خۆنەزانکردن، -
8:49 - 8:52هەر وەک چۆن ئێمە هەموومان
هەندێکجار ڕابردوومان بیردەچێتەوە، -
8:52 - 8:56بەڵکو ڕێگەیەکیشمان پێدەڵێت بۆ
لەناوبردنی ئەو یادگە نەگونجاوانەی ترس -
8:56 - 8:58کە دەبنە هۆی PTSD.
-
8:58 - 9:01هەموو ئەوەی پێویستمان دەبێت دوو شتە:
-
9:01 - 9:06چۆنییەتی ناجێگیرکردنی یادگە--
خستنەباری دەستکاریکردنی پەڕگەکە-- -
9:06 - 9:09و چۆنییەتی ڕەشکردنەوەی زانیارییەکان.
-
9:09 - 9:11ئێمە زۆر بەرەوپێش چووین
-
9:11 - 9:13لە زانینی چۆنیەتی ڕەشکردنەوەی
ئەو زانیاریانە. -
9:14 - 9:16بەم دوایانە دۆزراوەتەوە
-
9:16 - 9:20کە دەرمان بە شێوەیەکی بەربڵاو دەست
دەگرێت بەسەر پەستانی خوێن لە مرۆڤەکاندا-- -
9:20 - 9:22دابەزێنەری زەخت پێی
دەوترێت پرۆپرانۆلۆل-- -
9:22 - 9:24دەکرێ بەکاربهێنرێت بۆ ڕێگری کردن
لە گۆڕینی یادگەکانی -
9:24 - 9:26ترس لە جرجەکاندا.
-
9:27 - 9:31ئەگەر پرۆپرانۆلۆلیان پێبدرێت لەو کاتەی کە
یادگە لە باری دەستکاریکردن دایە، -
9:31 - 9:35ئەوا جرجەکان مامەڵە دەکەن وەک ئەوەی هەرگیز
نەترسێنەوە لەو بارودۆخە وروژێنەرانەی ترس. -
9:36 - 9:40بە جۆرێک دەبێت وەک ئەوەی هەرگیز
فێری ترس نەبووبن لەو بارودۆخانە. -
9:40 - 9:44و ئەمە دەرمانێکە کە شیاوە
بۆ بەکارهێنانی بۆ مرۆڤ. -
9:45 - 9:46زۆر دوای ئەمە نا،
-
9:46 - 9:50پرۆپرانۆلۆل دەتوانێت یادگەکانی ترس
لە مرۆڤیشدا لەناو ببات، -
9:50 - 9:55بەڵام ڕەخنەگرانە، تەنها لە باری دەستکاری
کردنی یادگەدا کار دەکات. -
9:56 - 9:59توێژینەوەکە لەسەر کەسانی
خۆبەخشی تەندروست کراوە، -
9:59 - 10:02بەڵام گرنگە لەبەرئەوەی
دەرئەنجامەکانی کە لە جرجدا دەستکەوتوون -
10:02 - 10:06دەکرێ فراوان بکرێن بۆ مرۆڤەکان
و لە کۆتاییشدا بۆ مرۆڤە نەخۆشەکان. -
10:07 - 10:09و لە مرۆڤەکاندا،
-
10:09 - 10:14دەتوانیت تاقی بکەیتەوە کە ئایا لەناوبردنی
یادگەی هەستەوەری ناڕاگەیێنەر -
10:14 - 10:17بە هیچ جۆرێک کاریگەری هەیە بەسەر
یادگەی ڕاگەیێنەردا. -
10:18 - 10:20و ئەمە بەڕاستی دڵگیرە.
-
10:20 - 10:23تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانەی
کە پرۆپرانۆلۆلیان پێدراوە -
10:23 - 10:24کاتێک کە یادگە لەباری
گۆڕاندا بووە -
10:24 - 10:28چیتر لەو بارودۆخە ورووژێنەرانەی
ترس نەترساون، -
10:28 - 10:30ئێستاش دەتوانن باسی ئەو
پەیوەندییە بکەن -
10:30 - 10:34لە نێوان ئەو بارودۆخانە و هەستی ترسانیان.
-
10:35 - 10:39بەجۆرێک بوو دەیانزانی
کە دەبێت بترسن، -
10:40 - 10:41و لەگەڵ ئەوەشدا نەدەترسان.
