-
Title:
پاڵەوانەکانی کۆمەڵگای تەندروستی
-
Description:
ڕاج بونجابی بیرۆکەیەکی بوێرانەی هەیە: بۆ دووبارە دامەزراندن و ڕاهێنانی سوپایەک لە کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی بۆ دابین کردنی چاودێری تەندروستی بۆ بلیۆنان خەڵک لەسەرانسەری جیهان کە چاودێری کەمیان هەیە.
ببینە چۆن تەکنەلۆژیا شتەکان بۆ کارمەندانی تەندروستی وەکو سێرینا و پرنس دەگوازێتەوە-- و چۆن تێد دەست پێشخەری کردووە، پڕۆژەی ئەودیشۆس، کاریگەری خۆیان بەهیزتر دەکەن. زیاتر فێرببە لە AudaciousProject.org.
-
Speaker:
ڕاج بونجابی
-
(مۆسیقا)
-
ڕاج بونجابی: نەخۆشی بۆ هەمووانە،
¶
-
بەڵام جارەسەر بۆ هەمووان نییە،
-
و زانینی ئەمە ئاگری لە گیانم داگیرساند.
-
پێویست ناکات هیچ کەسێک بمرێت چونکە دوور لە
لە پزیشک یان دیدەنگیەی پزیشکی دەژین.
-
هیواخوازم کە یارمەتیمان بدەیت
-
لە دامەزراندنی گەورەترین سوپای
کارمەندانی تەندروستی لە کۆمەڵگا
-
کە جیهان ناسیبێتی
-
بە دروست کردنی ئەکادیمیای
کۆمەڵگای تەندروستی،
-
ڕووتەختێکی جیهانی
بۆ مەشقکردن، پەیوەندی کردن و بەهێزکردن
-
[ چیرۆکێکی مەزن بەھاوبەشی تێد ]
-
چیرۆکبێژ: بیرۆکەی مەزنیان بۆ
گۆڕینی جیھان ھەبوو.
-
بەڵام نەیانتوانی بەتەنیا ئەنجامی بدەن.
-
(تێکەڵبوونی دەنگەکان) لەبەرئەوە،
ئاواتی من... ئاواتی من... ھیوادارم..
-
و ئێستا، ئەوە ئاواتی منە...
-
[مەشخەڵ ھەڵگرەکان]
-
[بیرۆکەکان لە کرداردا]
-
ئاڕ پی: نەخۆشییە درمەکان وەکو
ئیبۆلا، ئایدز، زیکا،
¶
-
کە لە کۆمەڵگا دوورە دەستەکاندا دەردەکەون
-
وەک دارستانە باراناوییەکانی
ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا.
-
ئەوانە نەخۆشییە سەرەکییەکانن.
-
ئەوانە خاڵی سەرەکی توشبوونن.
-
ئەوانە خاڵی سەرەکی مردنن
-
خاڵی مەترسین بۆ سەر
سیستەمی تەندروستی جیھانی .
-
بیرۆکەی ئەوەی نەخۆشی لە هەر شوێنێک بێت
هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵک لە هەموو شوێنێک.
-
زۆر ڕاستە.
-
کەواتە چۆن ئەمە بوەستێنین؟
-
باشە، دەگەڕێتەوە سەر توانای
کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی
-
لە ڕێگریکردن و پشکنین و وەڵامدانەوەی
بڵاوبوونەوەیان لە سەرچاوەی خۆیان.
-
-
-
کە لە کۆمەڵگا زۆر دوورە دەستەکان دەژین.
-
وە لەکاتێکدا بەرەو پێشچوونی گەورەمان
بەخۆوە بینیووە لە دەرمان و تەکنەلۆژیادا،
-
داهێنانەکانمان ناگەنە کۆتا میل (شوێن).
-
ناگەنە ئەو کۆمەڵگا دوورە دەستانە.
-
ڕێکخراوێکی قازانج نەویستمان دروست کرد
پێی دەگوترێت تەندروستی کۆتا میل،
-
و ئەرکی تەندروستی کۆتا میل ئەوەیە کە
-
کارمەندی چاودێری تەندروستی دابین بکات
بۆ ھەموو کەسێک لە ھەموو شوێنێک.
