< Return to Video

ئایا گەردوون چەقی هەیە؟ مارجی چمێڵ و تریڤۆ ئۆوێنس

  • 0:14 - 0:17
    چەقی گەردوون چییە؟
  • 0:17 - 0:18
    ئەوە پرسیارێکی بنچینەییە
  • 0:18 - 0:21
    کە مرۆڤەکان بۆ ماوەی چەندین
    سەدەیە خوازیارن تێیبگەن.
  • 0:21 - 0:23
    بەڵام گەشتی دەست
    کەوتنی وەڵامی ئەم پرسیارە
  • 0:23 - 0:24
    گەشتێکی سەیرە.
  • 0:24 - 0:27
    بۆ زانینی وەڵامی ئەو پرسیارە
    پێویستە بگەڕیتەوە بۆ
  • 0:27 - 0:29
    یۆنان، سەدەی سێهەمینی پێش زاین،
  • 0:29 - 0:30
    لەوەیە شەو سەیری ئاسمان بکەیت
  • 0:31 - 0:32
    بەوەڕ بە چاوەکانت بکەیت.
  • 0:32 - 0:33
    ئەرستۆ ئەو کارەی ئەنجام دا،
  • 0:33 - 0:36
    ئەو پیاوە، ئەو کات ئەوەی ئەنجام دا.
  • 0:36 - 0:38
    بیریکردەوە ئێمە لەسەر زەوین
    و سەیری ئاسمان دەکەین،
  • 0:38 - 0:40
    کەواتە دەبێ چەقێک هەبێت، وانییە؟
  • 0:40 - 0:42
    بڕیاری وابوو کە گەردوون
  • 0:42 - 0:43
    لە چوار توخم پێک هاتووە:
  • 0:43 - 0:44
    زەوی،
  • 0:44 - 0:45
    ئاو،
  • 0:45 - 0:45
    هەوا،
  • 0:45 - 0:46
    و ئاگر.
  • 0:46 - 0:48
    ئەو توخمانە لە کۆمەڵەوە دەگۆڕێن بۆ
  • 0:48 - 0:51
    ناوچەی کریستاڵیی پتەوی گۆیی.
  • 0:51 - 0:53
    هەموو ئەستێرە و هەسارەکان
  • 0:53 - 0:55
    ناوچەی کریستاڵی خۆیان هەیە.
  • 0:55 - 0:58
    بەشەکەی تری گەردوون و ئەستێرەکانی
  • 0:58 - 1:00
    لە کۆتا ناوچەی کریستاڵی بوون.
  • 1:00 - 1:02
    ئەگەر بە بەردەوامی چاودێری
    ئاسمان بکەیت،
  • 1:02 - 1:04
    بۆت ڕوون دەبێتەوە کە ئەو
    بیرۆکەیە بە باشی کار دەکات
  • 1:04 - 1:06
    کاتێک سەیری جوڵەی ئاسمان دەکەیت.
  • 1:06 - 1:08
    بۆ ماوەی چەندین سەدە، بۆ ئەوروپیەکان و
  • 1:08 - 1:11
    دونیای ئیسلامی دیدگایەکی باوەڕ
    پێکراو بوو دەربارەی گەردوون.
  • 1:11 - 1:14
    بەڵام لە ساڵی ۱٥٤۳، کوڕێک
    بە ناوی کۆپێرنیکۆس
  • 1:14 - 1:16
    نموونەیەکی جیاوازی خستە ڕوو.
  • 1:16 - 1:17
    بڕوای وابوو کە خۆر
  • 1:17 - 1:20
    چەقی گەردوونە.
  • 1:20 - 1:21
    ئەو بیرۆکە بنەڕەتییە
  • 1:21 - 1:23
    قورس بوو بۆ هەنێک کەس بڕوای پێ بکەن.
  • 1:23 - 1:26
    بەڵام بیرۆکەکانی ئەرستۆ لۆژیکیتر بوو
  • 1:26 - 1:27
    لەگەڵ ئەوەی دەیان بینی،
  • 1:27 - 1:29
    چاوەکان بنچینەی چاودێری کردن
    و زانینی زانست بوون.
  • 1:29 - 1:31
    بەڵام زنجیرەیەک لە دۆزینەوەکانی دواتر
  • 1:31 - 1:35