-
10:42 - 10:45ئەمە واتای ئەوەیە پرۆپرانۆلۆل دەتوانێت
بە هەڵبژاردراوی ئامانجیان بێت -
10:45 - 10:48یادگەی هەستەوەری ناڕاگەیێنەر بپێکێت
-
10:48 - 10:52و یادگەی ڕاگەیێنەری ڕووداوەکان
بە دەست لێنەدراوی جێبهێڵێت. -
10:52 - 10:56بەڵام گرنگە بیرمانبێت کە پرۆپرانۆلۆل
هیچ کاریگەرییەکی لەسەر یادگە نابێت -
10:56 - 10:58ئەگەر لەباری دەستکاری کردن دانەبێت.
-
10:59 - 11:01کەواتە چۆن وا لە یادگە بکەین ناجێگیر بێت؟
-
11:01 - 11:03چۆن بیخەینە باری دەستکاری کردنەوە؟
-
11:04 - 11:06زۆر باشە، تاقیگەکەم هەستاوە بە
کارکردنی زۆر لەم بوارەدا. -
11:06 - 11:11ئێمە دەزانین کە ئەوە پەیوەستە بە ناساندنی
هەندێک زانیاری کەم -
11:11 - 11:14بۆ ئەوەی بچینە ناو یادگەوە.
-
11:14 - 11:16ماددە کیمیاییە جیاوازەکان
دەناسین کە مێشک بەکاریان دێنێت -
11:16 - 11:19بۆ ئاگادارکردنەوەی یادگە لە نوێکردنەوە
-
11:19 - 11:21و دەستکاری کردنی پەڕگەکە.
-
11:21 - 11:24زۆرینەی کارەکانمان لەسەر
جرجەکانە، -
11:24 - 11:28بەڵام تاقیگەکانی ترهەمان کاریگەریان دەست
کەوتووە کە دەکرێ یادگە لە مرۆڤدا بگۆڕدرێ، -
11:28 - 11:33تەنانەت ئەو یادگە نەگونجاوانەشی
کە دەبنە هۆی PTSD. -
11:33 - 11:36لە ڕاستیدا ژمارەیەک تاقیگە
لە چەندین وڵاتی جیاوازدا -
11:36 - 11:41دەستیان کردووە بە دانانی پشکنینی پزیشکی
بچووک لە چارەسەرکردنی لەناوبردنی یادگەی -
11:41 - 11:42بۆ نەخۆشی PTSD
-
11:42 - 11:45و دەرئەنجامی بەڵێندەریان دەستکەوتووە.
-
11:46 - 11:49پێویستە ئەم توێژینەوانە دووبارە بکرێنەوە
لە ناوچەی گەورەتردا، -
11:49 - 11:53بەڵام هیوایەکی بەڵێندەر نیشان دەدەن
لەو چارەسەریانەی لەناوبەری یادگە -
11:53 - 11:55بۆ نەخۆشانی PTSD.
-
11:55 - 12:00لەوانەیە ڕاتەکاندنی دەروونی یادگە دۆزەخێک
نەبێت کە نەتوانین لێی دەرباز نەبین. -
12:03 - 12:06سەرەڕای ئەوەی ئەو ڕێگەی لەناوبردنەی
یادگەیە بەڵێنێکی گەورە لەخۆدەگرێت، -
12:06 - 12:08ئەوا نابێت بە ڕاستەوخۆیی جێبەجێ بکرێت
-
12:08 - 12:11یان بە بێ مشتومڕ.
-
12:11 - 12:13ئایا ئەوە ڕەوشتیانەیە کە یادگەکان
لەناو ببەین؟ -
12:13 - 12:15چی دەربارەی شایەتحاڵی بوون؟
-
12:15 - 12:18چی دەبێت ئەگەر نەتوانیت
پرۆپرانۆلۆل بدەیە کەسێک -
12:18 - 12:21لەبەرئەوەی خۆهەڵدەقورتێنێتە
دەرمانەکانی تری کە وەری دەگرن؟ -
12:22 - 12:24زۆر باشە، پەیوەندیداربوون بە
ڕەوشت و شایەتحاڵی بوون، -
12:24 - 12:26خاڵێکی گرنگ دەڵێم کە پێویستە
لەبیرمان بێت -
12:26 - 12:29ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە
کە لە مرۆڤدا دۆزراوەتەوە. -
12:30 - 12:34لەبەرئەوەی پرۆپرانۆلۆل تەنها کار لەسەر
یادگەی هەستەوەری ناڕاگەیێنەر دەکات، -
12:34 - 12:38پێناچێت کاریگەری هەبێت لەسەر
شایەتحاڵی بوون، -
12:38 - 12:40کە بەندە بە یادگەی ڕاگەیێنەرەوە.