-
-
ئاڕ پی: کارمەندی کۆمەڵگای تەندروستی
¶
-
کەسێکە کە لە یەکێک لەو
کۆمەڵگا تەندروستییانەدا دەژی
-
کە چەند ڕۆژێک بە ڕێگاوە دەبێت بۆ ئەوەی
بگاتە نزیکترین دیدەنگەی پزیشکی
-
و لەوانەیە دەرفەتی تەواو کردنی
قوتابخانەی ئامادەیشیان نەبووبێت.
-
ئافرەت: تەنیا گوێ لە سییەکانی دەگرم.
¶
-
ئاڕ پی: ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر کارامەیە
تەندروستیەکان کە ژیانی خەڵک ڕزگار دەکات.
¶
-
کارەکە ئەوەیە دەرگا بە دەرگا بگەڕێن
بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی.
-
سێرینا کون: کاتێک بچوک بووم،
بە پەرۆش بووم بۆ بوون بە پەرستار
¶
-
حەزم لە چاودێری کردنی منداڵان بوو.
-
لەبەرئەوە کاتێک کۆمەڵگاکە گەیشتە ئێرە
بۆ ئەوەی خەلک بدۆزێتەوە،
-
دەستم بەرز کردەوە.
-
گوتم دەمەوێت یارمەتی منداڵان بدەم.
-
ئاڕ پی: ئەو کارەی کارمەندانی تەندروستی
وەکو سێرینا دەیکەن ئەوەیە
¶
-
هەوڵدەدەن جۆرە چاودێریەکی تەندروستی بهێنن
کە لەوانەیە پزیشکی خێزان بۆت دابین بکات
-
بەڵام لە شوێنانێک پزیشکی
خێزانەکەت هەرگیز بۆی ناچێت.
-
پرنس پایڵی: کاتێک بەیانیان
لە خەو هەڵدەستم،
¶
-
جانتاکەم لەسەردووچەرخەکەم دادەنێم.
-
دووری شوێنی کارەکەم
-
هەندێک جار دوو کاتژمێر،
سێ کاتژمێر لەناو دارستاندایە.
-
هەندێک ڕووبەر، هەندێک جۆگەلە،
-
لەگەڵ زەریا یەکدەگرنەوە
-
بۆیە هەر ڕێگایەک دەدۆزیەوە
زۆر سەختە پێیدا تێپەڕین،
-
ئاڕ پی: کارمەندانی کۆمەڵگای
تەندروستی ڕاهێنراون بۆ دیاریکردنی
¶
-
کێشە تەندروستیەکانی کۆمەڵگاکەیان.
-
لە وڵاتێکی وەک لیبیریا،
-
لەوانەیە مانای یارمەتیدانی دایکێک بێت
بۆ بەدستهێنانی دەرمان بۆ مندالەکەی
-
کە بەدەست مەلاریا دەنالێنێت.
-
پیاو: ئەمە پاڕاسیتامۆڵە.
-
ئەمە ئەی سی تی یە
-
تەنیا لە یەک کاتدا پێی دەدەیت
ئەویش کاتی ئێوارانە.
-
پی پی: لە لیبیریا منداڵان زیاتر
لە هەرزەکاران دەمرن،
¶
-
چونکە لە گوندەکەدا هەندێک خەلک هەیە،
-
لە ژێر پەردەدا ناخەون.
-
ئاڕ پی: دەمانزانی کارمەندانی
کۆمەڵگای تەندروستی
¶
-
دەتوانن یارمەتی سیستەمی چاودێری تەندروستی
بدەن بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی زیاتر.
-
توانای ئەوان بۆ کردنی ئەمە بەهێز کراوە
-
کاتێک چالاک دەکرێن لەگەڵ
تەکنەلۆژیای سەردەم.
-
ئافرەت: ئێستا ئەو دەڵێت
منداڵەکە باشتر بووە
-
و ئەمڕۆ بۆ قوتابخانە ڕۆیشتووە.
