-
Title:
پێویست بە چی ئەکات بۆ کۆتاییهێنان بە پەتایەکی جیهانی
-
Description:
بەپێی جۆوانا بێنێستی ستراتیجی دانەری تەندروستی جیهانی هەر ڤاکسینێکی کاریگەری کۆڤید-١٩ تەنیا هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بە پەتا جیهانییەکە. لەم وتارە بیر ڕووناککەرەوەیدا، بەربەستە هەمەجۆرەکان ئەخاتە ڕوو بۆ "بەردەستبوونی یەکسان" -- دڵنیابین لەوەی چارەسەرەکانی کۆڤید-١٩ بۆ هەموومان بەردەست ئەبێت -- و نزیکبوونەوەیەکی داهێنەرانە باس ئەکات بۆ توێژینەوە و پەرەسەندن هەتا دڵنیابینەوە لەوەی ڤاکسینەکە بە یەکسانی و کاریگەری دابەش ئەکرێت لەسەر ئاستێکی جیهانی.
-
Speaker:
جۆوانا بێنێستی
-
کوڕەکەم لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەدایک بوو،
-
ماوەیەکی کەم دوای قەدەغەی هاتوچۆی پاریس.
-
هەرگیز نەترساوە لەو کەسانەی
ماسکیان کردووە
-
چونکە بەس ئەوەی زانیوە.
-
کچە سێ ساڵەکەم ئەزانێت بڵێت
"جێڵ هایدرۆ -ئەلکۆولیک."
-
ئەوە وشە فەڕەنسییەکەی جێڵێ
هایدرۆ ئەلکۆهۆلیکە.
-
ڕاستییەکەی لە من باشتر ئەیڵێت.
-
بەڵام کەس نایەوێ ماسک بکات
¶
-
یان هەموو ٢٠ چرکەیەک دەستەکانی
بە دەست پاکەرەوەکان بشوات.
-
هەموومان سەیری توێژینەوەکان ئەکەین بۆ
ئەوەی چارەسەرەکەمان بۆ بدۆزنەوە: ڤاکسین.
-
سەرنجڕاکێشە کە لە مێشکمانا،
¶
-
بەردەوام وا بیر لە دۆزینەوەی ڤاکسینەکە ئەکەینەوە
وەک ئەوەی سەرکەوتن بێت.
-
بەڵام دوو کورتهێنانم هەیە لێرەیا
کە حەز ئەکەم باسیکەم.
-
من پزیشک نیم، تەنیا ڕاوێژکارێکم.
-
کڕیارەکانم کار لەسەر چاودێری تەندروستی --
-
کۆمپانیاکانی دەرمانی زیندەیی، دابینکەرەکان، و
دامەزراوە تەندروستییە جیهانییەکان ئەکەن -- و
-
ئەوان زانیارییان یاومەتێ.
-
پێویستمان بە دۆزینەوەی ئامرازەکانە
بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید، و
-
پێویستە وا بکەین بەردەست بێت
بۆ هەموومان.
-
یەکەم، یەک ڤاکسین لەمە نامانباتە دەر.
¶
-
ئەوەی پێویستمانە جبەخانەیەک ئامرازە.
-
ڤاکسینمان ئەوێت، دەرمانمان ئەوێت،
ئامرازی ناسینەوەمان ئەوێت
-
هەتا دڵنیابین لەوەی ئەتوانین ڕێگە بگرین،
لە حاڵەتەکانی کۆڤید و بیاناسینەوە و چارەسەریانکەین
-
لە دانیشتووانی هەمەجۆردا.
-
دووەم، تەنیا بۆ دۆزینەوەی ئامراز نییە.
¶
-
پێتان وایە چی ڕووئەیات کاتێک
یەکێک لەم تاقیکردنەوە پزیشکییانە
-
نیشانی ئەیات کە ئامرازەکە کاریگەرە؟
-
پێتان وایە هەموومان ئەتوانین بچین بۆ
دەرمانخەنەکەی ئەولامانەوە،
-
بەرهەمەکە بکڕین،
ماسکەکانمان لابەرین و
-
ئینجا بچینەوە سەر ماچکردنەکانمان؟
-
نەخێڕ.
-
دۆزینەوەی ئامرازی کاریگەر تەنیا یەک هەنگاوە
لەم شەڕە گەورەیەماندا،
-
چونکە جیاوازییەک هەیە لە نێوان
بوونی بەرهەمێک و
-
بەردەستبوونی بەرهەمێک.
