< Return to Video

وێنه‌كێشانی ئه‌شكه‌وته‌كان له‌م ئەشکەوتە ٣٦٠پلە جوڵاوە بدۆزه‌وه-ئیزیوڵت گڵێسپی

  • 0:18 - 0:23
    لە ساڵی ١٨٧٩ شوێنەوارناسی نه‌شاره‌زا
    مارسیلینۆ سانز دی ساوتۆڵا و
  • 0:23 - 0:28
    کچە گەنجەکەی ماریا ئەشکەوتێکی
    تاریکیان له‌ باکوری ئیسپانیادا دۆزییه‌وه‌.
  • 0:28 - 0:33
    کاتێک ماریا سەرسامبوو بەخۆی،
    شتێکی زۆر بێوێنەی دۆزیەوە
  • 0:33 - 0:36
    لە تەنیشت هونەرێکی کۆن
    وەستابوون،
  • 0:36 - 0:40
    دیوارەکان و سه‌قفەکان بە نەخشکاری و
    وێنە کێشانی پێش مێژوو نەخشێنرابوون.
  • 0:40 - 0:46
    تەمەنیان لە ١٩ هەزارەوە بۆ ٣٥ هەزار ساڵ
    دەبوو.
  • 0:46 - 0:51
    نیشانەکانی بوونی باپیرانمان لەناو
    ئەشکەوتەکانی جیهاندا پارێزراون.
  • 0:51 - 0:55
    کۆنترینیان کە ئێمە دۆزیومانەتەوە مێژوەکەی
    دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا.
  • 0:56 - 0:59
    ئەم وێنانه‌ چیمان پێدەڵێن ده‌رباره‌ی
    بیری مرۆڤەکانی سەردەمانی پیشوو
  • 0:59 - 1:02
    و ژیانی دروستەکەرەکانیان؟
  • 1:02 - 1:09
    هونەرمه‌ندەکانی پێشوتر تێکەڵەی کانزاو قوڕو
    گڵە سورو خەڵوزو چەوری ئاژەڵیان بەکارهێناوە
  • 1:09 - 1:12
    بۆ وێنە كێشان.
  • 1:12 - 1:18
    بە ئامێرو دەستەکانیان وێنەیان دەکێشا،
    وەکو قەوزە، لقەکان، ئێسکەکان، و موو.
  • 1:18 - 1:22
    لە زۆر ڕووەوە، وێنەکان بە چەماوەی بە دەوری
    ئەشکەوتەكه‌دا هاتبوون
  • 1:22 - 1:25
    بۆ ئەوەی قوڵی و سێبەر دروست
    ببێت.
  • 1:25 - 1:28
    دیارترینیان بریتی بوون لە
    شێوە ئەندازەییەکان،
  • 1:28 - 1:35
    دوای ئه‌وان گیانەوەرانی شیردەری گەورە،
    وه‌ك گا، ئەسپ، مامۆسەکان، ئاسک، و بەراز،
  • 1:35 - 1:40
    زۆر بەدەگمەن وێنەی مرۆڤێک دەبینیت،
    مه‌گه‌ر ده‌ستنووسی به‌ ڕێكه‌وت.
  • 1:40 - 1:44
    هەندێکیان پێیان وایە ئەم کارە هونەریانە
    لەلایەن ڕاوکەرەکانەوە دروستکراون،
  • 1:44 - 1:48
    یان پیاوه‌ پیرۆزه‌كان له‌باری بێئاگایی. و
  • 1:48 - 1:53
    ئێمە نمونەمان دۆزیوەته‌وە کە لەلایەن
    پیاو، ژن، تەنانەت منداڵیشەوە دروستکراوە. و
  • 1:53 - 1:55
    بۆچی ئەم هونەرەیان کێشاوە؟
  • 1:55 - 1:58
    لەوانەیە بەڵگەو نیشانەیان دابێت لەسەر
    ئه‌وه‌ی کە چیان زانیوە لەسەر سروست،
  • 1:58 - 2:00
    وەکو زانایانی سەردەم،
  • 2:00 - 2:03
    یان نیشانەبێت لەسەر هۆزی ناوچەکە.
  • 2:03 - 2:06
    لەوانه‌یە وێنەکان هەڵقوڵاوی پیرۆزی و
    نه‌ریتی ڕاوكردنی خۆیان بوبێت
  • 2:06 - 2:09
    یان گەشتە ڕۆحییەکان.
  • 2:09 - 2:15
    یان هونەربوون لە پێناو هونەردا کردویانە،
    خۆشی ته‌واو و به‌جێهێنانی دروستكردن؟
  • 2:15 - 2:18
    وەکو چه‌ندین نهێنی شیكارنه‌كراوی
    جیهانی کۆن،
  • 2:18 - 2:20
    ڕه‌نگه‌ هەرگیز به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌زانین،
  • 2:20 - 2:23
    به‌مانایه‌كی تر، قه‌ده‌غه‌كردنی داهێنانی
    ئامێری كات.
  • 2:23 - 2:25
    بەڵام لە کاتێکدا وه‌ڵامەکان بە شاراوەی
    دەمێننەوە،
  • 2:25 - 2:30
    ئەم وێنانە سەلمێنراوی پێشومانە
    لەسەر پەیوەندی مرۆڤایەتی،
  • 2:30 - 2:33
    گەواهیدەرن لەسەر فراوانی توانای مرۆڤ
    لە داهێناندا
  • 2:33 - 2:36
    هه‌زاران ساڵ پێش نوسین.
  • 2:36 - 2:42
    زمانێكی بینراوی جیاكه‌ره‌وه‌ن كه‌
    جیهان له‌ ده‌ره‌وه‌ی خود دێنێته‌به‌رچاو،
  • 2:42 - 2:43
    هاوشێوەی هونەری سەردەم
  • 2:43 - 2:47
    لە کێشانی وێنە و نوسین لەسەر بەرد بۆ
    ئه‌شكه‌وته‌ گریمانه‌ییه‌ زیندووه‌كان .
Title:
وێنه‌كێشانی ئه‌شكه‌وته‌كان له‌م ئەشکەوتە ٣٦٠پلە جوڵاوە بدۆزه‌وه-ئیزیوڵت گڵێسپی
Description:

