Return to Video

هێزی بڕوابوون بەوەی کە دەتوانین خۆت پێشبخەیت

  • 0:01 - 0:03
    هێزی هێشتا.
  • 0:04 - 0:07
    دەربارەی قوتابخانەیەکی
    ئامادەییم بیست لە شیکاگۆ
  • 0:07 - 0:11
    کە خوێندکاران دەبوایە لە چەند کۆرسێکدا
    سەرکەوتوو بن تاوەکو لە ئامادەیی دەربچن.
  • 0:11 - 0:16
    و ئەگەر لە کۆرسەکە سەرکەوتوو نەبوونایە،
    ئەوا نمرەی "هێشتا نا"یان وەردەگرت.
  • 0:16 - 0:19
    منیش پێم وابوو ئەمە سەرنج راکێشە،
  • 0:19 - 0:22
    چونکە ئەگەر نمرەکەت کەوتوو بێت، وا
    بیردەکەیتەوە کە تۆ هیچ نیت و ئاستت باش نییە.
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام ئەگەر نمرەی "هێشتا نا" بەدەست بهێنیت
  • 0:25 - 0:29
    تێدەگەیت کە تۆ لەسەر هێڵی
    چەماوەی فێربووندایت.
  • 0:29 - 0:32
    رێڕەوێکت پیشان دەدات بەرەو داهاتوو.
  • 0:32 - 0:36
    'هێشتا نا' منیشی گەیاند بە تێگەشتنێک
  • 0:36 - 0:40
    بۆ رووداوێکی هەستیاری خۆم
    لە سەرەتای پیشەکەمدا،
  • 0:40 - 0:42
    خاڵێکی وەچەرخانی راستەقینە.
  • 0:43 - 0:44
    دەمویست بزانم
  • 0:44 - 0:50
    کە مندالان چۆن مامەڵە لەگەڵ
    بەرەنگاری و سەختییەکاندا دەکەن،
  • 0:50 - 0:56
    بۆیە هەندێ هاوکێشەم دا بە منداڵانی
    تەمەن ١٠ ساڵ کە لە ئاستی خۆیان قورستر بوو.
  • 0:57 - 1:02
    کاردانەوەی هەندێکیان
    سەرسامکەرانە ئەرێنی بوو.
  • 1:02 - 1:06
    هەندێک شتیان وت وەک:
    زۆر حەزم لە بەرەنگارییە!
  • 1:06 - 1:11
    یان: هیوادار بووم کە شتێکی پڕ زانیاری بێت.
  • 1:12 - 1:18
    ئەوان تێگەشت بوون کە
    تواناکانیان دەکرێت پەرەبسێنێت.
  • 1:18 - 1:21
    ئەوان زهنیەتی گەشەپێدەریان هەیە.
  • 1:22 - 1:27
    بەڵام خوێندکارانی تر پێیان
    وابوو ئەمە کارەساتە، جەرگبرە.
  • 1:27 - 1:31
    ئەمەش بەهۆی تێگەشتن
    و بیرکردنەوەی نەگۆڕیانەوە
  • 1:31 - 1:35
    ژیرییان حوکمی پێشوەختەی بەسەرا دراوە،
  • 1:35 - 1:37
    هەر بۆیە شکستیان هێنا.
  • 1:38 - 1:43
    لە جیاتی خۆشی بینین لە هێزی 'هێشتا نا'،
  • 1:43 - 1:47
    خۆیان توند گرت بوو
    بە چەوسانەوەی ئێستایان.
  • 1:48 - 1:50
    کەوایە لە هەنگاوی دواتردا چیان کرد؟
  • 1:50 - 1:52
    من پێتان دەڵێم چیان کرد.
  • 1:52 - 1:58
    لە توێژینەوەیەکدا پێیان گووتین کە
    لەوانەیە جاری داهاتوو گزی بکەن
  • 1:58 - 2:02
    لە جیاتی کۆششی زیاتر ئەگەر
    لە تاقیکردنەوەیەکدا کەوتن.