-
12:41 - 12:43ئەوەی ئەو چارەسەری لەناوبەری
یادگانە هەڵدەستن پێی -
12:43 - 12:45یان ئامانجێک دەپێکن
-
12:45 - 12:47بریتییە لە لاوازکردنی یادگەی هەستەوەری،
-
12:47 - 12:50نەک نەهێشتنی یادگەی ڕاتەکاندن
هەمووی پێکەوە. -
12:50 - 12:54و ئەمە پێویستە وەڵامی ئەو نەخۆشانەی PTSD
بداتەوە -
12:54 - 12:56وەک ئەوانەی کە بە
ڕاتەکانی دەروونییدا تێپەڕیون -
12:56 - 12:58بەڵام نەخۆشی PTSD نین
-
12:58 - 13:02لەچاو ئەو کەسانەی کە هەرگیز ڕووبەڕووی
ڕاتەکاندنی دەروونی نەبوونەتەوە. -
13:02 - 13:06پێم وایە ئەو چارەسەرە لە
ڕووی ڕەوشتییەوە پەسەندترە -
13:06 - 13:10لەچاو ئەو چارەسەرەی کە ئامانجی
درووستکردنی مێشکێکی پاک و خاوێنە. -
13:12 - 13:13چی دەربارەی پرۆپرانۆلۆل؟
-
13:13 - 13:15تۆ ناتوانیت پرۆپرانۆلۆل بدەیت
بە هەمووکەسێک، -
13:15 - 13:19و هەموو کەسێک نایەوێت بۆ چارەسەرکردنی
باری درووستی دەروونی دەرمان وەربگرێت. -
13:19 - 13:22زۆر باشە، دەتوانین سوود
لە یاری تێتریس وەربگرین. -
13:23 - 13:24بەڵێ، یاری تێتریس.
-
13:25 - 13:27بە کارکردنمان لەگەڵ
هاوکارە پزیشکەکان، -
13:27 - 13:30بەدواداچونمان کردووە کە ئایا
چارەسەرییە ڕەفتارییەکان -
13:30 - 13:34دەتوانن کاریگەریان هەبێت لەسەر
کرداری دەستکاریکردی یادگە. -
13:34 - 13:36ئەو چارەسەرییە چۆن کاردەکات؟
-
13:36 - 13:38باشە، ئێمە دەزانین کە مەحاڵە
-
13:38 - 13:40بۆ ئەنجامدانی دوو کار لە یەک کاتدا
-
13:40 - 13:43ئەگەر بێت و هەردووکیان پەیوەست بن
بە هەمان ناوچەی مێشکەوە لە کارکردندا. -
13:44 - 13:46بیر لەوە بکەوە گۆرانی بڵێیت
بە گوێگرتنت لە ڕادیۆ -
13:46 - 13:48لە کاتی ناردنی ئیمەیڵێکدا.
-
13:48 - 13:52بەکردارکردنی یەکێکیان خۆ
هەڵدەقورتێنێتە ئەوەی تریان. -
13:52 - 13:55بەهەمان شێوەیە
کاتێک یادگەیەک دەگەڕێنیتەوە، -
13:55 - 13:56بەتایبەتی لەباری
گۆڕیندا. -
13:56 - 14:00ئەگەر بێت و ڕەچاوی نیشانەیەکی بەرزی نەخۆشی
بەرچاو بکەین وەک پاشڕوان لە PTSD -
14:00 - 14:03و وا لە کەسەکان بکەین یادگەیەکیان
بیربکەوێتەوە لە باری گۆڕیندا -
14:03 - 14:06و دواتر سەرقاڵیان بکەین بە کردنی
ئەرکێکی بینراوی گرنگ -
14:06 - 14:08وەک یاریکردنی تێتریس،
-
14:08 - 14:12ئەوا دەکرێت زانیاری زۆری
لەم شێوەیە بخرێتە -
14:12 - 14:14یادگەوە
-
14:14 - 14:16کە دەبێت بە شتێکی بێمانا.
