-
Title:
وتەيەكى ئەفسوناوى بۆ بنيادنانى ژيانێكى شاد.
-
Description:
-
Speaker:
جاياشرى ماسا
-
كاتێك لە سريلانكا
ڤايرۆسى كۆڕۆنا گەيشتە لووتكە،
-
ئەمە لەناوەڕاستى ساڵى ٢٠٢٠ بوو،
-
بەشێوەيەكى سەرسووڕهێنەر هاتمە پێش بۆ ئەوەى
ژيانم پڕ لە پيرۆزى و سوپاس گوزارى بكەم.
-
ووتەيەكى ئەفسووناوى
لە باخچەى مێشكم گەشەى كرد.
-
دواتر هەستم كرد هەموو ئەو بيرۆكە باشانەى
-
كە لەناو مێشكم چاندوومە
-
دەست بە پشكووينى شتێكى جوان دەكات.
-
ئەو وتە جادوويە وەك حەبى جادووى بوو
بۆ چارەسەرى گشت ئازارە چاوەڕوان كراوەكان،
-
كە نەك كاريگەرى لەسەر ژيانم دروستكرد
-
بەڵكو كاريگەرى لەسەر
هەموو دەوورو بەريشم كرد.
-
لە تەمەنى ٣٨ ساڵەى ژيانمدا،
¶
-
بە گەشتێكى گەڕانى-خود دا ڕۆيشتم،
بۆ دۆزينەوەى، من كێم؟
-
لە پڕۆسەيەى مردنێكى بەئاگاييدا بووم،
-
هەموو شتێك كە پەيوەندى
بە ناومەوە هەيە جێدەهێڵم:
-
لەكاتى گەشتەكەمدا ڕاهێنەر
و چاكەخوازێكى بەتوانا بووم،
-
ڕاوێژكارى چاكەخوازى
وخەواندنى موگناتيسى و وزە،
-
و پەيوەندى پتەوم هەبوو،
پەيوەنديم لەگەڵ خێزانەكەم هەبوو،
-
١٢ ساڵە كارم هەيە.
-
كەواتە ئەو وتە جادوويەى
كە ژيانى باشتر كردم چى بوو؟
-
"سوپاست دەكەم" دوو وشەى سادە بوو
¶
-
كە بۆشايى مێشكمى پڕ كردەوە و
وەك مۆسيقايەك لەسەرم خزمەتى كرد.
-
لە ماوەى پەتايەكەدا
كاتێك بە قووڵى ئەزموونت لێ وەرگرت،
-
هەموو بانگ كراوەكان من بووم
-
پڕ ببووين لە ترس و گومان و دڵەڕاوكێ،
-
دەبوايە شتێكى جياواز ئەنجام بدەم.
-
يەكەم بيركردنەوە بە مێشكم داهات،
كاتێك بەيانى لەخەو هەستام،
-
"سوپاست دەكەم" بوو.
-
دوا بيركردنەوە
كە چوومە ناو جێگەكەم مێشكى داگير كردم
-
"سوپاست دەكەم" بوو.
-
بيرم دەكردەوە: "سوپاست دەكەم."
-
كاتێك كە نانم دەخوارد
و دەمخواردەوە و كارم دەكرد،
-
و پياسەم دەكرد و بێدەنگ دادەنيشتم،
-
كاتێك مادەيەكى
دەستكردى مرۆڤم بەكاردەهێنا.
-
وەك ئاوازێك بوو لە مێشكم.
-
هەندێكجار بەدەنگى بەرز
دەڵێم "سوپاست دەكەم"
-
تەنانەت بۆ شتە بێ هۆشەكانيش
وەك خۆر و مانگ و ئەستێرە،
-
باڵندە و پەپولە و دار،
-
دروستكراوە بچووكەكانى ناو باخچە،
-
وەكو ئەوەيە من زيندوويان بكەمەوە.
-
كاتێك دەڵێيت "سوپاست دەكەم،"
¶
-
ئەمە گونجانێك دروست دەكات
لەنێوان خۆت
-
و ئەو هەلومەرجە دەرەكيەى
كە چاودێرى دەكەيت.
-
ئەمە يارمەتيت بۆ بانگ كردنى
سەرنجدانى ناوەوەت دەدات.
-
و لەوانەيە سەرەتا تەنها
وشەيەك بێت كە لەمێشكتدا دەسوڕێتەوە
-
بە بێ ئەوە هەستێكى ڕاستەقينەى
سوپاسگووزارى لە دڵتدا بێت.
-
بەڵام وشە دەنگە،
-
و دەنگيش لەرينەوەيە،
-
و لەرينەوەش وزە دروست دەكات.
-
بۆيە كاتێك بەردەوام
بير لە "سوپاست دەكەم" دەكەيتەوە،
-
پاش ماوەيەك، ئەو وزەيە دەچێتە ناو لەشت
-
بۆ گەيشتن بە ناوەندى دڵ و بەشەكانى تر.
-
ناتوانين لە كاتە سەختەكانى ژيادا
زۆر شت ئەنجام بدەين،
¶
-
بەڵام بەدڵنيايەوە دەتوانين كارێك بكەين
لە كاتە سەختەكاندا خۆمان ئارام بكەينەوە،
-
مێشكى مرۆڤ وەك ئاو وايە.
-
ئەگەر مەرجێكى دەرەكى
كاريگەرى لەسەر دروست بكات،
-
جوڵەيەك دروست دەكات
-
و ناتوانێت بە قووڵى بيبينيت.
-
ئەو وتە جادووييە، "سوپاست دەكەم،"
-
و ئەو هەستە سوپاس گووزاريەى لە دڵتە
-
لە بارودۆخەكانى ژيانت يامەتيت دەدات
بە ئاشتى و لەزەت و خۆشى مامەڵە بكەيت.
-
هيوادارم هەموو كەسێك
باش و دڵخۆش و ئازاد بێت
-
و ڕووناك بيريش بێت.
-
-
سوپاست دەكەم.
-
سوپاست دەكەم.