-
-
"ئاه -- مەبەستی ئەوەیە کە وڵاتەکانی تر
پێویستە چاوەڕێکەن."
-
نا، مەبەستم ئەوە نییە.
-
نەک ئەوانی تر پێویستە بووەستن،
-
بەڵکو هەر یەکێکی ترمان لەوانەیە.
-
ئەو شتەی کۆڤید کە سادەی کردوینەتەوە
-
ئەوەیە کە بەهۆی خێرایی و قەبارەی
بڵاووبوونەوەکەی.
-
هەموومانی خستۆتە بەردەم
هەمان ململانێکان و
-
تامێکی ململانێکانمان ئەیاتێ
کە ڕانەهاتووین لەسەری.
-
بیرتانە کە چین چووە ناو
قەدەغەکردنی هاتووچۆ؟
-
هێناتانە بەرچاوی خۆتان
کە ئەکەونە هەمان بارودۆخی ئەوان،
-
دوای چەند هەفتەیەک؟
-
من نەهاتە بەرچاوم.
-
با بچینە سەر ساتە وێژەییەکەی
بەردەستبوونی ڤاکسینەکە بۆمان.
¶
-
لەم حاڵەتەیا، ململانێی دواتری بەردەستبوون
-
دابینکردنەکەی ئەبێت.
-
خەمڵاندنەکەی ئێستا
بۆ کۆمەڵگای جیهانی
-
ئەوەیە هەتا کۆتایی ٢٠٢١ --
-
کە ساڵێک دوای دۆزینەوەی
ڤاکسینەکە ئەکات --
-
ژەمە ڤاکسینی پێویستمان بەشی
یەک بۆ دوو ملیار کەس ئەبێت
-
لەو هەشت ملیار کەسەی لەسەر هەسارەکە ئەژین.
-
کەواتە کێ ئەبێ چاوەڕێکات؟
-
چۆن بیر لە بەردەستبوون ئەکەیتەوە
کاتێک دابینکردن کوورت ئەهێنێت؟
-
-
ئەهێڵین بازاڕ کاری خۆی بکات، و
-
ئەوانەی زۆرترین پارە ئەیەن یان
خێراتر ڕێکەوتن ئەکەن
-
یەکەمجار بەرهەمەکەیان بۆ بەردەست ئەبێت.
-
هیچ ڕێی تێناچێت،
-
بەڵام سیناریۆکە ئەگەری زۆرە.
-
-
ئەکرێت هەموومان لەسەر بنەماکانی
تەندروستی گشتی ڕێکەوین،
-
کە کێ یەکەمجار بەرهەمەکەی دەستکەوێت.
-
با بڵێین هاوڕاین لەسەر ئەوەی
کارمەندانی تەندروستی یەکەم جار وەریگرن، و
-
ئینجا بەتەمەنەکان و
-
ئینجا دواتر خەڵکی گشتی.
-
ئێستا با کەمێک زیاتر دەمارتان بگرم.
¶
-
سیناریۆی ژمارە سێ:
-
وڵاتەکانی نیشانیان یاوە کە ئەتوانن
بە باشی ڕووبەڕوی پەتا جیهانییەکە ببنەوە
-
یەکەم جار بەرهەمەکەیان دەست ئەکەوێت.
-
ئەوە ئەگەرێکی دوورترە،
-
بەڵام بە تەواوەتی خەیاڵی زانستی نییە.
-
چەندین ساڵ لەمەوبەر، کاتێک دابینکردنی دەرمانەکانی
هێڵی دووەمی دژە سیل کەم بوون،
-
ئەنجومەنێکی تایبەت پێکهێنرا
-
بۆ دیاریکردنی ئەوەی کام وڵاتانە
سیستمێکی تەندروستی وەک پێویست بەهێزیان هەیە
-
کە دڵنیا ئەبنەوە لەوەی بەرهەمەکە
بەشێوەیەکی گونجاو دابەش ئەکرێت و
-
نەخۆشەکانیش بەشێوەیەکی باش
لەسەر پلانەکانی چارەسەریان ئەڕۆن.
-
ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوانە
یەکەم جار بەریانکەوت.
-
-
ئەتوانین لەسەر یاسایەکی هەڕەمەکی بڕیار بەین،
-
بۆ نموونە، هەر کەسە و لە ڕۆژی
لەدایکبوونیا ڤاکسین وەرگرێت.