-
14:18 - 14:19ئەمە بیردۆزەکەیە،
-
14:19 - 14:22و پاڵپشتی کراوە لە لایەن زانیاری
کەسانی خۆبەخش. -
14:23 - 14:27خۆبەخشەکانمان چەندین گرتەی
ناپەسەندیان سەیرکردووە -- -
14:27 - 14:30هەر وەک نەشتەرگەری چاو یان
ڕاگەیاندنەکانی خۆپاراستنی هاتوچۆی ڕێگا، -
14:30 - 14:32یان سکۆرسسی "The Big Shave."
-
14:33 - 14:37ئەم گرتە ڕاتەکاندنە دەروونیانە
شتێکی وەک پاشڕوان درووست دەکەن -
14:37 - 14:41لە خۆبەخشە تەندوستەکان بۆ ماوەی
هەفتەیەک لە دوای بینینیان. -
14:42 - 14:45ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە بیرهێنانەوەی
ئەو یادگانە لەو کەسانەدا، -
14:45 - 14:48خراپترین ساتەکانی ئەو
گرتە ناپەسەندانە، -
14:48 - 14:51و کردنی یاری تێتریس لە هەمان کاتدا،
-
14:51 - 14:54بە شێوەیەکی بەرچاو تێکڕای دووبارەبوونەوەی
پاشڕوانەکان کەم دەکاتەوە. -
14:54 - 14:59دووبارە: یادگە دەبێت لە باری گۆڕین دابێت
بۆئەوەی سەرکەوتوو بێت. -
15:00 - 15:04هاوکارەکانم لەو کاتەوە هەستاون بە
ئەنجامدانی ئەم کارە لەسەر نەخۆشەکان . -
15:04 - 15:07لەسەر ڕزگاربووانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ
تاقیان کردۆتەوە -
15:07 - 15:10و ئەو دایکانەی کە نەشتەرگەری قەیسەری
لەناکاویان هەبووە، -
15:10 - 15:14هەردووک جۆرەکەی ڕاتەکاندنی دەروونی
کە زۆربەی جار دەبێتە PTSD، -
15:14 - 15:17و کەمکردنەوەی نیشانەی نەخۆشی
بەڵێندەریان دۆزیوەتەوە -
15:17 - 15:19لە هەردوو بارە پزیشکییەکەدا.
-
15:21 - 15:26کەواتە هەرچەندە زۆر شت لەوە بۆ فێربوون
و زۆر کردار ماوە بۆ باشینەسازی، -
15:26 - 15:29ئەم چارەسەری لەناوبردنی یادگانە
بەڵێنی گەورەى لەخۆدەرن -
15:29 - 15:31بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی دەروونی
-
15:31 - 15:33وەک PTSD.
-
15:33 - 15:38لەوانەیە یادگەکانی ڕاتەکاندنی دەروونی
دۆزەخێک نەبن کە نەتوانین لێیان دەربازبین. -
15:39 - 15:41باوەڕم وایە کە ئەم ڕێگەیە
-
15:41 - 15:43ڕێگە بەو کەسانە بدات کە دەیانەوێت
-
15:43 - 15:45ئەو پەڕانەی ژیانیان هەڵدەنەوە
-
15:45 - 15:48کە ئاواتەخوازن هەرگیز تووش نەبووبان،
-
15:48 - 15:50و بۆ ئەوەی درووستی دەروونیان باش بکەین.
-
15:51 - 15:52سوپاس.
-
15:52 - 15:53(چەپڵە)
- Title:
- ئایا دەتوانین یادگەکانمان دەستکاری بکەین؟
- Speaker:
- ئامی مێڵتن
- Description:
-
ڕاتەکاندنی دەروونی و نەخۆشی گوشاری دوای ڕاتەکاندنی دەروونی برووسک دەدەن لە مێشک -- بەتایبەتی یادگە -- و دەتوانن لەکاتی جوڵاندا وەڵامە هەستەوەرییە وێرانکارەکان دەربخەن. ئایا دەتوانین ئەو وروژاندنانە لاببەین بە بێ ڕەشکردنەوەی خودی یادگەکان؟ پزیشکی نەخۆشیەکانی دەمار ئامی مێڵتنی سەرسوڕهێنەرانە، توێژینەوەیەکی پزیشکی ئامادەکردووە لەسەر دەستکاریکردنی یادگە بۆ نەهێشتنی کاریگەری خراپی ئەزموونە بەئازارە لەبیرنەکراوەکان و پێدانی ڕێگایەکی شیاو بەرەو درووستیەکی دەروونی باشتر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:06
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Can we edit memories? |