Return to Video

مرۆڤایەتی چۆن ئەتوانێت بگاتە ئەستێرەکان

  • 0:01 - 0:04
    لە زانکۆی کالیفۆرنیاین،
    لە سانتا باربارا
  • 0:04 - 0:06
    بۆ باسکردنی خەونێکی مرۆڤایەتی:
  • 0:06 - 0:09
    توانای چوونە دەرەوە لە کۆمەڵەی خۆر و
  • 0:09 - 0:12
    چوونە ناو کۆمەڵەیەکی ترەوە. و
  • 0:12 - 0:15
    چارەسەرەکەش خۆی
    لەبەر چاوماندایە.
  • 0:16 - 0:18
    کەواتە من دوو شتم پێیە کە
    ئێوەش هەتانە -- کاتژمێرێکم هەیە، و
  • 0:18 - 0:20
    لایتێکیشم پێیە،
  • 0:20 - 0:22
    کە ئەگەر بەخۆتەوە نەبێت،
    بە مۆبایلەکەتەوەیە.
  • 0:22 - 0:24
    کەواتە کاتژمێرەکە کات ڕائەگرێت، و
  • 0:24 - 0:27
    لایتەکەشم چواردەورم ڕووناک ئەکاتەوە.
  • 0:27 - 0:30
    کەواتە وەک هونەر، بۆ من،
    زانست ڕووناککەرەوەیە.
  • 0:30 - 0:33
    ئەمەوێت بەشێوەیەکی جیاواز
    واقیع ببینم.
  • 0:33 - 0:34
    کە لایتەکە هەڵئەکەم،
  • 0:34 - 0:37
    لەناکاو تاریکاییەکە ڕووناک ئەبێتەوە، و
    لەناکاو ئەبینم.
  • 0:37 - 0:39
    فلاشەکە و لایتەکەی،
  • 0:39 - 0:40
    کە ئەبینیت لێی یەتە دەرەوە --
  • 0:40 - 0:43
    لایتەکەی سەر دەستم بەتەنیا
    دەستم ڕووناک ناکاتەوە،
  • 0:43 - 0:45
    ڕاستییەکەی پاڵدەنێت لەسەر دەستمەوە.
  • 0:45 - 0:47
    ڕووناکی وزە و گوڕ هەڵئەگرێت.
  • 0:47 - 0:50
    کەواتە وەڵامەکە ئەوە نییە کەشتی ئاسمانی دروستکەیت
    لە لایتی فلاشێکەوە،
  • 0:50 - 0:52
    بە دەرکردنە دەرەوەی ئەگزۆزەکە بەم شێوەیە و
  • 0:52 - 0:54
    کەشتییەکەش ئاوا بڕوات --
  • 0:54 - 0:56
    ئەوە ئەو شتەیە کە ئەمڕۆ ئەیکەین
    لەگەڵ کیمیادا.
  • 0:56 - 0:57
    وەڵامەکە ئەمەیە:
  • 0:57 - 1:00
    لایتەکە بەرە و بیخەرە سەر شوێنێک لەسەر زەوی،
  • 1:00 - 1:01
    لەسەر خولگە یان لەسەر مانگ، و
  • 1:01 - 1:03
    ئینجا بیگرەرە ڕووناکیدەرەوەیەک،
  • 1:03 - 1:07
    کە پاڵ بە ڕووناکیدەرەوەکەوە ئەنێت بۆ خێراییەک
    نزیکبێتەوە لە خێرایی ڕووناکی.
  • 1:07 - 1:09
    چۆن لایتێکی وا درووست بکەین
    هێندە گەورە بێت؟
  • 1:09 - 1:11
    ئەمە ناتوانێ بیکات،
  • 1:11 - 1:13
    لەوە ناچێت دەستم بۆ هیچ کوێیەک بچێت.
  • 1:13 - 1:15
    ئەوەش لەبەر ئەوەی هێزەکە
    زۆر زۆر نزمە.