چۆن ڤیدیۆی تێدی ٣٦٠ پلەی دەبینیت:
ئەگەر گۆگڵ کاردبۆرد پێشاندەر و مۆبایلی زیره‌كت هه‌یە:
١.لە یوتیوبی مۆبایلەکەت ئەم ڤیدیۆیە بکەرەوە.
٢.ئەم ڤیدیۆیە بوەستێنە.
٣.ئەو ٣ خاڵانەی لەسەر یەکن لەبەشی سەرەوە لە دەستە ڕاستدا لەسەر شاشەکە.بەشی لیستەکانت دەداتێ کە تێیدا دەتوانیت جۆریەتی ڤیدیۆکە دیاری بکەیت.٢١٦٠س هەڵبژێرە''تێبینی ئەگەر بە وایفایەوە نەکرابۆوە ،ئەوا جۆریەتی ڤیدیۆکە لەسەر ٧٢٠س دەبێت.
(٤.دەست لە "پێشاندەری کاردبۆردەکە بدە لەڕیزی خوارەوە لەسەر شاشەی ڤیدیۆکە(وەکو ڕوپۆشێک دەردەکەوێت
٥.ئێستا شاشەکە دابەشبووە بۆ ٢ نیووە بە هێڵێکی سپی باریک جیاکراوەتەوە لەسەرەوەی شاشەکە دڵنیابەوە لەوەی کە

مۆبایلەکەت بخولێنیتەوە بۆ ئەوەی هێڵە باریکەکە بێتە خوارەوەی شاشەکە.ئەمە دەستەبەری ئامێرەکە دەکات.
٦.مۆبایلەکەت بخە سەر پێشاندەری کاردبۆردەکە وە پلەی لێبدە.ڤیدیۆکە دەستپێدەکات. بەخۆشی.:
ئەگەر بە مۆبایلەکەتەوە یان بە کاردبۆردەوە نەبەسترایەوە :

١دەتوانیت لە گەڕۆکەکەتدا لە مۆبایلەکەت سەیری بکەیت.ماوسەکەت بەکار بهێنە بۆ داگرتن و گەڕان لە بۆشای
سەرەوە،لە خوارەوە، و لە تەنیشت خۆت. بەخۆشی
View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/explore-cave-paintings-in-this-360-animated-cave-iseult-gillespie

وێنەکێشانی باپیرانمان لە ئەشکەوتەکاندا پارێزراون لە سەرتاسەری جیهاندا؛کۆنترینیان کە ئێمە دۆزیومانەتەوە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا. ئەم نەخشەو وێنە کۆنانە چیمان پێدەڵێن لە سەر ژیانی مرۆڤی کۆن و دروستکەرەکانیان؟لەم ٣٦٠ پلە تێدە تایبەتەدا بە بەناو ئەم ئەشکەوتە کۆنو چواردەور گیراوەدا دەگەڕێین وەک ئیزیوڵت گڵێسپی بە شێوەیەکی کورت باسی ئەم مێژووە وێنە کێشانەی کردووە
وانەکە لەلایەن ئیسوڵت گڵێسپی، لەلایەن لیپیەوە دەرهێنراوە

زۆر سوپاس بۆ خاوەن کارەکەمان بە بێ ئەو ئەم ڤیدیۆیە مەحاڵبوو.

Check out our Patreon page: https://www.patreon.com/teded

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:01

Kurdish subtitles

Revisions