    بە ئاسانی بوونی خۆر وەک ناوەندی
    گەردوون پشت گوێ نەدەخرا.
  • 1:35 - 1:37
    سەرەتا، جۆهانز کیپلێر ئاماژەی پێدا
  • 1:37 - 1:40
    کە خولگەکان بازنە و ناوچەی بێخەوش نین.
  • 1:40 - 1:41
    پاشان، بەهۆی تەلیسکۆپەکەی گالیلۆ
  • 1:41 - 1:44
    سەلماندی مانگەکانی موشتەری لە دەوری
    موشتەری دەسوڕێنەوە،
  • 1:44 - 1:45
    هیچ پەیوەست بە زەوی نییە.
  • 1:45 - 1:49
    پاشان، نیوتن بیردۆزی کێشکردنی
    گەردوونی خستە ڕوو،
  • 1:49 - 1:52
    دەیسەلمێنی کە کێشکردن لە نێوان هەموو
    توخمەکان بوونی هەیە.
  • 1:52 - 1:54
    لە ئەنجامدا، پێویست بوو دەستبەرداری
    بیرۆکەی
  • 1:54 - 1:57
    زەوی وەک ناوەندی گەردوون ببین.
  • 1:57 - 2:00
    دوای ماوەیەکی کەم لە کۆپێریکۆس،
    لە ساڵی ۱٥٨۰ـکان
  • 2:00 - 2:02
    ڕەبەنێکی ئیتاڵی، گیۆردانۆ برۆنۆ،
  • 2:02 - 2:04
    پێشنیازی بوونی ئەستێرەکانی
    وەک خۆر کرد
  • 2:04 - 2:06
    کە هەسارەی تایبەت بە خۆی هەیە
  • 2:06 - 2:09
    و جیهان قەبارەی ناکۆتای هەبێت
  • 2:09 - 2:11
    کۆمەڵگە ئەو بیرۆکەیان پەسەند نەکرد.
  • 2:11 - 2:15
    بەهۆی پێشنیازکردنی ئەو
    بیرۆکە سەیرە سوتێنرا.
  • 2:15 - 2:17
    چەند سەدەیەک دواتر، فەیلەسوف ڕێنی دیکارت
  • 2:17 - 2:20
    ئاماژەی بەوە کرد کە گەردوون
    زنجیرەیەکی خولاوەیە،
  • 2:20 - 2:22
    ناوی لێنا هێڵە خولاوەکان،
  • 2:22 - 2:25
    و هەر ئەستێرەیەک لە ناوەندی هێڵێکدا بوو
  • 2:25 - 2:28
    بە پێی کات، زانیمان ئەستێرەی
    دوورتر بوونیان هەیە
  • 2:28 - 2:30
    زیاتر لەوەی ئەرستۆ خەونی پێوە بینی بوو.
  • 2:30 - 2:32
    تا گەردوون ناسی وەک ویلیام هێرشڵ
  • 2:32 - 2:34
    تەلیسکۆپی پێشکەوتووتریان بەکارهێنا،
  • 2:34 - 2:37
    زیاتر ڕوون بوویەوە کە لە ڕاستیدا، خۆر
  • 2:37 - 2:40
    یەکێکە لە ئەستێرەکانی ڕێگەی کاکێشان.
  • 2:40 - 2:42
    ئەو کۆمەڵە ڕوناکییەی لە شەودا دەیبینیت؟
  • 2:42 - 2:44
    گالاکسی ترن،
  • 2:44 - 2:46
    هەروەک ڕێگەی کاکێشانی ئێمە
    قەبارەیان گەورەیە.
  • 2:46 - 2:50
    لەوەیە زۆر لە ناوەندی گەردوون دوور بین وەک
    لەوەی پێشبینیمان دەکرد.
  • 2:50 - 2:53
    لە ساڵی ۱۹۲۰دا، ئەو گەردوون
    ناسانەی نیبوڵیان دەخوێند،
  • 2:53 - 2:55
    خوازیاربوون بزانن چۆن
    گالاکسییەکان دەجوڵێن.
  • 2:55 - 2:57
    بە پشتبەستن بە
    کاریگەرییەکانی دۆپلەر،
  • 2:57 - 2:58
    پێشبینی گۆڕانێکی شینیان دەکرد
  • 2:58 - 3:00