-
ئاڕ پی: ئەگەرئامێری زیرەکیان بە
کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی دابانایە،
¶
-
ئەمە توانای ئەوانی بەرز دەکردەووە
-
لە ڕێگریکردن و پشکنین و
وڵامدانەوەی نەخۆشییە درمەکان.
-
ئێستا کاتی تەکنەلۆژیایە بۆ دووبارە
دروستکردنەوەی چاودێری تەندروستی
-
لەسەر پێوەری گۆڕینی یاریەکە.
-
یەکەم ڕووتەختی پەروەردەیی
جیهانی بنیات دەنێین
-
بۆ کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی
-
کە ئەمە ڕێگایان پێ دەدات بارودۆخەکە ببینن.
-
لەسەر تەلەفۆنەکە ڕێنمایی هەیە
-
بۆ یارمەتیدانی کارمەندەکە لە بڕیاردان
لەسەر چی چارەسەرێک بدات.
-
بەڵام پێدانی ٥٠،٠٠٠ ئامێری زیرەک
بە کارمەندانی کۆمەلگای تەندروستی
-
هەوڵدانێکی نایابی بەرزخوازە،
-
گەورەترە لەوەی کە ڕێکخراوەکەمان
بەتەنیا هەڵیبگرێت.
-
پێویستی بە هەماهەنگی هەیە.
-
بۆمان دەرکەوت کە پێکەوە کارکردن
لەگەڵ هاوبەشەکانیتر وەک لیڤینگ گوود
-
بەڕاستی یارمەتیدەر دەبوو لە
چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
-
-
پاشان دەربارەی پڕۆژەی ئەودیشیۆس فێربووین،
¶
-
هەلێکی نوێ کە تێد و کۆمەڵێک
لە خێرخوازی نموونەیی
-
کاریان لەسەر دەکرد بۆ دۆزینەوەی
هەندێک لە بوێرترین،
-
چاونەترسترین بیرۆکەکان لە جیهاندا.
-
هەموو ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە،
-
چوونکە زۆر زیاتر لە
ملیۆنێک منداڵ و خێزانەکان
-
ئێستا دەرفەتی بەدەست هێنانی ئەوەیان هەیە،
-
و لە دراوسێکانی خۆیانەوە بەدەستی دەهێنن.
-
پیاو: دەڵین کارمەندی تەندروستی بۆ
هەموو کەسێک، لە هەموو شوێنێک، هەموو ڕۆژێک.
¶
-
سوپاس.
-
ئاڕ پی: کارمەندانی کۆمەلگای تەندروستی
¶
-
بوونە خەڵکانێک کە دەتوانن
جیاوازی دروست بکەن.
-
ئێس کەی: منداڵانم خۆش دەوێت، کۆمەڵگاکەمم
خۆش دەوێت، وکۆمەڵگاکەم منی خۆش دەوێت.
¶
-
پی پی: خۆشەویستی و پەرۆشی زۆرم بۆ کارەکەم
هەیە، بۆیە بەردەوام دەبم لە کارکردن.
¶
-
ئاڕ پی: دەتوانین تا ساڵی ٢٠٣٠ ژیانی
٣٠ ملیۆن کەس ڕزگار بکەین
¶
-
بە ڕاهێنانی کارمەندەکان بە
ئەنجامدانی ٣٠ خزمەتگوزاری.
-
ئێمە وەک مرۆڤ ناناسێنرێن بەهۆی ئەو
بارودۆخانەی ڕووبەرویان دەبینەوە،
¶
-
گرنگ نییە چەند نائومێد دیاربن.
-
پێناسە دەکرێن بەوەی کە
چۆن وڵامیان دەدەینەوە.
-
و پێویستە وڵامەکەمان داواکردنی
-
کارمەندی تەندروستی بێت بۆ
هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک.
-
[پشتیوانی بیرۆکە گەورەکان لە
پڕۆژەی ئەودیشیۆس بکە]
¶
-
[پڕۆژەی ئەودیشیۆس.ئۆڕگ]