  • 2:02 - 2:06
    لە توێژینەوەیەکی تردا، لە دوای شکستێک،
  • 2:06 - 2:09
    سەیری قوتابییەکی تریان دەکرد
    کە لە خۆیان خراپتر بووە
  • 2:09 - 2:12
    تاوەکو هەست بە باشی بکەن دەربارەی خۆیان.
  • 2:13 - 2:19
    و توێژینەوە لە دوای توێژینەوە،
    رایان دەکرد لە قورسییەکان.
  • 2:19 - 2:25
    زانایان چالاکی کارەبایی
    مێشکی خوێندکارەکانیان پێوا
  • 2:25 - 2:28
    ئەو کاتانەی رووبەڕووی هەڵەیەک دەبووونەوە.
  • 2:28 - 2:32
    لای چەپ، خوێندکارە مێشک
    بەستووەکان پیشان دەدات،
  • 2:32 - 2:35
    بە نزیکەیی هیچ چالاکییەکیان نییە.
  • 2:35 - 2:37
    ئەوان هەڵدێن لە هەڵەکانیان.
  • 2:37 - 2:40
    خۆیان لەگەڵ هەڵەکانیان تووش ناکەن.
  • 2:40 - 2:43
    بەڵام لای راست، خوێندکارە
    مێشک کراوەکان پیشان دەدات،
  • 2:43 - 2:47
    بیرۆکەی گەشەسەندنی تواناکان دەخاتە روو.
  • 2:47 - 2:49
    زۆر بە قووڵی پێوەی خەریک دەبن.
  • 2:49 - 2:52
    مێشکیان پڕ پەرۆشییە.
  • 2:52 - 2:54
    بە قووڵی خەریک دەبن پێوەی.
  • 2:55 - 2:57
    لە هەڵەکە دەکۆڵنەوە.
  • 2:57 - 3:01
    لە هەڵەکەیانەوە فێر دەبن و چاکی دەکەنەوە.
  • 3:02 - 3:05
    چۆن منداڵەکانمان بەخێو دەکەین؟
  • 3:05 - 3:09
    ئایا بۆ ئێستایان بەخێویان
    دەکەین لە جیاتی داهاتوویان؟
  • 3:10 - 3:15
    ئایا منداڵەکانمان وەها بەخێو دەکەین تاکە
    خەمیان بەدەستهێنانی نمرەی نایاب بێت؟
  • 3:15 - 3:19
    ئایا منداڵەکانمان وەها بەخێو
    دەکەین نەتوانن خەونی مەزن ببینن؟
  • 3:20 - 3:27
    گشت ئامانجێکیان ئەوە بێت نمرەی
    نایاب بهێنن، یان ١٠/١٠ بەدەست بهێنن؟
  • 3:27 - 3:34
    هەروەها ئایا بە درێژایی
    ژیانیان هەر پێویستییان
  • 3:34 - 3:36
    بە پێزانینی بەردەوام دەبێت؟
  • 3:36 - 3:40
    لەوانەیە! چونکە خاوەن کارەکان
    دێنە لام و پێم دەڵێن
  • 3:40 - 3:44
    ئێمە نەوەیەکمان پێگەیاندووە
    لە کرێکاری گەنج
  • 3:44 - 3:48
    کە ناتوانن رۆژێک بەڕێبکەن
  • 3:48 - 3:50
    بەبێ خەلاتێک.
  • 3:50 - 3:53
    کەوایە دەتوانین چی بکەین؟
  • 3:53 - 3:57
    چۆن دەتوانین پردێک
    دروست بکەین لەگەڵ 'هێشتا'؟
  • 3:57 - 3:59
    دەتوانین ئەم شتانە بکەین.