    بۆ ئەو شتانەی بەرەو ڕووی
    زەوی دێن،
  • 3:00 - 3:03
    و گۆڕانی سور بۆ ئەوانەی دوور دەکەونەوە.
  • 3:03 - 3:05
    بەڵام تەنها گۆڕانی سوریان بینی.
  • 3:05 - 3:08
    هەموو شتێک بەخێرای
    لە زەوی دوور دەکەوتەوە.
  • 3:08 - 3:11
    ئەو دۆزینەوەیە یەکێکە لە بەڵگەکان
  • 3:11 - 3:14
    کە ئێستا پێی دەڵێن بیردۆزی
    تەقینەوە زەبەلاحەکە.
  • 3:14 - 3:15
    بە پێی ئەو بیردۆزە،
  • 3:15 - 3:16
    هەموو ماددەکانی گەردوون
  • 3:16 - 3:20
    لە بنەڕەتدا توخمێکی سەربەخۆی
    چڕی بێکۆتا بوون.
  • 3:20 - 3:22
    لەو ڕووەوە، ئەو بەشەی
    گەردوون کە تێیدا دەژین
  • 3:22 - 3:24
    ڕۆژێک لە ڕۆژان چەقی گەردوون بووە.
  • 3:24 - 3:27
    بەڵام ئەو بیردۆزە هەموو بیرۆکەکانی
    چەق بوونی زەوی پووچەڵ دەکاتەوە
  • 3:27 - 3:30
    کە نابێت چەق بۆ گەردوونێکی بێکۆتا هەبێت.
  • 3:30 - 3:33
    تەقینەوە زەبەلاحەکە تەنها
    لە بۆشایدا ڕووی نەداوە،
  • 3:33 - 3:36
    تەقینەوەی بۆشایی بوو.
  • 3:36 - 3:38
    دۆزینەوە نوێیەکان دەیسەلمێنن
  • 3:38 - 3:41
    کە کاتێک توانامان لە سەرنجدان سنوردار بێت،
  • 3:41 - 3:43
    توانامان بۆ خامڵاندن و خەو بینین
  • 3:43 - 3:45
    لەوەی کە بووی نییە.
  • 3:45 - 3:48
    ئەوەی ئەمڕۆ وا بیر دەکەینەوە دەیزانین،
    لەوانەیە سبەی بگۆڕێت.
  • 3:48 - 3:50
    هەروەک کەمێک پێش ئێستا ئاماژەمان
    بە هەندێک بیرمەند کرد،
  • 3:50 - 3:52
    هەندێک کات، پێشبینییە نابەجێکانمان
  • 3:52 - 3:55
    بەرەو وەڵامی سەرنج ڕاکێش و
    قایلکەر ئاڕاستەمان بکات
  • 3:55 - 3:59
    یان پرسیاری سەر لێ شێوێنی ترمان
    بۆ دروست بکەن.
Title:
ئایا گەردوون چەقی هەیە؟ مارجی چمێڵ و تریڤۆ ئۆوێنس
Speaker:
مارجی چمێڵ و تریڤۆ ئۆوێنس
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/is-there-a-center-of-the-universe-marjee-chmiel-and-trevor-owens

ڕێگەیەکی دوور و درێژ بوو لە دۆزینەوەی ئەوەی کە زەوی چەقی سیستەمی خۆر، ڕێگەی کاکێشان و گەردوون نییە. هەزاران ساڵە ئەو پرسیارە مێشکی بیرمەندە مەزنەکانی داگیر کردووە، لە ئەرستۆوە تا بڕۆنۆ. ئەگەر زەوی چەقی گەردوون نەبێت، ئەی چی چەقی گەردوونە؟ مارجی چمێڵ و تریڤۆ ئۆوێنس تاووتوێی بوونمان له کوێی ئەو پلانە گەورە ناکۆتایەیە دەکەن.

وانەیەک لە لایەن مارجی چمێڵ و تریڤۆ ئۆوێنس، ئەنیمەیشن لە لایەن Qa'ed Mai.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:14

Kurdish (Central) subtitles

Revisions