-
Title:
چۆن بزانیت کە کاتی گۆڕینی پیشەکەتە
-
Description:
وەک پیاوی خاوەن کار چی هونگ دەڵێت: وازهێنان لە پیشەکەت دەکرێت کارێکی ترسناک بێت، بەڵام هەندێک جار باشترین کارە بیکەیت لە ژیانی پیشەیدا، باسی ئەوە دەکات کە چۆن بزانیت کەی کاتی ئەوەیە هەنگاو بنێی-- دەبێت چی بکەیت بۆ ئامادەکاری.
-
Speaker:
چی هونگ
-
من لەو منداڵانە نەبووم
-
کە بەتەواوی دەزانن کاتێک گەورە دەبن
چی بکەن،
-
لە ۱٥ ساڵی ڕابردووی پیشەکەم،
-
مامۆستای ئینگلیزی، پارێزەر و
دروست کەری ڤیدیۆی منداڵان بووم
-
و ئێستا فرۆشیاری کلێنکسی توالێتم،
-
ساڵانە بە ملیۆنان کلێنکسی توالێت دەفرۆشم.
-
[ئەو ڕێگەی ئێمە کاری پێدەکەین]
-
ژیان بەدوای ئەو شتانە دەگەڕێ
کە بەڕاستی خۆشمان دەوێن
-
لەگەڵ ئەو شتانەی کە بەڕاستی تێیدا باشین.
-
ئاسان دەردەکەوێت، بەڵام لەڕاستیدا
دۆزینەوەیان ئاسان نییە.
-
دوایی ماوەیەکی کەم
وەک مامۆستای ئینگلیزی،
-
چوومە کۆلێژی یاسا و تەواوم
کرد و بووم بە پارێزەر
-
لە کۆمپانیایەکی گەورەیی پارێزەران لێرە.
-
لە نیۆرۆک. وەک زۆرینەی ئەمریکیەکان
دوای دوو سێ ساڵ،
-
دەستم بە پیشەکەمەوە دەگرت بۆ ژیانێکی خۆش،
-
تا درەنگانێک کارم دەکرد
لە شوێنی کارەکەم دەمگوت ڕەنگە باشبم تیادا
-
بەڵام بەدڵنیایەوە ئەوە
نەبوو کە حەزم لێ بوو.
-
دواتر بەم پەڕۆشیەوە هاتم
-
ئەوە چەند ساڵێک دەخایەنێ ئەگەر
هەزار کاتژمێریش نەخایەنێت
-
بۆ ئەوەی شتێکی باش بدۆزیەوە،
-
لەڕاستیدا کاتی زۆرم نەبوو بەفیڕۆیی بدەم.
-
ئەم گفتووگۆیە بۆ ئەوانە نییە
کە واز لە کارەکانیان دێنن
-
چونکە بەڕێوبەرەکانیان خۆشناوێت
یان بەدەست کاتی زۆری ئیش دەناڵێنن.
-
ئەمە بۆ ئەوکەسانەیە کە بەڕاستی
ئامادەن هەنگاوێکی ترسناک بنێن
-
لەپێناو کارێکی نوێدا.
-
ئەگەر تۆش بیر لە پیشە گۆرین دەکەیتەوە،
-
چەند خاڵیک هەیە هیوادارم
ڕەچاویان بکەیت
-
و چەندین شتیش کە لەماوەی
کار کردندا فێری بووم.
-
سەرەتا سێ شت هەیە کە دەبێ بیری
لێبکەیتەوە پێش ئەوەی دەست پێبکەی.
-
ژمارە یەک: ژیانی پیشەی خۆی
لە فێربوون دەبینیتەوە.
-
ئەگەر تۆ چیتر ئارەزووی فێربوونی ناکەیت،
-
ئەمە ئاڵایەکی
سووری گەورەیە
-
پێت دەڵێت داهاتووی تۆ
لەم پیشەیەدا بوونی نییە.
-
دووەم: پیشە گۆڕین بەهۆی
هەستەوە.
-
ئەگەر بەبەردەوامی شەوان بێ خەویت
-
سەرنجی بنمیچی ژوورەکەت
دەدەیت و بیر دەکەیتەوە،
-
''ئۆه، من ناتوانم لەگەڵ خۆم بژیم
ئەگەر ئەم گۆڕانکاریە تاقی نەکەمەوە
-
یان ئەگەر بەڕاستی لێینهكۆڵمهوه''
-
کەوایە باوهڕ بە ههستت بکە.
-
ڕەنگە ئەمە کاتی پیشە گۆڕینەکەت بێت.
-
بەڵام لە لایەکی ترەوە،
-
هۆکارێک تاکو بەردەوام نەبیت
ئازاری ماوە کورتە.
-
ئەگەر بەرێوبەرەکەت خۆشناوێت
-
یان ئەو هاوڕێیانەی کارت کە سڵاوت لێدەکەن،
-
بەڕاستی ئەوە هۆکار نییە بۆئەوەی
پیشەکەت بگۆڕیت،
-
لەبەرئەوەی کاتێک پیشەت دەگۆڕی،
-
پێویستە لەسەرەتاوە دەست پێ بکەیتەوە،
-
و ڕەنگە بۆماوەیەکی کاتی هەست
بە چەندین ئازاربکەیت،
-
وەکو کەمی مووچە یان کەمی دەسەڵات.
-
ئازار لەهەموو ئیشێکدا هەیە.
-
کەوایە ئێستا باوەڕت بەوە هەیە کە کاتی
ئەوەیە پیشەکەت بگۆڕی.
-
سێ شت هەیە دەبێ دەستبەجێ ئەنجامیان بدەیت.
-
یەکەم: ئینتەرنێت، ئینتەرنێت، ئینتەرنێت.