  • 3:59 - 4:03
    پێش هەموو شتێک،
    دەتوانین ژیرانە ستایش بکەین،
  • 4:03 - 4:07
    بەڵام نەک ستایشی زیرەکی یان بەهرە.
  • 4:07 - 4:08
    ئەمانە سەرکەوتوو نین.
  • 4:08 - 4:10
    چیتر مەیکەن.
  • 4:10 - 4:15
    بەڵکو ستایشکردنی ئەو پرۆسەیەی
    کە منداڵەکان خەریک دەبن،
  • 4:15 - 4:19
    کۆششەکانیان، نەخشەسازییەکانیان،
    سەرنجدانیان، بەردوامییان،
  • 4:19 - 4:21
    و پێشکەوتنەکانیان.
  • 4:21 - 4:27
    ئەم پرۆسەی ستایشکردنە منداڵی
    بەهێز و خۆراگڕ دادەهێنێت.
  • 4:27 - 4:30
    رێگای تریش ھەن بۆ خەڵاتكردن.
  • 4:31 - 4:35
    بەم دواییانە لەگەڵ چەند زانایەكی یاریكردن تیمێكمان پێكھێناوە
  • 4:35 - 4:37
    لە زانكۆی واشنتۆن
  • 4:37 - 4:42
    بۆ دروستكردنی یارییەكی نوێی بیركارییانە
    كە وەك خەڵاتە بۆ بیرۆكەی 'ھێشتا'
  • 4:42 - 4:48
    لەم یارییەدا خوێندکاران خەڵات دەکران بۆ
    کۆشش، نەخشەسازی، و پێشکەوتن.
  • 4:48 - 4:51
    یاری ئاسایی بیرکارییانە
  • 4:51 - 4:55
    خەڵاتت دەکات بۆ وەڵامە
    زۆر خێرا و راستەکانت،
  • 4:55 - 4:58
    بەڵام ئەم یارییە خەڵاتی
    پرۆسەکەی دەکرد بە درێژی.
  • 4:58 - 5:01
    لە ئەنجامدا کۆششی زیاترمان بەدی کرد،
  • 5:01 - 5:03
    نەخشەسازی زیاتر،
  • 5:03 - 5:07
    خەریک بوونی زیاتر،
    بە تێپەڕبوونی کاتی زیاتر،
  • 5:07 - 5:13
    و بەردەوامی زیاتر ئەو کاتانەی
    هاوکێشەی زۆر قورسیان شیکار دەکرد.
  • 5:13 - 5:17
    بۆمان دەرکەوتووە بە تەنها
    وشەکانی 'هێشتا' یان 'هێشتا نا'
  • 5:17 - 5:21
    بڕوابەخۆبوونێکی زۆر دەدات بە منداڵان،
  • 5:21 - 5:27
    رێچکەیەکیان نیشان دەدات بەرەو داهاتوو
    کە توانای بەردەوامی زیاتریان پێ دەدات.
  • 5:27 - 5:32
    و دەتوانین مێشکی خوێندکاران
    بە کرداری بگۆڕین.
  • 5:33 - 5:35
    لە توێژینەوەیەکدا، فێرمان کردن
  • 5:35 - 5:40
    هەر جارێک لە پێناو فێربوونی
    شتێکی نوێ و ‌قورس
  • 5:40 - 5:43
    لە ناوچەی ئاسوودەیی خۆیان دەردەچن
  • 5:43 - 5:49
    دەمارە خانەکانی مێشکیان پەیوەندی نوێ
    و بەهێزتر دروست دەکەن
  • 5:49 - 5:52
    و بە تێپەڕبوونی کات، دەکرێت زیرەکتر بن.
  • 5:52 - 5:55
    سەیربکەن چی روویدا: لەم توێژینەوەیەدا،
  • 5:55 - 5:59
    ئەو خوێندکارانەی ئەم شێوازەی گەشەپێدانی
    مێشک فێرنەکرابوون
  • 5:59 - 6:04
    بە بەردەوامی ئاستی نمرەکانیان دادەبەزی
    دەرەنجامی گۆڕانکارییەکانی قوتابخانە،
  • 6:04 - 6:11
    بەڵام ئەوانەی ئەم شێوازە فێرکرابوون
    نمرەکانیان زۆر بەرزبوونەوە.