-
ئێستا با ئەم پرسیارەتان لێبکەم:
¶
-
هەست بە چی ئەکەن کاتێک بیر لە داهاتووێک ئەکەنەوە
کە تیایا ڤاکسینەکە بوونی هەیە،
-
بەڵام هەر ئەبێ ماسکەکانتان بکەن و
منداڵەکانیشتان لە ماڵەوە بهێڵنەوە و نەچنە قوتابخانە، و
-
نەتوانن بەو شێوەیەی خۆتان ئەتانەوێ
بچن بۆ سەر کارەکانتان
-
چونکە ئەو بەرهەمەتان بۆ بەردەست نابێت؟
-
هەر ڕۆژێک کە تێپەڕیوە هەست ئەکەیت
قبوڵنەکراو بێت، وانییە؟
-
بەڵام بڵێن چی؟
-
چەندین نەخۆشی هەیە کە چارەسەر و
بنەبڕکردنمان هەیە بۆی، و
-
هێشتا هەموو ساڵێک خەڵک بەهۆیەوە
نەخۆش ئەکەون و ئەشمرن.
-
-
ساڵی دە ملیۆن کەس تووش ئەبێت،
-
١.٥ ملیۆن کەس ئەمرێت پێی،
-
سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە
چارەسەرمان هەیە بۆی.
-
ئەوەش لەبەر ئەوەی هێشتا
بە تەواوەتی نەمانتوانیوە هەندێک
-
لە پرسە گرنگەکانی دەستخستن بدۆزینەوە.
-
دەستخستنی یەکسان کارێکی ڕاستە بکرێت،
¶
-
بەڵام لە سەروو مشتومڕە مرۆییەکەوەیە
-
کە هیوادارم هەستیارتر بین بۆی
-
دوای ئەوەی خۆمان هەستمان پێکرد،
-
مشتومڕی تەندروستی و ئابوری هەیە
-
بۆ دەستخستنی یەکسان.
-
مشتومڕە تەندروستییەکە ئەوەیە هەتا ئەوکاتەی
ڤایرۆسەکە لە شوێنێک چالاک بێت،
-
هەموو لە مەترسی ئەوەیاین
نەخۆشییەکە هاوردەکەینەوە.
-
مشتومڕە ئابوورییەکە ئەوەیە
بەهۆی ئەم پێکەوەبەستنانە
-
لە ئابوورییەکەماندا،
-
هیچ ئابوورییەکی ناوچەیی بەتەواوەتی دەستپێناکاتەوە
ئەگەر ئەوانی تریش دەستپێنەکەنەوە.
-
بیر لەو بوارانە بکەرەوە کە پشتیان بەستووە
بە جموجۆڵی جیهانی،
-
وەک فڕۆکەوانی یان گەشت و گەشتیاری.
-
بیر لە زنجیرەکانی دابینکردن بکەنەوە
کە لە جیهاندا پچڕوە،
-
وەک کوتاڵ یان ئوتومبێل.
-
بیر لەو گەشەکردنە ئابوورییانە بکەنەوە
کە لە بازاڕە هەڵکەوتووەکانەوە یەت.
-
ڕاستییەکە ئەوەیە پێویستمان بەوەیە هەموو وڵاتان
پێکەوە کار بکەن بۆ لەناوبردنی پەتاکە.
-
بۆیە نەک تەنیا بەردەستبوونی یەکسان
کارە درووستەکەیە بکرێت،
-
بەڵکو کارە زیرەکانەکەشە.
-
بەڵام چۆن ئەوە بکەین؟
-
با دڵنیابین لەوەی لەسەر هەمان لاپەڕە بین
لە بارەی واتای "بەردەست بوون".
¶
-
واتای ئەوەیە بەرهەمەکە بوونی هەیە؛
-
کە بە باشی کاری خۆی ئەکات؛
-
کە لەلایەن دەسەڵاتدارە
ناوچەییەکانەوە پەسەند کراوە؛
-
کە ئەتوانرێ بکڕدرێت؛
-
بەڵام بەڵگەش هەیە لەسەر ئەوەی
لە هەموو ئەو خەڵکانەیا کار ئەکات
-
کە پێویستیانە، و
-
ئەوەش ژنانی دووگیان ئەگرێتەوە یان
ئەوانەی بەرگریان نزمە، یان مناڵان؛
-
کە ئەتوانرێت لە چەندین شوێندا دابەش بکرێت،
-
وەک نەخۆشخانەکان یان کلینیکی
دەرەوەی شارەکان یان ناوچەی سارد یان گەرم؛
-
بشتوانین بڕی گونجاوی لێ بەرهەم بێنین.