-
کەس بەبێ بوونی ئامۆژگاری یان
هاوکاریەکی باشی ئینتەرنێت
-
پیشەیەکی باشی
دەست ناکەوێت.
-
مەبەستم لە ئینتەرنێت
بەدەست هێانی هەر ئامۆژگاریەکی باشە
-
کەدەتوانی بەدەستی بێنیت.
-
تەکنەلۆژیا ئاسانکاری کردووە
بۆئەوەی بەئاسانی بگەیت بە خەڵک
-
بۆ ئەوەی بڵێیت: ''سڵاو من بیر لە
گۆڕینی پیشە دەکەمەوە.
-
ئایا پێنج خولەک کاتت هەیە
قسەی لەسەر بکەین؟''
-
ئەم ئەشق و تامەزرۆیە وات لێدەکات سەرنجی
-
ڕاوێژکاری ناوازە ڕابکێشیت
-
و خەڵک کاتی خۆیانت پێ ببەخشن
-
بۆئەوەی ئامۆژگاری باشت بکەن.
-
کەواتە وەرە دەرەوە و
خەڵکی نوێ بناسە.
-
دووەم شت کە پێویستە دەستبەجێ ئەنجامی بدەیت
-
لایەنی بژێویت بەرز بکەوە.
-
ڕاستیەکەی ئەوەیە، کاتێک پیشەکەت دەگۆڕیت،
-
ئیشێکی ئاست نزمتر دەکەیت
-
یان مووچەی کەم بێ یان
هەر پارەی تێدا نەبێ،
-
بەتایبەتی کاتێک دەست بە پرۆژەی خۆت دەکەیت.
-
کەوایە ئەم ڕێگایە بگرە و
لە لایەنی داراییت دڵنیاببەوە
-
تاکو گواستنەوەکە
کەمتر بە ئازار بێت
-
بەڕاستی ئەمە
زۆر گرینگە
-
بەتایبەتی بۆ من کاتێک گواستنەوەم
لە بوون بە پارێزەرەوە کرد
-
بۆ دروستکەری یاریەکان،
-
بەلایەنی کەم پێویستم بە حسابی
پاشەکەوتی ٦ بۆ ۱۲ مانگ هەبوو له بانك.
-
ڕەنگە ٦ تا ۱۲ مانگ ژمارەیەکی
گونجاو نەبێ بۆ تۆ،
-
تۆ لەگەڵ خۆت ڕاستگۆبە کە
پێویستت بەچەند مانگ دەبێت.
-
ژمارە سێ: ئەگەر تۆ لە ئێستادا
ئامادە نیت ئەو هەنگاوە بنێیت،
-
جەخت بخەرە سەر لایەنێکی تر.
-
جا ئەو لایەنەی تر هەر شتێک بێت
خۆبەخشی بێت لەگەڵ ڕێکخراوێک
-
ئەمە ئەو پیشە نوێیەیه کە تۆ
دەتەوێت بچیتە ناوی،
-
دەبێت دەست پێ بکەیت لە
کاتێکی دیاری کراوی کۆتایی هەفتە.
-
ئەوە ڕێگەیەکی ئازادە بۆ ئەوەی
تاقی بکەیەوە تاوەکو بزانی حەزت لێیەتی.
-
کەوایە ئامادەیی بیگۆڕیت
-
لەوانەشە دەستت بە گۆڕینیشی کردبێت.
-
لێرە دەبێ بیر لەسێ شت بکەیتەوە
ئەنجامی بدەیت، هەرئێستا.
-
یەکەم : دووبارەی دەکەمەوە
پردەکە مەسوتێنە.
-
تۆ چەندین ساڵت پێچوو تا دروستی بکەیت
-
ئەی ئێستا بۆ دەیسوتێنیت؟
-
جیهان شوێنێکی بچووکە،
-
بەتایبەت لەگەڵ ئەو هەموو سەکۆیانەی سەرهێڵ،
-
کە، باوهڕم پێبکە تۆ دووبارە
ئەو کەسانە دەبینیتەوە
-
و ڕەنگە لەکاتێکی زۆر ناوەخت بێ.
-
ژمارە دوو: سەرنج بدە بزانە فێری چی بوویت
-
لە کاری پێشوت یان لەپیشەکانی ترت.
-
زۆرجار ئەو شتانە بەڕاستی
لە کارە نوێیەکەت
-
یان پیشە نوێیەکەت جێبەجێ دەبن،
-
ئەگەرچی کارەکەت پەیوەست بێت به
مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک، کارکردنی گروپ
-
یان مامەڵە کردن لەگەڵ
خەڵکی گەمژە بێت.
-
دەتوانی ئەو شتانە ئەنجام بدەیت
و لێی سوودمەند بیت.
-
خەڵکی گاڵتەجار دەبینیت
ئەگەر لە هەر پیشەیەکدابیت؛
-
هیچ کەس دژی ئەوە نییە
پێویستە هەمووان ئەوە بزانن،
-
ڕەنگە تۆش زانیبێتت
کە چۆن ئەنجامی دەدەیت.
-
لەکۆتایدا کاتێک دەست بە پیشە
نوێیەکەت دەکەیت دەشڵەژێیت.
-
بەڵام نیگەران مەبە هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە،
-
لەبەرئەوەی دەمەوێت ئەمەت پێبلێم:
-
ئێستا تۆ سەر بە
گرووپێکی نوێیت،
-
و هەموو کەسێک لە ناخی دڵەوە هیوای
سەرکەوتنت بۆ دەخوازێت،
-
لەبەرئەوەی سەرکەوتنی تۆ
سەرکەوتنی ئەوانیشە.
-
کەوایە بەخێربێیت
بۆ کارە نوێیەکەت.