  • 6:11 - 6:17
    ئێمە لە ئێستادا ئەم شێوازی
    گەشەسەندنەمان پیشانی
  • 6:17 - 6:23
    چەندەها هەزار منداڵ داوە، بە تایبەتی ئەو
    خوێندکارانەی تێدەکۆشن و ئاستیان هەر خراپە.
  • 6:24 - 6:28
    کەوایە با باسی یەکسانی بکەین.
  • 6:28 - 6:33
    لە وڵاتی ئێمەدا، زۆر گروپی خوێندکار هەن
  • 6:33 - 6:35
    کە بە هەمیشەیی ئاستیان لاوازە،
  • 6:35 - 6:39
    بۆ نمونە، ئەو منداڵانەی لە گەڕەکە
    هەژارنشینەکاندان،
  • 6:39 - 6:42
    یان، ئەو منداڵانەی لەناو نشینگەی
    ئەمریکییە رەسەنەکاندا دەژین.
  • 6:42 - 6:46
    لەبەرئەوەی هەمیشە ئاستیان زۆر لاواز بووە
  • 6:46 - 6:49
    زۆر کەس پێیان وایە کە هەرگیز ناگۆڕێن.
  • 6:49 - 6:55
    بەڵام کە فێرکەران پۆلی تایبەت بە
    گەشەسەندنی مێشک دادەنین
  • 6:55 - 6:58
    بە جەختکردنەوە لە 'هێشتا'
  • 6:58 - 7:01
    یەکسانی روودەدات.
  • 7:01 - 7:05
    ئەمانەش چەند نمونەیەکن:
  • 7:05 - 7:11
    لە ماوەی ساڵێکدا، پۆلێکی باخچەی ساوایان
    لە هارڵیم، نیویۆرک
  • 7:11 - 7:15
    رێژەی سەدییەکەی بریتی بوو لە ٩٥
  • 7:15 - 7:19
    لە تاقیکردنەوەی بەدەستهێنانی نەتەوەیی.
  • 7:19 - 7:23
    زۆرێک لەو منداڵانە لە سەرەتای چوونە
    باخچەیان تەنانەت نەیاندەزانی
  • 7:23 - 7:26
    چۆن پێنووس بگرنە دەست.
  • 7:26 - 7:28
    لە ماوەی ساڵێکدا،
  • 7:29 - 7:33
    خوێندکارانی پۆلی چوارەم لە ناوچەی
    باشوری برۆنکس کە ئاستیان لە دواوە بوو،
  • 7:33 - 7:40
    بوون بە یەکەمی سەر هەموو پۆل
    چوارەکانی نیویۆرک
  • 7:40 - 7:42
    لە تاقیکردنەوەی بیرکاری ویلایەتەکە.
  • 7:43 - 7:47
    لە ماوەی ساڵێک بۆ دوو ساڵ و نیو،
  • 7:47 - 7:53
    خوێندکارانی ئەمریکییە رەسەنەکان لە
    قوتابخانەیەکی نیشنگەکەیاندا
  • 7:53 - 7:59
    بوون بە یەکەمی ناوچەکە دوای
    ئەوەی دواهەمین بوون.
  • 8:00 - 8:05
    ئەو ناوچەیەش خوێندکاری تری
    دەوڵەمەندی لەخۆدەگرت لە سیاتڵ.
  • 8:05 - 8:12
    کەوایە منداڵە رەسەنەکان پێشی
    منداڵە دەوڵەمەندەکان کەوتن.
  • 8:13 - 8:20
    ئەمەش روویدا ئەو کاتەی واتای کۆشش و سەختی
    گۆڕانکاری بەسەردا هات.