  • 1:15 - 1:17
    کەواتە ڕێگاکەی ئەتوانیت
    ئەم کێشەیەی پێچارەسەر بکەیت
  • 1:17 - 1:20
    ئەوەیە چەندین فلاش بێنیت،
    کە لە ڕاستیدا لەیزەرن، و
  • 1:20 - 1:21
    بەپێی کات پێکەوە کاریان پێبکەیت، و
  • 1:21 - 1:25
    کاتێک هەر هەموویان پێکەوە ئەیەیت
    لەیەک ئەبێت بە ڕووناکیدەردەرێکی گەورە،
  • 1:25 - 1:27
    کە پێی ئەڵێین ڕووناکیدەردەری کۆکراوە،
  • 1:27 - 1:30
    ئینجا سیستمێکت ئەبێت
    هێندە بەهێزبێت،
  • 1:30 - 1:33
    کە ئەگەر بەقەدەر قەبارەی شارێکی لێبکەیت،
  • 1:33 - 1:37
    ئەتوانێت پاڵ بە کەشتییەکەوە بنێت،
    کە قەبارەی هێندەی قەبارەی دەستت بێت،
  • 1:37 - 1:41
    بۆ خێراییەک کە بەنزیکەیی لەسەدا ٢٥ی
    خێرایی ڕووناکی ئەبێت.
  • 1:41 - 1:45
    ئەوەش ڕێگەمان پێئەیات کە بگەینە
    نزیکترین ئەستێرە، پرۆگزیما سێنتاوری،
  • 1:45 - 1:47
    کە کەمتر لە چوار ساڵی ڕووناکی
    دوورە لێمانەوە،
  • 1:47 - 1:49
    لە کەمتر لە ٢٠ ساڵدا.
  • 1:50 - 1:53
    ئامێری پشکنینە سەرەتاییەکە ئەکرێت
    هێندەی قەبارەی دەستت بێت، و
  • 1:53 - 1:56
    قەبارەی ڕووناکیدەرەوەکەی
    کە بەکاریئەهێنیت
  • 1:56 - 1:57
    بەنزیکەیی قەبارەی مرۆڤێک ئەبێت،
  • 1:58 - 2:00
    بۆیە زۆر لەخۆم گەورەتر نابێت،
  • 2:00 - 2:01
    بەڵکو چەند مەترێکی کەم ئەبێ قەبارەی.
  • 2:01 - 2:08
    تەنیا دانەوەی ڕووناکی بەکارئەهێنێت
    لەم کۆکەرەوە گەورەیەی لەیزەر
  • 2:08 - 2:09
    بۆ پاڵنان بە کەشتییە ئاسمانییەکەوە.
  • 2:09 - 2:11
    بۆیە با باسی ئەمە بکەین.
  • 2:11 - 2:15
    ئەمە زۆر هاوشێوەی ڕۆشتنە بە زەریایا.
  • 2:15 - 2:18
    کاتێک بە زەریایا گەشت ئەکەیت،
    با پاڵت پێوە ئەنێت. و
  • 2:18 - 2:21
    باکە پاڵ بە چارۆکەکانەوە ئەنێت بۆ پێشەوە
    بەناو ئاوەکەیا.
  • 2:21 - 2:24
    بۆ مەبەستەکەی ئێمە، بایەکی دەستکرد
    درووست ئەکەین لە ئاسماندا
  • 2:24 - 2:26
    لەم دەردەرە کۆکراوەی لەیزەرە،
  • 2:26 - 2:29
    جگە لەوەی باکە فۆتۆنەکانە
    لە لێزەرەکە خۆیەوە،
  • 2:29 - 2:32
    ڕووناکی لێزەرەکە ئەبێت بە باکەی
  • 2:32 - 2:34
    کە بەهۆیەوە گەشت ئەکەین.
  • 2:34 - 2:35
    ڕووناکییەکی زۆر ئاڕاستەکراوە --
  • 2:35 - 2:37
    زۆرجار پێی ئەوترێت
    وزەی ئاڕاستەکراو.