-
ئەزانم لیستێکی پێداویستی زۆر درێژە، و
-
لە بارودۆخێکی دوور لە قەیراندا،
-
یەک بەدوای یەک بە ڕیز بەسەر
ئەم پرسانەیا ئەچین،
-
کە کاتێکی زۆری ئەوێت.
-
کەواتە چی بکەین؟
-
بەردەستبوون دوورە لەوەی
ململانێیەکی نوێ بێت بۆمان، و
¶
-
بۆ کۆڤیدیش،
-
ئەبێ ئەوە بڵێم، پێکەوە کارکردنی
نائاسایی ئەبینین
-
لەنێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان،
کۆمەڵگا و پیشەسازی شارستانی
-
بۆ خێراترکردنی بەردەستبوون:
-
کارەکان هاوتەریبی یەکتر بکرێن،
-
پرۆسەکانی ڕێکخستن خێرا بکرێن،
-
نەخشە دابنرێت بۆ میکانیزمەکانی دابینکردن،
-
جێگیرکردنی پەیداکردن،
خستنەکاری سەرچاوەکان، هتد.
-
لەگەڵ ئەوەشا ئەگەری زۆرە تووشی
بارودۆخێک ببینەوە، کە بۆ نموونە،
-
پێویست بکات ڤاکسینەکە بەردەوام
هەڵبگیرێت، با بڵێین بۆ نمونە،
-
لە ناقس ٨٠ پلەی سەدییا؛
-
یان پێویست بکات پێدانی چارەسەرەکە
-
لەلایەن کارمەندێکی تەندروستی
تەواو شارەزاوە بدرێت؛
-
یان پێویست بکات شیکردنەوەی
دەستنیشانکردنەکە لەلایەن
-
تاقیگەیەکی ئاڵۆزەوە بکرێت.
-
کەواتە چی تر هەیە بتوانین بیکەین؟
-
زیاتر ئەو لۆجیکە بەرینە پێشەوە
کە کۆمەڵگای تەندروستی جیهانی
¶
-
چەندین ساڵە پاراستوێتی،
-
یەک شتی تر هەیە ئەتوانم بیری لێکەمەوە
کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت.
-
چەمکێک هەیە لە پەرەپێدان و
درووستکردنی بەرهەمەکانا
-
کە پێی ئەوترێت "نرخ لەگەڵ نەخشەدانان."
-
بیرۆکە بنچینەکە ئەوەیە کە
گفتوگۆی تێچوونەکە
-
لە هەمان ئەو کاتەیا ڕووئەیات
کە نەخشە بۆ بەرهەمەکە دائەنرێت،
-
وەک لەوەی یەکەمجار نەخشەی بۆ دانرێت و
-
ئینجا کاری لەسەر بکرێتەوە
بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکەی.
-
شێوازێکی سادەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی
-
کاتێک تێچوون دیاری ئەکرێت
وەک پێوەرێکی لەپێشینە بۆ بەرهەمێک،
-
لە یەکەم ڕۆژەوە ئەکرێتە ئامانج.
-
ئێستا، لە چوارچێوەی تەندروستی و
بەردەست بووندا،
¶
-
پێموایە توانایەکی شاردراوەی
نەدۆزراوە هەیە
-
لە توێژینەوە و پەرەپێدان
بە بەردەستبوون،
-
بەهەمان شێوەی ئەوەی درووستکەرەکان
بۆ نرخ نەخشە ئەکێشن.
-
ئەمەش واتای ئەوەیە،
لەجیاتی ئەوەی پەرە بە بەرهەمێک بەیت و
-
ئینجا کار بکەیت بۆ ئەوەی بیگونجێنیت
هەتا دڵنیابیتەوە لەوەی دواتر بەردەست ئەبێت،
-
هەموو شتەکانی لەسەر لیستی
پێداویستییەکانی باسم کرد
-
لە سەرەتاوە ئەخرێتە ناو پرۆسەی
توێژینەوە و پەرەپێدانەکە، و
-
ئەمەش سوود بە هەموومان ئەگەیەنێت.
-
-
ئەگەر پەرە بە بەرهەمێک بەین و
بەردەستبوونی یەکسمانمان لە مێشکا بێت،
-
لەوانەیە دواتر خێراتر بتوانین
بیگونجێنین بۆ بڵاوکردنەوەی فراوان.