  • 8:21 - 8:25
    پێشتر، کۆشش وسەختی
  • 8:25 - 8:30
    وایان لە منداڵەکان کرد هەست بکەن کە گێلن،
    بیانەوێت کە کۆڵ بدەن،
  • 8:30 - 8:34
    بەڵام ئێستا، کۆشش وسەختی
  • 8:34 - 8:37
    بریتییە لەو کاتەی کە دەمارە خانەکانی
    مێشکیان پەیوەندی نوێ دروست دەکەن،
  • 8:37 - 8:39
    پەیوەندی بەهێزتر،
  • 8:39 - 8:42
    بریتییە لەو کاتەی زیرەکتر دەبن.
  • 8:43 - 8:48
    بەم دواییانە نامەیەکم لە منداڵێکی تەمەن ١٣
    ساڵەوە پێگەشت.
  • 8:48 - 8:52
    نوسیبووی، پرۆفیسۆر (دوێک)ی ئازیز،
  • 8:52 - 8:59
    کارەکانت بەرز دەنرخێنم لەبەرئەوەی
    بەپێی لێکۆڵینەوەی زانستیی پتەوە،
  • 8:59 - 9:04
    هەر لەبەر ئەمەشە بڕیارم داوە
    ئیتر کاری پێبکەم.
  • 9:04 - 9:08
    کۆششی زیاتر دەکەم لە ئەرکەکانی
    قوتابخانەمدا،
  • 9:08 - 9:11
    لە پەیوەندییەکانم لەگەڵ خێزانەکەم،
  • 9:11 - 9:15
    هەروەها لە پەیوەندییم لەگەڵ منداڵەکانی
    قوتابخانە.
  • 9:15 - 9:22
    پیشکەوتنی بەرچاوم بەخۆمەوە دی
    لە سەرجەمی ئەو پەیوەندییانەدا.
  • 9:22 - 9:27
    بۆم دەرکەوتووە کە زۆربەی
    تەمەنم بەفیڕۆ داوە.
  • 9:29 - 9:34
    با چیتر تەمەنی تر بەفیڕۆ نەدەین،
  • 9:35 - 9:39
    چونکە هەر کە بۆمان دەردەکەوێت
  • 9:39 - 9:44
    کە تواناکانمان دەکرێت وەها گەشە بسێنن،
  • 9:44 - 9:51
    دەبێتە مافێکی بنەڕەتی مرۆڤانەی منداڵان،
    سەرجەم منداڵان،
  • 9:51 - 9:57
    کە لە شوێنێکدا بژین ئەو گەشەسەندنە
    دەستەبەر بکات،
  • 9:57 - 10:02
    لە شوێنێکدا بژین پڕ بێت لە 'هێشتا'.
  • 10:03 - 10:04
    زۆر سوپاس.
  • 10:04 - 10:07
    (چەپڵە رێزان)
Title:
هێزی بڕوابوون بەوەی کە دەتوانین خۆت پێشبخەیت
Speaker:
کاڕۆڵ دوێک
Description:

کاڕۆڵ دوێک لێکۆڵینەوە دەکات دەربارەی ' زهنیەتی گەشەپێدەر' کە بریتییە لە بیرۆکەی ئەوەی دەتوانین توانای مێشکمان گەشە پێ بدەین بۆ فێر بوون و شیکار کردنی هاوکێشەکان. لەم ئاخاوتنەدا، باسی دوو رێگە دەکات بۆ تێگەشتن لە هاوکێشەیەک کە شیکار کردنی بە لاتەوە زۆر قورس بێت. ئایا هێندە زیرەک نیت کە شیکاری بکەیت... یان ‌شیکارکردنەکە هێشتا ماویەتی؟ ئەم ئاخاوتنە پێشەکییەکی ناوازەیە بۆ ئەم بوارە کارتێکەرە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:20

Kurdish subtitles

Revisions