  • 2:37 - 2:39
    کەواتە بۆچی ئەم شتە ئەکرێت،
  • 2:39 - 2:41
    بۆچی ئەمڕۆ ئەتوانین باسی
    چوون بۆ ئەستێرەکان بکەین،
  • 2:41 - 2:43
    لەکاتێکدا ٦٠ ساڵ لەمەوبەر،
  • 2:43 - 2:46
    کاتێک پرۆگرامەکانی ئاسمان دەستیپێکرد،
  • 2:46 - 2:48
    خەڵک یەکسەر ئەیانوت،
    "ئەوە ناکرێت؟"
  • 2:48 - 2:52
    هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ ئەکرێت پەیوەندی زۆرە
    لەگەڵ بەکارهێنەرەکە، و
  • 2:52 - 2:54
    ڕاستی ئەوەش کە سەیرم ئەکەن.
  • 2:55 - 2:57
    بە ئینتەرنێتێکی خێرا سەیرم ئەکەن،
  • 2:57 - 3:02
    کە داگیرکراوە بەو ئاماژە فۆتۆنیانەی
    زانیاری ئەنێرن بە کێبڵێ فایبەر ئۆپتیکا.
  • 3:03 - 3:07
    فۆتۆنەکان ڕێگە ئەیەن
    ئینتەرنێت بوونی هەبێت
  • 3:07 - 3:08
    بەو شێوەیەی ئەمڕۆی.
  • 3:08 - 3:11
    توانای ناردنی بڕێکی زۆر زانیاری
    بەو خێراییە زۆرە
  • 3:11 - 3:14
    هەمان تەکنەلۆجیایە
    کە بەکاری ئەهێنین
  • 3:14 - 3:17
    بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی
    بەخێراییەکی زۆر بۆ ئەستێرەکان.
  • 3:17 - 3:20
    بەشێوەیەکی کارا دابینکردنێکی بێکۆتای
    پاڵپێوەنەرت ئەبێت،
  • 3:20 - 3:21
    ئەتوانی بەپێی پێویستی
    دایگیرسێنیت و بیکوژێنیتەوە.
  • 3:21 - 3:27
    دەردەری لێزەرەکەی ڕووناکی بەرهەم ئەهێنێت
    بە هەڵکراوی بەجێناهێڵیت
  • 3:27 - 3:28
    بۆ تەواوی گەشتەکە.
  • 3:28 - 3:31
    بۆ کەشتییە بچووکەکان،
    تەنیا بۆ چەند خولەکێک هەڵئەکرێت، و
  • 3:31 - 3:34
    ئینجا وەک فیشەک تەقاندن ئەبێت.
  • 3:34 - 3:38
    تەنێکی هەڵدراو هەیە
    کە بەشێوەیەکی مووشەکی ئەڕوات.
  • 3:38 - 3:42
    تەنانەت ئەگەر ئێمەش وەک مرۆڤ،
    لەسەر کەشتییەکە نەبین،
  • 3:42 - 3:45
    هیچ نەبێت توانای ئەوەمان ئەبێت
    ئەو جۆرە کەشتییانە بنێرین.
  • 3:45 - 3:47
    ئەتەوێت لە دوورەوە بیبینیت،
  • 3:47 - 3:51
    یان وێنەگرتنی دوور و
    هەستپێکردنی دوورت هەبێت،
  • 3:51 - 3:52
    بۆ تەنێک.
  • 3:52 - 3:55
    بۆیە کاتێک بۆ نموونە
    ئەچین بۆ موشتەری،
  • 3:55 - 3:57
    بە گەشتێکی تێپەڕین بەلادا،
  • 3:57 - 3:59
    وێنەی مشتەری ئەگرین،
  • 3:59 - 4:00
    مەودا موغناتیزییەکە ئەپێوین،
  • 4:00 - 4:02
    چڕی تەنۆلکەکان، و
  • 4:02 - 4:04
    بەشێوەیەکی بنچینەیی
    لە دوورەوە پیایدا دەگەڕێین.