-
بەپێی ئەزموونەکەم، پەرەپێدەرانی دەرمان
زۆر جار کار لەسەر دۆزینەوەی ئەو بڕە بەن کە کار ئەکات، و
-
تەنیا دوای ئەوە باشترین بڕ دیاری ئەکەن
یان ئەیگونجێنن.
-
ئێستا بیهێننە بەرچاوتان کە ئێمە
باسی بەرهەمێکی پاڵێوراو ئەکەین
-
کە پێکهاتەی کارا بۆی
سەرچاوەیەکی دەگمەنە.
-
ئەی ئەگەر لەجیاتی ئەوە تیشک بخەینە
سەر پەرەپێدانی چارەسەرێک
-
کە کەمترین بڕی توانراوی
پێکهاتەی کارا بەکاربێنێت؟
-
ئەتوانێ یارمەتیمان بات
ژەمە دەرمانی زیاتر بەرهەم بێنین.
-
با نموونەیەکی تر وەرگرین.
¶
-
ئەگەر لەکاتی پەرەدان بە بەرهەمێک
بەردەستبوونی یەکسانمان لە مێشکا بێت،
-
ئەکرێت دواتر بیگونجێنین بۆ ئەوەی
خێراتر بڕێکی زۆری لێ دابەشکرێت.
-
لە وڵاتەکانی داهاتیان زۆرە،
-
توانای سیستمی تەندروستی بەهێزە.
-
هەموو کات ئەتوانین بەرهەمەکان
بەو شێوەیە دابەشکەین کە ئەمانەوێت.
-
بۆیە زۆر جار بە کەم سەیری ئەوە ئەکەین
کە ئەکرێ بەرهەمەکان هەڵگیرێت
-
لە ژینگەکانی پلەی گەرمییەکەی کۆنترۆڵکراوە
-
یان پێویستی بە کارمەندێکی تەندروستی
شارەزا هەیە بۆ بەکارهێنانی.
-
بێگومان،
-
ژینگەکانی پلەی گەرمی کۆنترۆڵکراوە و
کارمەندانی تەندروستی شارەزا
-
لە هەموو شوێنێک بەردەست نین.
-
ئەگەر لە توێژینەوە و پەرەپێدان نزیکبینەوە
-
بە کۆتەکانی سیستمە تەندروستییە
لاوازترەکان لە مێشکمانا،
-
لەوانەیە داهێنەر بین و
-
بۆ نموونە زووتر پەرە بەین،
بە بەرهەمەکانی بەرگەی گەرمی ئەگرێت
-
یان بەرهەمەکانی وەک ڤیتامینەکان
ئاسان بەکارئەهێنرێت
-
یان پێکهاتەیەک زۆر بمێنێتەوە
لەجیاتی ژەمی دووبارەبوو.
-
ئەگەر بمانتوانیایە ئەم ئامرازە سادەکراوانە
بەرهەم بێنین و پەرەیان پێبەین،
-
سوودی زیادکراویشی ئەبێت بەوەی
-
فشاری کەمتر بخاتە سەر
سیستمەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان
-
بۆ وڵاتەکان دەوڵەمەند و هەژارەکانیش.
-
بەپێی خێرایی ڤایرۆسەکە بێت و
¶
-
هەروەها لێکەوتەکانی ڕووبەڕووییان ئەبینەوە،
-
پێموابێت پێویستە بەردەوام بین
لە ململانێکردنی خۆمان
-
بۆ دۆزینەوەی خێراترین ڕێگا
بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید و
-
پەتا جیهانییەکانی داهاتوو
بەردەست بێت بۆ هەمووان.
-
-
ئەگەر ڤایرۆسەکە خۆی کۆتایی نەیەت،
-
دوو کۆتایی هەیە بۆ ئەم چیرۆکە.
-
تەرازووەکە بە یەک بارا ئەڕوات --
-
هەندێکمان بەرهەمەکەمان بۆ بەردەست ئەبێت و
-
کۆڤید وەک مەترسییەک لەسەر
هەموومان ئەمێنێتەوە --
-
یان هاوسەنگی تەرازووەکە ڕائەگرین،
-
هەموو چەکی پێویستمان بۆ بەردەست ئەبێت، و
-
هەموومان پێکەوە سەرئەکەوین.
-
توێژینەوە و پەرەپێدانی داهێنەرانە
بەتەنیا لە کۆڤید ناباتەوە،
-
بەڵکو بەڕێوەبردنی داهێنەرانەی
توێژینەوە و پەرەسەندن یارمەتیدەر ئەبێت.
-