  • 4:04 - 4:05
    بەهەمان شێوە کە ئێوە
    ئێستا سەیری من ئەکەن. و
  • 4:06 - 4:09
    هەموو ئەو کەشتییانەی
    کە نێردراون بۆ دوورتر لە مانگ
  • 4:09 - 4:11
    کەشتین کە لە دوورەوە هەستیان پێدەکرێت.
  • 4:11 - 4:14
    ئەبێ هیوا بخوازین چی بدۆزینەوە
    ئەگەر سەردانی هەسارەیەکی تر بکەین؟
  • 4:14 - 4:16
    لەوانەیە ژیان هەبێت لەسەری، و
  • 4:16 - 4:19
    بتوانین بەڵگەی ژیان ببینین،
  • 4:19 - 4:21
    یان لە ڕێگەی نیشانەی ژیان
    بەسەر بارگەی هەواوە
  • 4:21 - 4:23
    یان لەڕێگەی وێنەی ڕاستییەوە،
  • 4:23 - 4:26
    لەوانەیە بتوانین شتێک ببینین
    کە لەسەر ڕووەکە بێت.
  • 4:26 - 4:29
    نازانین ئەگەر ژیان لەسەر
    شوێنێکی تری گەردوون هەبێت.
  • 4:29 - 4:32
    لەوانەیە لەسەر نێردراوەکانی ئەینێرینە دەر،
    بەڵگەی ژیان بدۆزینەوە،
  • 4:32 - 4:34
    لەوانەشە نەیدۆزینەوە.
  • 4:34 - 4:37
    لەکاتێکیشدا لەوانەیە لەڕووی
    ئابووریزانییەوە گونجاو نەبێت
  • 4:37 - 4:41
    توانای گەشتکردن بۆ ئەستێرەکان
    بخەیتە سەر باس،
  • 4:41 - 4:46
    ڕاستییەکەی یەکێکە لە پرسە پاڵنەرەکان
    بۆ گەشتن بە توانای گەشتکردنی نێوان هەسارەکان.
  • 4:46 - 4:51
    پێویستە شتەکان بگەیەنیتە ئەو خاڵەی
    لەڕووی ئابوورییەوە بتوانرێ بکرێت
  • 4:51 - 4:52
    بەو شێوەیەی خۆمان ئەمانەوێت.
  • 4:52 - 4:53
    بۆیە ئێستا،
  • 4:53 - 4:55
    سیستمەکانمان هەیە لە تاقیگەکەدا
  • 4:55 - 5:00
    گەشتووە بە توانای ئەوەی
    لە مەودایەکی فراواندا پێکەوە کار بکات،
  • 5:00 - 5:04
    هەتا نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر،
    یان نزیکەی شەش میل.
  • 5:04 - 5:07
    توانای ئەوەمان هەبووە بگەین
    بە ڕێکخستنی سیستمە لێزەرییەکان، و
  • 5:07 - 5:09
    بە جوانی کاریکردووە.
  • 5:09 - 5:13
    چەندین دەیەیە ئەزانین چۆن
    لێزەر بنیات بنێین،
  • 5:13 - 5:17
    بەڵام تەنیا ماوەیەکی کەم ئەبێت
    تەکنەلۆجیاکە هەرزانتر بووە، و
  • 5:17 - 5:19
    وەک پێویست پێگەشتووە
  • 5:19 - 5:24
    کە بتوانین کۆمەڵە لێزەری
    زەبەلاحمان هەبێت،
  • 5:24 - 5:27
    کۆمەڵی کیلۆمەتر فراوان،
    وەک کێڵگەی سۆلار،
  • 5:27 - 5:32
    بەڵام لەجیاتی وەرگرتنی ڕووناکی،
    ڕووناکی ئەگوازنەوە.
  • 5:32 - 5:38
    جوانی ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە ئەوەیە
    کە ڕێگە بە چەندین بەکارهێنان ئەیات،
  • 5:38 - 5:40
    نەک بەتەنیا توانای جوڵاندنی
    کەشتییەکی ئاسمانی بچووک،
  • 5:41 - 5:43
    بەڵکو ڕێگە بە کەشتی ئاسمانی خێرا ئەیات،
  • 5:43 - 5:46
    بە گەشتکردنی خێرا بە کۆمەڵەی خۆرماندا،
  • 5:46 - 5:47
    ڕێگە بە بەرگریکردن ئەیات لە هەسارەکەمان،
  • 5:47 - 5:50
    ڕێگە بە لابردنی پاشەڕۆی ئاسمان ئەیات،
  • 5:50 - 5:56
    ڕێگە ئەیات بە وزەدانەوە بەو ئامێرە
    دوورانەی ئەمانەوێ وزەیان بۆ بنێرین
  • 5:56 - 5:59
    وەک کەشتی یان وێستگەکانی سەر
    مانگ یان شوێنەکانی تر.
  • 5:59 - 6:02
    تەکنەلۆجیایەکی زۆر بەتوانایە،
  • 6:02 - 6:04
    شتێکە مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی
  • 6:04 - 6:07
    تەنانەت ئەگەر نەشیانەوێت
    کەشتی بنێرن بۆ ئەستێرەکان،
  • 6:07 - 6:10
    چونکە ئەو تەکنەلۆجیایە
    چەندین بەکارهێنانی هەیە
  • 6:10 - 6:13
    کە لە ئێستایا پێمان ناکرێت.
  • 6:13 - 6:15
    لەبەر ئەوە، هەست ئەکەم
    تەکنەلۆجیایەکە ڕێگەی لێناگیرێت،
  • 6:15 - 6:17
    چونکە ئەو توانایەمان هەیە،
  • 6:17 - 6:20
    تەنیا ئەوەمان لەسەرە
    تەکنەلۆجیاکە بەجوانی بگونجێنین و
  • 6:20 - 6:23
    بەجۆرێک هەوڵبەین لەڕووی داراییەوە
    کارەکە گونجاو بێت
  • 6:23 - 6:27
    بۆ ئەوەی هێندە هەرزان بێت
    بتوانین سیستمێکی گەورە بنیات بنێین.
  • 6:27 - 6:29
    ئێستا بۆ سیستمە بچووکترەکان ئەتوانین.
  • 6:29 - 6:33
    دەستیشمان کردووە بە بنیاتنانی سیستمی
    نموونەی سەرەتایی لە تاقیگەکەماندا.
  • 6:33 - 6:35
    کەواتە لەکاتێکدا سبەینێ نابێت،
  • 6:35 - 6:37
    خۆمان دەستمان بە پرۆسەکە کردووە، و
  • 6:37 - 6:39
    هەتا ئێستا، لە باش ئەچێت.
  • 6:39 - 6:43
    ئەمە پرۆگرامێکی شۆڕشگێڕانەشە،
  • 6:43 - 6:46
    لەڕووی ئەوەی تەکنەلۆجیایەکە
    ئەتوانێ گۆڕانکاری بکات،
  • 6:46 - 6:49
    لە هەمان کاتیشدا پرۆگرامێکی پەرەپێدەرە.
  • 6:49 - 6:53
    کەواتە خۆم،
    چاوەڕێی ئەوە ناکەم بمێنم
  • 6:53 - 6:57
    کاتێک یەکەم گەشتی ئاسمانی
    بەم شێوەیە ئەنجام ئەدرێت.
  • 6:57 - 7:00
    پێموابێت سەروو ٣٠ ساڵی ترمان ئەوێت
    پێش گەشتن بەو خاڵە، و
  • 7:00 - 7:02
    لەوانەیە زیاتریش.
  • 7:02 - 7:03
    بەڵام ئەوەی ئیلهامم ئەیاتێ
  • 7:03 - 7:06
    سەیرکردنی توانایە بۆ گەشتن
    بە دوایین ئامانج.
  • 7:06 - 7:09
    تەنانەت ئەگەر لە ژیانی خۆشمدا ڕوونەیات،
  • 7:09 - 7:12
    ئەکرێت لە ژیانی نەوەی دواتردا ڕووبات
  • 7:12 - 7:13
    یان نەوەی دوای ئەوەش.
  • 7:13 - 7:16
    دەرئەنجامەکانی هێندە گۆڕانکاری ئەهێنن
  • 7:16 - 7:20
    کە بە بۆچوونی من، پێویستە
    بەم ڕێگایەیا بڕۆین، و
  • 7:20 - 7:22
    پێویستە بەربەستەکان بدۆزینەوە، و
  • 7:22 - 7:24
    ئینجا چۆن بتوانین بەسەر
    ئەو بەربەستانەیا زاڵبین.
  • 7:24 - 7:26
    گەڕان بۆ ژیان لەسەر هەسارەکانی تر
  • 7:26 - 7:30
    یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانی مرۆڤایەتی و
  • 7:30 - 7:32
    ئەگەر بتوانین ئەوە بکەین، و
  • 7:32 - 7:35
    ژیان بدۆزینەوە لەسەر هەسارەیەکی تر،
  • 7:35 - 7:37
    بۆ هەتا هەتایە مرۆڤایەتی ئەگۆڕێت.
  • 7:37 - 7:38
    هەموو شتێک کاریگەرە لە ژیاندا.
  • 7:38 - 7:40
    ئەگەر وەک پێویست قووڵ سەیرکەیت،
  • 7:40 - 7:44
    شتێک ئەدۆزیتەوە زۆر ئاڵۆز و
    سەرنجڕاکێش و جوانبێت لە ژیاندا. و
  • 7:45 - 7:48
    هەمان شتیش ڕاستە
    بۆ فۆتۆنە بچووکەکانی
  • 7:48 - 7:51
    بەکاری ئەهێنین بۆ بینین
    لە ژیانی ڕۆژانەیا.
  • 7:51 - 7:56
    بەڵام کە سەیری دەرەوە ئەکەین و
    شتێکی گەورەتر ئەهێنینە بەرچاومان،
  • 7:56 - 7:59
    کۆمەڵێک لێزەر کە ڕێکخراون،
  • 7:59 - 8:03
    ئەتوانین ئەو شتانە بهێنینە بەرچاومان
    کە زۆر نائاسایین لە ژیاندا.
  • 8:03 - 8:05
    توانای چوون بۆ ئەستێرەیەکی تریش
  • 8:05 - 8:08
    یەکێکە لەو توانا نائاساییانە.
  • 8:09 - 8:14
    (جریوەی باڵندەکان)
Title:
مرۆڤایەتی چۆن ئەتوانێت بگاتە ئەستێرەکان
Speaker:
فیلیپ لوبین
Description:

ئەتوانین کۆمەڵەی خۆری خۆمان بەجێبێڵین، و بچین بۆ کۆمەڵەیەکی تر؟ فیزیاناسی ئەستێرەناس فیلیپ لوبین باسی توانا سەرسوڕهێنەرەکەی لێزەر ئەکات بۆ پاڵنان بە کەشتییە بچووکەکانەوە، کە ڕێگە بە یەکەمین گەشتە ئاسمانییە دوورە مەوداکان ئەیات. زیاتر فێربن لەسەر ئەوەی چۆن ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە ئەکرێت یارمەتیمان بات بگەینە پرۆکزیما سێنتاوری، کە نزیکترین ئەستێرەیە لێمانەوە -- و بەشێوەیەکی بنچینەیی ئەتوانێت تێگەشتنمان بۆ گەردوون بگۆڕێت لەسەر ڕێگای خۆی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:31

Kurdish (Central) subtitles

Revisions